رۆژی سێشه‌می داهاتوو ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك دوای پێنج ساڵ له ڤیه‌نا كۆ ده‌بنه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئێران له هاتنه سه‌ر كاری بایدنه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد مل به هیچ دانوستانێك نادات تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تاران هه‌ڵنه‌گرێت. د. هێمن سه‌یدی چاودێری سیاسیی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا بۆ “وشه” ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ هه‌م بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتن و دانوستانه‌كان و هه‌میش سزاكانی سه‌ر ئێران به‌شێوه‌ی خۆی بهێڵێته‌وه.
رۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك به‌ڕێوه چوو كه ئه‌مه‌ریكا تێیدا به‌شدار نه‌بوو، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌بێ به‌شداریی ئه‌مه‌ریكا كه لایه‌نی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنه‌كه‌یه چۆن به‌ڕێوه چووه؟
رۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك به‌شدار نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درا، ئێسته لایه‌نی كه‌م ئه‌گه‌ر چین و رووسیایش بخه‌ینه لاوه، وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، به‌یه‌كه‌وه كۆكن، رێك پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ.
فشارێك له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه دروست بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، ئایا ئه‌مه‌ریكا مل به‌و فشاره ده‌دات؟
ئه‌وه‌ی كه بۆچی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگرن كه ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، ئه‌وه سیاسه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكایه و به ته‌نیا پێداگری ئه‌وروپییه‌كان نییه، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكایش بۆخۆی ده‌یه‌وێ بێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، به‌ڵام به مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندی خۆی، واتا رێككه‌وتنێكی زۆر جیاوازتر له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015.
بۆچی ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌دات له چوارچێوه‌ی پێنج كۆ یه‌ك پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران دروست ببێته‌وه و به‌جۆرێك نایانه‌وێ ئه‌مه‌ریكا به ته‌نیا ئه‌مه بكات؟
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه ئێرانه مل به‌و دانوستانه راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نادات، له‌وه ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دانوستان بكات، نه‌توانێ ئه‌وه‌نده ئیمتیازه‌ی له گرووپی پێنج كۆ یه‌ك وه‌ریده‌گرێت، ئه‌مه‌ریكا به‌و شێوه‌یه جڵه‌وی بۆ شل بكات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وروپا رێگر نابێت له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌وێته دانوستانه‌وه. ئێسته ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا باس له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و رێككه‌وتنه وه‌ك پردێك به‌كار ده‌هێنن بۆ رێككه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌تر، ئه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ئێران پێی رازی نییه، له به‌رانبه‌ردا ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن ئێمه رێككه‌وتنێكمان ده‌وێ هه‌م به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران بگرێته‌وه، هه‌میش ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ئێران له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار بكه‌ن، ئه‌وانه ئه‌و دوو بابه‌ته‌ن كه ئێران لێیان ده‌ترسێت و ده‌ڵێ به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دانوستان ناكات. رۆژئاواش ئه‌و رێككه‌وتنه نوێیه‌ی وه‌ك پاكێجێك ده‌وێت كه هه‌موو ئه‌و به‌شانه له‌خۆ بگرێت، له به‌رانبه‌ریشدا كارتێكی به‌هێزیان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌ویش سزا ئابوورییه‌كانه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا رای گه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌می ڤیه‌نا كه ئێران و رووسیا و چین و سێ وڵاتی ئه‌وروپا به‌شدارن، ئاماده ده‌بێت، چۆنه به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی رابردووی ملی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا؟
راستییه‌كه‌ی ئێران پاشه‌كشێیه‌كی زۆری كردووه به‌وه‌ی رۆژی سێشه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی ڤیه‌نا به‌شداری ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر ئێران رای گه‌یاندبوو به هیچ شێوه‌یه‌ك له دانوستانێكدا به‌شداری ناكات كه ئه‌مه‌ریكا لایه‌نێكی دانوستانه‌كه بێت جا راسته‌وخۆ بێت یا ناڕاسته‌وخۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام تاران بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه گه‌ڕانه‌وه یان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه به‌لایه‌وه گرنگ نییه و ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه، هه‌ڵگرتنی سزاكانه، ئێسته ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ هه‌م بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتن و دانوستانه‌كان و هه‌میش سزاكانی سه‌ر ئێران به شێوه‌ی خۆی بهێڵێته‌وه، بیكاته كارتێكی به‌هێز بۆ خاڵه‌كانی دووه‌م و سێیه‌می رێككه‌وتنه نوێیه‌كه كه بریتییه له به‌رنامه‌ی موشه‌كی ئێران و سیاسه‌تی هیلالی شیعه‌ی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و دیداره‌ی رۆژی سێشه‌می داهاتوو له ڤیه‌نا به‌ڕێوه ده‌چێت، پاشه‌كشێیه‌كی گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامییه كه له سێ مانگی رابردوو به به‌رده‌وامی دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست نییه ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، له به‌رانبه‌ر دا وڵاتانی ئه‌وروپا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڤیه‌نا رۆژی سێشه‌م به‌ڕێوه بچێت، بێگومان پاشه‌كشێیه‌كی گه‌وره‌ی ئێرانه له سیاسه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا، ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دایانڕشتووه كه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن و سزا ئابوورییه‌كانیشی له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گرن.
له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2015، هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت ئیسرائیل چۆن ده‌بێت، ئه‌مه‌ریكا چۆن ده‌توانێ ئه‌و باڵانسه دروست بكات كه هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌كه رازی بكات؟
هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دۆخێكی باشیان هه‌یه، هه‌م سعوودیه و هه‌م ئیسرائیل له‌وه دڵنیان كه رێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رده‌می ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران دووباره نابێته‌وه و گره‌نتی ئه‌وه‌یان پێ دراوه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ژوورێكی هاوبه‌شیان دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئێران هاوئاهه‌نگ بكه‌ن، به‌ڵێنیان داوه هیچ كامیان ئه‌ویتر سورپرایز نه‌كات، واتا ئه‌مه‌ریكا به‌بێ ئاگاداری ئیسرائیل رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كات، ئیسرائیلیش به‌بێ هاوئاهه‌نگی و ئاگاداری ئه‌مه‌ریكا هێرش نه‌كاته سه‌ر ئێران، ده‌كرێ بڵێین سیاسه‌تێكی وه‌ك سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردیان به‌رانبه‌ر سۆڤیه‌ت گرتووه‌ته‌به‌ر كه تێكه‌ڵاوییه‌ك له فشار و دانوستان و پشتیوانی له دژبه‌رانی ئێران و به‌رده‌وامبوون له سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تارانه، ده‌یانه‌وێ هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ره‌فتار یا رژێمی كۆماری ئیسلامی بگۆڕن.
ئاماژه‌ت به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر سۆڤیه‌ت كرد، وێكچووی ئه‌و سیاسه‌ته له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئێران چییه؟
له سه‌رده‌می سۆڤیه‌تدا ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێكی دروستی گرته‌به‌ر، واتا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌دا سۆڤیه‌ت به شه‌ڕی سارد یان هێرشی سه‌ربازی بڕووخێنێت، به‌ڵكو سیاسه‌تێكی تێكه‌ڵاو له گفتوگۆ و فشار و سزا و هاندانی دژبه‌رانی سۆڤیه‌تی گرته‌به‌ر، بینیمان پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆییه‌كانی سۆڤیه‌ت ده‌كرد، بۆ نموونه رادیۆی بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمانی سۆڤیه‌ت داده‌مه‌زراند، هه‌ر له چیك و سلۆڤاكیاوه تا یۆگۆسڵاڤیای پێشوو، گه‌مارۆی ئابووری سۆڤیه‌تی به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ كرد، ئه‌وكاتانه‌ی رێككه‌وتنی “گات” كرا و تازه ده‌یانویست بناغه‌ی رێكخراوی ئابووری جیهانی دابنێن، وڵاتانی رۆژئاوایی له‌گه‌ڵ ئوسترالیا و ژاپۆن و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ چینیش پێوه‌ندیان دامه‌زراند، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر پێوه‌ندی ئابوورییان له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت نه‌بوو، به‌ڵكو گه‌مارۆشیان خستبووه سه‌ر. ئێسته‌یش ده‌یانه‌وێ ئێران به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره به‌رن، ئه‌وان ده‌زانن ئێران دره‌نگ یا زوو به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌كانی و ئه‌و فشارانه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ریه‌تی، هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابووری و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانیان، به‌ره‌و رووخان ده‌ڕوات، رۆژئاوا ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌ك ئه‌و پرۆسه‌یه بڕواته پێشه‌وه كه شه‌ڕ و كوشتاری لێ نه‌كه‌وێته‌وه، به‌بێ هێرشی سه‌ربازی بێت یان ئێران ده‌ست بۆ په‌لاماردانی ئیسرائیل ببات و كێشه‌یه‌كی گه‌وره بخوڵقێنێت.
ره‌فتاری ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئێران لایه‌نی كه‌م له‌و چوار ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بایدن به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت؟ ئایا وه‌ك ئه‌وه‌ی له میدیاكان باس ده‌كرێ، ئه‌مه‌ریكا هیچ نه‌رمییه‌ك به‌رانبه‌ر تاران ده‌نوێنێت؟
راستییه‌كه‌ی سیاسه‌تی چه‌ند ساڵی داهاتووی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ ئێران دانوستان بكه‌ن و له به‌رانبه‌ردا هیچ ئیمتیازێكی پێ نه‌ده‌ن، یان له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی ئیمتیازی زۆر گه‌وره له ئێران، ئیمتیازێكی زۆر بچووكی پێ بده‌ن، بۆ نموونه رێ بده‌ن هه‌ندێك له پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران له عێراق بگه‌ڕێته‌وه تاران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌مارۆكان به‌رده‌وام ده‌بن و پرسی مافی مرۆڤ له ناوخۆی ئێران زیاتر به‌رجه‌سته ده‌كرێته‌وه و هاوكات ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌یه‌كه‌وه سیاسه‌تێكی هاوبه‌شیان ده‌بێت بۆ پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆنی ئێران.
سەرچاوە: ماڵپەڕی وشە