• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

خالید عەزیزی: بۆچوونی پان‌ئیرانیستی بەسەر عەقڵییەتی بەشێک لە ئۆپۆزیسیپنی ڕێژیمیشدا زاڵە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/12/06
جۆری بابەت: سیاسی, وتار و بابەتی سکرتێر

[تۆڕی مێدیایی “ڕووداو” دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی لە ڕۆژی ٨ی سەرماوەز لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، ڕاوبۆچوونی بەڕێزیانی لەسەر کۆمەڵە بابەتێکی هەستیاری ئێستای ئێران پرسیوە. چەند تەوەرێکی گشتیی پرسیار و وەڵامەکان بەمجۆرە بوون:]

 

بابەتی ئاڵترناتیڤی کۆماری ئیسلامی

یەکێک لە بەرنامەکانی دەستووری کاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕاستیدا خەسارناسییەکی دۆخی ئێران بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بەتایبەتی. لە باسەکاندا گوترا کە نەفسی ئۆپۆزیسیۆن بوون لەدژی جەمهووری ئیسلامی کە بەربڵاوە و زۆربەی کۆمەڵانی خەڵکیشی لەگەڵدایە، بەس نییە. بۆیە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەبێ ببێ بە ئاڵتڕناتیڤ و لەو پەیوەندییەدا حیزبی دێموکرات هەروەک ڕابردوو تێدەکۆشێ بە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ لایەنەکانی موخالیفی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات و هەروەها دیتنەوەی بەردەنگ لە نێوخۆی وڵاتدا ئاراستەی ناڕەزایەتییەکان و خەباتی کۆمەڵانی خەڵک لەدژی کۆماری ئیسلامی بەرەو دروست‌كردنی ئاڵتڕناتیڤ و بوون بە بەدیل لەدژی ئەو نیزامە بچێ. ئەگەر ئەو ئالترناتیڤە دروست ببێ،

ئادرەسێک پێک دێ و ئەو ئادرەسە دەتوانێ لەسەر یەکڕیزی یەکگرتوویی کاری پتر بکا و، لەئاکامدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوچەکەش هەست بەوە بکەن ئەگەر کۆماری ئیسلامی دەبێ بڕوا کێ جێی دەگرێتەوە.

 

پرسی کورد و پێشنیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئەوەی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک بۆ چارەسەری پرسی کورد لە ئێران، تورکیە و سووریە لەڕێگەی دانوستان و دیالۆگەوە هێنایە گۆڕێ باسێکی باش بوو. ئێمەش دەڵێین کە جووڵانەوەی کورد لە کوردستانی ئێران دژی هیچ نەتەوەیەک نییە و بگرە دەرفەتێکی باشە بۆ سەقامگیربوونی دێموکراسی و مانەوەی ئێران لە داهاتوودا. هیوادارم ئەو داوا و ڕاسپاردەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ببیسترێ و کاری بۆ بکرێ، ئەگینا وەک باسم کرد ئەگەر دەیان ساڵیش حکوومەتە مەرکەزییەکان لەگەڵ کورد بەدوای ئەوەدا بڕۆن کە کێشەکە لە ڕێگای نیزامییەوە حەل بکەن، سەرکەوتوو نابن و دواجار هەر دەبێ بگەڕێنەوە سەر میزی وتووێژ و دانوستان. ڕوونە کە سروشتی پرسی کورد لەگەڵ حکوومەتە مەرکەزییەکانە و لە هەمان کاتیشدا ئەو لایەنانەی لە ئێران دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتووە، تووشی بۆچوونێکی پان‌ئێرانیستی بوون و ئەو بۆچوونانە بە سەر بیرکردنەوەی بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنیشدا زاڵە. بۆیە ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە لە ڕووخانی کۆماری ئیسلامییشدا گرینگ ئەوەیە کێ و بە چ بیرکردنەوەیەک جێی دەگرێتەوە. ئەگەر قۆناغی تێپەڕین لە کۆماری ئیسلامی بۆ حکوومەتێکی دیکە تێکەڵاو بێ لەگەڵ جۆرێک تەمرینی دێموکراسی، تەحەممولی یەکتر، جێ‌کەوتنی فەرهەنگی حاوانەوە لەگەڵ یەکتری و لە ئاکامی ئەوەدا لەسەر بنەمای ڕیککەوتنی کورد لەگەڵ لایەنەکانی دیکە هەیکەل  و قانوونی ئەساسیی داهاتووی ئێران دابڕێژرێ، بەوە دەکرێ مانەوەی ئێران گەرەنتی بکرێ. بەڵام ئەوەش بەندە بە کۆمەڵێک فاکتەر. لە نێوخۆماندا یەکڕیزی کورد و لە دەرەوەی ئەو بازنەیەش ڕادەی تێگەیشتنی خەڵکانی غەیری کورد، دامەزراوە و حیزبە سیاسییە غەیرە کوردەکان کە چەندە لە قەزیەی ئێمە تێ‌بگەن. ئێمە دیسان پێ لەسەر ئەوە دادەگرینەوە کە پرسی کورد لەجیاتی هەڕەشە بە دەرفەتی ببینن و هیوادارم لایەنە ئێرانییەکان ئەو هەل و دەرفەتە لەکیس نەدەن. کێشەی ئێمە لەگەڵ تاران لە مەسیری دامەزراندنەوە و درووست‌کردنەوەی ئێران هەموو لایەکمان بە یەکەوە دەچێتە پێشێ و بۆیەشە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە حەوڵ‌داین تێگەیشتنی هاوبەشمان هەبێ، بۆ ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان کە کۆماری ئیسلامی ڕووخا، ئیدی ئەو وەختی بەسەر بۆشایی و بەتاڵایی و بە جۆرێک ئانارشیزمدا نەکەوین. کورد لە ئێستادا دەبێ سەرنجی لەسەر تاران بێ و لە تاران حزووری هەبێ، بۆ ئەوەی کە دەنگی خۆی بە کۆمەڵانی خەڵکی وڵات بگەیەنێ.

 

دەوڵەتی ڕەئیسی و پرسی کورد

ئێمە هەمیشە گوتومانە کە پرسی کورد لە ئێران ڕێگاچارەی نیزامیی نییە، بەڵام ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی بۆ پرسی کورد هەمیشە میلیتاری بووە. لە ئێستاشدا کابینەی ڕەئیسی بە بەراوەرد لەگەڵ کابینەکانی پێشوو پتر ئەمنییەتی‌ترە و پتر بەرپرسان و فەرماندەکانی سپای لە پێکهاتەی دەوڵەت‌دا مەیدانیان دراوەتێ. کوردستانیش زیاتر لە پێشوو بە ڕوانگەی ئەمنییەتییەوە سەیر دەکرێ و هەتا ئێستا لەلایەن کابینەی ڕەئیسییەوە هیچ پەیامێکمان بۆ نەهاتووە کە بیانەوێ وتووێژ و دانوستانیان لەگەڵمان هەبن.

 

ئێرانی سبەی و چارەنووسی پێکهاتەکان

ئەمن پێم‌وایە ڕۆژ بە ڕۆژ زۆربەی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران پتر و باشتر لە مەسەلەی کورد تێ‌دەگەن. گرینگیی مەسەلەی کورد لە پارچەکانی دیکە لە ڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیال میدیاوە زۆرتر چۆتە نێو ئێران و، پێم وایە بەشی زۆری خەڵکی ئێران دژی ئەو سیاسەتی سەرکوت و تۆقاندن و گرتن و ئێعدامەن کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دژی نەتەوەی کورد بەڕێوە دەچێ. تەنانەت زۆر لە لایەنە غەیرە کوردەکان لێرە و لەوێ شت دەڵێن و پێچەوانەی کۆماری ئیسلامی کە هەمیشە تێ‌دەکۆشێ حیزبە کوردییەکان و پرسی کورد بە دەسکیسی ئەمریکا و ئیسراییل و عەرەبستان دابنێ، ڕوانگەی باشیان بۆ پرسی کورد هەیە. ئێستا هەمووان دەزانن کە پرسی کورد لە کوردستانی ئێران پرسی زیاتر لە ١٠ میلیۆن کەسە و خەباتی جەماوەری و جموجۆڵە مەدەنی و تێگەیشتنی سیاسی و هەستی نەتەوایەتیی کورد لە ئێران بۆتە ئەمری واقع و لە داهاتووشدا ناکرێ حاشای لێ بکرێ. بۆیە بۆ جارێکی دیکە پێ لەسەر ئەوە دادەگرم کە چالاکانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێوەندیی خۆیان لەگەڵ خەڵکەکانی ‌غەیری کورد لە بەشەکانی دیکەی ئێران پتەوتر بکەن بۆوەی هەموو لایەکمان بەیەکەوە و لە ئێستاوە بتوانین بناغەی ئێرانێکی دێموکراتیک و فێدڕاڵ لە داهاتوودا دابمەزرێنین.

 

تاگی بابەت: خالید عەزیزی: بۆچوونی پان‌ئیرانیستی بەسەر عەقڵییەتی بەشێک لە ئۆپۆزیسیپنی ڕێژیمیشدا زاڵە

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

ڕەوتناسیی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (لە دەسەڵاتی میرنشینەکانەوە هەتا ژێکاف)

ڕێکەوتی 2022-08-07
سیاسی

فۆبیای ڕووخان و داڕمان

ڕێکەوتی 2022-08-07
سیاسی

خالید عەزیزی: ئەگەر پرسی سەربەخۆیی ڕۆژەڤی جووڵانەوەی کورد بێت، مێژوو پێمان دەڵێ ئەوە حیزبی دێموکراتە خاوەندارەتیی دەکا

ڕێکەوتی 2022-08-07

نوێترین

بەردەوامیی خۆپیشاندانە نارەزایەتییەکانی ئێران بە دژی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-08-13

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە کرماشان

ڕێکەوتی 2022-08-13

گیان‌لەدستدانی دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە کاتی سەرکەوتن لە چیای دەماوەند

ڕێکەوتی 2022-08-13

داوای وەزیری بەرگریی پێشوی ئەمریکا لە جەوبایدن بۆ توندترکردنی هەڵوێستەکانی بەدژی ئێران

ڕێکەوتی 2022-08-13

١٣٠ سەندیکای کرێکاری لە جیهاندا خوازیاری ئازادکردنی خێرای چالاکانی کرێکاری و سێفی لە ئێران بوون.

ڕێکەوتی 2022-08-13

کانادا: وتووێژ لەگەڵ تاران لەبارەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بێ ئاکامە

ڕێکەوتی 2022-08-13

ڕابێرت مالی: هیچ گۆرانکارییەک لە سەر گەمارۆکانی ئێران نەکراوە

ڕێکەوتی 2022-08-13

دژکردەوە جیهانییەکان لە هەمبەر هێرش بۆ سەر سەلمان ڕوشدی و مەحکوومکردنی ئەو کردەوەیە

ڕێکەوتی 2022-08-13

دەسبەسەرکردن و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی ئەندامێکی هەواڵنێرانی بێ سنووری خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیەوە بۆ ئێران

ڕێکەوتی 2022-08-13

کوژران و برینداربوونی دوو کۆلبەر بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە لە سنوورەکانی کرماشان و بانە

ڕێکەوتی 2022-08-13

ئاگاداری جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری لەشێڤلد وڵاتی بریتانیا

ڕێکەوتی 2022-08-13

ئاگاداری جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری لەندەن وڵاتی بریتانیا

ڕێکەوتی 2022-08-13

ئاگاداری جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە وڵاتی سوئیس

ڕێکەوتی 2022-08-13

ئاگاداری جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە ناوچەی وڵاتی دانمارک

ڕێکەوتی 2022-08-13

ئاگاداری جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە ناوچەی شێلاند – وڵاتی دانمارک

ڕێکەوتی 2022-08-13

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist