• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بۆچی عێراق دەبێ ڕووبەڕووی ئێران ببێتەوە؟

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/11/22
جۆری بابەت: سیاسی

واشینگتۆن پۆست – بابی گۆش/ و: کەماڵ حەسەن‌پوور

مستەفا ئەلکازمی، سەرۆک‌وەزیرانی عێڕاق شانسی هەبوو کە لە هێرشی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر ماڵەکەی تەنیا بە برینێکی سووک ڕزگاری بووە، کە لە وتارەکەی سەر تەلەڤیزیۆن دوای هێرشەکە لە بانداژی مەچەکی چەپی ڕا دیار بوو. بەڵام سەرەڕای داوای لەسەرەخۆبوون و درێژە بە کارەکان بدەن وەک هیچ نەقەومابێ، کازمی ناتوانێ ئەو زبرە قورسە بشارێتەوە کە بەر جەستەی سیاسیی عێراق کەوتووە. ئەو نابێ هەوڵی ئەو کاڕەش بدا.

هەوڵی ئاشکرای کوشتنی ناوبراو بیانوو دەداتە کازمی تا میلیشیاکان سەرکوت بکا، شتێک کە ماوەیەکی زۆری بەسەرەوە چووە. هیچ گومان لەوە دانییە کە هێرشەکە کاری یەکێک لە بەکرێگیراوانی ئێران بووە: لەنێو ڕێژەیەکی زۆر گرووپی چەکدار کە لە عێراق چالاکن، تەنیا ئەوان دەستیان بە فرۆکەی بێ‌فڕۆکەوان ڕادەگا، کە کۆماری ئیسلامی داویەتیە بەکرێگیراوانی لە سەرانسەری دنیای عەڕەب، لە لوبنانەوە تا یەمەن.

لە عێراق میلیشیای شێعە کەڵکیان لە فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی ئێرانی بۆ هێرش بۆ سەر بنکە سەربازی کە هێزی ئەمریکایی لێ جێگیر کراون وەرگرتووە. ئەوان بە هەمان شێوە  لە خاکی عێراقەوە کەڵکیان لە فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان بۆ هێرش بۆ سەر قووڵایی خاکی عەڕەبستانی سعودیش وەرگرتووە. بەڵام سەرۆک‌وەزیران، لە ترسی تووڕە کردنی تاران، خۆی لە ئاشکرا کردنی تاقمەکانی بەرپرسی ئەو هێرشانە بواردووە و لەوەش کەمتر دابینکارانی ئەو فڕۆکە بێ‌فرۆکەوانانەی مەحکوم کردووە.

بێتوو کازمی بوێری نیشان بدا و بکەرەکانی هێرشەکە و ئەو لایەنەی ئەوان کۆنتڕۆڵ دەکا ئاشکرا بکا، ئەو دەتوانێ حیساب لەسەر چەکێکی سیاسیی گەلێک بە هێز بکا کە ئا ئێستا نەیبووە: پشتیوانیی هاووڵاتیانی.

عێراقییەکانی زۆر دەمێکە لە دەستێوەردانە بەدخوازانەکانی ئێران ماندوو بوون و داوایان لە ڕێبەرانی سیاسیی خۆیان کردووە کاردانەوەیان دژی بەکرێگیراوانی ئێران، تاقمەکانی کەتائیبی حیزبوڵڵا، عەسایبی ئەهل ئەلحەق و ڕێکخراوی بەدر هەبێ، کە بەردەوام هاووڵاتییان دەترسێنن، پارە بە زۆر لە بازرگانان دەستێنن و چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤ دەکوژن.  شکستی کازمی لە سنووردارکردنی دەسەڵاتی ئەوان یارمەتیدەری پەرەئەستاندنی هەستی بێ هومێدی لەنێو خەڵکی ئاسایی عێراق دروست کردووە کە بە بەشداریی کەمیان لە هەڵبژاردنی مانگی ڕابردوودا دیارە.

بێزارییەکیش لەنێو سوپای عێراقدا بەرچاو دەکەوێ، کە هەڕەشەی ئەوەیان لەسەرە میلیشیاکان جێگایان بگرنەوە. نیگەرانیی پەرەئەستێنیش لە پێتەختەکانی دیکەی وڵاتانی عەڕەبییشدا دەبینرێ و هەروەها بێگومان لە واشینگتۆنیش، کە تاران کەڵک لەو تاقمانە وەردەگرێ تا لە بەغدا بڕیاری هەموو شتێکی بەدەست بێ.

سیاسەتوانێکی ژیر ڕەنگبێ بتوانێ کەڵک لەو بێهیوایی و بێزارییە بۆ هەنگاوی بەکردەوە دژی سەرچاوەکەیان وەرگرێ. وزەیەکی دیکەش بۆ کازمی لەئارادایە: هەوڵی کوشتنەکە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە میلیشیاکان چیدیکە لە ملکەچییەکەی ڕازی نین و دەیانهەوێ لەسەر ڕێگای خۆیانی لادەن.

دوای ئاکامەکانی هەڵبژاردنەکان کە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، تاقمەکانی بەکرێگیراو لە لایەن ئێرانەوە هەوڵیان داوە بە کەڵەگایەتی دەسەڵات بگرنە دەست. ئەوان ڕەوایی دەنگەکانیان هێناوەتە ژێر پرسیار و لە دەروەی ناوچەی سەوزی بەغدا، لەگەڵ هێزە ئەمنیەتییەکان تووشی پێکدادان بوون.

کازمی کە بۆخۆی لە هەڵبژاردنەوەدا بەربژێر نەبوو، هیوادارە بەهۆی ئەوە کە بەربژێرێکە کە لایەنەکان کەمترین دژایەتییان لەگەڵیدا هەیە، بتوانێ کارەکەی بپارێزێ. میلیشیاکان ئەوە دەزانن و، وێدەچێ حیساب لەسەر ئەو گریمانەیە بکەن کە بێتوو ئەوان ناوبراو لە هاوکێشەکە دەراوێژن شانسی باشتریان بۆ دانانی کەسێکی دڵخوازی خۆیان لە جێگای ئەو دەبێ.

لەبەر شکستەکەیان، ڕەنگبێ هێرشە فڕۆکە بێ‌فڕۆکەوانەکان کاریگەریی بەراوەژووی هەبووبێ، بە بە‌هێزترکردنی ڕەوایی کازمی وەک بەربژێرێک کە دەکرێ لەسەری بسازێن. هیچ نەبێ، ئەگەر دزێوترین ڕێکخراوەکانی وڵات بڕیاری وەلانانی ئەویان دابێ، لایەنەکانی دیکە ڕەنگبێ ئەو ویستەیان لە لا بەهێز بووبێ تا پشگیریی لێ بکەن.

سەرۆک‌وەزیران یارمەتیی دەرەکیشی پێویستە. هەوڵی نێونەتەوەیی پێویستە تا زەخت بخرێتە سەر تاران بۆ ئەوە کە لەغاوی بەکرێگیراوە عێراقییەکانی ڕاکێشێ. ئەو ڕاستییە کە بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمعخانی، بەتەواوی بەرپرسیاریی هەوڵی کوشتنی سەرۆک وەزیرانی ڕەت کردەوە دەرخەری ئەو ڕاستییەوە کە نوێنەرانی ڕێژیم لانی کەم هەست بە هێندێک شەرمەزاری دەکەن، کە بیانوویەک دەداتە وڵاتانی دیکە کارێکی لەسەر بکەن.

کۆماری ئیسلامی پێی خۆشە وتووێژەکانی ئەو دواییانە لەگەڵ دوژمنە نەریتییەکانی درێژە پێ بدا، کە بە هەڵکەوت لە لایەن کازمییەوە ڕێک‌خراون. عەڕەبەکان ئێستا دەرفەتێکیان هەیە تا زەخت بخەنە سەر ئێرانییەکان تا لانی کەم، لە کاتێکدا کە سوپای عێراق خەریکی کاری خۆیەتی، پاشەکشە بە بەکرێگیراوەکانی بکا.

بێتوو سەرۆک وەزیران بەگوێرەی پێویست پشتگیریی نێوخۆیی و نێونەتەوەی وەرگرێ، ئەگەری ئەوە هەیە کە بتوانێ بێ تەقەی تاکە گولـلەیەک، بە سەر میلیشیاکاندا زاڵ بێ. زۆر وێدەچێ خوێن بڕێژرێ: هەرچۆنێک بێ، میلیشیاکان چەکوچۆڵ و ڕاهێنانی ئێرانییانیان هەیە. بەڵام سوپای عێراقی توانایی زۆرتریان بۆ سەرکەوتن بەسەریاندا هەیە، وەک چۆن لە شەڕی دژی داعش نیشانیان داوە. ئەوان بە هەمان شێوە چەکوچۆڵ و ڕاهێنانی ڕۆژاواییان هەیە.

بەریەککەوتن شتێکی حەتمییە. دەستی کازمی ڕەنگبی قەت وەک کاتی بانداژکرانی بەهۆی هێرش بە مەبەستی کوشتنی بەهێزتر نەبێ.

تاگی بابەت: هەوڵی کوشتن ئاشکرای دەکا بۆچی عێراق دەبێ ڕوبەڕووی ئێران ببێتەوە

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist