ئەم وتاره به دوو پرسیار ده‌ست پێده‌که‌ین که پێم وایه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نەکههر پێویستیی به شیکاری و خوێندنه‌وه‌یه‌کی ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، به‌ڵکوو جه‌ساره‌تێکی سیاسییشی پێویسته بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامێکی دروست، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاڵ:
_ ئایا له قۆناغی ئێستادا هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌توانن ئیددیعای «رێبه‌ری» کردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) بکه‌ن؟
_ئایا له قۆناغی ئێستادا خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌توانن به ده‌نگ داخوازه‌کانی هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه بێن؟
لێره‌دا چەمکی «رێبه‌ریکردن» لایه‌نی «گوتار»و «دیسکۆرس» ناگرێته‌وه و، گومان له‌وه‌دا نیه که هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی کوردستان، له رووی داخوازه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، نوێنه‌رایه‌تیی راسته‌قینه‌ی داخوازه‌کانی خه‌ڵک ده‌که‌ن. که‌وایه ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه، خوێندنه‌وه‌ی «رێبه‌ریکردن»ه له رووی «عمل» (کرده‌وه) و «عکس العمل « (دژکرده‌وه)وه.
خوێندنه‌وه‌ی روانینی سیاسیی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوای بێده‌نگبوونی چه‌کی پێشمه‌رگه (وه‌ک باڵی چه‌کداری هێزه سیاسییه‌کان) و به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، زۆر جیاوازه له گه‌ڵ سه‌ره‌تای شۆڕش تا ده‌گاته نیوه‌ی یه‌که‌می ده‌یه‌ی حه‌فتا، که به‌داخه‌وه هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر دره‌نگ هه‌ستیان پێ‌کرد. ئه‌ویش ههستپێکردنێک که به‌داخه‌وه ئێستایشی له گه‌ڵ بێ له تێگه‌یشتنێکی ریئالیستانه به‌تاڵه و، هه‌ر ئه‌م قه‌یرانه (نه‌خوێندنه‌وه‌ی گۆڕانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئێران و روانینی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی خه‌ڵکی کوردستان)، دابڕانێکی درێژمه‌ودای [تا ئێستا]ی له نێوان خه‌ڵک و حیزبه‌کاندا لێکه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و کاته که به پێچه‌وانه‌ی داوای هێزه سیاسییه‌کان، زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی کوردستان، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریدا به‌شدار ده‌بوون و خاته‌می به ناوی نوێنه‌ری رێفۆرمخوازان، به هێنانه‌وه‌ی بیست میلیۆن ده‌نگ ده‌بوو به سه‌رکۆماری ئیڕان، ده‌بووایه حیزبه‌کان به جه‌ساره‌ته‌وه هه‌ڵوێسته‌یان له سه‌ر ئیددیعاکانی خۆیان و هه‌ڵوێستی خه‌ڵک کردبا.
هه‌رچه‌ند بۆ ده‌وری دووهه‌می به سهرکۆماربوونهوهی خاته‌می هێندێکیان داوایان له خه‌ڵک کرد که «خۆیان بڕیار له سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان بده‌ن»، به‌ڵام هه‌ر خودی ئه‌م داوایه ده‌ریده‌خا که حیزبه‌کان چه‌نده له «داوای خۆیان له خه‌ڵک» و «وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵک به داواکه‌یان» دوودڵ و نادڵنیان.
ئه‌م جۆره خوێندنه‌وەیە، له چه‌ند بڕگه‌ی زه‌مانیی دیکه وه‌ک هاندانی خه‌ڵک بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌وری شه‌شه‌می مه‌جلیسدا، به هه‌ڵوێستی به‌شێک له حیزبه‌کانه‌وه دیاره.
زاڵبوونی روانگه‌و خوێندنه‌وه‌ی ئهرزشگهرایانه بۆ رووداو و هه‌ڵوێسته‌کان له لایه‌ک و، په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکیی نێوخۆیی حیزبه‌کان له لایه‌کی دیکه‌وه ، هیچ مه‌جالێکیان بۆ بیرکردنه‌وه له رووداو و پێشهاته سیاسییه‌کان و ره‌فتاری چاوه‌ڕواننه‌کراوی خه‌ڵک نه‌هێشتبۆوه.
«ره‌ش و سپی» خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کان و به‌فیڕۆدانی وزهوتوانای سیاسی و ته‌شکیلاتی له ئاکامی کێشه و ناکۆکییه نێوخۆیییهکاندا، رۆژ له گه‌ڵ رۆژ کەلێنی نێوان خه‌ڵک و هێزه سیاسییه‌کانی زیاتر کرد، به جۆرێک که له ده‌یه‌ی هه‌شتای هه‌تاویدا حیزبه‌کان تووشی لێکترازان و ئینشعاب ده‌بن و، ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له نێوخۆی وڵات به راده‌یه‌کی به‌رچاو تووشی بێهیوایی له حیزبه‌کان ده‌بن.
به هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کانی نێوخۆی ئێران و لێکدانه‌وه‌ی ناواقعی بۆ ره‌فتارو هه‌ڵوێستی خه‌ڵک له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه دوو ئاکامی نادڵخوازی بۆ ئه‌م حیزبانه لێکه‌وته‌وه که تا ئێستایش، به‌شی زۆریان ــ نه‌ک هه‌موویان ــ ئازایانه دانیان پێدا نه‌ناون.
یه‌که‌م: که‌مڕه‌نگبوونه‌وه‌ی ئۆتۆریته‌ی رێبه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵک.
دووهه‌م؛ زۆربوونی رێکخراوه سیاسییه‌کان و به‌فیڕۆچوونی به‌شێک له وزه‌ی کارکردی و ئینسانیی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئه‌گه‌رچی لێک‌دابڕان و له‌تبوونی حیزبه‌کان له جێ‌دا، بێهیوایی و نیگه‌رانیی له نێو خه‌ڵکی کوردستان و چالاکانی نێوخۆدا لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ که‌مڕه‌نگبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌کان و له کزیدانی شه‌ڕی ته‌بلیغی و رقهبهرایهتییهکان، حیزبی دێموکراتی کوردستان به خوێندنه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه له به‌شێک له روانگه و بۆچوونه‌کانی خۆی و به بڕیاردان له سه‌ر نزیکبوونه‌وه له چالاکانی نێوخۆی وڵات و خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقعبینانه له ره‌فتاری خه‌ڵک له بواره جیاوازه‌کانی سیاسی، مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی، ژینگه پارێزی و ته‌نانه‌ت قانوونی … ڕێبازێکی نوێی خه‌باتی هێنایه ئاراوه.
ڕێبازێک که له سه‌ر سێ بنه‌مای پته‌وی: «باوه‌ڕ به ستڕاتێژیی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی خه‌ڵکی کوردستان»، «به‌رده‌وامی له تێکۆشان به که‌ڵکوه‌رگرتن له هه‌موو شێوه‌کانی خه‌بات» و «هاندانی خه‌ڵک بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له بێتهفاوهتی و هێنانه‌ئارای داخوازه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیان به که‌ڵکوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کان»، دامه‌زراوه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره‌وه هه‌یه خاڵی سێهه‌می ئه‌م ڕێبازه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانه که ئه‌ویش: «هاندانی خه‌ڵک بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له بێتهفاوهتی و هێنانه‌ئارای داخوازه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیان به که‌ڵکوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کان»ه که بێگومان لێره‌دا رۆڵی حیزب ده‌گوازرێته‌وه بۆ ڕێبه‌ریکردنی واقعی.
رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای تاوتوێکردنی هه‌ڵوێست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی حیزب له خه‌ڵک له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا و، خوێندنه‌وه‌ی ره‌فتارو جۆری دژکردهوهنیشاندانی خه‌ڵک به هه‌ڵویست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی حیزب‌دا، هه‌ستی به‌و واقعییه‌ته تاڵه کردوە که به سەرنجدان بە تایبه‌تمه‌ندیی بارودۆخێک که ده‌سه‌ڵاتی دژی گه‌لیی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران به سه‌ر خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی‌دا سه‌پاندوه، پێویستە چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ک به جۆری پێوه‌ندیی خۆی له گه‌ڵ ره‌فتاری سیاسی و مه‌وقعییه‌ت و مه‌جالی تێکۆشان و خۆ ده‌رخستنی خه‌ڵکدا بکا.
هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆ بکرێ ــ که پێویسته به وردی له رووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شیکاری و تاوتوێ بکرێ ــ له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا خه‌ڵکی کوردستان نیشانیان داوه که ته‌نانه‌ت له چووکترین رووداوه‌کانیشدا، هه‌ڵوێستی «به‌شداری» و «له گهڵدابوون» ده‌گرنه به‌ر و خۆ نیشان ده‌ده‌ن. هه‌ر له به‌شداریی بەرینیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بگره تا چالاکیی ژینگه‌پارێزی له ئاستی گرووپی و ناوچه‌ییدا.
هه‌رچه‌ند هه‌ڵه‌یه که به‌شداری له پرۆسه‌کانی وه‌ک هه‌ڵبژاردندا و له‌گه‌ڵدابوونی خه‌ڵک، به مانای [ نا ] وتن به هه‌ڵوێست و داوای حیزبه‌کان لێک بده‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شداریکردن و له گهڵدابوونه به دروستی ڕێبه‌ری نه‌کرێ -که بێگومان ده‌بێ له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه بکرێ-، ئه‌و کاته‌یه که ده‌بێ چاوه‌ڕوانی که‌لێنی گه‌وره‌تری نێوان خه‌ڵک و حیزبه‌کان، هه‌روه‌ها به‌لاڕێدابردنی ره‌فتارو هه‌ڵوێستی خه‌ڵک به قازانجی ده‌سه‌ڵات بین.
له ژێر رووناکایی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له ره‌فتاری سیاسیی خه‌ڵکی کوردستاندا، حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌وڵی داوە به‌شداری و له‌گه‌ڵدابوونی خه‌ڵک ڕێبه‌ری بکا. بۆ ئه‌م کاره‌ش ته‌نیا ئامانج به لای حیزبی دێموکراته‌وه «به‌رزکردنه‌وه‌ی ویست و داخوازه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانه« که به‌رده‌وام داوای له خه‌ڵک کردوه هه‌وڵ بده‌ن به مهترهحکردنی ویست و داخوازه نهتهوایهتییهکانی خۆیان له چووکترین ده‌رفه‌ته‌کانیش که‌ڵک وه‌ربگرن. به واتایه‌کی دیکه حیزبی دێموکرات هه‌وڵی داوه نێوه‌رۆکێکی ئامانجدارانهو قازانجویستانه به ره‌فتاری خه‌ڵک (به‌شداری کردن و له‌گه‌ڵدابوون) ببه‌خشێ.
ئه‌م ڕێبهریکردنهی ره‌فتاری خه‌ڵکی کوردستان دوو ئامانجی سه‌ره‌کیی تێدا ته‌عقیب ده‌کرێ:
یه‌که‌م؛ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی له په‌راوێزخستنی بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که رێژیمی کۆماری ئیسلامی زۆر به‌وردی به خوێندنه‌وه‌ی خۆی له پرسی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌دا. (ئاماژه‌دان به هێنانه‌ئارای بیرۆکه‌ی رۆژههڵاتتهوهری).
دووهه‌م؛ دوورخستنهوهوی خه‌ڵک به تایبه‌ت چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له که‌مته‌رخه‌میی و بێتهفاوهتی به نیسبه‌ت پرسه‌کانی نێوخۆی وڵات و، له هه‌مووشی گرنگتر ره‌واندنه‌وه‌ی ترسی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی نێوخۆی وڵات له تۆمه‌تبارکردنیان به ناووناتۆره‌ی ناڕه‌وا.
لە ژماره ٦٧٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه