• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئەوکاتەی کوڕیژگەیەک بە گۆرانی خەونەکانی داگیرکەر پووچەڵ دەکاتەوە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/06/05
جۆری بابەت: ئەندیشە

تاهیر قاسمی

لە هەفتەکانی ڕابردوودا، دەرکەوتن و سەرکەوتنی کوڕیژگەیەکی کورد لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی کێبەرکێی تەلەڤیزیۆنی، سەرنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەو بە دەنگی خۆش و چڕینی گۆرانیی هونەرمەندانی بە ناوبانگی کوردستان، توانی پلەکانی کێبەرکێ بەرەو قۆناغی کۆتایی ببڕێ. نێوەرۆکی گۆرانییەکانی هەڵگری پەیامی خۆشەویستیی نیشتمان، هاوار لەدەست زوڵمی زاڵم و سکاڵا لە دەست ئاوارەیی و دەربەدەری بوون. بڵاوبوونەوەی ئەو گۆرانییانە کە لە تەلەڤیزیۆنی سەرانسەریی ئێرانەوە بۆ بینەران و بیسەرانی سەرنجڕاکێش بوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێشوازییەکی کەم‌وێنەی لێ‌کرا و بە جۆرێک کۆمەڵگەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاچڵەکاند. بەڵام هۆکاری ڕاچڵەکاندنەکە بەتەنیا دەنگە خۆشەکەی، نێوەرۆکی گۆرانیەکانی یان بڵاوبوونەوەی لە تەلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامی نەبوو.

عەلی توولاوی یان توولابی کە وێدەچێ ناسناوەکەی لە گوندی توولاوی* سەر بە شارۆچکەی سەیوان لە پارێزگای ئیلام و لە باپیرانیەوە بۆ مابێتەوە، لە دایکبووی شاری کۆیەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستانە. شارێکی کوردستان کە دانیشتووانەکەی بە زاراوەی لەکی دەئاخڤن. زاراوەیەک کە بە هۆی هەڵکەوتی جوغرافیایی ئاخێوەرانی، تا بەر لە پەرەگرتنی مێدیا و تۆڕی ئینترنێت، زۆر بە گوێی کوردانی دیکەی کوردستان ئاشنا نەبوو. زاراوەی جیاواز، هەڵکەوتی جوغرافیایی‌ و شیعەبوونی ئایینی خەڵکەکە بەشێک لەو هۆکارانە بوون کە بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان لە سەدەی ڕابردوودا نەتوانێ بە شێوەی پێویست ئاوڕ لەو ناوچانە بداتەوە. هەر ئەوانەش تەماحی وەبەر داگیرکەر نا تا هەوڵ بدا زیاتر لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دابڕێ و زیاتر هەوڵی ئاسیمیلەکردنی دانیشتووانەکەی بدا. بۆ ئەو مەبەستەش سیاسەتی ئەتۆمیزەکردنی شوناس بۆ ئەو ناوچەیەی گرتەبەر. ئاستەکردنی زاراوەی لەکی وەک زمانی سەربەخۆ یان خستنە سەر زارانی وشەی »لەکستان« لە درێژەی سیاسەتی »ستان سازی« کە بە داخەوە جاروبار هێندێک لایەنی کوردییش ناشارەزا یان مەبەستدار لەو چەواشەکارییەدا پێ لە جێ پێی داگیرکەر دادەنێن، بەشێک لە هەوڵەکانی دەسەڵات بۆ ئاسیمیلەکردنی ئەو ناوچەیە بوون. سیاسەتێک کە گەرەکیەتی دانیشتووانی ئەو ناوچانە تووشی سەرلێشێواویی شوناس و هۆویەت بکا و شوناسی کوردبوون و کوردایەتیان لێ بستێنێتەوە. بەڵام دەرکەوتنی عەلی وەک مێرمنداڵێکی کورد لە کۆهدەشتی لۆڕستانەوە، خەونەکانی ئەو سەد ساڵەی ڕابردووی دەسەڵاتەکانی ئیسلامی و پاشایەتی بۆ ئاسیمیلاسیۆنی ئەو ناوچانەی پووچەڵ کردەوە.

عەلی کوڕیژگەیەکی تەمەن سێزدە ساڵانە. ئەو تەمەنەش جارێ زۆر زووە تا وەک مرۆڤێکی سیاسی یان نەتەوەیی هەژمار بکرێ. هە بۆیەش بەشداریی ئەو بە دوو گۆرانی لە دوو هونەرمەندی تێکۆشەری کورد و هەڵبژاردنی ئەو گۆرانییانەی کە کەم و زۆر ئاوێتەی ژان و ئازارەکانی نەتەوەی کوردن، نیشانەی حزووری هەستی نەتەوەیی لە ناخی ئەو کۆمەڵگە پەراوێزخراو و تەماح‌لێکراوەی کوردستانە کە عەلی لێی لە دایک بووە و تێیدا گەورە بووە. ئەو هەر دوو جار بە داوەرانی کێبەرکێی نیشان دا کە لە گوتنەوەی گۆرانیی فارسیشدا شارەزاییەکی زۆری هەیە و گۆرانی گوتنی ئەو بە کوردی لە ڕووی ناچارییەوە نییە. بەڵام داوای ئەوانی ڕەد کردەوە کە بە گۆرانیی فارسی لە کێبەرکێدا بەشداری بکا و نەیشاردەوە کە زمانەکەی و هەڵکەوتی جوغرافیایی شار و ناوچەکەی لێی دەخوازێ گۆرانیی کوردی و لوڕی بچڕێ. بەم جۆرە پردێکی دیکەشی لە نێوان کورد و لوڕدا هەڵبەست. ئەو دوو ئامۆزا زاگرۆس‌نشینەی کە گەلێک هاوبەشی و هاوپێوەندیی مێژوویی، نەتەوەیی، زمانی و فەرهەنگییان لە نێواندا هەیە و بەرچاوترینشیان بێبەشیی نەتەوەیی بە درێژایی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێرانە. تەنانەت ئەو گۆرانییەش کە عەلی بۆ لوڕ و لوڕستانی گوت، هەر گۆرانیی بەرگری بوو.

بابەتێکی دیکە کە شایانی هەڵوەستە لەسەر کردنە، گرینگیی هونەر و ئەو پەیامەیە کە هونەرمەند لە ڕێی هونەرەکەیەوە بە بەردەنگی دەگەیەنێ. لێرەدا باس لە ئەرکی نەتەوەیی هونەرمەندی سەر بە نەتەوەی ژێردەست و کاریگەریی هونەری بەرگری نەتەوەییە. نەتەوەیەک کە لەلایەک لەوپەڕی بێ مافیدا ڕاگیراوە و لەلایەکی دیکە ڕۆژانە لە ماڵەوە، لە قوتابخانە، لە شەقام و هەموو جێیەک بۆردومانی فەرهەنگی دەکرێ تا خۆی لە بیر بچێتەوە و لە فەرهەنگ و زمانی نەتەوەی باڵادەستدا بتوێتەوە. نێوەرۆکی ئەو گۆرانییانەی عەلی بەئانقەست یان بە هەڵکەوت هەڵی‌بژاردن، مۆری بە جێگەیاندنی ئەرکی نەتەوەیی هونەرمەندی سەر بە نەتەوەی بندەستیان پێوەیە. شێعری شاعیری نەتەوەیی کورد مامۆستا هێمن لە هەردووی ئەو گۆرانییانەدا حزووری هەیە. هەروەها هەردوو هونەرمەند عەزیزی شاڕوخ و ناسری ڕەزازی کە خاوەنانی هەر کام لەو گۆرانییانەن، بە هونەرمەندانی نەتەوەیی کورد دێنە ئەژمار و بەشێکی بەرچاو لە کارەکانیان دەکەوێتە خانەی هونەری بەرگریی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە. ئەم شێعر و گۆرانییانە پەیامێکیان بە عەلی توولاوی و هاوتەمەنەکانی لە قووڵایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیاندوە کە ڕەنگبێ بە دەیان وتار و بابەتی سیاسی نەدەگەیەندرا. بۆیەشە کە گەلی کورد شانازیی بەو هونەرمەندانەی خۆی دەکا و ئەوانیش حەقیانە بە کاریگەریی هونەرەکەیان لە سەر ئەو وەچەیە دڵخۆش و سەربەرز بن کە لە ژێر تەوژمی ڕەشەبای ئاسیمیلاسیۆندا وەک نەمامێکی بە هێز و خۆڕاگر خەریکن گەشە دەکەن و دەشنێنەوە.

***

* توولاو لە دوو بەشی توول یان توولە لەگەڵ ئاو چێ بووە. وەک توولەڕێ. بە واتای جۆگەلە ئاوی باریک و درێژ.

تاگی بابەت: ئەوکاتەی کوڕیژگەیەک بە گۆرانی خەونەکانی داگیرکەر پووچەڵ دەکاتەوە

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەندیشە

دواوتووێژی د. قاسملوو

ڕێکەوتی 2022-07-22
ئەندیشە

عەزیز گەردی؛ مامۆستای ئەدەب‌ناسی و هونەری وەرگێڕان

ڕێکەوتی 2022-06-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist