برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار
کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار بوو.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "ئاکۆ قادری'' لە سنووری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و بۆ چارە سەری برینەکانی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پیرانشار گوازراوەتەوە.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە...
هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان
ژووری پێوەندییە گشتییەکانی پارێزگای "سنە" ڕایگەیاندووە کە، بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارە، شارەزایانی وڵاتی "چین"ـیان هێناوەتە کوردستان بۆ ئەوەی کار لەسەر گانگاکانی ئەو پاریزگایە بکەن.ڕاوێژکاری هاواهەنگی کاروباری ئابووریی پارێزگای "سنە" لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەسێکی خەڵکی وڵاتی "چین" کە شارەزایی لە بواری کانگادا هەیە، پێی ڕاگەیاندووە کە ئەو پارێزگایە، پاریزگایەکی کانگاییە.شایانی باسە کە شارەزایانی بوارە جیاجیاکانی وڵاتی چین لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٢٥ ساڵەی نێوان کۆماری ئیسلامی و...
کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە
تورکیە ئاوی خواردنەوەی بەشێک لە خەڵکی ڕۆژاوای کوردستانی بڕیوە و ئاوی ڕووباری فورات بەرەو ویشک بوون دەچێ.پاش بڕینی ئاوی بەشێک لە ڕۆژاوای کوردستان لەلایەن تورکیەوە، ئاستی ئاوی ڕووباری فورات زۆر کەمیی کردووە و زۆربەی بەنداو و ویستگە ئاوییەکانی ڕۆژاوای کوردستان لەکار کەوتوون و خەریکە ویشک دەبن.بەرپرسە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە زیاتر لە یەک میلیۆن کەس لە ڕۆژاوا لەگەڵ بێئاوی تەواو ڕووبەڕوون و خەریکە لەو ناوچەیە کارەساتی...
زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو
بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتیی نەتەوەیی مەجلیسی ئیران، لە دانیشتنی هەڵسەنگاندنی فایلە دەنگییەکەی زەریف وتی: ئەو قسانەی زەریف لە سەر قاسم سولەیمانی کردوویە، دژایەتیی کردنی قاسم سولەیمانی بووە و لە بنەڕەتدا ئەو فایلە دەنگییە بۆ بڵاوکردنەوە، تۆمار کراوە.موجتەبا زولنووری، بەرپرسی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی مەجلیسی ڕێژیم، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە قسەکانیدا لە مەجلیس بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە لە بنەڕەتدا قسەکانی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران...
ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ
چاک شومێر، ڕێبەری فراکسیۆنی دێموکراتەکان لە مەجلیسی سێنای ئەمریکا وتی: ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران نابێ تەنیا پێوەندی بە ڕێککەوتنی ناوکیی بێ و دەبێ ئەو ڕێککەوتنە بوارەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەرنامەی مووشەکیی و تیرۆریسمیش لە خۆی بگرێ.دەوری چوارەمی وتووێژەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشیی بەرجام لە ویەن بە بەشداریی نوێنەرانی وڵاتانی پێوەندیدار بە ڕێککەوتنی ناوکیی ساڵی ٢٠١٥ درێژەی هەیە.بەپێی ڕاپۆرتی سایتی" جویش ئینسایدێر" دژایەتییەکان بە گەڕانەوەی ئەمریکا...
دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی "عەلی ئەڵاوەیسی" لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کرا.بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، "عەلی ئەڵاوەیسی" چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە دژەگەلییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە، لەنێو بازار دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لەکاتی دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە مەدەنییەدا بە توندوتیژی...
گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە
کرێکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی "ئیسلام قادری" بەهۆی نەبوونی کەرەستەی خۆپارێزی لە ڕووداوی کاردا گیانی لەدەستدا.بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، "ئیسلام قادری" تەمەن ٤٠ ساڵ لەکاتی کار کردن لە شاری مەریوان بە هۆی ڕووداوی کارەوە و نەبوونی کەرەسەتەی خۆپارێزی تایبەت بە کرێکاری گیانی لە دەست دا.لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، بەهۆی بایەخ نەدانی دەسەڵات...
شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن
هەواڵدەریی ئاناتۆلی تورکیە، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی بەهێزکردنی میلیشیا حووسییەکانی یەمەن ١٢٠ چەکداری سووری لە پارێزگای دێرەزوورەوە ڕەوانەی سنوورەکانی یەمەن کردووە.باڵوێزخانەی ئێران لە تورکیە، بە کاردانەوە لەهەمبەر ئەم هەواڵە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لاپەڕەی فەرمیی تویتێرەکەی نووسی: ئەو هەواڵەی کە لەلایەن هەواڵدەریی ئاناتۆلی، سەبارەت بە ڕەوانەکردنی هێزی چەکدار لەلایەن سپای پاسدارانەوە لە سووریەوە بۆ یەمەن دوورن...
پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەو کەشتییەی کە بە شێوەی نایاسایی چەکوچۆڵی دەگواستەوە و لە لایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمریکاوە لە دەریای عەرەبدا دەستی بە سەردا گیراوە ئێران ڕەوانەی کردوە.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاسۆشیتێدپرێس، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەو هەواڵدەرییەی ڕاگەیاندوە کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو کەشتییە لە ئێرانەوە بەڕێ کەوتووە و ویستوویەتی ئەو بارە نایاساییە چەکوچۆڵە...
ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا
بەدوای تێرۆرکردنی ئەیهاب ئەلوەزنی، چالاکی عێراقی، لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە، ناڕەزایەتییگەلێک بەدژی ڕێژیمی ئێران دەستیپێکرد و لە ئاکامدا خەڵکی ناڕازی کونسوولخانەی ئێرانیان لە کەربەلا ئاگرتێبەردا.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە ڕۆژی یەکشەممە١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەپاش کوژرانی"ئەیهاب ئەلوەزنی" چالاکی عێراقی بە دەستی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە کەربەلا، خەڵکی ناڕازیی بە دروشمی دژبە ڕێژیمی ئێران، کۆماری ئیسلامییان بە کوشتنی چالاکانی عێراقی تۆمەتبار کرد...

































