• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

٤٥%ی ژیانە هاوبەشەکان لە ئێران هەڵدەوەشێن، چ شتێک لەوە ترسناکتر؟

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/06/01
جۆری بابەت: کۆمەڵایەتی

شاهۆ مەتین

بەپێی ئاماری فەرمانگەی تۆماری مەدەنی، ژیانە هاوبەشەکان لە ئێران لە ساڵانی ١٣٩٠ی هەتاوی زیاتر لە ٣٦% کەمی کردوە و جیابوونەوەش بە ڕێژەی 28% زیادی کردوە، کە نزیکەی 80%ی بەشێوەی سازش و ڕیکەوتن بووە، پێشتر میدیاکانی ئێران بڵاویان کردبووەوە کە لە 9 مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی یەک لەسەر سێی ژیانە هاوبەشەکان بە جیابوونەوە کۆتایی پێ‌ دێت. لە شوێنێکی دیکەشدا ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە ٤٥٪ی ژیانە هاوبەشەکان سەرکەوتوو نەبوون و لە ساڵی ١٣٩٠ بۆ ١٣٩٩ی هەتاوی جیابوونەوە بە ڕێژەی ٢٨٪ زیادی کردووە.

تێچووی جیابوونەوە و تێکچوونی ژیانی بنەماڵەیی قەیرانی دەستەویەخەی خێزان (وەک گرنگترین توخمێکی کۆمەڵگە) بۆ بەرپرسانی ئەمڕۆمان تا چەند بەرجەستەیە؟

تەڵاق کە بە واتای دابڕانی هاوسەر و کۆتایی هاتنی پێکەوە ژیانە، تەنیا بەشێکە لەو پرسە دڵتەزێنە. جگە لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەژاری و بێکاری وبەگشتی کێشە ئابوورییەکان، زۆرێک لە خێزانەکان بەدەست جۆرەکانی‌تری جیابوونەوەوە دەناڵێنن. ئەمڕۆ تەڵاقی سۆزداری(عاطفی) لە نێو بنەماڵەکانی ئێراندا باوترین جۆری تەڵاقە، لە تەڵاقی سۆزداریدا بنەماڵەکان دەگەنە قەناعەتێک لەگەڵ یەکتر قسە ناکەن و بێباکن بەرامبەر بە ڕەفتار و کردارەکانی یەکدی، زۆرێک لە شارەزایان کاردانەوە نگەتیڤەکانی ئەم‌ جۆرە جیابوونەوانە لەوە زیاتر دەزانن کە لە سیمای پێکەوەبوونێکی ڕواڵەتیدا خۆی حەشار داوە، ئەوان ئەم جۆرە جیابوونەوەی هاوسەرەکان بە مەترسیدارتر دەزانن.

بەپێی توێژینەوە زانستییەکانی ئەنجامدراو لەسەر بابەتی خێزان و خێزانداری، بۆ بەردەوامی ژیانی هاوسەریەتی و پایەدار بوونی بنەماڵەیەکی تەندروست، پێویستە لە شەو و ڕۆژیکدا نزیک بە ١٥٠٠ وشە لە نێوان ئەندامانی خێزاندا ئاڵوگۆڕ بکرێت، لە کاتێکدا ئەم ژمارەیە لە ئێستا بۆ ٥٠٠ وشە کەمکراوەتەوە و ئەم ڕادەی یەکدواندنە لە پارێزگاکانی ئێران جیاوازە، ئێستا گفتوگۆی نێوان ئەندامانی بنەماڵەی ئێرانی  لە ٢ کاتژمێرەوە بۆ ٢٠ خولەک دابەزیوە.

هەروەها ئاماری مەترسیدار لەسەر ڕێژەی کەسانی سەڵت و ڕەبەن بڵاوکراوەتەوە. ئەو کەسانەی کە تەمەنی هاوسەرگیریان تێپەڕیوە و گەیشتوونەتە دۆخی یەکلاکەرەوە و بەهەر هۆکارێک بێت ناتوانن یان نایانەوێت هاوسەرگیری بکەن، لەم دواییانەشدا بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دانیشتوان و سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران وتی ٤ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار ژن و پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار پیاوی سەڵت هەن”.

تا ئەو کاتەی وڵات ڕووبەڕووی ئەو جۆرە ئاڵنگارییانە و ئامارە پڕمەترسییانە ببێتەوە، ڕێژیم چۆن دەیەوێت “قەیرانی کەمبوونەوەی حەشیمەت” چارەسەر بکات؟

ناتوانین بە چارەسەری ڕووکەش و بەبێ ڕەچاوکردنی زیانەکانەکانی هەژاری و نائەمنی لە کۆمەڵگادا پەنجەرەی هومێدی پێکهێنانی بنەماڵە بە کراوەیی بهێڵینەوە، بەڵێ هەموومان چاک دەزانین ئەگەر ئەم پەنجەرەیە دابخرێت ڕێژەی بەساڵاچووان لە چەند ساڵی داهاتوودا زیاد دەکات و نیشتمان لە گەشەکردن دوور دەکەوێتەوە بەڵام بە چ پاڵپشتییەکی متمانەپێکراو چاوەڕێی ئەوە بکەین مرۆڤەکان ببن بە خاوەن خێزان و بەستێنی گونجاوی گەورەکردنی منداڵیان هەبێت؟

ناتوانیت چاوەڕێی هاوسەرگیرییەکی سەقامگیر و هاتنی منداڵ بکەیت بۆ کۆمەڵگایەکی ڕوو لە پۆکانەوەی هومێدی کۆمەڵایەتی و پڕ لە ڕوانگەی بەرتەسک و دەمارگیری ژیان بە کەمترین هەست بە خۆشی و چێژی پێوەندییەکانی مرۆڤەوە.

”ئەنستیتۆی نێونەتەوەیی ڕاپرسیی گالوپ” لەم دواییانەدا لە لیستی تووڕەترین نەتەوەکانی جیهان، ئێرانییەکانی لە پێنج نەتەوەی تووڕەی جیهاندا ریزبەندی کرد. بەپێی راپۆرتی گڵۆباڵ بەختەوەری (٢٠١٧ – ٢٠١٩) ئێران لە ریزبەندی ١١٨هەمین لە ١٥٣ وڵات لە رووی بەختەوەرییەوەیە. بەختەوەری لە ئێران کەمترە لە هەندێک وڵاتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکوو عەرەبستانی سەعودی، پاکستان و مەغریب.

لەلایەکی دیکەوە تۆڕی ستراتیژییەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کە دەزگایەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە، ساڵانە راپۆرتێک وەک بەختەوەرترین وڵاتانی جیهان بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئەو وڵاتانە دەخاتە لیستی ئەو کەسانەی زۆرترین ڕەزامەندییان لە ژیان هەیە. ئەنجامی دوایین ڕاپۆرتی ئەم پەیمانگایە لە ساڵی ٢٠٢٢ دەریدەخات کە وڵاتی فینلاند لە پلەی یەکەمدایە و لەم ڕیزبەندییەدا وڵاتانی لوبنان و ئەفغانستان دوو پلەی کۆتایییان هەیە و هەروەها ئێران لە دوای مالی لە پلەی ١١٦ دایە و لە سەرەوەی ئۆگاندا و لیبێریایە.

وێنەی داهاتووی بنەماڵە وەک گرنگترین دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە ئێراندا چییە، ئایا ئێمە لە بنەماڵەیەکی ئەتۆمیەوە بەرەو بنەماڵەیەکی مەدەنی دەڕۆین، یان لە بنەڕەتدا هیچ شتێک لە بنەماڵەکە نەماوە؟ یان تەنیا بیر لە تۆرەمە خستنەوە و زیادکردنی ڕێژەی حەشیمەت دەکەینەوە؟

بڵاوبوونەوەی بێکاری، هەڵاوسان و گەشەی ئابووری نەرێنی لە لایەک و بڵاوبوونەوەی ”تاکگەرایی” و ”هاوسەرگیری سپی” لە لایەکی دیکە، پێدەچێت بنەماڵەکانی لە ئێراندا گەیاندۆتە لێواری داڕمان و پێوەندی نێوان ژن و پیاو لە بنەماڵەی ئێراندا لە قەیرانێکی قووڵ‌دایە.

تاگی بابەت: ٤٥%ی ژیانە هاوبەشەکان لە ئێران هەڵدەوەشێن، چ شتێک لەوە ترسناکتر؟

بابەتی هاوشێوە

کۆمەڵایەتی

بەزایەچوونی ڕەنجی ١٢ ساڵە (خەسارەکانی سیستمی خوێندن لە ئێران)

ڕێکەوتی 2022-08-10
کۆمەڵایەتی

فێمینیزم و خەباتی نەتەوەیی هاوشان و هاوتەریب

ڕێکەوتی 2022-08-07
کۆمەڵایەتی

قەیرانی سەرەکیترین خواستەکان لە کۆمەڵگەی ئێران و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-08-07

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist