• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شکاندن یان لەقاودان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/05/21
جۆری بابەت: سیاسی

شەهریار تەهماسبی

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ژن، کچ و زاواکەی قالیباف لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تاران بە بارێکی زۆر و قورس کە لە بیست جانتای گەورەدا جێ کرابوونەوە و هەروەها کەلوپەلی ژووری منداڵ کە بە “سیسمونیی گەیت” ناوبانگی دەرکرد؛ شەپۆلێکی بەربڵاوی ڕەخنە و توانج بەرەوڕووی سەرۆکی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی کران کە تا ئێستاش هەر بەردەوامە.

باسەکە سەرەتا ئەوە بوو کە چۆن دەبێ بنەماڵەی سەرۆکی یەکێک لە سێ دەزگای سەرەکیی وڵات بۆ کڕینی کەلوپەلی منداڵ سەردانی ئیستانبوڵ بکەن، بەڵام دواتر هەواڵدەری و مێدیاکان لەقاویان دا کە لیستی کڕینی بنەماڵەی قالیباف هەر ئەوەندە نەبووە و مڵک و ماڵ و خانووشی تێدا بووە. سروشتییە کە قالیباف سەرەتا حاشا لەوە بکا و دواتر لە کۆبوونەوەی مەجلیسدا ئەمەی بە بەشێک لە پڕۆژەی شکاندنی خۆی دانا. تەنانەت دوای بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامە و شوێنی ئەو دوو خانووبەرەیە لە ئیستانبوڵ کە لە شارۆچکەی “سکای لەند” لە گەڕەکی ماسلاک بە ناوی محەممەدڕەزا بوحەیرانی و محەممەد بوحەیرانی، زاوا و برای زاواکەی کڕدراوە و مێدیاکانی تورکیەش پشتڕاستیان کردەوە؛ دیسان قالیباف پێی چەقاند کە خۆی و بنەماڵەکەی لە ئاوی شەو پاکترن! ئەو گوتی بەڵگەنامەکان ساختەن و باندێکی ئەمنییەتی لەدژی ئەو دروستیان کردوە، هەر ئەو گرووپەی کە پێشتر ئەحمەدی‌نژاد، سەرۆک‌کۆماری پێشووی ڕێژیمیش زۆر جار ئاماژەیان خۆی گوتەنی ئەوەی بن بەڕەیان بۆ دێنێتە سەر بەڕە. بەڵام ڕوونە کە لەوبەری گەندەڵییەکان شتی تریش لە ئارادایە.

چەندفاقێتیی دامودەزگا ئەمنیەتی و بەڕێوەبەری لە ئێراندا فۆڕمی حاکمییەتی سیاسیی لە تەواوەتیی کۆماری ئیسلامی لاداوە و ئەم فۆڕمە ویکچووییەکی زیاتری لەگەڵ گرووپە مافیاییە چەکدارەکان هەیە تا حکوومەت. ئەو گرووپە ڕکەبەرانەی کە بۆ مانەوەی پتریان لە قووچەکی دەسەڵاتدا خوێنی خەڵک لە شووشە دەکەن، سەروەت و سامانی گشتیی وڵات بەتاڵان دەبەن و لە کێبرکێی دەسەڵات و ستاتوی خۆیاندا ڕەکەبەرەکانیان دەشکێنن و هەوڵ دەدەن بە لەقاودانی گەندەڵییە ماڵی و ئەخلاقییەکانیان مەیدانیان پێ چۆڵ بکەن؛ ئەمە سروشتی مافیای حکوومەت لە ئێران و باندە هاوتەریبە ئەمنییەتییەکانە لەو ڕێژیمەدا.

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکێک لە ئەرکە ڕێکخراوەییەکانیان پڕۆژەی شکاندنە کە لە دەیەی یەکەمی دوای شۆڕشدا ئەو ئەرکە بە کەسانێک سپێردرا کە دەسەڵاتی سیاسی بۆخۆی دواتر بە شاڕلاتان و گەندەڵکار ناوی بردن. لەگەڵ پەرەسەندن و هەمەگیریی ئینتێرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم ئەرک و بەرپرسایەتییە خرایە سەر شانی مێدیاکارە بەکرێگیراو و سایبێرییەکان. شکاندنی کەسایەتیی کەسانی ڕەخنەگر و دژبەری ڕێژیم ئەرکێک بووە کە بەهۆی چەندفاقێتیی ناوەندە ئەمنیەتییەکان زیان و خەسارەکانی ئەوکی خودییەکانی نێو دەسەڵاتیشی گرت.

هەوڵی پاوانخوازانەی باندە مافیاییەکانی حکوومەت بۆ گرتنە دەستی جڵەوی دەسەڵاتی سیاسی یان مانەوەی ئەو جڵەوە لە دەستیاندا کە بە نرخی هەڵلووشین و بەتاڵانبردنی سەرچاوە ئابوورییەکانی وڵات بەدی هاتوە، چارەنووسێکی سەخت و لەتاقەت‌بەدەری بۆ خەڵکی وڵات بەدیاری هێناوە. بارودۆخێک کە بە سەرنجدان بە چەندفاقێتیی بەرژەوەندییەکانی باندەکانی نێو حکوومەت نەک هیوا بە چارەسەرکردنی ناکرێ، بەڵکوو دوورەدیمەنەکانی قوڵبوونەوەی قەیرانەکان لەسەر حسێبی خەڵک پتر خۆی دەنوێنێ. چەند فاقێتییەک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکاندا کە ڕێگەی بۆ دزەکردنی ڕێکخراوی هەواڵگریی وڵاتانی دیکەی وەک مووسادی ئیسڕائیل خۆش کردوە کە دەرکەوتەکانی ڕوونن: بەتاڵانبردنی بەڵگە و زانیارییە نهێنییەکان، کوشتنی مۆرە گرینگەکانی ڕێژیم لە کەرتی زانستی ناوکی، بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە و دێکیۆمێنتە هەرە هەستیارە ئەمنیەتییەکان، هێرشی وێرانکەر بۆ سەر بنکە سەربازی و ئەتومییەکانی ڕێژیم.

گەرای ئەو پڕۆژەیە کە سەرەتا بە مەبەستی تۆکمەکردنی دەسەڵات و نەهێشتنی کەسی دژبەر داندرا، ئێستا بۆتە هۆکاری کەلێن و دابڕانی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر لە قەوارەی حکوومەتدا. تەنانەت هەوڵی دوو سەرۆک‌کۆماری نێو بەرەی ڕێفۆڕمخوازی حکوومەت بۆ پاکسازی و یەکخستنی ناوەندە ئەمنیەتییەکانیش ئاسنی ساردکوتان بوو. کەلێن و کەلەبەرێک کە سەرەتا کاتێک ڕێبەری ڕێژیم بە پشتیوانی‌کردن لە ئیتلاعاتی سپا و دامەزراندنی ناوەندێکی ئەمنیەتیی هاوتەریب چرژی خستە نێو پێکهاتەی ڕێژیم، ئێستا ئەو چڕژە سەرلەبەری قەوارەی دەسەڵاتی ڕێژیمی داگرتوە.

ناوەندە ئەمنیەتییە ڕکەبەر و هاوتەریبەکان، دەوڵەتی سێبەر، دەسەڵاتی جێبەجێکاری پشتی پەردە وای کردوە کە قەیرانەکان لە ئێران و تەنانەت لە چوارچێوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی پتر و پەرەسەندووتر و چارەسەرنەکراو بن. بارودۆخێک کە هەم ژیانی ئابووری و ئەمنییەتی کۆمەڵایەتیی خەڵکی بەئامانج گرتوە، هەم زەبرێکی قورسیشی لە پێکهاتەی خودی دەسەڵات داوە.

تاگی بابەت: شکاندن یان لەقاودان

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist