• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ساڵی نوێ، هەڕەشە و دەرفەتەکان بۆ جووڵانەوەی کورد

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/03/20
جۆری بابەت: سیاسی

کەماڵ کەریمی

ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ هەموو تاڵی و ناخۆشییەکانی کۆتایی هات. لەو ساڵەدا وەک ساڵانی پێشووی دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک هەموو خەڵکی ناوچەکانی دیکەی ئێران لەژێر باری گرانی و ژیانی نالەباریاندا، ڕۆژەکانی ساڵیان تێپەڕ کرد. ساڵێک کە گرانی ڕادەبەدەری پێداویستییەکانی ژیان، چوونەسەری ڕێژەی بێکاری، نائەمنی و نەدیتنی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ چارەسەری کێشەکان لەلایەن حکوومەتەوە ئەزموونێکی دووبارەی چەند ساڵەی خەڵک بوو. ساڵێکی دیکە کە تەنیا وەڵامدانەوە بۆ خەڵک، دووپات‌کردنەوەی درۆ و دەلەسەکانی دەسەڵاتداران بۆ فریودان و چاوبەستنی خەڵکی وەزاڵەهاتوو و مانەوەی ڕێژیم و شێوەی دەسەڵاتدارییان بوو.

هەر لەو ساڵەدا بێدەنگییەکان زیاتر شکان. گوێنەدانی ڕێژیم بە داخوازییەکانی خەڵک، چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی بە مەبەستی هێنانەگۆڕی داواکارییەکانیان زیاتر هێنایە مەیدان و کەم ڕۆژی ساڵ هەبوو کە لە شارە جیاجیاکانی ئێران دەنگی ناڕەزایەتی لەسەر شەقامەکان بەرز نەبێتەوە. ئەوان هەوڵیان دەدا لەم ڕێگەوە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وەک بەرپرس و تاوانباری هەموو کەم‌وکووڕییەکان بە دنیا بناسێندرێ و بەئاشکرا بڵێن کە هۆکاری هەموو کێشەکان نەک وەک ڕێبەر و هاودەستەکانی ئیدیعا دەکەن لە دەرەوە نییە، بەڵکوو لە بوونی وەها ڕێژیمێک‌دایە کە کەمترین بایەخ بۆ ژیان و مان و نەمانی ئەو خەڵکە دانانێ و تەنیا لە بیری مانەوەی دەسەڵاتەکەی خۆیان‌دان.

لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هەموو ئەو جۆرە کێشانە درێژەی جیاکاری، هەڵاواردن، پەراوێزخستن، کوشتنی بەئەنقەستی خەڵک و بە تایبەت کاسبکاران و سەپاندنی باری ئەمنی توندتر بەسەر ئەم بەشەی وڵاتدا بەردەوام بوو. پێشگرتن لە تێکۆشانی سیاسی و مەدەنی و گرتن و زیندانی‌کردنی تێکۆشەرانی کورد بە بیانووی جۆراوجۆری وەک پێوەندییان بە ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و تەنانەت وەپاڵدانی تۆمەتی سیخوری، بە سەدان کچ و کوڕی کوردیان خستە گرتووخانەکان و خستیاننە ژێر ئەشکەنجەوە. ئەوان کە لە هەر جۆرە هەڵوێستێک لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە زەندەقیان چووە، تەنانەت پرسی فێربوونی زمانی کوردی وەک مەترسییەک لەسەر داهاتووی خۆیان دەبینن و لە هەوڵی پەکخستنی ئەم ئەرکە پیرۆزەی چالاکانی بواری زمانی کوردی و بۆ ترساندنیان، بە پاساوی کاری سیاسی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بەسەر مامۆستایەکی خۆبەخش و ئەرک وەخۆگری وەک “زارا محەممەدی”دا دەسەپێنن. هەرچەند ئەم کارەیان ئەوی وەک نوێنگەی زۆر لە ژنانی خاوەن هەڵوێست و پێشەنگی بەشێک لە کۆمەڵگەی کوردستان ناساند کە لە مەیدانی خەباتدا سڵ لە هیچ بەربەستێک ناکەنەوە.

لەگەڵ هەموو ئەو زوڵم و ناحەقییە و لەگەڵ درێژەی سیاسەتی ئینکار و بۆ نەهێشتنی هەر جۆرە بیرێکی نەتەوەیی و مافخوازانە لە کوردستان لەلایەن دەزگای سەرکوتی ڕێژیمەوە، کاروانی ڕێگەی گەیشتن بە ئازادی و ئامانجە نەتەوەییەکان پڕڕێبوارتر ڕێگەی بڕیوە. ئێستا بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات بە پەرەگرتنی بیری شوناسخوازانە و مافخوازانە لەنێو کۆمەڵانی بەرینی خەڵکی کوردستاندا، بووەتە خاوەن هێز و وزەیەکی وەها کە سنووری بۆ ئەژماردنی کەسەکان نەهێشتۆتەوە و بێگومان هەروەک تا ئێستا نەیانتوانیوە، لەمەوبەدواش ڕێژیم لە توانایدا نابێ کە بە گرتن و زیندانیکردنی ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی کورد پێش بە بەرەوپێشچوونی خەبات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بگرێ. ئەگەر هەموو ساڵانی تەمەنی ڕێژیم هێزی پێشمەرگە مەترسییەک بووە بۆ سەر دەسەڵاتەکەیان و بە تیرۆر و کوشتن نەیانتوانیوە لە نێوی بەرن، ئێستا بە مانەوەی ئەم هێزە و بوونی بە هێزی تێکۆشەرانی نێوخۆ کە لە بوارە جیاجیاکانی ژیاندا و بە خۆڕێکخستن و تێکۆشانیان لە گرووپی جیاوازی مەدەنیدا ئەرک وەخۆگرانە بۆ پاراستنی هەرچییەک کە نیشتمان و نەتەوەکەیان بپارێزێ هەوڵ دەدەن، لەنێوبردنی ئەم بزووتنەوە نە تەنیا بووەتە خەیاڵێک بەڵکوو هیوای گەیشتن بە سەرکەوتن و وەدەستهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکانی لە هەموو کات زیاتر کردووە.

ئێستا کە پێ دەنێینە ساڵی نوێ‌وە بێگومان تەنگ و چەڵەمەی سیاسی سەر ڕێگەی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات کەم نابن. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەروەک پێشووتر هەوڵ دەدا کە کۆسپی تازە بخاتە سەر ڕێی بزووتنەوە و لە گرتنەپێشی هیچ ڕێگەیەک و کەرەسەیەک بۆ لەنێوبردنی ئەم بزووتنەوە سڵ ناکاتەوە. ئەوان بە تێگەیشتن لەوەی کە کوردستان سەری زیندووی خەبات لە دژی دەسەڵاتەکەیانە، دیسان بۆ لاوازکردنی هەموو هەوڵێک دەدەن. تێرۆر و کوشتن و تەنانەت مووشەک‌بارانی ڕێبەریی ئەم بزووتنەوە ئەگەر کاریگەری لەسەر لاوازکردنی نەبووە بەڵام هەتا ئێستاش بەشێکە لە سیاسەتی ڕێژیم. لەگەڵ ئەوەش هەوڵدان بۆ بەرتەسک‌کردنەوەی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبەکان کارێکە کە لە ڕابردوودا کردوویەتی و پێدەچێ لێی بەردەوام بێ. بەڵام هەروەک لە ڕابردووشدا حیزبی دێموکرات ڕایگەیاندوە، مەیدانی سەرەکی خەباتی مافخوازانەی کورد ڕۆژهەڵات و شار و گوندەکانی زێدەکەمانە. هەربۆیە ئەم بزووتنەوە هەتا خاوەنی ئەم بیرکردنەوە بێ و لەو مەیدانەدا کە بێ ئەژمار تێکۆشەری ئەرک وەخۆگری هەیە لە تێکۆشان بەردەوام بێ، هیچ سیاسەتێک و هیچ پیلانێک ناتوانی لە نێوی ببا.

هاوخەباتی و هاوپێوەندیی فکری نێوان تێکۆشەرانی سیاسی و مەدەنی کوردستان کە خۆی لە بیری شوناس‌خوازانەی نەتەوەییدا دەبینێتەوە، گەورەترین هۆکارە بۆ مانەوەی سەربەرزانەی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پیلانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی. لەم پێوەندییەدا یەکێک لە گرینگترین ئەرکەکانی بەردەممان هەوڵدانە بۆ دروست‌کردنی هاودەنگی و فەزایەکی یەکگرتووانە لە نێو تێکۆشەرانی بزووتنەوەکەماندا. مادام بیرکردنەوە و ویستەکانمان یەکن، هەڵوێست و ئەرکەکانیشمان هەر یەکن و دەبێ هەموو بە یەکەوە و بە هاوبەشی ئەم ئەرکە بەجێ بگەیەنین. ئەوەی پێوەندی بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوەیە بە تایبەت کە ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر حیزبی دێموکراتە و بەشی زۆری خەڵکی کوردستان وەک نوقتە هومێدێک بۆ داهاتوویان چاویان بڕیوەتە ئەم حیزبە، حیزبی دێموکراتی کوردستان  هەنگاونانی جیددیتر و یەکلاکەرەوە بۆ وەدیهێنانی ئەم داخوازییەی خەڵکی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێ و دڵنیایە بە یەکگرتوویی دێموکراتەکان، پەیامی یەکگرتوویی نێو بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات بەهێزتر دەبێ. بێگومان ئەمەش سەرەتایەکی باش دەبێ بۆ ڕێ‌خۆش‌کردنی یەکگرتوویی لەنێو هەموو بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتدا.

بەو هیوایەی لە ساڵی نوێدا، بەردەوامی یەکگرتوانەی هەموو لایەک لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئامانجە لە مێژینەکانی خەڵکی کوردستان کە ئەویش گەیشتن بە ئازادی و وەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانیانە، نەتەوەکەمان بە سەرکەوتن بگەیەنێ.

تاگی بابەت: ساڵی نوێ، هەڕەشە و دەرفەتەکان بۆ جووڵانەوەی کورد

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist