کاروانی رۆژنامه‌نووسیی کوردی له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م دا که‌وته رێ. سه‌ده‌یه‌ک دواتریش له کاتێکدا، سه‌ده‌ی بیسته‌می جێ ده‌هێشت و پێێ ده‌نایه سه‌ده‌ی ٢١، چه‌ند ئاسۆیه‌کی گه‌ش هاتنه سه‌ر رێی. لاچوونی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی دیکتاتۆری به‌عس له‌سه‌ر به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵک و خه‌ڵکی باشووری کوردستان یه‌ک له‌و ئاسۆ گه‌شانه بوو. چونکه به درووستبوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و وه‌دیار که‌وتنی ئازادی له‌م به‌شه‌ی کوردستان، هه‌لومه‌رجێکی نوێ بۆ رۆژنامه‌نووسیی کوردی هاته کایه‌وه که به‌ره‌که‌ت و شوێنه‌واره‌کانی هه‌ر به‌و به‌شه‌ی کوردستان نه‌وێستا و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشی گرته‌وه.
ئاسۆیه‌کی گه‌شی دیکه که له کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی ٢١، خۆی نیشانی کورد و نه‌ته‌وه بنده‌ست و بێ کیانه‌کان دا، ئه‌و ده‌ره‌تانه بوو که له سۆنگه‌ی پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆژیای پێوه‌ندییه‌کان په‌یدا بوو. ئه‌م پێشکه‌وتنه هه‌روا به‌رده‌وامه و هه‌تا دێ خێراتر و سه‌رسووڕهێنه‌رتر ده‌بێ و ئه‌م شانسهشی بۆ نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌کان، بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌کان و ته‌نانه‌ت تاکه‌کانیش دروست کردوه که له جیهانی پێوه‌ندییه‌کان و سه‌رده‌می گه‌شه‌ی بێ وێنه‌ی میدیا دا، ده‌نگ و ره‌نگیان دیار بێ و هه‌ست به بوونی خۆیان بکه‌ن.
ده‌سپێکی سه‌ده‌ی دووهه‌می ته‌مه‌نی رۆژنامه‌نووسیی کوردی هه‌ر ته‌نیا شایه‌دی ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌و کاروانه له رووی زۆر بوونی گۆڤار و رۆژنامه و په‌ره‌گرتنی جۆراوجۆریی میدیای نووسراو نه‌بوو، به‌ڵكوو له‌دایکبوونی ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردی و میدیای ئهلێکترۆنیشی له‌گه‌ڵدا بوو. ته‌یار بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد، بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌که‌ی و تاکه هه‌میشه سه‌رکوتکراوه‌که‌ی به ئامرازه نوێیه‌کانی راگه‌یاندن و پێوه‌ندی، توانای ئه‌وانی، هه‌م له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرش و په‌لامار و شه‌پۆله‌کانی میدیای نه‌یارانی دا، به‌ره‌و ژوور بردوه، هه‌م هێزی ئه‌وانی له داکۆکی له زمان و کو‌لتوور و ناسنامه‌ی خۆیان دا، زیاد کردوه. هه‌ر به‌م پێیه، ده‌نگ و په‌یامیشیان، به پێچه‌وانه‌ی رابردوو، به هاسانی سنووره ده‌سکرده‌کان و مه‌ودا زه‌مانی و مه‌کانییه‌کان ده‌بڕێ و به‌رده‌نگی خۆی ده‌دۆزێته‌وه.هه‌ر له‌و کاته‌شدا وای کردوه میدیا و رۆژنامه‌نووسیی کوردی، پێوه‌ندییه‌کی هه‌راوتر له جارانی له‌گه‌ڵ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هه‌بێ، ژماره‌ی به‌رده‌نگ به‌رده‌وام له زیادبوون دابێ و پێوه‌ندیی راگه‌یه‌ن و به‌رده‌نگ، ببێته دوولایه‌نه.
سێهه‌م ئاسۆی گه‌ش له به‌رده‌م رۆژنامهسیی کوردی که له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا، گیانێکی نوێی وه‌به‌ر ئه‌م کاروانه پڕشانازییه ناوه‌ته‌وه، گه‌شه‌ی هه‌ست و بیری نه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و لای هه‌ر تاکێکی کورد له شوێنه جۆراوجۆره‌کانی جیهانه. گه‌شانه‌وه و بووژانه‌وه‌ی ئه‌م گیانه نه‌ته‌وه‌ییه که بۆخۆی به‌رهه‌می به‌ره‌وژوور چوونی وشیاری و ئاگایییه، هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر، قه‌رزداری گه‌شه و هه‌ڵدانی میدیا و پێوه‌ندییه‌کانه.
داگیرکه‌رانی کوردستان و زه‌وتکه‌رانی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، هه‌روا که نه‌یانتوانی به هۆی سنووره ده‌سکرده‌کانیان و هێزه ئههریمهنییهکانیانهوه، پێشی ده‌ستراگه‌یشتنی کورد به به‌رهه‌مه‌کانی زانست و تێکنۆلۆژیای مۆدێرن به‌تایبه‌تی له بواری میدیایی و پێوه‌ندییه‌کاندا بگرن، به دڵنیایییه‌وه ناشتوانن به‌ر به شه‌پۆڵی بێئامانی شۆڕش و راپه‌ڕینی رزگاریخوازانه بگرن. گرنگ ئه‌وه‌یه خاوه‌نی میدیای کوردی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له کاروانی رۆژنامه‌نووسیی کوردی دا به‌شداریی کاریگه‌ریان هه‌یه، ئه‌و رێچکه‌یه به‌رنه‌ده‌ن که «کوردستان»ی دایک و میقداد میدحه‌ت به‌درخانی پێشه‌نگ، ١١٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌سه‌ری رۆێشتن. رێچکه‌یه‌ک که ده‌کرێ به‌م جۆره بیخوێنینه‌وه: سوود وه‌رگرتن له که‌ره‌سته و ئامێز و زانستی سه‌رده‌م له پێناوی رزگاریی خاک و نه‌ته‌وه و رۆیشتنی به‌ره‌وپێشه‌وه شانبه‌شانی نه‌ته‌وه ئازاد و به‌خته‌وه‌ره‌کان.
لە ژماره ٦٧٨ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه