• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەزایەچوونی ڕەنجی ١٢ ساڵە (خەسارەکانی سیستمی خوێندن لە ئێران)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/08/10
جۆری بابەت: کۆمەڵایەتی

محەممەد سولەیمانی

سیستمی خوێندن و پەروەردە لە ئێران سەرباقی باری ئیدئۆلۆژیکی و بەتاڵبوونی لە بەها و بایەخە مرۆییە جیهانداگرەکان، هەڵگری توخمی هەڵاواردن و پەراوێزخستنیشە. بەتایبەت لە خوێندنی بەرز و وەرگیران لە زانکۆدا ئەو هەڵاواردن و پەراویزخستنە بۆ چینی هەژار و مام ناوەند یان، پارێزگا و شار و شارۆچکە دوور لە پێتەختەکان بەتەواوی هەست‌پێکراوە. “کۆنکووڕ” و چوونە زانکۆ تاقیکاری و هەروەها بەڵگەیەکی ڕوون بۆ سیاسەتی هەڵاواردن و پەراوێزخستنی کەس و گرووپە ناخۆییەکان لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە لە کەرتی پەروەردەدا. بە جۆرێک کە ڕەنج و خۆماندووکردن و شەونخوونیی دوازدە ساڵەی قوتابییەک یەکجێ بەزایە دەچێ و بێهوایی، ڕووخانی کۆشکی ئاوات و خەمۆکی جێگای دەگرێتەوە.
هەڵاواردن و تایبەت‌کردنی خوێندنی بەرز لە زانکۆکان بۆ گرووپە دەستەبژێرەکانی سەر بە دەسەڵات کاتێک باشتر دەردەکەوێ کە بزانین نۆزدە جۆر پشک (سەهمیە) بۆ وەرگیران لە زانکۆکان هەیە کە هەموویان تایبەت بە ئاڵقە دوور و نیزیکەکانی سەر بە دەسەڵاتن و ئەو پشکانە کار دەکەنە سەر ئاکامی وەرگیرانەکان لە هەموو ئاستەکاندا. واتە ئەگەر قوتابییەکی خاون پشکی حکوومەتی پلەی ٢٥ هەزاری لە پلەبەندی -بۆ نموونە- لە بەشی زانستیدا هێناوەتەوە، بەهۆی خاوەنێتیی پشکەکەی دەتوانێ بگەیەندرێتە پلەی ٦٠٠ی ئەم بەشە .
کێشەیەکی دیکە کە لەنێو سیستمی پەروەردە و خوێندنی باڵای کۆماری ئیسلامیدا بەر چاوە، فرۆشتنی خەیاڵە بە قوتابی و خوێندکار، کە ئەم کارە لە ڕێگای مافیاکانی پەروەردە و کۆنکوورەوە جێبەجێ دەکرێ و کات و پووڵی خەڵک و قوتابی ویشک دەکەن و لەبنیان دێنن. لە دەرچووەکانی ئەمساڵدا لە کۆنکووردا لە نێوانی تەواوی ئەم کەسانەی پەلەی بەرزیان وەدەست هێنابوو، ژمارەیەکی زۆر زۆر کەمیان ئەو قوتابییانە بوون کە لە قوتابخانە دەوڵەتییەکاندا خوێندبوویان و نیزیک بە تەواوی پلەبەرزەکانی دیکە دەرچووی قوتابخانە ناحوکمییەکان بوون. بۆ نموونە ئەمساڵ لە نێوان چل پلەی بەرزی دەرچووانی کۆنکووردا تەنیا دوو کەسیان لە خوێندنگای حکوومی و یەکیان لە نیوە حکوومی خوێندوویانە و ئەوانی دیکە هەمووی قوتابیی خوێندنگە ناحکوومییەکان بوون. لێرەدا بە جوانی دەردەکەوێ کە ئەم سیستمە بەناو زانستییە چەندە ڕووخاو و داڕماوە و هەروەها چارەنووسی خەڵکی بێ پشک و بێ‌داهاتیش دەگاتە کوێ؟!
کۆنکوور وشەیەکی فەڕەنسییە بە مانای ڕکەبەری ئەستەم ، بەس لێرەدا هیچ ڕکەبەرییەک لەنێوان چینی دەوڵەمەند و دەسەتەڵاتدار لەگەڵ چینی مام ناوەند و هەژار ناکرێ، واتە ڕکەبەری لەسەر خوێندن و خۆماندووکردن و دەرچوون نییە، بەڵکوو لێرەدا براوە تەنیا ئەوانەن کە وا لە پێتەختن، یان سەر بە دەوڵەتن و سەروەت و سامانی گشتیی خەڵکیان هەڵلووشیوە. باسەکانی کۆنکووڕ لە پشکی ئاڵقەکانی سەر بە دەسەڵاتەوە بگرە، تا فەشەل‌ پێهێنانی سیستمی خوێندنی دەوڵەتی هەتا فرۆشتنی پرسیارەکان وایکردوە بەکردەوە شتێک لە مانای ڕکەبەری و گەیشتنی حەق بە حەقدار بوونی نەمێنێ و ئەوەندەی دیکەش کەلینی چینایەتی و نەتەوایەتی لە ئێراندا باشتر دەربکەوێ.
لە ئێرانی ئێستادا خەونی لاوان بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن لە سۆنگەی سیاسەتەکانی ڕێژیمەوە تراویلکەیەک زیاتر نییە.

تاگی بابەت: ئێرانلاوانمحەممەد سولەیمانیکۆنکووڕ

بابەتی هاوشێوە

کۆمەڵایەتی

فێمینیزم و خەباتی نەتەوەیی هاوشان و هاوتەریب

ڕێکەوتی 2022-08-07
کۆمەڵایەتی

قەیرانی سەرەکیترین خواستەکان لە کۆمەڵگەی ئێران و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-08-07
سیاسی

حوکمی “عەداڵەت” لە بەرانبەر “جینایەت”دا

ڕێکەوتی 2022-07-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist