• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئەو شۆڕشگێڕەی بوو بە گوڵێکی سوور بۆ بەرۆکی نیشتمان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/08/07
جۆری بابەت: سیاسی

قادر وریا

ساڵێک لەمەوبەر دەستی تیرۆریزمی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێوەندی شاری هەولێر، لە قۆڵی زۆڵەکوردێکی خەیانەتکار هاتەدەر و گیانی کادرێکی لێوەشاوەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئەستاند.

مووسا باباخانی، ڕۆڵەیەکی هەڵکەوتوو لە پارێزگای کرماشان و لە نێو هاوزمانانی یارسانیمان بوو. هاوڕێ مووسا تێکۆشانی سیاسی و حیزبیی ئاشکرای خۆی لە پێشمەرگایەتیی هیزی پارێزگاریی حیزب لە ساڵی ١٣٧٨ دەست پی کرد. دوای چەند ساڵ پێشمەرگایەتی لە هێزی پارێزگاری، هاتە کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزب و لە بەشی فەننیی ڕۆژنامەی “کوردستان” دەست بەکار بوو و بووین بە هاوکار.

هەر لە سەرەتای تێکۆشانی حیزبایەتییەوە، تینوێتی و هۆگرییەکی زۆری بۆ فیربوون و خۆپێگەیاندن هەبوو. سەرماوەزی ١٣٨٥(دێسەمبری ٢٠٠٦)لە کاتی لەتبوونی حیزبی دیموکراتدا، کاک مووسا لە بەشی چاپەمەنیی حدکا و دواتر لە تەلەڤیزیۆنی

“تیشک” درێژەی بە تیکۆشان دا. ئەو، ئامادەکاری بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تایبەت بە کرماشان بوو و لە ڕێگای “تیشک تیڤی”یەوە، هەستم دەکرد کە لە ڕووی ئاگایی سیاسییەوە باش خۆی پێگەیاندووە. لەگەڵ تێکۆشەران و ڕۆشنبیران هەڤپەیڤینی پێک دێنا و بەرنامەی پڕ نێوەرۆکی ئامادە دەکرد. کاک مووسا ئەو کاتانەش کە لە بەشی ڕاگەیاندن کاری دەکرد، لە کاری تەشکیلاتی و پێوەندی لەگەڵ دۆستان و دڵسۆزانی حیزبی دیموکرات لە پارێزگەی کرماشان، غافڵ نەبوو. ئەم خۆپێگەیاندنە و پێوەندیی بەرینی لە گەڵ تێکۆشەران و چالاکانی شارو ناوچە جۆراوجۆرەکانی کرماشان، بوو بە هۆی ئەوە لە کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرێ.

لەنێوان کۆنگرەکانی ١٥ و ١٦ی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا، کاک مووسا  ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی بۆ تێکۆشان هەڵبژارد. بەو هۆیەوە کە لە هەر دوو بواری ڕاگەیاندن و ڕێکخستندا، بەمایە و بەتوانا و خاوەن ئەزموون بوو، لە هەر دووی ئەم بوارانەدا، درێژەی بە تێکۆشان دایەوە. ئەگەر کار و بەرپرسایەتییەکەی بەڕەسمی لە کۆمیسیۆنی تەشکیلات بایە، ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزب، دەستیان لێ هەڵنەدەگرت و بەردەوام داوای هاوکارییان لێ دەکرد. ئەویش بە سینگفرەوانییەوە بە دەنگیانەوە دەچوو. پێچەوانەکەشی ‌هەر ڕاست بوو. ئەو کاتانەی ئەرک و بەرپرسایەتییە سەرەکییەکەی لە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزب بوو، نەماندەهێشت پێی لە کۆمیسیۆنی تەشکیلات ببڕێ. خۆشی حەزی نەدەکرد لە کاری تەشکیلاتی و پێوەندی بە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی شار و ناوچەکانی کوردستان داببڕێ.

لە ڕاستیدا هاوڕێ مووسا باباخانی، هەم ڕاگەیاندن و هەم کاری تەشکیلاتیی بۆ ڕاکێشان و جووڵاندنی خەڵک، بۆ کاریگەری‌دانان لە سەر باوەڕ و بیرکردنەوەیان دەویست. ئەو ڕاگەیاندن و کاری ڕێکخستنی بۆ ئەوە دەویست تا بە هۆیانەوە لەگەڵ تاکەکان لە پارێزگەکانی کرماشان، ئیلام و تەنانەت ناوچەکانی خوارووتر، پیوەندی بگرێ و لە ئاست ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان وریایان بکاتەوە و بۆ پاراستن و بەرگریکردن لەو ناسنامەیە و بۆ بە بەشداری لە بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هانیان بدا. بەڵام لە گرنگیدان بە خەباتی پێشمەرگایەتی و کاریگەریی جموجۆڵی هێزی پێشمەرگە لە سەر ورە و باوەڕی خەڵکیش، غافڵ نەبوو. بۆیە پێشمەرگەبوون و وەک پێشمەرگە خۆدەرخستن و هەڵسوکەوت‌کردن و هاندانی حیزبەکەی بۆ گرنگیدان بە جموجۆڵی پێشمەرگانە لەسەر سنوورەکان و لە نێوخۆی وڵاتی بە ئەرکی خۆی دەزانی. لە ڕیزی پێشەوەی ئەو کادر و پێشمەرگانەدا بوو کە خوازیاری بەشداری لە تیمەکانی پێشمەرگە بۆ چوونەوە بۆ نێو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوون. لەم بارەیەشەوە، هەموو ناوچەیەکی ڕۆژهەڵات بۆ ئەو، هەر کوردستان بوو و خۆی تەنیا بۆ ناوچە و پارێزگەیەک نەدەویست.

کاک مووسا بە خۆپێگەیاندن و بە هەوڵ و تێکۆشانی دڵسۆزانە و شوێندانەربوونی لە بوارە جیاوازەکانی تێکۆشاندا، وای کردبوو لە حیزبی دیموکراتی کوردستانیشدا،  سەردەمێک وەک ئەندامی ڕاوێژکار و دوای کۆنگرەی ١٧یش وەک ئەندامی ئەسلیی کۆمیتەی ناوەندی، شوێن و جێگەی خۆی هەبێ. بە جۆرێکیش بۆ خەڵکی کرماشان ببووە سیما و تێکۆشەرێکی دیار و سەرنجڕاکێشی نێو حیزبی دیموکرات، کە دام‌ودەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو ناوچەیە بە تایبەتی کە ئاگاداری پێوەندیی بەرینی ئەو لە گەڵ لاوان و کەسە چالاکەکانی نێوخۆ بوون، لێی بە ڕقداچووبوون؛ بە شێوەی جۆراوجۆر کەوتنە داودانانەوە و پیلانگێڕی بۆ زەبرلێدانی. کاک مووسا لەو هەوڵانە ئاگادار بوو، هەر بۆیە بە وشیاری و پارێزی خۆی، توانیبووی بەشێکیان بی‌ئاکام بکاتەوە. بەڵام دەزگای تیرۆر و ئینسانکوژیی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی پیلانگێڕییەکانیان بۆ لەنێوبردنی، نەوەستان و سەرئەنجام بە سوودوەرگرتن لە متمانەی کاک مووسا بە بەکرێگیراوێکی خۆیان کە سالانێک بوو پێوەندیی بە ڕواڵەت دۆستانەی لەگەڵ هاوڕێ مووسا دامەزراندبوو، لە داویان خست و هەر بە هۆی ئەو خەیانەتکارە، لە نیوەشەو و لەکاتێکدا خەوی لێ‌کەوتبوو، تیرۆریان کرد.

مووسا باباخانیی تێکۆشەر، کەسێکی ڕوح‌سووک، هەڵسوکەوت جوان و خاوەن خوو و خدەی شۆڕشگێڕانە بوو. پێوەندیی هاوڕێیانە و دۆستانەی لەگەڵ هاوکاران و هاوسەنگەرانی گەرم و بەهێز بوو. ئەوەندە بە دڵگەرمی و بیر و باوەڕەوە شانی دابووە بەر ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی، جێگایەکی دیاری لە تێکۆشانی حیزبەکەیدا  هەبوو. ئەگەرچی ڕێژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیلانێکی ناجوانمێرانەدا، ئەو هاوڕێ خۆشەویستەی بە جەستە لێ ئەستاندین، بەڵام بەدڵنیایەوە یادی خۆشەویستی لە نێو هاوسەنگەران و درێژەدەرانی ڕێگاکەیدا، هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

گیانی هاوڕێ مووسا باباخانی شاد و یادی بەڕێز. بە دڵنیاییەوە لاوانی کوردستان بە تایبەتی لاوانی کرماشان، شانازی بە بوونی ناوی ئەو تێکۆشەرە بەوەجەی مەڵبەندەکەی خۆیان لە ڕیزی کاروانی شەهیدانی سەربەرزی نەتەوەکەیان و حیزبی دیموکراتی کوردستاندا دەکەن و لە بەرزڕاگرتنی ناو و یادی و هەروەها لە بەردەوام‌ڕاگرتنی ڕێگای خەبات و تێکۆشانی تا وەدیهاتنی ئاواتە بەرزەکانی ئەو شەهیدە و شەهیدانی تر، درێخی ناکەن.

تاگی بابەت: ئەو شۆڕشگێڕەی بوو بە گوڵێکی سوور بۆ بەرۆکی نیشتمان

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist