وه‌رگێڕان بۆ کوردی‌و کورتکردنه‌وه‌ی: عه‌لی بداغی
مانگنامه‌ی “هێڵی ئاشتی” له نوێترین ژماره‌ی خۆی‌دا وتووێژێکی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د ساڵح نیکبه‌خت، مافناس‌و پارێزه‌ری ناوداری کورد له ئێران کردوه.
له‌و وتووێژه‌دا باس له‌وه کراوه که بۆچی هه‌وڵی که‌سانی وه‌ک ئه‌و له ئێران بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافی به‌رکه‌وتووان‌و قوربانییانی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت به ئاکام نه‌گه‌یشتوه‌و، ئێران بۆ چی تا ئێستاش کۆسپی خستۆته سه‌ر ڕێی گه‌یشتنی ئه‌و خه‌ڵکه به مافه‌کانیان.
محه‌ممه‌د ساڵح نیکبه‌خت به ئاماژه به چۆنیه‌تیی ڕووداوی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن رێژیمی به‌عس‌و تێپه‌ڕینی ٢٧ ساڵ له کۆتایی شه‌ری ئێران‌و عێڕاق؛ ده‌ڵێ ئێران مه‌یلی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ی له ده‌زگای دادی عێڕاق‌دا نییه.
ئه‌و پارێزه‌ره کورده ده‌ڵێ حکومه‌تی نوێی عێڕاق به‌رپرسی هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانی حکومه‌تی پێشوویه‌و وه‌ک چۆن ئێستاش قه‌ره‌بووی شه‌ڕی کۆوه‌یت ده‌کاته‌وه، ده‌بێ قه‌ره‌بووی زیانه‌کانی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه پێویستیی به شکایه‌تی ئێران له دادگاکانی عێڕاق‌دا هه‌یه که تا ئێستا ئێران خۆی لێ نه‌داوه‌و ئه‌وه‌ش جێی پرسیاره که ئێران له‌به‌رچی له‌و پێوه‌ندییه‌دا هیچ ناکا، هه‌ر چه‌ند ئه‌مه به‌بێ هۆ نییه.
محه‌ممه‌د ساڵح نیکبه‌خت له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌ی “هێڵی ئاشتی”دا ده‌ڵێ: دوای ڕووخانی رێژیمی سه‌دام حوسێن له‌لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له عێڕاق هاتنه سه‌ر کار، هه‌موویان خۆیان به نیزیک له ئێران ده‌زانی، خۆ ئه‌گه‌رچی به کرده‌وه زۆریش له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م وڵاته جوڵاونه‌ته‌وه، بۆ نموونه هه‌ر له کۆنفڕانسی ئه‌م دواییانه‌ی وڵاتانی ئیسلامی له ئه‌ستانبوڵ‌دا عێڕاق له دژی ئێران ده‌نگی دا، که‌چی ئێران پێچه‌وانه‌ی کۆوه‌یت داوای زیان‌و زه‌ره‌ری شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی له عێڕاق نه‌کرد، ئه‌گه‌رچی به‌پێی به‌راوردی خودی حکومه‌تی ئێران ته‌نیا زیانه ماڵییه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه بۆ ئێران زیاتر له‌١٠٠٠ میلیارد دۆلار بووه.
زیانه گیانی، ڕوحی‌و ده‌روونییه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه به تایبه‌ت له هه‌ندێ ڕووداوی بۆمبارانی شیمیایی گوندی زه‌رده له کرماشان، چه‌ند گوندێکی سه‌ر به بانه، مریوان‌و شنۆ، هه‌روه‌ها ده‌ورووبه‌ری ئیلام‌و به‌تایبه‌ت بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شتیش له جێی خۆی که تا ئێستا ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێران خۆیان لێی نه‌داوه.
محه‌ممه‌د ساڵح نیکبه‌خت ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زۆر کۆنڤانسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌ت کۆنڤانسیۆنی ١٩٢٥ و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که زۆربه‌یان ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن عێڕاقیشه‌وه ئیمزا کراون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌وڵێکی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوانه نه‌داوه‌و سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته کردوه.
نیکبه‌خت له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که “ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ر نه‌یویست به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌ته بکا؟”، ده‌ڵێ نیزیک ١٢ ساڵ پێش ئێستا‌و له بارودۆخێکی زۆر گونجاو‌دا که رێژیمی به‌عس رووخابوو، دادگاکانی تاوان له نێوخۆی ئه‌و وڵاته بۆ دادگایی‌کردنی سه‌دام حوسێن‌و کاربه‌ده‌ستانی رێژیمه‌که‌ی وه‌ڕێ خرابوون، ئێمه هه‌وڵمان دا‌و، ته‌نانه‌ت داواکه‌مان له دادگای شاری سلێمانی وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ئیزنی ئه‌و کاره‌ی پێ‌نه‌داین.
ئه‌و پارێزه‌ره کورده ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت پێی خۆشه هه‌موو بابه‌ته‌کان به کاناڵی ئه‌وان‌دا تێپه‌ڕ ببن، بۆیه ئیزنی چالاکی به ئین جی ئۆکان‌و ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکان نادا، به تایبه‌ت له بابه‌تی له‌و چه‌شنه‌دا.
نیکبه‌خت ده‌ڵێ ئه‌و کات ئێمه ٣٠-٤٠ پارێزه‌ر بووین‌و قۆڵمان لێ هه‌ڵماڵیبوو که به‌شداریی دادگای تاوانه‌کانی سه‌ددام بکه‌ین‌و ئه‌و شکایه‌ته‌ش هه‌ر له‌وێ وه‌گه‌ڕ بخه‌ین، ته‌نانه‌ت مام جه‌لال تاڵه‌بانی که سه‌ردانی ئێرانی کردبوو به خۆمی گوت ئێوه ده‌ست پێبکه‌ن، ئێمه‌ش هه‌موو ئیمکاناتێک ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستتان، به‌ڵام ئه‌و کات نه‌یانهێشت‌و ئێستاش ڕوون نییه رێمان بکه‌وێته به‌غدا نوری مالیکی چیمان به سه‌ر دێنێ؟
محه‌ممه‌د ساڵح نیکبه‌خت ده‌ڵێ له درێژه‌ی ئه‌و وتووێژه‌دا ده‌ڵێ په‌روه‌نده‌ی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت به تاوانی گشتی داده‌نرێ‌و به‌ر کات‌و بیرچوونه‌وه ناکه‌وێ‌و؛ هه‌ر کات‌و ساتێک ده‌توانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه بخه‌یه گه‌ڕ؛ به‌ڵام ئه‌وه پێوه‌ندی به سیاسه‌تی ئێرانه‌وه هه‌یه. ڕاسته ئێستا به‌غدا دۆستی تارانه، به‌ڵام سیاسه‌تی باش ئه‌وه‌یه که له پێوه‌ندیی دۆستانه‌ش‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆمانمان له‌به‌رچاو بێ، به‌ڵام وادیاره سیاسه‌تی ئێران نایه‌وێ له‌و پێوه‌ندییه‌دا گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا بێ. سه‌یر ئه‌وه‌یه که لایه‌نی به‌رامبه‌ر ڕێک به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌جووڵێته‌وه، بۆ نموونه له کاتێکدا ئێران که‌متر له 2 میلیۆن بۆشکه نه‌وتی ده‌رده‌هێنا، عێڕاق که یه‌ک له سێی حه‌شیمه‌تی ئێرانی هه‌یه ٤ میلیۆن بۆشکه‌ی له ڕۆژدا ده‌فرۆشت که ئه‌وه به زیانی ئابووریی ئێران بو، که‌چی ئێران قه‌ت ناوی ئه‌و وڵاته به خراپه ناباو ئه‌ه‌وه‌ش ده‌ری ده‌خا که ڕوانینی سیاسیی نه‌ک فره‌ڕه‌هه‌ندی، به‌ڵکوو تاک‌ڕه‌هه‌ندییه.
لە ژماره ٦٨٠ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه