٢٨ ساڵ دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئێران‌و عێڕاق کاربه‌ده‌ستێکی پایه‌به‌رزی رێژیم نه‌بوونی بودجه ده‌کاته بیانوو بۆ هه‌ڵنه‌گرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه مینڕێژکراوه‌کانی کوردستان.
بریکاری سیاسی ئه‌منیه‌تیی پارێزگای سنه دهڵێ٥٠٠هیکتار له زهویو ناوچه‌کانی پارێزگای سنه هێشتا له مین خاوێن نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌و ناوچانه یه‌ک میلیارد‌و ٥٠٠ میلیون تمه‌ن بودجه پێویسته.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ڕێژیم ده‌ڵی به‌ربڵاویی ناوچه مینڕێژکراوه‌کان، هۆکاری سروشتی‌و ژینگه‌یی، باران بارینی زۆر‌و ڕۆچوونی زه‌وی وایکردوه هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه مینڕێژکراوه‌کانی کوردستان تا ئێستاش درێژه‌ی بووبێ.
ده‌وڵه‌ت خۆی‌و به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کانی ده‌ڵێ زیاتر له ١٦ میلیۆن مینی له‌کارنه‌خراوی هه‌ڵنه‌گیراوه‌و ده‌یان میلیۆن ته‌قه‌مه‌نی له دوای شه‌ڕ له کوردستان به‌جێ ماون، به‌ڵام که‌مترینی ئه‌وانه هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه له ماوه‌ی ساڵانی ١٣٦٨، واته دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له گه‌ڵ عێڕاق تا ساڵی ٨٩ زیاتر له٢٤٣٣ که‌س له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون‌و ٥٦٠١کهسیش بریندار بوون. له‌وه‌نده قوربانییه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئێران کورده‌کان پشکی شێریان بهرکهوتوهو١٩٦٦ که‌س له‌و کوژراوانه ٤٧١٧کهسیش له برینداره‌کان کورد بوون‌و له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان له پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنه‌و ورمێ بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین.
ئاماره‌کان ده‌ڵێن زۆرترین قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له کوردستان له پارێزگای کرماشان بوون، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که جێژنی به‌ناو پاكسازیو هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ٧٠٠ هه‌زار هێكتار له زه‌وییه مێنڕێژكراوهكانی پارێزگای كرماشان به ڕواڵه‌ت له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩١داو، به به‌شداریی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم به‌ڕێوه‌چوو، که‌چی به‌م حاڵه‌ش تا ئێستا‌و به دوای ئه‌و پاکسازییانهش به ده‌یان كه‌س له ناوچه سنوورییه‌كانی کرماشان. بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین.
هه‌ر به‌پێی ئاماره ناوچه‌ییه‌کان له ماوه‌ی 4 ساڵی رابردووش، واته له نێوان ساڵانی ١٣٩٠ تا ١٣٩٤ هه‌رنه‌بێ ١٧٦ که‌س له کوردستان بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه خه‌مێکی بۆ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان زیاد کردبێ یان هانی دابن زووتر ئه‌و کێشه‌یه له کۆڵ خه‌ڵکی بکه‌نه‌وه.
قوربانیانی ڕووداوه‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له کوردستان کۆڵبهرانو کاسبکارانی ناوچه سنوورییه‌کانن، شوان‌و منداڵان‌و خه‌ڵکی ئاسایی‌و بێدره‌تانی گونده‌کانی شاره سنوورییه‌کانی کوردستانن، ئه‌وان ئه‌وه‌نده هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تانن که دوای توشبوونیان به‌و کاره‌ساتانه‌ش نه‌ک ئاوڕیان لێ نادرێته‌وه، پشتگیری ناکرێن‌و له ماف‌و خزمه‌تگوزارییه ده‌وڵه‌تییه‌کان بێبه‌ش ده‌بن، به‌ڵکوو لۆمه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کرێن که چۆنه پارێزیان نه‌کردوه‌و ئاگایان له خۆیان نه‌بوه‌و بۆ مینه نوستووه‌کانیان وه‌خه‌به‌ر هێناوه! دهمانەوێ بڵێین ڕێگه‌گرتن له دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه دڵتهزێنو ناخۆشانه له کوردستان، به‌هاناوه‌چوونی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین‌و بنه‌ماڵه‌کانیان ئه‌رکێکی گشتی‌و نیشمانییه، به تایبه‌ت له کاتێکدا که ناوه‌نده به‌رپرسیاره حکوومییه‌کان خۆیان له‌هه‌ر چه‌شنه به‌رپرسایه‌تییه‌ک ده‌دزنه‌وه، ئه‌وه چالاکانی مه‌ده‌نی، نوێنه‌رانی شاره‌کانی کوردستان له مه‌جلیس، کاربه‌ده‌ستانی ده‌روه‌ست‌و دڵسۆزی نیشتمانه که به‌گرتنه پێشێی هه‌موو ڕێگهقانوونییهکانو فشارخستنه سه‌ر ئۆڕگانه پێوه‌ندیداره‌کان له‌لایه‌ک ده‌وڵه‌ت ناچار به هه‌ڵگرتنه‌وه‌و له‌کارخستنی مینه‌کان له کوردستان بکه‌ن، له لایه‌کی دیکه‌ش له خه‌می قوربانیانی ڕووداوه‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی میندا بن تا ژیان‌و ئارامی‌و مافه ڕه‌واکانیان به ڕه‌وا بزانرێو ئیمکاناتی ژیانێکی شایان‌و چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ دابین بکرێ.
لە ژماره ٦٧٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه