• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

متمانە، سەرمایەی بەهێزی مامۆستایان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/02/05
جۆری بابەت: سیاسی

سمایل شەرەفی

ناڕەزایەتیی مامۆستایانی قوتابخانەکان لە ئێران و کوردستان لە پێناو دەستەبەرکردنی مافەکانیان هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی، لە ئاستی جەماوەری و ڕێکخراوبووندا سەرقاڵی ئەزمونکردنی قۆناغێکی نوێیە. لەم قۆناغە لە ناڕازایەتیی مامۆستایاندا بەشداریی مامۆستایان و پشتیوانیی خەڵک و قوتابیان زیاتر لە جاران بەرچاوە.

مامۆستایان کە بە شێوزاێکی مەدەنییانە و بەدوور لە هەر جۆرە توندوتیژییەک داخوازییەکانیان (بەڕێوەچوونی گەڵاڵەی پلەبەندی، هاوشێوەسازی خانەنشین کراوەکان، هەڵاواردنی سیستماتیک، خوێندنی بەخۆرایی و هەروەها مافی خوێندن بە زمانیی دایک)، هێناوەتە گۆڕێ، نەتەنیا لە لایەن دام و دەزگا پێوەندییدارەکانی ڕێژیمەوە گوێیان نەدراوەتێ، بەڵکوو لە لایەن هێزە ئەمنیەتییە سەرکوتکەرەکانەوە هەوڵی شێواندنی کۆبوونەوەکانیان دراوە و تا ئێستا چەند کەسیان لێ دەستبەسەر کردوون.

ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کە ناوەناوە و هەر جارە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەڕێوەچووه، بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران و کوردستانی بەرانبەر بە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزتر و بەمایه‌تر کردوە؛ لە لایەک مامۆستایان وەک توێژی ڕووناکبیر و فەرهەنگیی کۆمەڵگە لە ئاراستەکردن ناڕەزایەتییەکان و نێوەڕۆک بەخشین بە داخوازییەکاندا خاوەن مەعریفه و تێگەیشتنێکی قووڵی کۆمەڵایەتین و لەلایەکی دیکەوە به هۆی پێشەکەیانەوە کە پێوەندییان بە میلیۆنان قوتابی و فێرخواز و بە دەیان میلیۆن کەس لە دایکان و باوکانی قوتابیانەوە هەیە و ڕۆڵ و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە بە گشتی دیار و بەرهەستە. ئەم تایبەتمەندییانە کە نیشان لە جێگە و پێگەی مامۆستان لەنێو کۆمەڵگەدایە، دەتوانێ لە زۆر ڕووەوە گیانێکی نوێ بە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان ببەخشێ.

پێکهاتنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان کە ڕێکخراوێکی بەهێزی سینفیی وەک “کانونی سینفیی مامۆستایان”ی لەپشتە و کات و شوێنی کۆبوونەوەکان و تەنانەت نێوەڕۆکی دروشم و داخوازییەکان و جۆری ناڕەزایەتی دەربڕینەکانیش دیاری دەکا، جێی سەرنج و لێ‌فێربوونە. یەکیەتی و یەکگرتوویی لە کردەوە و لە مەترەحکردنی داخوازییەکان و شێوازی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەسەڵات، وێنایەکی نوێ لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی چاخی سەردەمە کە به کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان مامۆستایان و مانگرتنەکانیانەوە دیار و دڵخۆشکەرە.

جۆر و شێوازی ئەم جۆرە ڕووبەڕووبوونەوانە دەسەڵات و تەنانەت هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمێشی تووشی چالشێکی تازە کردوە؛ مامۆستایان لە ئاستێکی جەماوەریدا لە شوێنێکی دیاریکراو حزوور پەیدا دەکەن. ئەوان بەبێ ئەوەی بە سەر شوێنی جۆراوجۆردا دابەش بن، هەموویان و یەکگرتووانە لە شوێنێک کۆ دەبنەوە و، بەم جۆرە هێزە سەرکوتکەرەکان کەمتر دەتوانن زەفەریان پێ بەرن. ئەوان (مامۆستایان) بەبێ ئەوەی خۆیان تووشی ئەو پەراوێزانە بکەن کە بە ئەنقەست بۆیان ساز دەکرێ، بە شێوازێکی هێمنانە داخوازییەکانیان بەڕوونی لە چەند درووشم و پلاکارد‌دا دێننە گۆڕێ و بە پێچەوانەی ویستی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم کە بە پلانەوە پیلانی بۆ دادەڕێژن، خۆ لە بیانوو بەدەستەوەدان بۆ سەرکوت دەپارێزن. ئەم خەسڵەتە ڕەفتارییە لە ناڕەزاییەتییەکانی مامۆستایاندا لە لایەک بۆتە هۆی ڕاکێشانی پشتیوانیی خەڵک و قوتابیان و بە جەماوەریبوونی ناڕەزایەتییەکان و لە لایەکی دیکەشەوە وەک ئاماژەی پێ‌کرا دەسەڵات و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی تووشی چالش کردوە.

هاندانی ناڕەزایەتییە مەدەنی و هێمنانەکان بەرەو توندوتیژی، یەکێک لە پیلانەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمە کە لەو ماوەیەشدا بەرانبەر بە ناڕەزایەتیی مامۆستایانش لێی غافڵ نەبوون و لەکاریان کردوە. بەتایبەت ئەم پیلانە بە نیسبەت بزووتنەوەکان لە کوردستان کە هەمیشە بە چاوی ئەمنیەتییەوە سەیریان کراوە زۆر و خاوەن کارنامەیەکی ڕەش و پڕ لە شەرم و شوورەییە. هەر لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە گەڕێکی نەوێ لە ناڕەزایەتییەکان مامۆستایان لە کوردستان هاتۆتە ئاراوە، هێندێک سایت و بڵاوکراوەی سەر بە سپای پاسداران و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی دیکەی ڕێژیم لە کوردستان، هەموو هەوڵێکیان ئەوە بوو کە بیانوویەک بۆ هێرش کردنە سەر مامۆستایان و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان بدۆزنەوە. ئەوان به خستنە ژێر پرسیاری جۆری سەرههەڵدانی ناڕەزایەتییەکان و نێوەڕۆکی داخوازیی مامۆستایان، هەموو هەوڵێکیان ئەوە بوو کە بڵێن ئەم ناڕەزایەتییانە لە لایەن حیزبەکانی کوردستانەوە ڕێک خراون و درووشمەکانیان لە لایەن ئەوانەوە فورمولە کراوە! تەنیا بۆ ئەوەی پاساوێک بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتیی مامۆستایان بهێننەوە و بەم جۆرە داخوازییەکانیانی بەلارێدا بەرن.

ئەوەندەی پێوەندیی بە کوردستانەوە هەیە؛ ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان بەربڵاوتر، یەکگرتووانەتر و پڕ نێوەرۆکتر لە شوێنەکانی دیکەی ئێران و تەنانەت شارە گەورەکانیش بەڕێوەچوو. بە وردبوونەوە لە شکڵ و شێوازی ئەم ناڕەزایەتییانە لە کوردستان بە ئاشکرا هەست بە بەهێزبوونی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان، ڕێکخراوبوونی کۆمەڵگەی کوردستان و بەرزیی ئاستی شعوری سیاسی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستان دەکرێ. مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ بەرزکردنەوەی داخوازییە  سینفییەکانی خۆیان، لەو ماوەیەدا قەت لە پرسەکانی دیکەی کۆمەڵگە غافڵ نەبوون. بەرانبەر بە داسەپاندنی حوکمی زیندانی بۆ زارا محەممەدی هەڵوێستیان نواند، داکۆییان لە مافی خوێندن بە زمانی دایکی کرد و کوشتنی کۆڵبەرانی کوردیان مەحکووم کرد.

بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی کورد، بەشێکە لە بزووتنەوەی مافخوازانەی گشتیی خەڵکی کوردستان و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە ڕاکێشانی پشتیوانیی خەڵک و قوتابیان نیشانیان‌ داوە کە خاوەنی چ متمانەیەکی بەرزن.

تاگی بابەت: متمانە، سەرمایەی بەهێزی مامۆستایان

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist