دوای نەمانی جیهانی دوو جەمسەری و کۆتایی هاتنی شەرێ سارد ، کێشەی کورد پێی نایە قۆناغێکی نوێ، و پێگەی ژئوپولتێکی کوردستان لە ڕۆژهەلاتی نێوەراست گۆرانی بەسەر داهات. ریژیمی بەعسی عیراق کە یەکێک لە بەهێزترین حکومەتەکانی ناوچەی ڕۆژهەلاتی نێوەراست بوو، دوای شەڕی یەکەمی کەنداو بەکردە دەسەلاتی بەسەر بەشێکی زۆر لە باشووری کوردستان نەما و کوردانی باشووری کوردستان بە پیشتوانی هێز و توانای نێودەولەتی دەسەلاتێکی خۆجێییان لە ناوچەیەکی بەرتەسکی باشووری کوردستان پێکهێنا. ولاتە زلهێزەکان کە بەرژەوندیی ئابووریان لە ناوچەی رۆژهەلاتی نێۆەراست دا هەبوو ، و شارەگی سەرچاوەی وەزەی کارخانەکانیان لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست دابین دە بوو، پێویستیان بە هێزیکی خۆجێیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان و لە نێو بردنی مەترسیەکانی ناوچە لەسەر بەرژەوندییە ستراتیژیەکانیان بوو. پێگەی کورد لە نێو ستراتیژی ولاتە زلهێزەکان لە روژهەلاتی ناوەراست گرێنگی یەکی تایبەتی بۆ زلهێزەکانی ناوچە و جیهان هەبوو و کوردی باشووری کوردستان یەکێک لە فاکتورەکانی سەرکەوتنی ستراتیژی ولاتانی رۆژئاوا لە رۆژهەلاتی ناوەراست بوو. یەکەم چرای سەوزی ولاتانی رۆژئاوا بۆ بەکارهێنانی هێز و توانای کورد لە پێناو سەرخستنی پلانە درێژخایەنەکانیان لە ناوچە، بە یەک خستنەوەی دەسەلاتی کوردی لە باشووری کوردستان و سەقامگیر کردنی ئاشتی نێوان دوو هێزی گەورەی کورد ( یەکێتی و پارتی) لە باشووری کوردستان بوو، کە دوای یەکخستنەوەی هێزو توانای کوردانی باشووری کوردستان، ولاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا بەگشتی و ئەمریکا بە تایبەتی، کوردستانیان کردە پێگەیەکی ئەمنی خۆیان بۆ لە ناوبردنی رێژیمی بەعسی عێراق کە یەکێک لە دەسەلاتە دیکتاتورەکانی ناوچەکە و دژبەری بەرژەوەندییە کانی ولاتانی رۆژئاوا لە خۆرهەلاتی نێوەراست بوو.
بە درێژایی مێژووی هاوچەرخی کورد لە ناوچەکەدا، ئەوە یەکەم جار بوو، کە هێز و پێگەی کورد لە راستای بەرژەوەندی نەتەویی و لە دژی نەمانی داگیرکەری خاکەکی لەگەل بەرژەوندی ولاتەزلهێزەکان هاوراستا بوو. ئەگەر سەیری مێژووی هاوچەرخی سیاسی ناوچەکە بکەن ، ئەو راستیەمان بۆ دەردەکەوێ کە بە درێژایی مێژووی دروستبوونی ولاتانی رۆژهەلاتی نێوەراست، هەمیشە بەرژەوندی داگیرکەرانی کوردستان و ولاتە زلهێزەکان لەیەک راستا لە دژی دۆز و کێشەی کورد لە ناوچەکەدا بووە
و لە رابردوو دا شۆرشەکانی کورد بە پیلانی داگیرکەرانی کوردستان و هاوکاری ولاتە زلهێزەکان تێکشکاون و رێبەرانی جۆلانەوەی کورد ئێعدام و دوورخڕاونەتەوە، بەلام ئەمڕۆکە پێگە و هێزی کورد بووەتە فاکتەری سەرەکی سەرکەوتنی ستراتیژیە ئابووری و تەناهی روژئاواییەکان لە ناوچەکەدا. ئەمریکا و ولاتانی رۆژئاوا ئەمنیەتی نەتەوەی خۆیان لەسەر لە ناوبردنی دوژمنەکانیان لە دەرەوەی سنوورەکانیان دارشتووە، و ئەمرۆکە داعش کە بووەتە مەترسییەکی جیددیی بۆ سەر بەرژەوندییەکانیان لە جیهاندا، ئەوانی لە دەوری یەک کۆکردۆتەوە و هاوپەیمانیەکی نێودەولەتییان بۆ لە ناوبردنی هیز وتوانای داعش پێکهێناوە و، بۆ سەرکەوتنیان بەسەر هێزو توانای گەورەترین هێزی تیروریستی جیهان(داعش)، پێویستیان بە هێزو توانای کورد و پێگەی ستراتیژی خاکی کوردستان لەو شەرەدا هەیە، لە ماوەی ئەم دووسالەی شەری دژی داعش دا هێزی پێشمەرگەی کورد بەتایبەتی و هێزی چەکداری کورد بەگشتی لە عێراق و سوریە سەرەکی ترین هێزی سەربازی سەرزەوین کە نوێنەرایەتی ولاتانی جیهانیان لە شەڕی داعش کردوە و ئەگەر هاوپێمانان لە ئاسمانەوە بەهێز و توانای ئاسمانی خۆیان شەڕی داعش دەکەن، ئەوە گەلی کورد بە هێز و توانای پێشمەرگە، شەڕی گەورەترین هێزی تێروریستی جیهان لەسەر زەوی دەکات و بە خۆێنی رۆلەکانی، داعش کە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئەمنیەتی جیهان، تێکدەشکێنێ . هەر لەو پێوەندییەدا ولاتانی هاوپەیمان لە شەری دژی داعش نەیانتوانیووە نکۆڵی لە هێز و پێگەی کورد لە سەرکەوتنیان بەسەر داعش دا بکەن و هەولیان داوە بە پڕچەک کردنی هێزی پێشمەرگە، هێزی کورد بکەنە نوێنەری هێزی سەربازی ولاتانی هاوپەیمان لە سەر زەوی لە شەڕی داعش دا و، پشت بە توانای ئینسانی و نیزامی هێزی پێشمەرگە بەبستن کە بوتە هێزێکی متمانە پێکراوی هاوپیمانەکانە لەو شەرەدا . ئەمڕۆکە شەر لە دژی داعش ، هێز و توانای ولاتانی جیهانی تارادەیەک لە پێناو لە نێوبردنی داعش یەکگرتوو کردووە لە دارشتنی ستراتیژیەکی نوێ لە ناوچەکەدا لە هەمبەر سەرهەلدانی هێزە توندرەوەکان دا و، کورد و خاکەکی کوردستان لە قولایی سیاسەتەکانی ولاتانی رۆژئاوا جێیگرتووە. ئەگەر داعش لە لایەک بەڵایەک بێ، کە بەهۆیەوە دەیان ڕۆلەی کورد بوونەتە قوربانی و دەیان شار و دێی کاولکراون ، لە لایەکی دیکەوە دەکرێ وەک نیعمەتێکیش سەیر بکرێ، چۆنکە کێشە و پێگەی کوردی لە ناوچەیی، کردووەتە نێودەولەتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە هێزیکی خۆجێیی و حیزبییەوە بۆ بە هێزیکی شەرکەری دژی تێروریست لە ئاست ناوچەو جیهان دا ، کە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی جیهان لە بەرامبەر مەترسیەکانی داعش بۆسەر کۆمەلگای نێودەولەتی شەڕ دەکا. ئەگەر لە ئاست عیراق وچۆارچێوەی باشووری کوردستان باس لە ڕۆل و هێزی کورد دوای شەڕی داعش بکەین بۆمان دەردەکەوێ کە دەولەتی ناوەندی بە بێ بەشداری هێزی پێشمەرگە ناتوانێ ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی داعش ئازاد بکاتەوە و ئەگەر لە سەردەمی پێش درست بوونی داعش و کەوتنی شاری موسل ماددەی ۱٤۰و ناوچە دابراوەکانی باشووری کوردستانیان دەکردە کارتێک بۆ وەرگرتنی ئێمتیازی سیاسی زۆرتر لە کورد، ئەوە دوای سەرهەڵدانی داعش و دروستبوونی شەری داعش، نێوەرۆکی ماددەی ۱٤۰ بەکردە بەتال بووە و زۆربەی هەرە زۆری ناوچە دابرینراوەکان لە ژێر دەست و کۆنترولی دەسەلاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دان و، هێز و پێگەی کورد لە بەرامبەر هیزی هەژمون خۆازی ناوەند قایمتر و زیاتر بووە و، عیراق بە بێ هێز و توانای کورد ناتوانێ لەو قەیرانەی کە بە هۆی داعشەوە دروست بووە، تییدا دەرباز بێ، هێزی سەربازی عیراق لە ئاست شەڕی داعش زور لاواز دەرکەوتووە و جگە لە ڕاکردن و هێندێکجار گرتنەوە و لە دەستانەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی داعش هیچ دەسکەوتێکی سەرنج راکێشی ئەوتویان نەبووە، بەلام هیزی پێشمەرگەی کوردستان سەرەرای نەبوونی چەک و چۆلی پێشکەوتوو بەرادەی پێویست، زۆربەی ناوچە کوردستانیەکانیان لە دەست داعش رزگار کردوە و ئەوە بە مانای ئاستی بەرزی توانای هێزی پێشمەرگەی کورستانە بەسەر هێز و توانای سۆپای عیراق .
باشووری کوردستان خالی یەکگرتنی بەرژەوندییە ئابووری و ئەمنییەتیەکانی ولاتانی ناوچە و جیهانە و بە پێی ئەو خەلمێنراوانەی کە کراون نزیک بە ٤٥لە سەدی پاشەکەوتی نەوتی عێراق لە ناوچەکانی باشووری کوردستانە و، باشووری کوردستان ناوچەیەکی دەولەمەندە بە نەوت و گازو، لە ئێستاوە ولاتانی کریاری گاز لە روسیە لە هەولی ئەوە دان کە بە گازی کوردستان بەدیلێکی نوێ بۆ دابین کردنی سەرچاوەی پیویستی گازی ولاتەکەیان بدۆزنەوە و لەو نێوەدا کوردستان سەرچاوەیەکی ئەرزانتر و ئەمینترە بە بەراورد کردن لەگەل روسیە کە وزەی گاز وەک چەکێک لە دژی ولاتانی رۆژهەلاتی ئەروپا بکاری دێنێ.
دەسەلاتدارانی باشووری کوردستان توانیویانە هێز و پێگەی باشووری کوردستان لەگەل بەرژەوندی ولاتە زلهێزەکان لە ڕۆژهەلاتی نێوەراست یەک بخەن و، ئەوە یەکم جارە لە مێژووی هاوچەرخی کورد ، کە شەرو ئالۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست نەک هەر دابەشکردن و تێکشکانی دەسەلاتی کوردی لێ ناکەویتەوە ، بەلکوو سەقامگیر بوون و بەهێز بوونی حکومەتی هەریمی کوردستانی بەدواوە دێ. دوای پێنچ سەدە لە شەڕی نێوان دوو ئێمپراتوری عوسمانی و سەفەویەکان کە هێزو خاکی کوردستان تەنیا لە پێناو بەرژەوندی ولاتە شەرکەرەکان بەکاردەهات و کورد قوربانیی یەکەمی ئاگربەری نێوان شەرکەرەکان بوو، ئەوە کۆتایی ئەو شەرەی کە ئەمرۆکە بەشێک لە خاکی کوردستان و ولاتانی عیراق و سوریەی گرتوتەوە، لە بەرژەوەندی دۆز و مەسەلەی کورد لە ناوچەکەدا کۆتایی پێدێ ولەو شەرەردا گەلی کورد سەری بێ کلاو نابێ. بەلام سەرای هەموو ئەو هیمانانەی کە بۆ سەرکەوتنی کور لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەکرێ، دەستەبەر بوونی هەموو ئەو بەڕژەوندییانە بە یەکێتی نێو مالی کوردەوە گرێدراوە.