حەسەن ڕوحانی بەهۆی وادە ئابوورییەکانی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا لە کوردستان دەنگی زۆرینەی خەڵکی کرده ئی خۆی، بەڵام لە سێ ساڵی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای واده‌و به‌ڵێنه‌کانی نەک بێ‌کاری لە کوردستان لە کەمی نەداوە، بەڵکوو ڕەوتی داخرانی کارگەو یەکە پیشەسازییەکانو بێکاربوونی کرێکاران خێراتر بووە.
چالاکانی سیاسی‌و مەدەنیی کورد دەڵێن هیواکان ئەوە بوون پرسی کار‌و دەرفەتەکان لە کوردستان ببووژێنەوە، کەچی دەوڵەتی حەسەن ڕوحانی نەک بواری بۆ گەشەو بوژانەوەی ئابووری لە کوردستان خۆش نەکرد، بەڵکوو نەیتوانی ئەو کەمە کارگەو یەکە پیشەسازییەش ڕابگرێ کە ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەیەکی زیاتریان لێ دادەخرێ.
ئامارە ڕەسمییەکانی ناوەندی ئامار دەڵێن بڕی بێ‌کاری لە پارێزگای سنە لە ساڵی ٩٤ کەمێک زیاتر لە سەدی ١٣ بووە، بەڵام کاربەدەستانی پارێزگای سنە دەڵێن ئاماری ڕاستیی ئەو دۆخە زۆر زیاتر لەوەیە کە ڕادەگەیەندرێ.
گاڵتەو گەپ بە ئاماری ڕەسمی لە ئاستێک دایە کە عەبدولمحەممەد زاهیدی، پارێزگاری سنە بە ئاشکرا ڕێژەی بێ‌کاری لە پارێزگای سنە سەروو سەدی ٣٠ باس دەکاو حەوتووی ڕابردووش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کار‌و خۆشبژیویی پارێزگای سنه دوای تێپه‌ڕینی سێ ساڵ له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی پێی لێنا که پێچه‌وانه‌ی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان رێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی بێ‌کاری له سه‌دی ٣٠ زیاتره.
گه‌مه به ئاماری بێ‌کاری له پارێزگای سنه له حاڵێكدا درێژه‌ی هه‌یه که داخرانی کارگه‌و کارخانهکانو بێکاربوونی کرێکارانی ئه‌و یه‌که پیشه‌سازییانه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا چۆته فازێکی دیکه‌وه.
داخرانی کارخانه‌ی “ئیسته‌ک”ی سنه‌و ده‌رکرانی ١٣٨ کرێکاری ئه‌و کارخانه‌یه، داخرانی کارخانه قه‌ندی سهقزو ده‌رکرانی ٢٥٠ کرێکاری ئه‌و به‌شه‌و ده‌رکرانی ده‌یان کرێکاری کارخانه‌ی کاشیی که‌سرا به‌هۆی کێشه‌و گرفری ئه‌و کارخانه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا، ته‌نیا چه‌ند نموونه‌ی بچووک بۆ ئاماژه به‌و دۆخه‌یه.
موحسین بیگله‌ری که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی مه‌جلیسدا جارێکی دیکه‌ش بۆ نوێنه‌رایه‌تیی شاری سهقزو بانه هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه، پێی لێناوه که سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی ئه‌و وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، بازرگانی‌و کانزا‌کان تا ئێستاش هیچ ههنگاوێکی بۆ کێشه‌ی کارگه‌و کارخانه‌کان له کوردستان هه‌ڵنه‌گرتوه.
ئه‌و دۆخه له ئیلام تراژیدیتره. پارێزگای ئیلام که سه‌دی ١١ی هه‌موو پاشکه‌وتی نهوتو گازی ئێرانی هه‌یه، له بێبهشترینو په‌راوێزخراوترین ناوچه‌کانی ئێرانه. بێکاری‌و بێده‌ره‌تانیی ژیان له‌و پارێزگا ده‌وڵه‌مه‌نده وایکردوه که لاوانی به‌رده‌وام به‌ره‌و شار‌و ناوچه سه‌نعه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کۆچ بکهنو ده‌یان کێشه‌و خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تیی دیکه وه‌ک خۆکوژی، ساڵانێکی زۆره به‌رۆکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانی گرتوه.
عه‌لیڕه‌زا ڕه‌مه‌زانی، کارناسی ئابووری له ئیلام ده‌ڵێ تا ئێستا پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری له ئیلام وه‌ڕێ نه‌خراوه‌و چه‌ند کارخانه‌یه‌کی بچووکی وه‌ک پێترۆشیمیی ئیلام، پاڵاوگه‌ی گاز‌و کارخانه‌ی سیمانی دێهلۆران بارته‌قای ڕێژه‌ی زۆری بی‌کاری له‌و پارێزگایه نییه. ئه‌و ده‌ڵێ زیاتر له نیوه‌ی پڕۆژه‌کانی به‌رهه‌مهێن له پارێزگای ئیلام به‌هۆی که‌میی بودجه‌و نه‌بوونی سه‌رمایه ڕاوهستاونو نه دهوڵهتو نه بانکه‌کان که‌س ئاوڕیان لێ ناداته‌وه.
ئه‌سکه‌نده‌ر سیدایی، به‌رپرسی ڕێکخراوی به‌رنامه‌و پلاندانانی پارێزگای ئیلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نایشارێته‌وه ئیلام زه‌رفییه‌تی زۆر له‌باری بۆ گه‌شه‌ی ئابووری‌و بووژانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام دانی به‌وه‌ش داناوه که بێ‌کاری بڕستی له لاوانی ئه‌و ناوچه‌یه بڕیوه‌و ته‌نیا له به‌شی کشتوکاڵدا پتر له ٣٠٠٠ مهه‌ندیسی ئه‌و بواره بێکارن.
له پارێزگای ورمێ‌ش ئاماره ڕه‌سمییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ٤٠ هه‌زار ده‌رچووی زانکۆ به بڕوانامه‌ی لیسانسو فه‌قه لیسانس بێکارن‌و چاوی هیوایان له دۆزینه‌وه‌ی کاره.
قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت، پارێزگاری ورمێ نایشارێته‌وه که گیروگرفتی سه‌ره‌كیی ئه‌و پارێزگایه له ئێستادا بێكارییه، به شێوه‌یه‌ك كه له ئێستادا ١١٨ هه‌زار كه‌س له پارێزگای ورمێ بێكارن، جیا له‌وه‌ی به‌هۆی داخرانی کارگه‌و کارخانه‌کان ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌و ئاماره زیاتر ده‌بێ.
جەعفەر سادق ئێسکەندەری، سەرۆکی رێکخراوی پیشە، کانگاو بازرگانیی پارێزگای ورمێ ده‌ڵێ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ٩٠٠ یەکەی بەرھەمھێنان لەم پارێزگایە چالاکییه‌کانیان ڕاگرتوه‌و داخراون.
ئه‌و ده‌ڵێ سه‌رجه‌م لە ٢٨٠٠ یەکەی پیشەیی گه‌وره‌و بچووک که لە پارێزگای ورمێ‌دا تۆمار کراون، هه‌ر نه‌بێ زیاتر لە ١٠٠٠ یەکەیان بە ھۆی کێشەی دارایی له کار وه‌ستاون.
ئاستی بێ‌کاری لە پارێزگای کرماشانیش لە سه‌رجه‌م پارێزگا‌و شارەکانی دیکەی ئێران بەرزترە، بەڵام بە پێێ دان پێدانانی کاربەدەستانی ئەو پارێزگایە، تاکوو ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ هێنانە خواری ڕێژەی بێ‌کاری هەڵ نەهێندراوەتەوە.
دکتور عەبدوڵڕەزا میسری لە کۆبوونەوەیەکی پرسیار‌و وڵام که لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئەو شار بۆی ڕێکخرابوو، گوتی: جگە لە گریان بۆ ئەو دۆخەی کە لاوانی بێ‌کاری پارێزگای کرماشانی تێکەوتووە، هیچم لە دەست نایە.
ئه‌و گوتی پارێزگای کرماشان ٩٠ هه‌زار بێ‌کاری هه‌یه، به‌ڵام ئاماره‌کان ده‌ڵێن رێژه‌ی بێ‌کاری له کرماشان له‌وه‌نده زیاتره که به ڕه‌سمی ده‌گوترێ.
ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای کوردستان به‌رهه‌می سیاسه‌تی ههڵاواردنو پشتگوێخرانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات، دواخستنی له ڕه‌وتی گه‌شه‌و هه‌ڵدانی سروشتیی ئابووری، سیاسی‌و کۆمهڵایهتیو؛ سیاسه‌تی ناهاوسه‌نگی دابه‌شکردنی سامان‌و بودجه‌ی وڵات بۆ ئاوه‌دانییه، سیاسه‌تێک که گۆڕانی ده‌وڵه‌ته‌کان له حاکمییه‌تدا تا ئێستا گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هێناوه.
لە ژماره ٦٨٠ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه