• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

تاوان و جینایەت لە سایەی شەرع و قانوون‌دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/02/19
جۆری بابەت: کۆمەڵایەتی
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email

شەهریار تەهماسبی

دڕەندەیی مرۆڤەکان ناکرێ و ناشبێ لە گەڵ ئاژەڵە دڕندەکان بەراورد بکەین، لێرەدا ئێمە هیچ وشەیەکی جێگرەوە نابینین و بەناچار کەڵک لەو وشەیە وەردەگرین. دڕەندەیی مرۆڤەکان، تەنیا بە کوشتن و ئەشکەنجە کردن و… نابەسترێتەوە و پێناسە و خوێندنەوەیەکی گشتگیر لە پێنەگەیشتن و دواکەوتوویی مرۆڤەکانە.

دەکرێ بڵێین هەر چەندە مرۆڤەکان لە سڵامەتیی دەروونی و پێگەیشتوویی کەسایەتی و هزری بەهرەمەند بن، ڕێژەی ئازار و زەرەریان دژی مرۆڤ و سروشت کەمتر دەبێتەوە و پێچەوانەکەشی ڕاستە. کردەوەکانی ئێمە بەرهەمی ڕوانینی ئێمەیە، بەگشتی و ڕێژەی خۆبەزلزانی مرۆڤەکان و تێکۆشان بۆ نواندنی کەسایەتیی خویان، ئاکامی دەبێتە شێوە ڕەفتارێکی دڕندانە، ئەوەیکە ئێمە لەپێوەندی لەگەڵ بابەتێک چۆن بیر دەکەینەوە، لێکۆڵینەوە دەکەین و خۆمان لە ڕوانگەیەکی جودادا هەڵدەسەنگێنین، لە شێوە کرداری ئێمەدا کاریگەرە و خۆدەنوێنێ.

  خۆنواندن ڕێشەی لە ئیگەریسم (چێژ بردن لە خۆ) دایە و بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکی ڕوو دەدا و دەتوانێ ئاوێتەی درۆ و دەلەسە، سووک‌کردنی خەڵکی و خۆبەزلزانی و… زۆر خوو و خدەی مرۆیی دیکە بێ کە مەبەستی داڕووشاندن و تێکدەرانە لە ناخی‌دایە. بەخۆداهەڵگوتن، خۆ نواندن و هەوڵدان بۆ باشتر نیشاندانی خۆت، لە نموودەکانی دڕەندەییە و بەهەر حال سەرەڕای ئەوەی کام لەو دیاردانە زیانی زۆرتر بە کۆمەڵگە دەگەیەنی کە لەو بابەتەدا جێی نابێتەوە. پرسیار ئەوەیە هۆکاری ئێمە بۆ خۆنواندن چییە؟ ڕیشەی خۆنواندنی ئێمە بۆ چی دەگەڕێتەوە؟ ئێمە بە کەڵک‌وەرگرتن لە ئامرازی بوون و تێکۆشان بۆ خۆ هەڵکێشان و ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکی بە هەموو نرخێک، لە چی دەگەڕێین؟ ئێستا پرسیاری بنەڕەتی بوونی هەر کەسێکە کە لە ڕێچکەی زانینەوە هەنگاو دەنێتەوە.

 

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئێمە لەدوای کۆکردنەوەی جێگە و پێگە و سەروەت و سامانین بۆ ئەوەی ڕێز و حورمەتی زیاترمان لە کۆمەڵگەدا هەبێ، ڕێزێک کە پێوەندیی بە ڕێژەی هێز و پێگە و نازناو هەیە و بەو پێیەش لەهەڵکشان و داکشان‌دایە. ئێستا پرسیاری بنەڕەتی‌تر ئەوەیە کە بۆ تاکەکانی کۆمەڵ زۆر بەڕژدی و تەماحەوە عەوداڵی ڕێزلێگرتنن و بۆچی ڕێزلێنانی گشتی بەبێ نازناوە کۆمەڵایەتییەکان ڕەنگە لە هیچ جێگەیەکی گۆی زەوی نەبینین؟ بەوحاڵەش لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان دیاردەی ڕێزلێنان لێکۆڵینەوەی تایبەتی بۆ کراوە و تێکۆشاون زۆر کار و پیشەی کۆمەڵایەتی کە لە ڕوانگەی زۆرینەی خەڵکی سووک و بەئەرزیش بێ، بایەخی تایبەتی دەدرێتێ.

تاوانکاری کۆمەڵایەتی، پێوەندیی قووڵی لەگەڵ ڕێز و پڕەنسیپەوە هەیە، ویستێک کە بۆ دەستەبەرکردنی تەنانەت دزێوترین کردەوەکانیش ئەنجام دەدرێ، قەتڵە نامووسییەکان بەرهەمی ترسی ئەنجامدەران لە بێ‌ڕێزبوون و سەرشۆڕبوون لە کۆمەڵگەدایە. ئێمە دەبینین جار ناجاریک هەواڵی دڵتەزێنی کوژرانی ژنێک لە کۆمەڵدا بڵاو دەبێتەوە و دەبێتە هۆی ئازاردانی بیر و هزری گشتی و ویژدانی کۆمەڵگە دەهەژێنێ. لەو وڵاتانەی کە داب و نەریتەکان ئاوێتەی پیرۆزییەکان بوون، ژن بۆ ئاستی ئامراز دادەبەزێ؛ لە ڕوانگەی ئەو کەمەڵگەیانەدا ژن وەک ئامرازێک بۆ زاوزێ و ماڵداری سەیر دەکرێ، بەبێ ئەوەی بۆخۆی پێی‌ ڕازی بێ و لە ڕاستیدا کوژران هەمیشە وەک هەڕەشەیەک لەسەر سەریەتی. قەتڵەکانی کە بە نێوی نامووسەوە ئەنجام دەدرێن وەک بەربەرەکانیی نێرینەیە لە وشەکان و تێکۆشانێکە بۆ پاراستنی کەسایەتی و ڕێز و زۆرتر لەو شوێنانە ڕوو دەدەن کە یاسای عەشایری و داب و نەریتی کۆن بەسەریاندا زاڵن و پێکهاتەی نەریتی، ڕوانینی پیاوسالارانە، ڕاونینی ئامرازی بۆ ژنان و دیفاع لە دژە بایەخە بێ‌ماناکان ئەنجام و ئاکامی ئەو ڕوانینە دواکەوتوویانەن. پەڵەی شەرم و شوورەیی، بێ‌ڕیزی و سەرشۆڕیی کۆمەڵایەتی، سەرەکیترین هۆکارەکانی قەتلەنامووسییەکانن و ڕاکردن لە ناو و ناتۆڕەیەکن کە لەڕاستیدا هیچ نین جگە لە چەند دەستەواژە و واتایەک!

ئەگەر چاو لە ژێرنووسەکانی خەڵکی لە پێوەندی لەگەڵ قەتلەنامووسییەکان بکەین، جگە لەو بۆچوونانەی کە هیوابەخشن، زۆرێک لە بەکارهێنەرانی توڕەکۆمەڵایەتییەکان سزا بۆ ژنان بەڕەوا دەبینن و کەڵک لە وشەی “خەیانەت” وەردەگرن؟! هەر گرێبەستێک، تەنانەت ژیانی ‌هاوبەش، ئەگەر یەکێک لەلایەنەکان مەیلی لەسەر نەبێ، لەباری ئەخلاقییەوە ڕەت‌کراوەیە و گرێبەستێک کە بە زۆرەملی بێ، چووکترین بایەخێکی نییە. بەڵام چی وا دەکا کەسێک وەک خائین بناسرێ؟ چەمکی خیانەت لە کۆمەڵگەی جیاواز مانای جیاوازی هەیە و شیکردنەوەکان و کاردانەوە کردەوییەکانیشی جیاوازن.

کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، هەڵگری پەرستن‌سازکردنە و بۆ پاراستنی هەر داب و نەریتیک باری پەرستنی (تقدس) پێوە هەڵدەبەستی؛ هە دابێک لەنێو کۆمەڵی مرۆڤەکان لە سەرتاوە تا ئێستا تەنیا دەروەستییەکە و بە درێژایی مێژوو تابۆی لێ ‌شین بۆتەوە. تابۆ شکێنەکان تێچووی بۆ دەدەن، لەگەڵ پەراوێزخرانی کۆمەڵایەتی، خوێن‌ڕژان و کوژران و…بەرەوڕوو دەبن. دیارە هەر گرێبەستێک سەردەمێک دەبەسترێ و سەردەمێکیش هەڵدەوەشێندرێتەوە، بەڵام هێندێک لە گرێبەستەکان ڕواڵەتێکی ڕێسایی و ژێرخانێکی پێرۆزیان هەیە، بەشێوەیەک کە کەسێکی لە ژێرپێیان بنێ سزا دەدرێ وەک تاوانبارێک کە بێڕێزیی بە یەکێک لە پیرۆزییەکان کردبێ. زۆر جاران خوین دەڕژێ و ئەوەش تۆڵەی داب و نەریتە پیرۆزەکانە لە تاوانباران.

پیرۆزکردنی هەر داب و گرێبەستێک و ڕوانینی ئامرازی بۆ پێوەندییەکان لە کاتی ڕێککەوتن، تەنیا بۆ زیادکردنی تێچووی هەڵوەشاندنەوەیە و خەیانەتیش درێژەکێشەوەی ئەو پیرۆزکردنە مانادارەیە. کۆمەڵگەیەک کە ئاوێتەی داب و نەریتە کۆنەکان بێ، بە واتا و دیاردەکان، پیرۆزییەکان دەپارێزی و بە جنێو و بوختان و بێڕێزی کردن بەو کەسانەی لایان داوە و تاوانبار کراون و کەڵک‌وەرگرتن لە وشەکانی وەک نامووس و شەڕەف، بەتەمای پاراستنی داب و نەریتی جێکەوتوون، هەرچەند دژ بە ئەخلاقیش بن. دەکرێ بڵێین هەر جینایەتێک کە وەک قەتڵی نامووسی نێوی لێ دەندرێ و دەیناسین و ئەنجام دەدرێ، تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگە لێی‌ بەرپرسیارن و دەستیان تێیدا هەیە، قامکی تاوان لێرەدا ڕووی لە ویژدانی گشتییەکە لە کەشێکی تووڕەدا، تاکەکانی ئەو کۆمەڵگەیە بە جنێو و قسەی سووک و شەرمەزارکردن دەبنە هوکاری خولقاندنی جینایەت. جنێودەر ئەو توخمە لە ناخی کۆمەڵگەدا دەچێنی کە ژن ئامرازێکە و پیاویش خاوەنەکەیەتی.

هەر نامووس ناولێنانێک، بانگەوازێکە بۆ پێشگیری لە لادان لە نەریتەکان، کەوابوو هەر دیاردە و کردەوەیەک کە لەو چوارچێوەیەدا بخوێندرێتەوە دەچێتە خانەی پیروزە نەگۆڕەکان و لە ئاکامدا جینایەت و توندوتیژی لێ‌دەکەوێتەوە. جاری وایە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ دیاردەیەک پێویستە سەرنج بدرێتە نێولێهینانە ڕەوابەخشەکان و ئەو دیاردانە لە کاکڵەی پیرۆزییەکان بێنینە دەرێ، لەنێو ببرێن یان بیانگۆڕین، ئەوە ڕەنگە شاراوەترین هەنگاوەکان بن.

 

تاگی بابەت: تاوان و جینایەت لە سایەی شەرع و قانوون‌دا

بابەتی هاوشێوە

کۆمەڵایەتی

دەستە شاراوەکانی پشتی پەردەی فەوتاندنی دارستانەکانی زاگڕۆس

ڕێکەوتی 2022-06-22
کۆمەڵایەتی

پێـشێلکـردنی مافی منـداڵانی کورد

ڕێکەوتی 2022-06-13
کۆمەڵایەتی

هومێدی کۆمەڵایەتی و داکشان و کارتێکەرییەکەی لە چارەنووسی کۆمەڵگەدا

ڕێکەوتی 2022-06-05

نوێترین

قەیرانی بێ ئاویی لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێراندا

ڕێکەوتی 2022-06-27

دەسبەسەرکرانی هاوڵاتیەکی خەڵکی سنە بە تۆمەتی سیاسی

ڕێکەوتی 2022-06-27

دەسبەسەرکرانی هاوڵاتیەک بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانی

ڕێکەوتی 2022-06-27

مەحکووم کردنی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەلایەن ئامریکاوە

ڕێکەوتی 2022-06-27

دەسبەسەر کرانی هاوڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە بۆکان

ڕێکەوتی 2022-06-27

ئەمریکا: بەرجام پێش لە دەسپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکیی دەگرێ

ڕێکەوتی 2022-06-27

کوژرانی سووتەمەنی‌بەرێکی بەلووچ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سیستان و بەلووچستان

ڕێکەوتی 2022-06-27

چوار زلهێزی ئابووریی جیهان هاوردەکردنی زێڕیان لە ڕووسیەوە قەدەغە کرد

ڕێکەوتی 2022-06-27

بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی شاراوە لەلایەن ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی عەربی ناوچەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێژیمی ئێران

ڕێکەوتی 2022-06-27

دووهەمین پلینۆمی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-06-27

ساڵانە ١میلیۆن و ٤٠٠ هەزار جار لە ئێراندا دزی دەکرێ

ڕێکەوتی 2022-06-26

هەڵاوسانی ئابووریی ڕێژیمی ئێران لە ١٠٩ وڵاتی جیهان زیاترە

ڕێکەوتی 2022-06-26

بەردەوامیی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە دژی ڕێژیم

ڕێکەوتی 2022-06-26

ماوەی دەسبەسەرکردنی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایانی دیواندەرە درێژ کرایەوە

ڕێکەوتی 2022-06-26

مەترسیی لەسێداردانی زیندانیەکی سیاسی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە

ڕێکەوتی 2022-06-26

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist