• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بۆچی هێندێک جوو داکۆکی لە سوپای پاسداران دەکەن؟

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/05/21
جۆری بابەت: سیاسی
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email

ئیسرائیل هایوم-جاناتان س. تۆبین / وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور

 

[تا ئێستا، بەڕێوەبەرایەتیی بایدن خۆی لە بەرانبەر وەسوەسەی سڕینەوەی لە لیستەی تێرۆردا ڕاگرتوە. بەڵام جوولەکە چەپەکان لەو بڕوایەدان کە بتوانن سەرکۆمار ڕازی بکەن پاشەکشە بکات]

 

بۆ ئەوانەی پێیان وایە بەڕێوەبەرایەتیی بایدن ڕەنگبێ بگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستێکی زۆرتر کەتوارگەرانە لەمەڕ پرسی ئێران، ڕاگەیاندنی بەشداریی فڕۆکە سووتەمەنی گەیەنەرەکانی ئەمریکایی لە مانۆڕی سەربازیی ئیسڕائیل کە بەو زووانە بەڕێوە دەچێ، هەواڵێکی خۆش بوو. لە هەنگاوێکی تاقانەدا، فڕۆکەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان دەگەڵ فڕۆکە بۆمب‌هاوێژەکانی ئیسڕائیل لە ڕاهێنانێکدا دەفڕن کە لەلایەن زۆرانەوە وەک ڕاهێنان بۆ بۆمبارانی ئێران سەیر دەکرێ.

ئەوە دەبێ وەک پەیامێک بۆ ئێران سەیر بکرێ کە وڵاتە یەکگرتووەکان بژارەی زیاتر لە وتووێژە بێ‌ئاکامەکان بۆ پێشگرتن بە خولیا ناوکییەکانیانی لە بەردەست‌دایە. سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، نەفتالی بێنێت، هیوادارە ئەوە بەو مانایە بێت کە خۆبواردنی لاسارانەی تاران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە لاوازە ناوکییەکە واژۆکراو دەگەڵ سەرکۆماری پێشووتر باراک ئۆباما، ئەمریکاییەکانی ناچار کردوە، جا پێیان خۆش بێ یان ناخۆش، هاوپەیمانییەکەیان دەگەڵ دەوڵەتی جوولەکە پشتڕاست بکەنەوە. بەڵام ئەوە بەو ساکارییەش نیە. هۆیەکەی ئەوەیە کە وتووێژە ڕاستەقینەکان لەمەڕ ڕێککەوتنێکی ناوکی نوێ دەگەڵ ئێران، لە ڤییەن دەگەڵ ڕووسیەییەکان، کە بەڕێوەبەرایەتیی دێموکرات پێی وایە دەگەڵی بەهۆی داگیرکردنی ئوکراین “لە جەنگ”دایە، و ناوبژیوانی نێوان ئەمریکاییەکان و ئێرانییەکانە، بەڕێوە ناچێ. وتووێژە یەکلاکەرەوەکان لە کاتێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی بایدن و هاوپەیمانە پێشکەوتنخوازەکانی خەریکی مشتومڕی نێوخۆیی لەسەر ئەگەری ملکەچ بوون بە یەکێک لە داواکانی تارانن، لە واشینگتۆن بەڕێوە دەچێ.

تیمی سیاسەتی دەرەوەی بایدن، لەژێر ڕێبەریی سەرۆکی دەستەی دانوستانکار دەگەڵ ئێران و کۆنەسازشکار، ڕۆبەرت ماڵی‌، هەر ئێستا ڕەزامەندیی لەسەر گەلێک لە بڕیارەکانی ڕێژیمی دیکتاتۆریی ئایینی لەمەڕ ڕێککەوتنێکی نوێ و لاوازتری بەرجام دەربڕیوە کە دەستکەوتی نموونەیی سیاسەتی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما بوو. ئەوان لەجیاتی ئەوە کە تەنیا بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنە کۆنەکە، کە ئەوانی دەوڵەمەند و بەهێز کرد، ئێرانییەکان داوای مەرجی شلتر و دەستخۆشانەی نەغدیی زیاتر دەکەن. بەڵام یەکێک لە داواکارییەکانیان، لانی کەم تا ئێستا، قەڵەمبازێکی مەزن بووە بۆ بایدن: سڕینەوەی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییە بیانییەکان.

سوپای پاسداران بەشێک لە هێزی سەربازیی ئێرانە. بەڵام ئەو هەر وەها بەڕێوەبەری ڕایەڵەیەکی نێونەتەوەیی لە تاقمە تێرۆریستییەکانیشە. سوپای پاسداران ڕێکخەری بەخێوکردن و ڕاهێنانی حیزبوڵڵا، جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، بەرەی گەلیی ڕزگاریی فەلەستین، حەماس و تێرۆریستەکانی حوسییە و بەرپرسی تاوانە جۆراجۆرەکانیانە.

ئەو هەروەها ڕێژەیەکی لە ئەژمار نەهاتووی شارۆمەندانی ئێرانی کە دژی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکەی دەوڵەتەکەیانەوە هەستاون، کوشتوە. دەسەڵاتی سوپا هەروەها بەشێک لە ئابووریی ئێرانیش دەگرێتەوە کە ئەوی کردۆتە تیغەرەی پشتی سەرەڕۆیی ئایینی.

بەڵام تا بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ، ئەمریکا خۆی لە دانی مۆرکی تێرۆریستی لە سوپای پاسداران دەبوارد چونکە دەیهەویست پێوەندییەکی باشتری دەگەڵ تاران هەبێ. لە کاتێکدا کە ئابلۆقەی دیکە خراونە سەر سوپای پاسداران و ڕێبەرییەکەی، دستنیشان‌کردنەکەشی وەک تێرۆریست بایەخێکی سیمبۆلیکی مەزنی هەیە. دەستنیشان‌کردنەکە ئاشکرای دەکا وڵاتە یەکگرتووەکان فریوی هەوڵەکانی ئێران بۆ لێک‌جیاکردنەوەی ئەو تاقمە یان بەناو باڵی سەربازییەکەی لەو ڕێژیمەی خزمەتی دەکات، ناخوا. بێتوو لە لیستەکە بیسڕنەوە، ئەوە زۆرتر وەک داکۆکی لە هەوڵەکانی ئێران بۆ خۆ دەربازکردن لە چالاکییە تاوانکارەکانیەتی. ئەوە بەو مانایە دەبێ کە وڵاتە یەکگرتووەکان نیگەرانییەکی لەمەڕ هەوڵە بەردەوامەکانی ئێران بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە و سەپاندنی هێژمۆنیی خۆی نییە.

تا ئێستا سەرکۆمار جۆ بایدن، بە پشتیوانیی باڵی ڕێفۆرمخوازی حیزبەکەی، خۆ لە بەرانبەر داوای هەڵگرتنی مۆرکی تێرۆریستی لەسەر سوپای پاسداران ڕاگرتوە. ئەو تێ دەگات، چونکە وێدەچێ هاوپەیمانە پێشکەوتنخوازەکانی تێ نەگەن، کە هەڵوێستێکی ئەوتۆ وەک ژێستێک دەچێ کە خەڵکی ئەمریکا وەک لاوازیی و بێتوانایی لەمەڕ وەستانەوە دژی دوژمنانی وڵات و ڕێژیمە سەرەڕۆیەکان لێکی دەدەنەوە.

بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر حەوتوویەک، هاواری ناڕەزایەتی لەبارەی ئەو بڕیارە لە لایەن پێشکەوتنخوازەکانەوە بەرزتر بۆتەوە و، بۆ تووڕەیی ئەوانی هیوادارن بایدن لەسەر بڕیارەکەی پێداگر بێ، تەنانەت پلەبەرزترین کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتیەکە باسی دوودڵیی خۆیان لەمەڕ پاراستنی ئەو هەڵوێستە دەربڕیوە.

بۆ وێنە، کاتێک وەزیری کاروباری دەرەوە ئانتۆنی بلینکن لەو دواییانەدا لە کۆنگرە شایەتیی لەبارەی وتووێژەکانی ئێران دا، بووە مایەی نیگەرانیی هەردوو لایەن. ئەو کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرەی دڵنیا کردەوە کە تا ئێران ئاکاری خۆی نەگۆڕێ، مۆرکی تێرۆریستیی هەڵناگیرێ. ڕەنگبێ بە وەستاندنی چالاکییە تێرۆریستییەکانی کە بوونە بەشێکی دانەبڕاو لە سوپای پاسداران لە سەرەتای دامەزرانیەوە ماوەیەکی کورت دوای بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامییەوە لە ١٩٧٩. بەڵام، ئەو درێژەی پێ دا و گوتی کە بە بڕوای ناوبراو مۆرک‌لێدانەکە بێ سوود بووە.

خەڵکی دیکە لە بەرەی چەپ ئەو گوتەیان دووپات کردۆتەوە، لە ناویاندا مەت داس، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی سەناتۆر بێرنی ساندرز (سەربەخۆ لە ڤیرمۆنتەوە) کە گوتی بە درێژەپێدان بە هێشتنەوەی سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆریستان‌دا، بایدن لە داوێک کەوتوە کە ترامپ بۆی نایەوە تا بووژاندنەوەی بەرجام دژوارتر بکات. بەڵام لەنێو دەنگ بەرزترینەکان دژی دستنیشان‌کرانی سوپای پاسداران وەک ڕێکخرەاوێکی تێرۆریستی، جوولەکە ئەمریکاییەکانی ڕەخنەگری ئیسڕائیلن.

لۆبیی چەپڕەوی جەی ستریت زۆر دەخوازێ سوپای پاسداران لە لیستەکە بێتە دەر و دەلیلی هێناوەتەوە کە بایدن هەڵەیە بێتوو وا بیر بکاتەوە ئەو تێچوویەکی سیاسی بۆ ئەو بڕیارە دەدا. وتاربێژی دژە زایۆنیست، پیتر بەینارت لە “نیویۆرک تایمز”دا نووسیی بە “ترسان لە سیاسەتی” پاکانە بۆ سوپای پاسداران، بایدن “لە ئەمینترکردنی دنیا” شکست دێنێ. بە تایبەتی ئەو هۆدانە گەلێک مەترسیدارە. ڕێککەوتنێکی نوێ دەگەڵ ئێران بە کردەوە دنیا کەمتر ئەمین دەکات، چونکە بە هیچ شێوەیەک پێش بە ئێران ناگرێ تا دەستی بە چەک ڕابگات، بەرجامە ڕەسەنەکە و شێوەیەکی لاوازتری ئەو بە کردەوە زەمانەتی ئەوە دەکەن کە ئێران دوای تەواوبوونی کاتی مەرجەکان، پاش چەند ساڵ بومبێکی دەبێ. لە هەمان کاتدا، ئەو دراوەی لە هەڵگیرانی ئابلۆقەکان دەستی دەکەوێ و زانیاریی ئەوە کە وڵاتە یەکگرتووەکان پشت لە بەرژەوەندییە ئاسایشییەکانی ئیسڕائیل و هاوپەیمانە عەڕەبەکانی دەکات، ئێران مەترسیدارتریش دەکات. کەوابوو، بۆچی جەی ستریت و هێندێک لە هاوپەیمانە توندئاژۆ دژە زایۆنیستییەکانی لە بەرەی چەپ وا لێبڕاوانە بە نوێنەرایەتیی سوپای پاسداران لۆبیگەری دەکەن؟

ئەمە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ خووی خۆڕسکی داکۆکی لە هەر شتێک کە پێوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی ئۆباماوە هەیە و ڕەت‌کردنەوەی سیاستە ماقووڵترەکەی ترامپ، کە بە دروستی تێگەیشت درەنگ یان زوو، ڕێککەوتنەکەی سەرۆکی پێشوو دەبێ وەلا بندرێ و جێگرەوەکەی شتێکی توندتر بێ کە بەڕاستی پێش بە تواناییە ناوکیە پەرەئەستێنەکانی ئێران بگرێ.

ئەو شەڕە غەریزە حیزبییەکان ئاشکرا دەکا، کاتێک تێکەڵی بێوازیی بەرانبەر بە بەرژەوەندییە ئاسایشییەکانی ئیسڕائیل بکرێ، کە بۆتە هۆی حەزی دەنگدەران، تەنانەت لە نێو جوولەکان کە دەیانهەوێ سیاسەتێک ماقووڵ نیشان بدەن کە دەبێتە هۆی ئەوە کە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بە شێوەیەک داڕێژێتەوە کە ببێتە هۆی دوور کەوتنەوە لە هاوپەیمانە نەریتییەکانی و نزیکایەتی لە ئێران.

گەلۆ ئەوان سەردەکەون؟ پاڵەپەستۆی سەر بایدن بۆ نەرمی نواندن بەرانبەر سوپای پاسداران، بە یارمەتیی ئاماژەکانی ئێرانییەکان کە بێتوو ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ نەکرێ، ئەوان هێندەی دیکەش لە دۆخی تێپەڕین لە لێواری بەناوکی‌بوون نزیک دەبنەوە. ئەوان کە پێشووتر بە بلۆف سازشی گەلێک زۆرتریان دەستەبەر کردوون، تاران هەموو هاندەرێکی هەیە بیر لەوە بکەنەوە کە ئەوان لە کۆتاییدا سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆر دەردێنن و، هەر وەک ڕابردوو، ویستی تاقمە جوولەکەکان بۆ دیزەبەدەرخۆنەکردنی ئەو پرسە، وێدەچێ یەکلاکەرەوە بێ.

ئامادەیی تاقمە جوولەکەکان بۆ خۆگێل‌کردن لەوە ڕاستییە کە ئەو یەکەیە، کە لە ڕشتنی خوێنی ئەو هەموو جوولەکەیەدا دەستی هەبووە، تێرۆریست نییە، کارێکی قیزەوەنە. مرۆڤ بیر دەکاتەوە کە ڕەواییدان بە سوپای پاسداران تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی کە بڕوایان بە ئەفسانەی وەستاندنی بەرنامەی ناوکیی ئێران لەلایەن ئۆبامای و کشانەوە ترامپ لە ڕێککەتنەکە بووە هۆی گەشەکردن بەرەو بۆمبێک، شوورەییە. هەرچەند ئەو تاقمانە حەز دەکەن وا بنوێنن کە “لایەنگری ئاشتین،” ئەوەی ئەوان لە هەموو شتێک مەیلیان لێیە لاواز کردنی ئیسڕائیل و بەهێزکردنی ئەو دوژمنانەیە کە بە کردەوە سوێندیان خواردوە ئیسڕائیل لەنێو بەرن. هەمان شت پێشکەوتنخوازە جوولەکەکان وەک ماڵی، کە یەکێک لە دەسترۆێشتووترین پلەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەدستەوە، دەگرێتەوە.

بەو مانایە، مشتومڕ لە بارەی سوپای پاسداران بایەخێکی سیمبۆلیکی ئەوتۆی هەیە، بەپێچەوانەی دوودڵیی بلینکن، کە ئاشکرای دەکات هیچ پاشەکشەیەک بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان لە ڕادەبەدەر سەرشۆڕانە نییە کە نەیانهەوێ پشتگیریی لێ بکەن تا ئەو کاتەی وەک یارمەتیدان بە ئێران و زەرەر گەیاندن بە ئیسڕائیل بێتە بەرچاو.

تاگی بابەت: بۆچی هێندێک جوو داکۆکی لە سوپای پاسداران دەکەن؟

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

ئێران لە گێژاوی قەیرانەکان‌دا

ڕێکەوتی 2022-06-22
سیاسی

ئاکامی پشتیوانی لە ڕێژیمی بارمتەگیر و باج‌ئەستێن

ڕێکەوتی 2022-06-22
سیاسی

مەجلیس و پڕۆژەیاسای دەست‌ئاوەڵاکردنی حکومەت بۆ کوشتنی خەڵک

ڕێکەوتی 2022-06-22

نوێترین

بەڕێوەچوونی شانۆی سەرشەقام لە شاری سەقز

ڕێکەوتی 2022-06-30

مایک پێنس: ئاشتیی و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەندە بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامییەوە

ڕێکەوتی 2022-06-30

پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران لەهەمبەر ڕێژیم

ڕێکەوتی 2022-06-30

دەسبەسەرکرانی هاوڵاتییەکی خەڵکی نییەر لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لەشاری سنە

ڕێکەوتی 2022-06-30

کوژرانی دوو هاوڵاتیی بەلووچ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە زاهێدان

ڕێکەوتی 2022-06-30

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان بۆ فێرخوازانی زمانی کوردی لەشاری شنۆ

ڕێکەوتی 2022-06-30

دەسبەسەرکرانی فەرماندەیەکی پلەبەرزی سپای پاسداران بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ ئیسرائیل لە تاران

ڕێکەوتی 2022-06-30

شکستی دووبارەی وتووێژەکانی ئەمریکا و ڕێژیمی ئێران لە قەتەر

ڕێکەوتی 2022-06-30

ناتۆ، ڕووسیە بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر وڵاتانی ئەندامی ئەو هاوپەیمانییە دەزانێ

ڕێکەوتی 2022-06-30

حوکمی سێدارەی شاکر بێهرووزی هەڵوەشێندرایەوە

ڕێکەوتی 2022-06-30

ژمارەی٥٧ی گۆڤاری “ژنان” بڵاو بۆوە

ڕێکەوتی 2022-06-29

تۆڵەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە وریا غەفووری

ڕێکەوتی 2022-06-29

ترسی خامنەیی لە سۆشیال میدیا

ڕێکەوتی 2022-06-29

ئیسرائیل: دۆسییەی ڕێژیمی ئێران لە ئیسرائیل دەبێ بە نهێنی تاوتوێ بکرێ

ڕێکەوتی 2022-06-29

ئیسرائیل: ئێران لە ئەگەری هێرشی سایبێری بۆ سەر ئیسرائیل، باجێکی قورس دەدا

ڕێکەوتی 2022-06-29

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist