• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/08/22
جۆری بابەت: سیاسی

شۆڕش شاباز

بۆ ناسین و شرۆڤەی هەر جووڵانەوەیەکی سیاسی خەباتگێڕ لە چوارچێوەی دیاردەناسیی سیاسیدا دەبێ تایبەتمەندیی کات و شوێن و چۆنیەتی خوڵقانی ڕووداوەکان ئاوێتە لەگەڵ جۆری ڕوانگە و عەقڵییەتی ڕێبەرانی ئەو جووڵانەوەیە لەبەرچاو بگیردرێ. ئەم شێوە ناسینە دەگەڕێتەوە سەر پێناسە و فەلسەفەی وجوودی ئەو شۆڕشە و لە خوێندنەوەی مێژووی حیزبی دێموکراتدا کە نزیک بە هەشت دەیە پێشەنگایەتیی جووڵانەوەی سیاسیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردوە، بە دڵنیاییەوە ده‌بێ تایبەتمەندییە پادمانییەکانی وەکوو مەسەلەی نەتەوایەتی و مەسەلەی دێموکرات بوونی بۆڵد بکرێت.

لە پێکهێنانی هەر جووڵانەوەیەکی سیاسی لە چوارچێوەی بزۆتنەوەدا، پرسیار ئەوەیە بۆچی و چ بارۆدۆخێک بۆتە هۆی پێویست‌بوونی ئەو جووڵانەوەیە. هەموو جۆر ئاڵوگۆڕێک لە ڕوانگە سیاسییەکاندا بە مەبەستی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات  لە دوو کاناڵەوە سەرچاوە دەگرن: دژکردەوە لە ناوخۆی دەسەڵات و دژکردەوە لە دەرەوەی دەسەڵات. دژکردەوەی خەبات لە نێوخۆ دێتەوە سەر بەتاڵکردنەوەی پێکهاتەی دەسەڵاتی حاکم و تا بنەبڕکردنی ئەو پێکهاتە بەردەوامە، بەڵام لە دژکردەوەی ڕوو لە دەرەوە خەبات لەدژی داگیرکاریدا دێتە ئاراوە. لەم دۆخەدا وڵاتی داگیرکراو لەژێر گوشاری مەترسییەکانی داگیرکاریدا دژکردەوەیەکی توندوتیژ بەرەوڕووی خەباتێکی ناچارکراو دەکاتەوە. لەم دۆخەدا بەگشتی لەڕوانگەی ڕزگارکردنی وڵات لە چنگی داگیرکەران هەموو بزۆتنەوەکان ڕێک دەخرن و زۆربەی بەرەنگاربوونەوەکان دێنە چوارچێوەی بیروباوەڕ و ڕوانگەی ڕزگاریخوازانەوە. زۆربەی بابەتەکان ڕەنگ و ڕواڵەتی وڵاتپارێزی و هۆگربوون بە خاک و نیشتمان دەگرنە خۆیان و زۆربەی هەوڵدان و تێکۆشانەکان لە بەرنامەی کاری خەباتێکی ڕادیکاڵدا جێ دەگرێت.

ڕوانگەی دژکردەوە لە نێوخۆی وڵات بۆ ڕزگاری لە دەست دەسەڵاتی حاکم زۆرتر سیمای خەبات و تێکۆشانەکان بۆ سەربەخۆیی لەخۆ دەگرێ کە ئەم سەربەخۆییە بە ئامانجی ڕزگاربوونە لە دەست زوڵم و هەڵاواردنەکانی دەسەڵاتی لە جنسی ناوخۆی ئەو وڵاتە نەک مەترسییەکانی وڵاتانی داگیرکەر، بۆ نموونە بزووتنەوەی کاتالاییەکان و ئیرلەندییەکان، بەڵام دژکردەوەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهۆی دابەشکردنەکانی جوگرافیای کوردان لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە لە نێوان چوار وڵاتدا زور ئاڵۆزترە و میللەتێک لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا دەبوا بۆ هەر پارچەیەک شێوەیەکی جیاواز لە ڕێکخستن و خەباتی بەڕێوە بردبا و هەر بۆیە لە هەرکام لەم پارچانەدا دەستی کرد بە دامەزراندنی حیزب و گەلی لێکدابڕاوی کورد خەباتی هۆویەتخوازانەی خۆی لە هەمبەر چوار وڵاتی داگیرکەردا ڕاگەیاند و بزووتنەوەکان بە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی خۆیانەوە دەستیان کرد بە تێکۆشان. شێوەی خەبات و میتۆدی خەباتی سیاسی گەلی کورد هاوتەریبە لەگەڵ ئاڕاستە و پارادایمی حیزبەکان بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئەمەش گرنگایەتی خۆی هەیه چونکوو بابەتی دێموکراسی و دێموکراسی‌خوازی وەکوو ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر بۆ گەیشتن بە خواستە نەتەوەییەکانی میللەتی کورد لە بەرنامەی کاری ئەم حیزبەدایە و نزیک بە هەشت دەیە وەکوو ڕێساویاسای ئەو حیزبە چاوی لێ دەکرێ.

نەتەوەیی بوون و دێموکراتیک بوونی پێکهاتەی سیستەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەبێ لە دوو لایەنەوە چاوی لێ بکرێ. یەکەم، ئەو کاتەی باسی خەباتی نەتەوەیی/هۆویەتی – دێموکراتیکی کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستان بەره‌وڕووی ئەم حیزبە دەبێتەوە، دەبینین هەڵوێستی ڕوون و پشتگیرییەکان لە هەموو ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی حیزبی دێموکراتدا بە بەڵگەوه دێت و دیارە و هۆکاری ئەم هەڵوێست گرتنەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە مەسەلەی کورد وەکوو نەتەوەیەکی بێ‌دەوڵەت لە هەر جوگرافیایەک و لەژێر فەرمانی هەر دەوڵەتێکدا خاوەنی تایبەتمەندییە هاوشێوە و بنەماییەکانی خۆیەتی و ئەم تایبەتمەندییانە چ لە ڕووی زمانی و چ لە ڕووی جۆراوجۆری بەرفراوانی فەرهەنگییەوە، لە هەموو شوێنێکدا بە خاوەنی ئەم تایبەتمەندییانە دەڵێن کورد. سەرەڕای هەموو سیاسەتە نگریس و زوڵمە مێژووییەکان و پیلانە ڕەشەکانی دوژمنانی دوور و نزیکی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، تێکەڵاوییە فەرهەنگییەکان و هاوهەستییەکان بۆ هێما نەتەوەییەکان لە هونەرە جۆراوجۆرەکان و تەنانەت پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کوردان لە پارچەکانی کوردستان و تەنانەت لە وڵاتانی دوورتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو ڕاستییەمان بۆ دەسەلمێنێ کە کوردەکان فاکتە سەرەکییەکانی بە نەتەوەبوونیان پێوە دیارە و هۆکاری لێک‌بڵاوییەکەیان پێوەندی بە سیاسەتە بەرژەوەندیخوازانەکانی دەرەوەی کوردستانە نەک بارودۆخی ناوەوەی کوردستان.

ڕەهەندی سیاسی لە هەڵسوکەوتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئینتما هۆوییەتییەکەیەوە سەرچاوە دەگرێ و ڕەهەندی نەتەوەخوازییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لەبەرچاوگرتنی مافی نەتەوەکانی دیکەی نێو جوگرافیای سیاسی ئێران و ڕەنگدانەوەی لە ڕەفتارە سیاسی و خەباتە ڕەواکەی ئەم حیزبەدا. داڕشتنی سیاسەتی حیزبی دێموکرات لە چوارچێوەی چالاکییە خۆجێییەکانیدا لە دروشمی ستراتژیکی حیزبدا (دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە چوارچێوەی ئێرانێکی دێموکراتی فیدراڵدا) بەتەواوی ڕاڤەکردنی خواستی کوردەکانە لە جوغرافیای کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بە شێوەیەکی گشتگیر بۆتە پێشاهەنگی بزووتنەوەی میللی کوردەکان. بابەتی دێموکراسی لە بەرنامەی کاری حیزبی دێموکراتدا خواستی پێشکەوتووی زەینییەتێکی کراوەی ڕوانگەی ئەم حیزبەیە بە لەبەرچاوگرتنی دوو لایەنی زۆرینە و کەمینە و پێناسەکردنی ئەرکی زۆرینە لەهەمبەر کەمینە و تێگەیشتن لە ڕاڤەکردنێکی گەشەپەسەند و جێگیر لەسەر دوو کۆڵەکەی ئازادی ڕادەربڕین و تەرخانکردنی دۆخێک کە تێیدا بەشداری کەمینە لەلایەن زۆرینەوە بە لەناوبردنی هەموو جۆرە حاشالێکردنێک سەقامگیر بکرێت. ڕەنگە گەیشتن بە دێموکراسی و دێموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە ئارمانێکی ئایدیاڵ بێت و گومان لەوەی کە خودی وڵاتانی دێموکراتیک بە گیروگرفتەکانی دێموکراسییەوە گلاون کرابێتە دارەدەستی ڕەخنەگران، بەڵام ڕەخنەگرانی نێو وڵاتێکی وەکوو ئێران مافی ئەو ڕەخنەگرتنەیان پێ نادرێ چونکوو لە وڵاتێکدا دژین کە دێموکراسی بە ڕواڵەتیش تێیدا تاقی نەکراوەتەوە! باوەڕی دێموکراتیک و دێموکراسی‌خوازی پێویستی بە پێکهێنانی فەزایەکی کراوە و بەستێنێکی گونجاوی دامەزراندنی سیستەمی دێموکراتیک هەیە. ئەو شتەی لە وڵاتانی دێموکراتیکدا دەیبینین لە ئەنجامی پڕۆڤە و ڕاهێناندا هاتۆتە دی، کەوابوو دەبێ سیستەمێکی دێموکراتیک بێتە ئاراوە کە توانای بەڕێوەبردنی ئەقڵانییەتێکی دێموکراسیخوازانەی هەبێت بۆ گەیشتن بە فەزایەکی ڕەخنەگرانە، نە ئەوەی کە لە بەستێنی ئایدۆلۆژیایەکی سەرپەرەشتیارانەی ویلایەتی فەقیهـ، دێموکراسی بدرێتە بەر تۆپ.

حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئاوەها فەزایەکی گونجاو، باوەڕی بە پلۆرالیزمی سیاسی هەیە، ئەم دێموکرات بوونەش لە حیزبدا دەتوانرێ بەم شێوە پێناسە بکرێت: حیزبی دێموکرات هەر شتێکی لە چوارچێوەی خواستی سیاسی نەتەوەی کورددا ویستبێت هەر ئەو شتەشی بۆ باقی ئتنیک و نەتەوە و تەنانەت گرووپە سیاسییەکان وەکوو بنەمایەکی دێموکراتیک و نەگۆڕ قەبووڵ کردوە.

تاگی بابەت: تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات و گرینگیدانی بە پرسی کۆمەڵایەتی (٢-٢)

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist