یەک لەو شەهیدە سەربەرزانەی ناوی بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌نێو دڵی زه‌حمه‌تکێشانی مه‌ڵبه‌ندی شنۆ‌دا ماوەتەوە، “محەممەد پیرۆت”ە.
شەهید محەممەد پیرۆت لە گوندی سه‌رده‌رێ له ناوچه‌ی نه‌ڵۆس له‌دایک بوو. دوو ساڵان و له ئامێزی دایکیدا بوو که له‌لایەن ده‌ربه‌گه‌کانی سه‌رده‌رێ بنه‌ماڵه‌که‌ی له ئاوایی ده‌رکران و به ناچار ڕوویان له ئاوایی “هێیه” کرد و له‌وێ گیرسانه‌وه. محه‌ممه‌د له‌و گوندە گه‌وره بوو، و بەهۆی کوێرەوەریی ژیان نەیتوانی بچێتە قوتابخانە و ڕێگای موچه و مه‌زرای گرته به‌ر و کرێکاری و وه‌رزێڕی بوو به پێشه‌ی محه‌ممه‌د پیرۆتی مێرمنداڵ.
محەممەد پیرۆت لەگەڵ هەڵدان و گەورەبوونی پتر بە بەشمەینەتی و بێمافیی نەتەوەکەی دەزانی و زۆر به‌باشی نێوه‌رۆکی ڕێژیمی پاشایه‌تی و ده‌رد و زامی گه‌له‌که‌ی بۆ دهردەکهوت. بۆیە لەگەڵ ئاشکرابوونی تێکۆشانی حیزب هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانەوە و له هێزی شه‌هید سمکۆدا ده‌ستی به تێکۆشان کرد. محه‌ممه‌د هه‌رچه‌ند نه‌خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام به زمانی ساکار و به دڵێکی پاک و هه‌ستێکی شۆڕشگێرانه هه‌وڵی ده‌دا خه‌ڵک ڕێنوێنی بکا و ڕێگای خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافه‌کانیان پێشان بدا.
محه‌ممه‌د پیرۆت پاش ساڵێک خه‌بات له ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شه‌هید سمکۆدا به هۆی لێوه‌شاوه‌یی و ئاکار و کرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه و ئازایه‌تیی بوو به سه‌رپه‌لی په‌لێک له پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌م هێزه و پاش ساڵێک کرا به فه‌رمانده‌ری لکی یه‌کی شه‌هید مسته‌فا جه‌وان، له هێزی شه‌هید سمکۆدا. ئەو فه‌رمانده‌رێکی ئازا و دڵسۆز، له شه‌ڕدا نه‌ترس و به وره و، پێشمه‌رگه‌یه‌کی سادق و به بیروباوه‌ڕ بوو؛ هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه محه‌ممه‌دی شۆڕشگێری له‌نێو هاوسهنگهرانیدا خۆشه‌ویست کردبوو. محەممەد له شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی “دۆڵه پێسان” له ساڵی 59 دژی هێزه به‌کریگیراوانی ڕێژیمی خۆمهینیدا به هۆی ڕاکێتی هێلیکۆپتێر بریندار بوو، پاش ساڕێژبوونی برینه‌که‌ی به ورهتر له پێشوو گه‌ڕایه‌وه سه‌نگه‌ری شه‌ره‌ف و لە بەردەوامیی حەماسەخوڵقینییەکانیدا به جێگری فه‌رمانده‌ری هێز شه‌هید سمکۆ دیاری کرا.
محەممەد پیرۆت هه‌ر مه‌ئمورییه‌تێک حیزب پێی سپاردبوایه به ڕێكوپێکی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و بە سه‌ر و بە گیان ئاماده‌ی خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو، هه‌ربۆیه له لایه‌ن حیزبه‌وه وه‌ک فه‌رمانده‌ری هێز ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی هه‌وشار کرا. ئه‌و ناوچه‌یه‌ش مه‌یدانێکی دیکه‌ی تاقیکردنه‌وه و ئه‌زموون بۆ ئەو قارەمانەی گەل بوو، و ئه‌وه‌ی له توانایدا بوو بۆ پته‌وکردنی ڕیزه‌کانی حیزب و خه‌ڵك به‌و په‌ڕی تواناوه بەجێی گەیاند و، له‌و ماوه‌یه‌دا کە له ناوچه‌ی هه‌وشار مایەوە بوو به خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی دیکه‌ی له ناوچه‌ی هەوشاریش به‌ڕێوه برد. پاش ساڵێک مانه‌وه له‌و ناوچه‌یه، له‌لایه‌ن ڕێبه‌ریی حیزبه‌وه بۆ مه‌ئموورییه‌ت بەڕێی شومالی کوردستان کرا و دوای ته‌واو کردنی مه‌ئموورییه‌ت له شومالی کوردستان، شه‌هید محه‌ممه‌د پیرۆتی قاره‌مان به فه‌رمانده‌ری عه‌مه‌لیاتی هێزی ئه‌فشین دیاری کرا. قاره‌مانه‌کانی هێزی ئه‌فشین له‌ژێر ڕێنوینی فه‌رمانده‌ریی شه‌هید محه‌ممه‌ددا توانییان چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی گرینگ به‌ڕێوه به‌رن.
شه‌هید محه‌ممه‌د به‌و ئه‌ندازه‌یه که له‌گه‌ڵ دوژمنانی کوردستان توند‌و تیژ بوو به‌م ڕاده‌یه‌ش له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی نه‌رم و له‌سه‌ر خۆ بوو. هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا له چواچێوه‌یه‌کی دۆستانه و پر له باوه‌ڕ و متمانه به یه‌کتردا کاره‌کان به‌ڕێوه به‌رن. له کاتی پشووداندا ئه‌وه قسه‌ی خۆش و گالته و جه‌فه‌نگی محه‌ممه‌د بوو که کۆڕی هاوسه‌نگه‌رانی گه‌رم ده‌کرد و خه‌می له دڵان دهڕەواند و شادی و پێکه‌نینی ده‌خسته سه‌ر لێوان. محه‌ممه‌د پیرۆت پێشمه‌رگەی زه‌حمه‌تکێش و به‌وه‌جی حیزبه‌که‌مان عه‌لاقه‌یه‌کی زۆری به هێزی شه‌هید سمکۆ هه‌بوو، و هه‌ر له سه‌ره‌تاوە له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشمه‌رگه‌کان و خه‌ڵکی ناوچه به‌ته‌واوی ڕاهاتبوو. له لای ئه‌وان به ته‌واوی هه‌ستی به ئارامی و حەسانەوەی دڵ و ده‌روون ده‌کرد. ئه‌وانیش زۆریان محه‌ببه‌ت پێ دەکرد و خۆشیان ده‌ویست، بۆیه یه‌کێک له ئاواته‌کانی محه‌ممه‌د پیرۆت ئه‌وه بوو بگه‌ڕێته‌وه هێزی شه‌هید سمکۆ. له‌سه‌ر داوای ناوه‌ندی سپی سه‌نگ و بڕیاری دەفتەری سیاسی له ساڵی ١٣٦٣دا محه‌ممه‌د گه‌ڕایه‌وه هێزی شه‌هید سمکۆ و بوو به فه‌رمانده‌ری عه‌مه‌لیاتی ئەو هێزە. محه‌ممه‌د توانی هه‌موو شاخ و دۆڵ و پێده‌شته‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه له دوژمن بکاته گۆڕستان. محه‌ممه‌د به وزه و توانای کهموێنهیهوه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شه‌هید سمکۆ شار و گوند و سه‌ر ڕێگا و بنبه‌رد و داره‌کانی ئه‌م مهلبهندهی له دوژمن کرده جهههننەم. عه‌مه‌لیاته یەک لەدوای یەکەکانی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شه‌هید سمکۆ به فه‌رمانده‌ریی محه‌ممه‌د پیرۆت زراوی دوژمنی بردبوو، ته‌نانه‌ت له ناوی محه‌ممه‌د زه‌نده‌قیان چوبوو. کێها شوێنی دوژمن حاسته‌م بوو ئه‌و شێره کوڕه‌ی دێموکرات که‌مینی لێ داده‌نایه‌وه و ئاوری له بنکە و بارەگای دوژمنی جینایتکار به‌ر ده‌دا.
بەڵام مخابن، شه‌وی ٢٠ی به‌فرانباری ساڵی١٣٦٣ی هەتاوی محه‌ممه‌د پیرۆت و هاوسه‌نگه‌رانی لەکاتێکدا کە به‌ره‌و گوندی سێکانیانی ناوچه‌ی ده‌شته‌بێل ده‌چوون، له قه‌راخ ئه‌م ئاواییه که‌وتنه نێو داوی جاشه نیشتمان فرۆشه‌کان. ڕۆڵه‌کانی دێموکرات ئازایانه سه‌نگه‌ریان له دوژمن گرت و بهرپەرچیان دانەوه. لەو لێکدانەدا ژماره‌یه‌ک لە هێزەکانی دوژمن کوژران و بریندار بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه فه‌رمانده‌ی قاره‌مان و ئازا محه‌ممه‌د پیروت له‌گه‌ڵ 3 هاوسه‌نگه‌ری دیکه‌ی به ناوه‌کانی هه‌مزه هه‌مزه‌زاده، عه‌بدوڵڕه‌حمان حوسێنپهری و له‌تیف شه‌هید بوون و خوێنیان ڕژایه نێو سه‌نگه‌ری شه‌ره‌ف و ئازادی و بۆ دواجار ماڵئاواییان لە کوردستان و ئامانجه پیرۆزه‌کانی کرد.