له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی کورددا، به سه‌رنجدان به زاڵبوونی گوتاری شۆرشگێڕانه، «ئازایه‌تی» به مانای قاره‌مانێتی و چاونه‌ترسی لێک دراوه‌ته‌وه. به‌تایبه‌ت له ئه‌ده‌بی به‌رگری دا که ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵ به «گوتاری پێشمه‌رگانه» بکرێ، سفه‌ته‌کانی «ئازایه‌تی» و «قاره‌مانێتی» به‌دوای «پێشمه‌رگه»دا دێن. واته «ئازایه‌تی» زیاتر بۆ هه‌ڵوێستێکی کرداری (قاره‌مانێتی نواندن) به‌کار هاتووه.
ئامانج له‌م پێشه‌کییه کورته کردنه‌وه‌ی باسێکی فکری و نه‌زه‌ری نیه له سه‌ر ئه‌م چه‌مک و مه‌فهوومانه که ئاماژه‌یان پێ کراوه، به‌ڵکوو ئاماژه‌دان به که‌مایه‌سییه‌کی تاراده‌یه‌ک به‌رچاوی دنیای سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که پێوه‌ندی به دوو مه‌فهوومی «ئازایه‌تی» و «هه‌ڵوێست»ه‌وه هه‌یه. ئه‌و که‌ماسییه، «لاوازبوونی ئازایه‌تی بۆ خوێندنه‌وه‌و وردبوونه‌وه له باردۆخی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان»ه.
چه‌قین و مانه‌وه له رابردوویه‌کی تێپەڕبوودا، چ له رووی مێتۆده‌کانی خه‌بات و چ له رووی تێکه‌ڵبوونی ته‌عه‌سووب و ده‌مارگرژی له خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانمان بۆ رووداوه‌کانی ئه‌مڕۆ، که به‌شێکی ته‌عبیر له بێ توانایی و ئابده‌یت نه‌بوونه‌وه‌مانه، تووشی جۆرێک له ترسه‌نۆکی کردوین. ترس له واقعیاتێک که به‌لامانه‌وه دڵخواز نین، ترس له داننان به‌و راستییانه‌ی که له‌وانه‌یه توانای رووبه‌رووبوونه‌وه‌یانمان نه‌بێ!
لێره‌دایه که «ئازایه‌تی» جیا له مانای «قاره‌مانێتی»، له پرسی «خوێندنه‌وه»و «لێکدانه‌وه»دا مانایه‌کی قووڵتر په‌یدا ده‌کات که ئه‌ویش؛ جه‌ساره‌تی دانپێدانان و ده‌رکی «سووژه«(بخوێنه‌وه رووداوه‌کان)ه.
بۆ ده‌ربازبوون له دۆخی ئارایی ئه‌مڕۆی سیاسیی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پێویستمان به «ئازایه‌تی»یه‌ک هه‌یه که به بێ ترس له مه‌وقعیه‌تی خۆمان، خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقعی بۆ رووداوه‌کان و ده‌وروبه‌ری خۆمان بکه‌ین. به واتایه‌کی روونتر؛ به بێ ئه‌وه‌ی بترسین له‌وه‌یکه ئایا ئێمه ده‌ره‌قه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م واقعییه‌تانه دێین یان نا، دان به‌وه‌دا بنێین که ئه‌مه واقعی ئه‌و ژینگه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و…. هتده‌یه که ئێمه بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه.
بێ گومان بۆ نواندنی ئه‌م «ئازایه‌تی» یه چ له سه‌ره‌تاو چ له کۆتایی دا پێویستمان به «بوێری له خوێندنه‌وه» و «سه‌ربه‌خۆیی له برێاردان»دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر روونتری بڵێین ده‌کاته ئه‌وه‌یکه؛ سه‌فبه‌ندی و بلۆکبه‌ندییه سیاسییه‌کانی ده‌وروبه‌رمان ناچار به له ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی له خوێندنه‌وه‌کانمان دا نه‌که‌ن و، لێکدانه‌وه‌کانمان نه‌خرێنه ژێر کارتێکه‌ریی لایه‌نێکی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له هه‌رکام له بلۆکه‌کان.
ئه‌وه به‌و مانایه نیه که بیر له‌وه نه‌که‌ینه‌وه که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان له گه‌ڵ کام له بلۆکه‌کان دایه‌و کاری له سه‌ر نه‌که‌ین. به‌ڵکوو راست به مانای پاراستنی سه‌ربۆخۆییمان له لێکدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌کانمان دایه، که هه‌مان «ئازایه‌تی» یه.
ئه‌رک و ره‌ساله‌تی «ئازایه‌تی» تا قۆناغی کۆتایی پرۆسه‌ی لێکدانه‌وه هه‌ر پێویست و له جێی خۆی دایه. بڕیاردان قۆناغی کۆتایی ئه‌م پرۆسه‌یه. قۆناغێک که دیسان له سه‌ر ئه‌ساسی خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کان بنیات ده‌نرێ و ره‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی( خه‌ڵک[میلله‌ت]) – نه‌ته‌نیا حیزب و گرووپ و تاکێک – ئامانجی کۆتایی، دانی بڕیار ده‌بێ.
ره‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک له دانی بڕیاردا، هه‌میشه به مانای رازیبوونی خه‌ڵک له بڕیاره‌کان نیه. هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌ڵوێستی گشتیی خه‌ڵک له نموونه‌یه‌کی موشه‌خه‌سی بۆ نموونه «به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری»دا، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی حیزبێکیش بووبێ، ناکرێ به مانای [ نا ] وتن به‌و حیزبه لێک بدرێته‌وه. که‌وابوو، بێ له‌به‌رچاوگرتنی دژکرده‌وه‌ی ئه‌م و ئه‌و، ته‌شخیسی بڕیاری درووست، دیسان پێویستی به «ئازایه‌تی» هه‌یه.
له گۆڕه‌پانی سیاسیی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا به وردبوونه‌وه له‌و لێکدانه‌وه‌و خوێندنه‌وانه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له بارودۆخی ناوخۆی وڵات و ته‌نانه‌ت بارودۆخی هێزه سیاسییه‌کان کراوه، من پێم وایه حیزبی دێموکراتی کوردستان ئه‌و «ئازایه‌تی»یه‌ی هه‌بووه که به بێ ترس هه‌ڵوێست بگرێت.
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ زۆرێک له هه‌ڵوێست و بڕیاره‌کانیدا، رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان لێی روون بووه که له لایه‌ن به‌شێک له چالاکان و هێزه‌کانی دیکه‌وه رووبه‌رووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له سه‌ر ئه‌ساسی خوێندنه‌وه‌ی ئازایانه‌ی بۆ رووداوه‌کان و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خۆی له بڕیاردان دا، ئازایانه پێی وا بووه ده‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی پێی درووسته بڕیاری له سه‌ر بدات.
پاراستنی هه‌مووی ئه‌م به‌هاو ئه‌رزشانه له هه‌ڵوێست و بڕیاره‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا بێ گومان بێ هه‌زینه‌ش نه‌بوون و نابن. جیا له کۆمه‌ڵه ره‌خنه‌یه‌کی جیدیی سیاسی که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا رووبه‌رووی حیزبی دێموکرات و ئه‌ندامانی بوونه‌ته‌وه، زۆر جار به دوور له ئه‌ده‌بی سیاسی و پرنسیپی ره‌خنه‌و ئینتقادی جیدی، هێرش کراوه‌ته سه‌ر حیزب و بێ رێزی به رێبه‌ریی و سکرتێرو ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه له لایه‌ن ره‌قیبان و نه‌یارانیه‌وه کراوه. به‌ڵام دیسانیش حیزبی دێموکراتی کوردستان «ئازایانه« به پێداگری له سه‌ر هه‌ڵوێست و بڕیاره درووسته‌کانی خۆی، رێزی له هه‌موو بیر‌و بۆچوونێکی جیاواز گرتووه و، به بێ گوێدان به بێ رێزی و تۆمه‌ت به‌شینه‌وه‌ی هێندێک که‌س و لایه‌نی دیار، ره‌خنه‌و ئینتقادی دۆستانی خۆی به هێند وه‌رگرتووه.
لە ژماره ٦٧٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه