• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

“ئاوازی قوو”

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/06/05
جۆری بابەت: سیاسی

بابەک ناسری

ئارتوور شوپێنهاوێر، فەیلەسووفی ئاڵمانی دەڵێ بۆ هەر سەرکەوتن دەبێ سێ قۆناغ ببڕیت. سەرەتا ئەوانیدی گاڵتەیان پێت دێت، پاشان بە توندوتیژی بەگژت دادێن و دواجار ئیمانت پێ دێنن. فستیڤاڵی جیهانیی فیلمی کان لە فەڕانسە لەمساڵدا ئەو ئیمانەی پێشکێش بە ژنێک کرد کە گەلێک قۆناغی دژوارتر لەوەی بڕیبوو کە شوپێنهاوێر باسی دەکات.

زەهرا ئەمیرئیبراهیمی، خانمە ئەکتەری ساڵانێکی نە زۆر دووری سینەمای ئێرانە کە ژیانێکی تابڵێی تراژیدیکی تێ‌پەڕاند. ئەو سەرەتا لە نیزامی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامیدا دەبوا کۆسپەکانی هەڵاواردنی ڕەگەزی لە بەردەم خۆی لاببا، بۆوەی جێی خۆی ببینێتەوە و شیاوییەکانی خۆی وەک مرۆڤێکی بەهرەمەند وەربگرێت.

شوناسخوازی یەک لەو بەرگژانەیە کە ژنان لە ئێران لە هەموو ماوەی دەسەڵاتدارەتیی کۆماری ئیسلامیدا بوویانە. پێشێلکردنی مافی ژنان کە ڕەواییەتی خۆی لە یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی وەرگرتوە و سیستماتیک بەڕێوە دەبرێت، شتێک نییە کە ژنان بیانەوێ وەک قەدەر و چارەنووس پێملی بن. یاساکانی تایبەت بە میرات، جیاوازیی خوێنبایی ژن و پیاو، هەتا دەگاتە زۆر لە مافە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان لە ماڵ، شوێنی کار یان شوێنە گشتییەکان تەنیا بەشێک لەو هەڵاواردنە سیستماتیکەن. ئەوانەی گوتران بۆ سنوورداربوونی مافی ژنان مشتێ لە خەروارن. بێننە بەرچاوتان کە ژنان لە ئێران سەرەتا دەبێ هەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانە لە بەردەم خۆیان لادەن، جا دوایە بیر لە سەرکەوتن لە بوارێکی هونەری یان کۆمەڵایەتیدا بکەنەوە. زەهرا ئەمیرئیبراهیمی بەڵام لەو نێوەدا بەرەوڕووی تەنگژەیەکی دیکەش بوویەوە کە کۆمەڵگەی هونەری بۆ هەڵدێرانی پیلانی بۆ داڕشتبوو، و چیرۆکی ئەویش ڕاست لێرەوە دەستی پێ کرد.

زەهرا ئەمیرئیبراهیمی دوای دەرکەوتنی لە زنجیرەی “نێرگز”دا ناوبانگی دەرکرد و بوو بە دەموچاوێکی ناسراو. کاتێکیش گرتە ڤیدیۆیەکی ژیانی تاکایەتیی ئەو لە کاتێکدا کە هێشتا “نێرگز” لە شاشەکاندا پێشان دەدرا بڵاو بوویەوە، کۆمەڵگەی هونەری بۆ قەزاوەت‌کردنی پۆل پۆل ڕیزیان بەست و بەرلەوەی تۆمەتباری بکەن، حوکمی تاوانباریان لەدژی دەرکرد. لەختەیەک لە ژیانی خسووسیی ئەو کە سەرەتا گوترا بڵاوکردنەوەکەی بەهۆی شەهریار شەهامەت، دەزگیرانی پێشووی زەهراوە بووە و دواتر دەرکەوت کە مەجید بەهرامی کە ئەویش هەر هونەرمەندی بواری سینەما بوو ئەو کارەی کردوە. ئەو فیلمە بە خێراییەکی زۆرەوە لای خەڵکی نەخۆشی کۆمەڵگەوە بڵاو بۆوە و بۆ زۆر کەس بوو بە نان و ئاو. شەهریار شەهامەت، کۆنە دەزگیرانی زەهرا ڕای کرد بۆ گورجستان و ئەو مایەوە و دۆخێک کە لە ڕوانگەی زۆر بەناو هونەرمەندی ئەوکاتدا دەبوا خۆی کوشتبا بۆوەی ئەو پەڵە شوورەییە لە تەوێڵی خۆی بسڕێتەوە. ژیانی لێل، ڕەش و تاریکی زەهرا لێرەوە دەستی پێ کرد. ئەوانەی لەو بارودۆخەدا وەک قەڵا لە پشتی زارا ڕاوەستان تەنیا و تەنیا بنەماڵەکەی بوون کە پاش ماوەیەکیش بۆ بەرگرتن لە خەمۆکیی کچەکەیان ڕێگەی هەندەرانیان خستە بەردەمی. شەهریار شەهامەت بەهۆی ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە لە گورجێستانەوە هێندرایەوە ئێران و لە دادگادا چەند جار و دواتریش بەردەوام حاشای لە دەست‌تێدابوونی خۆی لە بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمەدا کرد. ئەو سەرەنجام لە سۆنگەی گوشارە لە ڕادەبەرەکان جانتاکەی دەست دایەوە و لە وڵاتێکی ڕۆژاوا گیرسایەوە و بە نەخۆشی سەری نایەوە. بە ڕۆیشتی زەهرا و شەهریار لە ئێران ئەو چیرۆکەش گەردی فەرامۆشیی لێ نیشت و بەتەواوی لەبیر چوویەوە.

مێژووی دەروونناسی لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا ئەو ئەزموونەی وەک دۆخێکی ڕێژەیی تۆمار کردوە کە ڕووداوە تاڵ و تڕاژیدیکەکان پتر لە ڕووداوە خۆش و شیرینەکان لە کۆیادی گشتیدا دەمێننەوە. زارا چووە فەڕانسە و ژیانێکی نوێی دەست پی کرد. ناوی شەهریار بە یەکجاری لەبیر کرا و دەرەنجام ئەوە بوو کە کۆمەڵگە نەک یارمەتیی کەسانی زیاندیتوو نادا و بۆ هەستانەوەیان دەستبار ناداتێ، بەڵکوو لە ئاستێ شێتیدا بەرەو قووڵایی کارەسات پاڵت پێوە دەنێت. لە کۆمەڵگەیەکی نەخۆشیشدا کە لێکەوتەی بیری سیاسی مەزهەبیی حکوومەتی زاڵە و لەودا ژن وەک ماشێنی سێکس سەیری دەکرێ و لە باشترین دۆخیشدا بە دەزگای وەچەخستنەوە دادەنرێ، ناکرێ لەوەندە زیاتر چاوەڕوانیت هەبێ.

سووڕی ژیان لە گەڕ نەکەوت و زەهرا و لەختە ویدیۆکەی بۆ کۆمەڵە کەسێکی نەخۆشی دەروونی نەبێ بۆ ئەوانیدی لەبیر چۆوە. کۆمەڵگەیەک کە لەگەڵ یەکەم هەڵە لە گۆڕەپانەکە وەدەرت دەنێ و بە یەکەم کردەوی بوێرانە دەتکاتەوە پاڵەوان بۆوەی هەموو کاتێک لە بەر سیلەی گشتیی کەسانێک بێ کە ئیشیان تەنیا و تەنیا قەزاوەت‌کردنی ڕووهەڵماڵدراوانەیە. لەو ساڵانەدا هەر کەس چاوی پێی کەوتبا، بە ناچار سەرجەم ئەو بیرەوەرییە تاڵانەی دەهاتنەوە یاد، وەک چۆن لەو وتووێژەی لەگەڵ سینا وەلیوڵلادا کردی، پەردەی لەو ڕاستییە لادا کە ساڵانێک لە ناخی خۆیدا شاردبوویەوە.

***

 

حەفتاوپێنجەمین فستیڤاڵی سینەمایی کان کە لە ڕۆژانی رابردوودا لە شاری “کان”ی فەڕانسە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا، هەواڵە سەرسووڕهێنەرەکەی بەخشینی خەڵاتی باشترین ئەکتەریی ژن بە زەهرا ئەمیرئیبراهیمی بوو. هەواڵێک کە دیسان غەڵبەغەڵب و هەڵچوونی لێ کەوتەوە و شریتی ناو و یادی زەهرا لەسەرڕا لێ‌درایەوە. ڕەخنەگرانی ئەو ڕووداوە ئەوانەی چڵکاوخۆری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، گوتیان ئەو خەڵاتە سیاسییە و بەمجۆرە ویستیان لە مێدیاکانی نێوخۆی ئێراندا لە بایەخی ئەو سەرکەوتنەی زەهرا کەم کەنەوە. بەڵام لەمبەر بەتایبەت لەلایەن دژبەرانی ڕێژیمەوە پێشوازییەکی زۆری لێ‌کرا. لێرەدا ڕووی قسەی ئێمە لە هەر دوو گرووپەکەیە:

بەشێکی زۆر لەو دەربڕینە سۆزدارانەیە کە تەقینەوەکەی چاوەڕوانکراو بوو، لەگەڵ هەمان دارکونکەرە حکوومەتییەکان هەردوو بۆ ڕووداوێکی دەگمەن ڕێخۆشکەرن. ئەوان بۆ ڕووخان و هەڵدێرانی ئەوانیدی هەموو خاڵە سلبییەکانی کەسایەتیی خۆیان دەردەخەن و بۆ پاڵەوانی زووتێپەڕێش بە سەعات و ڕۆژ چەپڵە لێ‌دەدەن. لە هەر حاڵدا لایەنی هزر و ئاوەز لەو جۆرە ڕووداوانەدا بەپەلە و لە ڕووی هەستەوە بڕیار نادا و بە تێپەڕینی کات و دوور لە ڕووداوەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات. زەهرا ئەمیرئیبراهیمی وەک مرۆڤێک هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ سەرکەوتنی لە گۆرەپانەکەدا دا و ئاکامە دڵخۆشکەر و هیوابەخشەکەشی لێ هەڵگرتەوە.

فیلمی “جاڵجاڵۆکەی پیرۆز” لە دەرهێنانی عەلی عەباسی کە هاووڵاتییەکی دانمارکیی بە ڕەگەز ئێرانییە، لەسەر بنەمای ڕووداوێک بەرهەم هاتوە کە ساڵانێک لەوە پێش لە شاری مەشهەد ڕووی دا. ئەو فیلمە باس لە بەسەرهاتی سەعید حەنایی، بکوژی ١٦ ژنی سۆزانی دەکا کە پاش دەسبەسەرکرانی لێکدانەوەی جۆراوجۆر و تەنانەت دژ بە یەکی لە کۆمەلگەی ئێراندا لێ‌کەوتەوە. بەکورتی “جاڵجاڵۆکەی پیرۆز” سەرلەنوێ زەهرا ئەمیرئیبراهیمیی خەون‌ئاسا زیندوو کردەوە و زۆر کەسی بەحەق لە پەسنی ئەودا قسەیان کرد. کۆمەڵگەیەک کە ڕۆژانێک لەسەر یەک هەڵەی بچووک خەریک بوو لە گۆڕەپانی ژیانی وەدەر دەنا، ئەمڕۆ بە فیکە و چەپڵە بەرەوپیلی دێ و پێی هەڵدەڵێ.

زەهرا بەڵام بەدوور لە هەموو تاڵی و سوێرییەکانی ڕابردووی و شیرینیی سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا پەیامێکی گرینگی بۆ کۆمەڵگەکەی نارد:

ئەو نەکەوتە چەقڵەسەما و هات باسی ژان و بڕکی خەڵکی وڵاتەکەی کرد و گوتی لە قووڵایی دڵەوە بۆ خەڵکی ئابادان بەپەرۆشە و دڵی بە یادی ئەوان لێ دەدات. وانەیەکی باش بۆ هەموو ئەو کەسانەی خەڵک قەزاوەت دەکەن و بڕیار بۆ ژیانی ئەوانیدی دەدەن.

تاگی بابەت: "ئاوازی قوو"

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist