• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پاسداران سپایەک بو ئەرکی تێرۆریستی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/04/20
جۆری بابەت: سیاسی

کەماڵ کەریمی

دووی بانەمەڕ ڕۆژی دامەزرانی سپای پاسداران لە ئێرانە. لەم ڕۆژەدا و لە ساڵی ١٣٥٨ بە دوای دەستووری خومەینی بو مەبەستە تایبەتییەکانی ئاخوندەکان کە دواتر لە کار و کردەوەیدا دەرکەوت، بەڵام بە ناوی هێزێک بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی بەناو ئیسلامی دەست کرا بە کۆکردنەوەی کەسانی بێ‌ئەزموون و ئێحساسی کە باوەڕیان بە قسە و دروشمەکانی ئاخووندەکان هێنابوو و بێ هیچ بیرکردنەوەیەک لە پێناو فتواکانی ئەواندا خۆیان دەکردە قوربانی، ئەم ڕێکخراوە چەکدارییەیان ڕێک‌خست. هەر ئەوکات دیاربوو کە خومەینی و دارودەستەکەی مەبەستیان لە دروست‌کردنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕێکخستنی هێزێکی ئیدئۆلۆژیکی گوێڕایرڵ بوو تەنیا بۆ پشتیوانی‌کردن لە بیرکردنەوەکانیان و گۆپاڵێک بۆ جێبەجێ کردنی مەبەستەکانیان. یەکەم هەنگاوی شەڕەنگێزانەی ئەم پاسدارانەی بەناو شۆڕش هێرشی بەربڵاوی ئەوان بۆ سەر شۆڕشگێڕانی کوردستان بە دوای فتوای خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژی ئەو ساڵەدا بۆ لە نێوبردنی وەک ئەو دەیگوت لەشکریانی کوفر بوو لە کوردستان. لەشکرکێشییەکی دەیان هەزار کەسی کە بە هۆی خۆڕاگریی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان دوای ٣ مانگ شکستی هێنا و خومەینی ناچار کرد پەیامی خەڵک‌خەڵەتێنانەی وەستانی شەڕ و برایەتی بڵاو بکاتەوە.

دیارە لایەنێکی دیکەی دروست‌کردنی ئەم سپایە ترس و نیگەرانیی خومەینی و ئاخووندەکان بوو لە بوونی ئەرتەشێک لە ئێراندا کە بە هۆی جۆری پەروەردەیان لەگەڵ بیر و بۆچوونی دەسەڵاتخوازانەی ئەوان نەدەهاتەوە. لەگەڵ ئەوەی هەر لە یەکەم مانگەکانی دوای سەرکەوتنیان بە دەیان کەس لە فەرماندە پلە بەرزەکانی ئەرتەشیان گرت و ئێعدام کرد بەڵام ئەم نیگەرانییە نەڕەوییەوە و لاوازکردنی ئەرتەش و دروست‌کردنی جێگرەوەیەکی نیزامی بەهێزتر بوو بە مەبەستی سەرەکییان.

ئێستا کە ٤٣ ساڵ بەسەر دامەزرانی ئەم سپایەدا تێپەڕ دەبێ چاوخشاندنێکی سەرپێیی بە ئاکار و کردەوەکانیاندا جگە لە جینایەت و کوشتن و بەتاڵان‌بردنی ماڵ و سەرمایەی خەڵکی ئێران هیچ خزمەتێک لە کارنامەکەیدا نابینی. لە نێوخۆی وڵات سپای پاسداران لە تەواوی ئەو ساڵانەدا ئەرکی سەرکوتی هەر چەشنە هەوڵێکی ئازادیخوازانە و مافخوازانەی خەڵکی لەئەستۆ بووە و پاسدارە گوێ‌لە‌مستەکان و فەرماندە مەسڵەحەتخوازەکانیان بەبێ بیرکردنەوە لە هیچ بەرژەوەندییەکی گشتی و تەنیا لە پێناو ڕازیکردنی ئاخوندە دەسەڵاتدارەکان دەستیان لە هیچ جنایەتێک نەپاراستوە. جگە لە جینایەتەکانی چوار دەیەی ڕابردوویان لە کوردستان، لەم ساڵانەی دواییدا کۆمەڵکوژیی هەزاران کەس لە شارەکانی خووزستان، شیراز، بووشەهر، کەرەج و زۆر شوێنی دیکەی ئێران کە تەنیا داوای مافە خوراو و ونبووەکانیان دەکرد لە کەس شاراوە نییە. لە کاتێکدا فەرماندەکانی ئەم سپایە بەئاشکرا بە هەزاران میلیارد تمەنی سەرمایەی وڵاتیان دزیوە و بۆ خزمەتی کەسیی خۆیان بە کاری دێنن. جگە لەوەش ئاشکرابوونی دەستی تێرۆریستەکانی سپای پاسداران لە جینایەتەکانی ئوتریش، سویس، فەڕانسە، ئاڵمان، تورکییە، عێراق و زۆر شوێنی دیکەی جیهان لە تێرۆرکردنی ڕێبەران و چالاکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەری خست کە ئەوان تەنیا لە نێوخۆی وڵات لەدژی جیابیرانی خۆیان ناوەستنەوە بەڵکوو وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی نێودەوڵەتی لە ئاستی جیهاندا ڕووبەڕووی هەر چەشنە موخالیفەتێکدا بە تێرۆر وڵام دەدەنەوە.

دیارە ئەرکەکانی سپای پاسدارانی بەناو شۆڕش تەنیا لە نێوخۆی وڵات و تێرۆری دژبەرانی لە دەرەوەی وڵات قەتیس نەمایەوە. بەڵکوو بە دامەزراندنی لقی سپای قودس کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ڕێبەری ڕێژیمەوە سەرپەرشتی دەکرێ و لەژێر دروشمی ناردنەدەرەوەی شۆڕش و بە مەبەستی کاریگەرییان لە سیاسەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، کردەوەی جینایەتکارانەی خۆیان گواستەوە بۆ وڵاتانی دیکە و ئەو وێرانکارییانەی لە لوبنان، فەلەستین، سوورییە و یەمەن دەبیندرێ هەوڵێک بووە هەرچەند شکستخواردوو، بۆ سەپاندنی بیر و دەسەڵاتی ئاخووندەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەدا. ئەوان بە پاڵپشتیی سپای قودس و بە پووڵ و سەرمایەی خەڵکی هەژارکراوی ئێران لە وڵاتانی دوور و نزیک و بۆ ئاژاوەنانەوە و ناسەقامگیری زۆر لەو وڵاتانە، هەوڵی دروست‌کردنی ڕێکخراوی تێرۆریستیی جۆراوجۆریان داوە. کێشەی زیاتر لەوەش ئێستا گومانی دەست تێدابوونی سپای قودس لە کارە تێرۆریستییەکانی لە ئارژانتین و تەقاندنەوەی ناوەندی جوولەکەکان لەو وڵاتە هاوکاری کۆماری ئیسلامی و ڕێکخراوی “ئەلقاعیدە” دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسراییل نەڕەویوەتەوە. بەمجۆرە سپای پاسداران نەک وەک هێزێک نیزامی قبوولکراو بەڵکوو وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستیی نێودەوڵەتی پێناسە کراوە.

هەموو ئەم سیاسەت و کردەوانە بوو کە دوای ڕەدکردنەوەی ڕێککەوتنی بەرجام، دوناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڕیاری بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ئێرانی ڕاگەیاند. بەپێی ئەو بڕیارە سپای پاسداران کەوتە نێو لیستی گرووپە تێرۆریستییەکانی جیهان و کۆمەڵێک سزای هەروەک ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی دیکەی بەسەردا سەپا. دیارە بەدەر لەوەی کە ئەو سزایانە چەندە کاریگەریی لەسەر سیاسەتی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی و ئاکاری ئەو سپایە دانا، لەبەر ئەوەی ئە بڕیارە دانپێدانانێکی فەرمی بوو لەلایەن وڵاتێکی گەورە و خاوەن بڕیار لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، شوێنەواری لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی دانا. هەر لەبەر ئەوە ئەگەر ئێستا ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بیانەوێ یادی دامەزرانی ئەم سپایە بکەنەوە دەبێ بزانن کە هیچ کەس لە ئێران و جیهاندا شانازی بەم یادەوە ناکەن و خەڵکی ئێران ئەمە وەک بەشێک لە شانازییە نیشتمانییەکان نابینن. سپایەک کە لە بۆچوونی خەڵکدا لە ئێرانی داهاتوودا هیچ جێگە و پێگەیەکی نامێنێ و بێگومان خەڵک چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە دەکەن کە فەرمانەکانی سپا تاوانی جینایەتەکانی خۆیان بدەنەوە.

تاگی بابەت: پاسداران سپایەک بو ئەرکی تێرۆریستیی

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist