ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتده‌ری تایبه‌تیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ له ئێران به‌ر له نه‌ورۆز یازده‌هه‌مین ڕاپۆرتی خۆی پێشکێشی شووڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد.
ئەحمەد شەهید کە ماوه‌ی پێنج ساڵە له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانه‌وه ئه‌رکی چاوه‌دێریی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له ئێرانی پێسپێردراوه، ئه‌گه‌رچی له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه سه‌ردانی ئێران بکا، به‌ڵام له رێگای ئه‌و ڕایه‌ڵه‌و پێوه‌ندییانه‌وه که دروستی کردوون توانیویه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیو ناوه‌نده‌کانی بڕیار له دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران ئاگادار بکا.
له‌و نێوه‌دا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر به‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید قهڵسهو پێی وایه ئامانجی سیاسی‌یان بۆ ڕه‌شکردنی کۆماری ئیسلامی له پشته، ئه‌و ڕاپۆرتانه ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌شیان هاتۆته‌وه سه‌ر که به شێوه‌یه‌کی گشتی‌و وه‌ک خۆی‌و دادپه‌روه‌رانه چاوی به‌سه‌ر هه‌موو پێشێکردنهکانی مافی مرۆڤ له ئێران نه‌بووه؛ به تایبه‌ت که پرسی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ له ناوچه ئیتنیکییه‌کان وه‌ک خۆی‌و به گوێره‌ی پێویست بایه‌خی پێنه‌دراوه.
ڕاسته ئه‌حمه‌د شه‌هید به حه‌ق له‌داردرانی ٩٦٦ که‌س له ئێرانی له ساڵی‌٢٠١٥ دا له‌هه‌ڵڵا ده‌دا، به‌ڵام به‌رده‌وامیی ئێعدامه سیاسییه‌کان له کوردستان نابینێ. ئه‌گه‌ر زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و ٩٦٦ که‌سه به تاوانی بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌رو کوشتنی به ئانقه‌ست له‌دار دراون، له کوردستان ئێعدام له سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی درێژه‌ی هه‌بووه‌و له‌و ساڵه‌دا ٤ زیندانیی سیاسیی کورد به‌ناوه‌کانی مه‌نسوور ئاروه‌ند، حه‌بیب ئه‌فشاری، عه‌لی ئهفشاریو بێهرووز ئالخانی له‌دار دران. ئێعدامی زیاتر له ١٦ چالاکی ئایینیی کوردی سوننیمهزههبیش له جێی خۆی که به تۆمه‌تی “محاربه” له‌و ساڵه‌دا گیانیان لێئه‌ستێندرا.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ٣٦ که‌س له خه‌ڵکی کاسبکاری ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی ڕێوشوێن‌و قانوونه‌کانی خودی کۆماری ئیسلامی‌یش، به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون‌و بریندار بوون، به‌ڵام له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هیددا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌و تڕاژیدییانه نه‌کراوه.
لە ڕاپۆرتەکەی ئەحمەد شەهیددا ئاماژه بە پێشێلکردنی مافی ئازادیی دەربڕینی بیر‌و باوەڕ کراوەو تێیدا هاتوە، که له ساڵی ٢٠١٥دا، شەش نووسەرو هونەرمەند و مۆسیقاژه‌ن له‌گه‌ڵ ٢٢ رۆژنامەنووس‌و ٢٣ چالاکی مەدەنی لە ئێران دەستبەسەر کراون. به‌ڵام که به‌دواداچوونی ناو‌و نیشانی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین، ده‌بینین سهرنجو داتاکانی ئه‌حمه‌د شه‌هید له سه‌ر پێشێلکردنی مافی نه‌ته‌وه نافارسه‌کان نیه، وه‌ک چۆن ده‌بینین له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٥ دا هه‌ر به داننانی سه‌عید مونتهزیرولمههدی، وته‌بێژی هیزه ئینتیزامییه‌کانی ئێران زیاتر له 110 چالاکی سیاسی، مهدهنیو ڕۆژنامه‌نووسی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گیراون‌و به زیندانی درێژخایه‌نیش حوکم دراون، به‌ڵام له ڕاپۆرته‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌هیددا جێیان به‌تاڵه.
پنجداکوتانی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن ته‌نانه‌ت له جۆری هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی‌و چالاکانی کورد‌و پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤی کورد له ئێرانیش شتێکه که ئه‌حمه‌د شه‌هید له به‌دواداچوونه‌کانیدا که‌متر خۆی لێداوه. وه‌ک چۆن ده‌بینین که بۆ کرده‌وه‌ی وه‌ک یه‌ک سزای وه‌ک یه‌ک نیه‌و چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کورد له سه‌پاندنی ماوه‌ی زیندان‌و دوورخرانه‌وه و بێبه‌شی له مافه‌کان له زینداندا پشکی شێریان پێ ده‌بڕێ.
ئه‌من ده‌خوازم که ئه‌حمه‌د شه‌هیدو ستافه‌که‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی سه‌ردانی ئێرانیان پێنادرێو له‌وانه‌یه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ‌و زانیارییه‌کانیان سنووردار بن ڕاپۆرته‌کانیان ئه‌و تێبنییانهیان له‌سه‌ر بێ، نه‌ک ئه‌وه‌ی تێڕوانینێکی “ناوه‌ندگه‌رایانه”یان بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ئێران هه‌بێ، یان ئه‌وه‌ی ” ملاحظات”ی سیاسی وای کردبێ ئه‌وان لا له مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان نه‌که‌نه‌وه. ده‌نا ڕێگه‌دان به هه‌ڵبژاردنی دوو واحید خوێندنی زمانی کوردی له ته‌نیا یه‌ک زانکۆی کوردستان شتێک نیه که ئه‌و وه‌ک ده‌سکه‌وتێکی به‌رچاو بۆ کورد له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێبدرێ. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆکه زیاتر له ١٠ میلیۆن کورد له خوێندن به زمانی زگماکی بێبهشنو تا ئێستاش هیچ به‌رنامه‌یه‌ک له ئێران بۆ خوێندن به زمانی دایک بۆ نه‌ته‌وه غه‌یره‌فارسه‌کان له گۆڕێ‌دا نیه. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که کوردستان به‌هۆی ئه‌و که‌شه ئه‌منیه‌تییه‌ی به‌سه‌ریدا زاڵ کراوه، سروشتی هه‌ر چه‌شنه مافخوازییهکیش به دڵی ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کان ده‌گۆڕدرێ، ڕۆژنامه‌نووسانی ڕه‌خنه‌گر، چالاکانی مافخوازی کرێکاری ، ژینگه‌پارێزانی به‌هه‌ڵوێست‌و چالاکانی مه‌ده‌نیی کورد یه‌کدابه‌دوو په‌روه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تییان بۆ دروست دهکرێو سزای قورسی زیندانی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ.
ئه‌مانه دروشم نین‌و ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌بوو بیدیبایه که محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند ته‌نیا به تاوانی داکۆکی له مافی مرۆڤی کورد له رێگه‌ی دامه‌زرانی ڕێکخراوه‌یه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ١١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه؛ یان خوسره‌و کوردپوور، ڕۆژنامه‌نووسی لاوی کورد ته‌نیا به تاوانی ڕووماڵی هه‌واڵه‌کانی پێوه‌ندیدار به زیندانییانی سیاسی سزای٦ ساڵ زیندان له دوورخراوهییدا بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
کار‌و چالاکییه‌کانی ئه‌حمه‌د شه‌هیدو ڕاپۆرته‌کانی گرینگ‌و جێی بایه‌خن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌یه‌وێ ڕاپۆرته‌کانی ئاوێنه‌ی باڵانوێنی دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران بن، ده‌بێ زیاتر له‌وه خۆی به پرسی پێشێلکردنی مافی نه‌ته‌وه‌کان له ئێران ماندوو بکاو چاوه‌دێریی زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌و به‌شه له چالاکییه‌کانی؛ له‌و نێوه‌شدا پێوه‌ندیی زیاتر به هه‌ڵسووڕاوانی بواری مافی مرۆڤ له کوردستان و حیزبه سیاسییه‌کانه‌وه بگرێ؛ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێکی ئه‌و دۆخه‌ی له‌به‌رچاو ون نه‌بێ.
لە ژماره ٦٧٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه