• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕاکردنی مێشکەکان و خەسارە قەرەبوونەکراوەکان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/03/10
جۆری بابەت: سیاسی

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا و لە پاش شەڕی نێوخۆیی لە سووریە و ئاوارەبوونی میلیۆنان کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە و کۆچی بەکۆمەڵ بەرەو ئورووپا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، زۆر کەس لە خەڵکی ئێران و بەتایبەت دەرچووانی زانکۆ ولاوە خوێندکارەکان ڕەگەڵ ئەو کۆچە کەوتوون و بۆ ڕاکردن لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و دابین‌کردنی دوا ڕۆژێکی ڕووناک و بەدوور لە زەبروزەنگی سەرکوتکەرانەی ڕێژیم، بەرەو چارەنووسێکی پڕمەترسی‌ دەڕۆن. ئەو دیاردەیە کە دەکرێ لەخانەی دیاردەی ڕاکردنی مێشکەکان‌دا پێناسە بکرێ، لەگەڵ ئەوەی بەداخەوە زۆر خەسارەتی گیانی و ماڵیی لێ‌کەوتۆتەوە، بێ‌گومان لە هەموو بوارەکان‌دا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای ئێران دادەنێ.
هەرچەند لە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتییش‌دا دیاردەی کۆچ بەره‌و وڵاتانی پێشکەوتوو بەدی دەکرا و زۆر کەس، بەتایبەت هەڵسووڕاو و تێکۆشەرە سیاسی‌یەکان ناچار دەبوون ڕوو لە هەندەڕان بکەن، بەڵام ڕاکردنی مێشکەکان لەئێران‌، بەو چەشنە بەربڵاوە، دیاردەیەکە کە لەگەڵ هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی و بەلارێدابردنی شۆڕشی گەلانی ئێران له‌لایه‌ن ئەم ڕێژیمەوە بەوشێوەیە دەستی پێ‌کردوه‌ و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بەرەو زیاتربوون ڕۆیشتوه‌.
لە دوای شۆرش و بەتایبەت لەڕەوتی بەناو «شۆرشی فەرهەنگی» و داخرانی دەرگای زانکۆ و زانستگاکان‌دا، بەهەزاران خوێندکارو مامۆستای زانکۆکان، بەناچاری و تەنانەت لەترسی گیران و ئەشکەنجە و زیندان، ڕوویان لەدەرەوی وڵات کرد و خۆیان گەیاندە وڵاتانی ڕۆژئاوایی. هەروەها لەماوەی ٨ساڵ شەری بێ‌ئاکام و ماڵوێرانکەری نێوان ئێران و عێڕاق‌دا سەدان هەزار کەس لە لاوان و خوێندکارانی ئێرانی بەرەوهەندەران کۆچیان کرد. لەبەرانبەر ئەو کۆچ و ڕاکردنەدا کە بە «ڕاکردنی مێشکەکان» ناوی دەرکرد، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی نەک هەر پلان و بەرنامەیەکیان بۆ بەرگری‌کردن لەو دیاردەیە نەبوو، بەڵکوو دامەزرێنەری ئەو ڕێژیمە، خومەینی، لەبەر چاوی کامێراکان بەڕاشکاوی گوتی: هەر دەڵێن مێشکەکان خەریکن ڕادەکەن، بەجەهەنەم کە ڕادەکەن. ئەو زانکۆدیتوانە، ئەوانەی کە باس لە زانست و شارستانییەت دەکەن، لێیان‌گەڕێن بابڕۆن، ئـێمە عیلم و زانینی ڕۆژئاوامان ناوێ، ئەگەر ئێوەش دەزانن کە ئێرە جێگای ئێوە نیە، ڕابکەن و ڕیگا کراوەیە.
دیارە لەپاش ساڵەکانی شەڕی ٨ ساڵەش کۆچی لاوەکان و ڕاکردنی مێشکەکان هەر بەردەوام بووە. بەپێی ئاماری سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، هەرئێستا زیاترلە ٢٥٠ هەزار ئەندازیار و دوکتۆر و هەروەها زیاتر لە ١٧٠ هەزار ئێرانی کە قۆناخه‌کانی خوێندنی بەرزیان تەواو کردوە، لە ئه‌مریکا دەژین. هەرئەو ڕێکخراوە دەڵێ ڕێژەی ڕاکردنی مێشکەکان لە ئێران‌ لە نێو وڵاتانی گەشەنەکردووی جیهان‌دا لە سەرووی هەمووانەوه‌یه‌.
لە پاش سەرکوتی نارەزایەتی‌یەکانی هەڵبژاردنی دەورەی دەیەمی سەرۆک‌کۆماری و پاڵاوتنی زانکۆکان و دەرکردنی سەدان خوێندکار و مامۆستای زانکۆ لەژێر ناوی بەرگری لە دزەکردنی بیر و بۆچوون و ئەندێشەی لیبڕاڵی و سیکۆلار و ڕۆژئاوایی، شەپۆلێکی بە تەوژمی ڕاکردنی مێشکەکان سەری هەڵ‌دایەوە. بەپێی ئامارەکانی مەجلیسی شووڕای ڕێژیم، لەساڵی ١٣٨٩دا زیاتر لە ٦٠ هەزارکەس ڕوویان لە هەندەران کردوە کە زۆربەیان لاوەکان و لەناویشیان‌دا خوێندکاران و ئەو کەسانە بوون کە لە کۆنکووری زانکۆدا سەرکەوتوو بوون و لە ئۆلەمپیادەکان‌دا سەرکەوتنی بەرچاو وباشیان وەدەست ‌هێناوە.
ڕاکردنی مێشکەکان، قەیرانێکە کە زەرەرو زیانێکی لەڕادەبەدەری بە گەشەکردنی هەمەلایەنەی کۆمەڵگه‌ی ئێران گەیاندوە. هەرکام لەولاوە خوێندکارانە کە ڕادەکەن، بە هەزینەی گشتیی وڵات بەو قۆناخە لە زانست گەیشتوون و لەڕاستی‌دا سەرمایە و سامانی ئەو وڵاتەن و دەیان‌توانی لە گەشەکردن و بەرەوپێش‌بردنی بوارە ئابووری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی‌یەکان‌دا شوێندانەر بن. بەڵام بەداخەوە هەروەک دەبینین لەبەر زۆر هۆکار کە لەڕاستی‌دا بەشی هەرەزۆریان ئاکامی سیاسەتی نامەسئوولانەی کاربەدەستانی ڕێژیمن، ئێران بەجێ‌دێڵن و ڕوو لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەکەن. ئەوەی لەوبەینەدا زەرەرمەندی سەرەکی‌یە کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانن و ئەوەی خێر لەو ڕەوتە دەبینێ، وڵاتانی ڕۆژئاوایین کە بەبێ هەزینەکردنی سەرمایە و پێگەیاندنی ئەو لاوانە، سوود لە زانست و هێزی کاریان وەردەگرن.
جگە لە بارودۆخی نالەباری ئابووری لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و جیاوازیی داهات و پێوەرەکانی ژیان لە ئێران لە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی‌دا کە خۆی هاندەرێکی سەرەکی‌یە بۆ ڕاکردنی مێشکەکان، چەند هۆکارێکی دیکەش بۆ پەرەسەندنی ئەو ڕەوتە هەن کە دەکرێ بە کورتی بێنە بەر باس.
نەبوونی ئازادی و دێمۆکراسی بەگشتی و بەتایبەتی ئازادی‌یە تاکەکەسی‌یەکان و دەست‌تێوەردانی سەرکوتکەرانە و حوڕمەت‌شکێنانەی دەستەوتاقمە فەڕمی و نافەڕمی‌یەکانی ڕێژیم لە ژیانی تایبەتی و شێوەی جل وبەرگ و هەڵسوکەوتی خوێندکاران لە زانکۆکان‌دا؛ دابەزین و ئاست‌نزمیی خوێندن لە زانکۆکانی ئێران، بەتایبەت لەپاش وەدەرنان و خانەنشین‌کردنی مامۆستا پایەبەرزەکان و هێنانەسەرکاری کەسانی ناشارەزا و سەربە رێژیم لە جێگەی ئەوان؛ نائومێدیی خوێندکاران لەداهاتوویان و نەبوونی هەلی کارکردن لەپاش کۆتایی خوێندن و قۆرغ‌کرانی دامەزراندن و کارە دەوڵەتی‌یەکان لەلایەن دەست‌وپێوەندەکانی ڕێژیمه‌وه‌؛ ڕوانگەی دینی و مەزهەبیی زاڵ بەسەر خوێندن و زانستە گشتی‌یەکان‌دا و بەتایبەت زانستە مرۆیی‌یەکان و زۆر هۆکاری دیکە، پاڵنەرێک بوون بۆ دیاردەی ڕاکردنی مێشکەکان و بەفیرۆ چوونی سەرمایەکانی ماددی و مەعنەوی کۆمەڵگای بەڵاڵێدراوی ئێران.
زۆر بەداخەوە هەروەک لەماوەی دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمە دژی گەلی‌یەدا دەرکەوتوە، دیاردەی ڕاکردنی مێشکەکان و هێزە لێزان و پسپۆڕەکان و بەگشتی لاوەکان، هەربەردەوام دەبێ و سروشتی‌یە که‌ تەمەنی ئەو دیاردەیە بەسراوەتەوە بە تەمەنی کۆماری ئیسلامی.
لە ژماره‌ ٦٧٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist