• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

مەولوود سوارە: پەیامی سکرتێری گشتیی حیزب کاریگەریی لەسەر نووسینی بڕیارنامەی ئێس ئای هەبوو

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/07/22
جۆری بابەت: سیاسی, وتووێژ

دیمانە: کوردستان

“کوردستان بۆ باسی زیاتر لەسەر تازەترین کۆبوونەوەی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست و چەندی‌وچۆنیی ڕەنگدانەوەی پرسە سیاسی و ڕۆژەڤەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دیمانەیەکی کورتی لەگەڵ مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەریی حیزب و نوێنەری حیزب بۆ کاروباری ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست پێک‌هێناوە:

 

کاردانەوەکان بە پەیامەکەی سکرتێری گشتیی حیزب لەو کۆبوونەوەیەدا لەلایەن بەشدارانەوە چی بوو؟

لەگەل ئەوەی مێژووی ناسین و ئاشنابوونی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست  بە جوولانەوەی کورد و مێژوویی تێکۆشانی حیزبی دێموکرات کە دوانەی لێکدانەبراون، دەگەرێتەوە بۆ یەکەم بەشداریی ڕێبەری شەهیدمان دوکتور قاسملوو  لە ساڵی  ١٩٨٥ لە کۆنگرەی ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست (لیما-پێروو) ، بەڵام هەرکات ناو و پەیامی حیزبی دێموکرات لە کۆر و کۆبوونەوەکانی ئێس ئای دێتە ئاراوە؛ بەشداربووان  بەو پەری سەرنجەوە گوێبیسی پەیام و لێدوانەکانی حیزبی دێموکرات دەبن. ئەم‌جارەش پەیامەکەی بەرێز کاک خالید عەزیزی سەرنجی بەشداربووانی وەک هەمیشە بۆ لای خۆی ڕاکێشا. بەشداربووان دەگەل ئەوەی تا ڕادەیەکی زۆر بەدواداچوون بۆ باسەکانی ڕۆژهەلاتی نێوەراست بە گشتی و پرسی کورد بە تایبەتی دەکەن، بەلام چوونکە ئێمە لە ناخی باسەکاندا هەین و ڕۆژانە دەگەڵ کێشەکانی کورد هەڵسوکەوت دەکەین، بە دڵنیاییەوە پەیام و باس و دێبەتیی ئێمەیان پی سرنجڕاکێشە. پەیامی بەڕێز کاك خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات چەند تەوەری لەخۆی دەگرت کە هەمووی ئەوانە بەلای بەشدارانی کۆبوونەوەکە گرینگ بوو، وەک کۆماری ئیسلامی و سیاسەت و هەڵسوکەوتەکانی لە ناوچە و دونیا، موشەك‌بارانی کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی وەک دەستدرێژیی بەئاشکرا بۆ سەر خاک و وڵاتێکی دی، پرسی کارنامەی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بە وەبیرهێنانەوەی تیرۆری دوو ڕێبەری حیزبەکەمان و ساڵوەگەری هەردوو ڕێبەری شەهید دوکتور قاسملوو و دوکتۆر سەعید. بەدوای ئەوانەشدا پرسی گۆڕینی کۆماری ئیسلامی بە حکومەتێکی دێموکرات و فرەنەتەوەیی و لەو بەشەدا پیویستیی پشتیوانی لە خۆپێشاندەران و داوا ڕەواکانیان.

کە سەیری بڕیارنامەی کۆبوونەوەی ئێس ئای لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا دەکەین، دەبینین کاکڵەی باسەکەی کاک خالید و تەنانەت لەجێیەکدا هەر تەواو دەقی پەیامەکەی سکرتێری گشتیی حیزبەکەمانە. ئەوەش دەری‌دەخا کە ئەو پەیامە هەم جێگای خۆی گرتوە و هەم بەدەنگەوەهاتن و کاردانەوەیەکی باشیشی بووە.

 

لەو دیدار و چاوپێکەوتنانەی لە پەراوێزی کاری کۆبوونەوەکەدا بووتانە، بایەخ بە چی دراوە و چیتان باس کردوە؟

کۆبونەوەکانی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەداخەوە لەبەر پەتای کڕۆنا دوا خرابوون و دوای زیاتر لە دوو ساڵ  ئەمە یەکەم کۆبونەوەی حزووری بوو، لەم کۆبونەوەیەدا باس و خواستەکان و دیدار چاوپێکەوتنەکان گەرم‌و‌گوڕی زیاتریان هەبوو و ئێمەش لەو دەرفەتەدا جیا لە دیدار تازە کردنەوە لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار، ئەوانمان لە دواگۆڕانکارییەکانی کوردستان، ئێران و دۆخی جووڵانەوەی سیاسیی کورد و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی وڵات ئاگادار دەکردەوە.

پرسی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەهۆی کۆماری ئیسلامی، ڕەشبگیر و کوشتنەکان و ڕوونکردنەوە لەسەر سیاسەت و ڕەفتارەکانی کۆماری ئیسلامی بەشێکی دیکە لە نێوەرۆکی باسەکانمان لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانە بوو کە دەماندیتن. هەروەها بەشێكی بەرچاو لە نامیلکە و ڕاگەیندراوەکانی حیزبیمان  گەیاندە دەستی بەشداربووان و لە کاتی پرسیار و ڕوونکردنەوەی پێویستدا بەشداریی چالاکمان هەبوو.

دەبێ ئەوەش بڵێم کە تەوەرێکی دیکەی باسی و یەکتردیتنەکان لەسەر داهاتووی ئێس ئای و گرتنی کۆنگرە لە مانگی نوامبری ئەمساڵ و هەروەها  کارا کردنی گرووپی کاری کوردان بوو کە ئەویش لە داهاتوودا و بە هاوکاریی حیزبە کوردەکانی ئەندام کاری زیاتری بۆ دەکرێ.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەندامی سەرەکیی ڕێکخراوەی ئێس‌ئایە، بەڵام پرسیار ئەوەیە کە پرسی کورد لە ئێران، پرسی مافەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران، پرسە سەرەکییەکانی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات کەمتر لە بڕیار و بڵاوکراوەکانی ئێس ئایدا ڕەنگ دەداتەوە؟ بۆ؟

من لەگەڵ ئەوە نیم کە بڵێین ڕەنگدانەوەی نەبووە، دەکرێ بڵێین ڕەنگدانەوەی لە ئاستی نووسین و بەیاننامەدا هەبووە، بەڵام لە مەیدانی کردەوەدا ئەو جۆرەی ئێمە چاوەروانیمان هەیە کاریگەریی نەبووە. ئێمە نابی ئەوە لەبیر بکەین کە بەشی هەرە زۆری حیزب و لایەنەکانی ئەندام لە ئێس ئای ئەو حیزبانەن کە یان لە دەوڵەت‌دان یان حیزبێکی ناسراو و دەسەڵاتدارن لە وڵاتی خۆیان و خاوەن وڵات و دەولەتی خۆیان بە تایبەتمەندی و بەرژەوەندیی خۆیانن. لێرەدا ڕەنگبێ ئەمجۆرەی ئێمە دەخوازین و ئارەزوو دەکەین ئەوان ئەم دەست و باڵ کراوەییەیان نەبێت وەک حیزب بەتەنیا و بەوەخت کاریگەرییان لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان هەبێت، بەڵام لە ئاستی ئێس ئای هەر وەک زۆربەی ئەنیستیتوو و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەک پارلمانی ئورووپا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ کات لە ئاستی پیشلکردنی مافی مررۆڤ و بگرە لە زۆر بارەوە لە زۆربەی ئەم ڕێکخراوانە زیاتر بە هانای کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە هاتوون.

دەمەوێ ئەوەش بڵێم کە لە هەموو کۆبونەوە و کۆنگرەکانی شوڕای ئێنترناسیۆنال سۆسیالیست‌دا کە لەسەر هەر چوار پارچەی کوردستان وتار و قسە لەلایەن نەفەری یەکەم یا نوێنەری حیزبەکان لە ئێس ئای پێشکەش کراوە، دوای هەموو کۆبونەوەکان قەتعنامە لەسەر هەر چوار پارچەی کوردستان پەسەند کراوە. ئەگەر بەڕوونی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان بمەوێ نموونە بێنمەوە پەیام بۆ کۆنگرەکانی حیزب، ساڵیادی ڕێبەرانی تێرۆرکراو، دوکتور قاسملو،  دوکتور سەعید، هێرشی موشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆسەر بارەگای حیزبی دێموکرات و… هەمووی ئەوانەدا ئێس ئای زۆر بەڕوونی هەڵوێستی خۆیان و لەسەر سایتی ڕەسمیی خۆیان بڵاویان کردۆتەوە.

وەک چۆن لە ڕاپۆرتی بەشدارییەکەی حیزب لەو کۆبوونەوەیەدا هاتبوو، کۆبوونەوەکە لە دوابەشی کارەکانی خۆیدا کۆمەڵە بڕیارنامەیەکی پەسند کرا کە بەشێکی پێوەندیی بە ئێران و بە دۆزی ئێمەوە بوو. وەک پشتیوانی‌کردن لە ناڕەزایەتییەکان و بزووتنەوەی مەدەنیی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لەدژی کۆماری ئیسلامی، داکۆکی لە بزووتنەوەی سیاسیی گەلی کورد بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان، پشتیوانی‌کردن لە بزووتنەوە مەدەنییەکانی خەڵک بۆ تێپەڕین لە کۆماری ئیسلامی و گەیشتن بە مافە مرۆیی و دێموکراتیکەکانیان.

 

پێتان وانییە کە گرووپی کاری کوردان لەو ڕێکخراوەیەدا پاسیڤە؟

‎بەهاتنی پەتای کڕۆنا  کار و چالاکیەکانی ئەم گرووپەش وەک  چالاکیە دیپلۆماسییەکانمان بە گشتی ڕاگیرا، بەڵام ئەوە بەو مانایە نەبووە کە گرووپی کاری کوردان هیچ چالاکییەکی نەبووە لە ماوەی ڕابردوودا. ئێمە لەو ماوەیەدا توانیومان کۆبونەوەیەكی ئانلاین بە بەشداریی کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزب و لایەنە کوردییەکانی دیکە پێک بێنین. ‎هەر لەم کۆبونەوەیەشدا بڕیار لە سەر  کاراکردنەوە و گرتنی کۆبونەوەیەکی حزووری ئەم گروپە درا کە بە خۆشییەوە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئێس ئای ئەم کۆبوونەوە حزوورییەی گروپی کوردان ڕێک خرا.

تاگی بابەت: مەولوود سوارە: پەیامی سکرتێری گشتیی حیزب کاریگەریی لەسەر نووسینی بڕیارنامەی ئێس ئای هەبوو

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist