ده‌ستێوه‌ردانه ناوچه‌یی و بانناوچهییهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بنه هۆی زه‌قبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه تێئۆپۆلیتیكی و ململانێ هێزهكییهی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا به سه‌دان ساڵه وه‌ك ماته‌وزه‌ی گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ن. بێگومان دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له گه‌رمبوونی ئه‌و ململانێیانه هه‌بووه، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه سه‌رهه‌ڵدانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به دروشمی فراوانخوازانه‌ی “ڕێبه‌رایه‌تیی جیهانی ئیسلام” و ته‌نانه‌ت زیاتر له‌وه “كۆتایی هێنان به فیتنه له سه‌راسه‌ری جیهاندا” هێنده‌ی دیكه كێشه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئاڵۆزتر كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه دۆزینه‌وه‌ی دووره‌دیمه‌نێكی هیوابه‌خش بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كانی زۆر دژوار كردووه.
ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی ڕێژیم له سه‌ره‌تای شۆڕشدا ویسته زێدهخوازهكانیان ته‌نیا له كۆنتێكستی گوتارێكی ئایینی یان باشتر بڵێین ئایینزاییدا دێنایه گۆڕێ، له ئێستادا به‌تایبه‌ت له سایه‌ی به‌هێزبوونی توانای سه‌ربازیدا، چیتر ئه‌و پاساوانه به پێویست نازانن و بێ سڵه‌مینه‌وه ده‌ست له كاروباری هه‌موو ئه‌و وڵاتانه وه‌رده‌ده‌ن كه به‌هۆی بۆشایی سیاسی و لاوازیی سه‌ربازی یان ململانێی ئایینزاییه‌وه ده‌كه‌ونه دۆخێكی ئاوارته‌وه. له‌ڕاستیدا كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دا به‌شێوه‌ی ڕهقئامێری و به هێزی نیزامی، هێژمۆنیی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا و خۆی وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كاریگه‌ر له ململانێ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌دا ده‌ربخا.
پرسیار ئه‌وه‌یه ده‌سكه‌وتی وڵاتان به گشتی له هێژمۆنیخوازییاندا چییه و له بنه‌ڕه‌تدا ئامرازه‌كانی سه‌پاندن یان باشتره بڵێین جێگیر كردنی هێژمۆنی چین؟ ئایا كۆماری ئیسلامی ده‌توانێ به قهیرانخوڵقێنییه به‌رده‌وامه‌كانی درێژه به حوكمڕانیی خۆی بدا؟
ئابووریی به‌هێز، تێكنۆلۆژیی پێشكه‌وتوو، سیسته‌می سیاسیی دیمۆكڕاتیك و دیپلۆماسیی كارا، میدیای به‌هێز و پابه‌ندبوون به بنه‌ما په‌سندكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، پاراستنی مافی كه‌مینه‌كان و به‌ها مرۆییه جیهانگیرهكان سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی هێزن له جیهانی ئه‌مڕۆدا. سوپای گه‌وره و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی پێشكه‌وتوو ته‌نیا كاتێك وه‌ك ئامرازێك بۆ پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و به‌هایانه‌ی ئاماژه‌مان پێ كرد، به‌كار بهێنرێن ده‌بنه به‌شێك له سه‌رچاوه‌ی هێژمۆنی، هێژمۆنی وه‌ك باندۆردانان له‌سه‌ر بیر‌و هزری ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ده‌بنه ئامانج، به‌شێوه‌یه‌ك كه ببنه به‌شێك له گوتاری ڕه‌سمیی هێژمۆنیخواز. واته لێره‌دا هێژمۆنیخوازییش ده‌بێته هۆكاری خزمه‌تكردنی گه‌ل نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و نوخبه‌ی فه‌رمانڕه‌وا.
كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی پاڵپشتیکردنی گرووپه توندئاژۆکان و هاندانیان بۆ ناسه‌قامگیریی سیاسی له وڵاتانی ناوچه وه‌ک عێڕاق، سووریه، لوبنان، فەلەستین، یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان هه‌وڵ ده‌دا قه‌یرانه ئیدئۆلۆژیک و سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه بۆ ئامانجی پاراستنی خۆی و داپۆشینی قه‌یرانه نێوخۆییه‌کانی زه‌ق بکاته‌وه. له‌کاتێکدا زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران گیرۆده‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری و خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن و ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی ئابووریی خه‌ڵک به‌هۆی سیاسه‌ته ناوچه‌یی و نێوخۆییه‌کانی ڕێژیم خراپتر ده‌بێ، دیپلۆماسیی ئێران زیاتر ده‌که‌وێته خزمه‌ت فراوانخوازیی چینی فه‌رمانڕه‌وا، یان به دانپێدانانی خۆیان گۆڕه‌پان-مەیدان- جێگه به دیپلۆماسی لێژ ده‌كا.
لێرەدا ئەو پرسیارەش دروست دەبێ کە ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی تا چه‌ند ئامانجه‌کانی ده‌سته‌به‌ر کردووه، ئه‌و ئامانجانه‌ی که به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی ئێرانن؟ ئایا ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پێگه‌ی شیعه له دنیای ئیسلامدا به‌رز ببێته‌وه؟ ئایا ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ئیعتبارێكی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ئێران به‌دواوه بووه؟
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له پێگە و كه‌سایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامی بده‌ینه‌وه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌و ڕێژیمه‌دا، ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئێران زیاتر به‌ره‌و ته‌ریككه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆیشتووه و سه‌ره‌ڕای ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی ژێئۆپۆلیتیكی و سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌ی مرۆیی و سروشتی، وه‌ك وڵاتێكی قه‌یراناوی و پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ها جێگیره جیهانییه‌كان ناسراوه.
له‌شكركێشییه‌كانی ئه‌و دواییانه بۆ سنووره‌كانی ئازه‌ربایجان و به‌ڕێوه‌بردنی مانۆڕی نیزامی له‌و سنوورانه‌ش به‌شێكن له‌و قهیرانخوڵقێنییانه كه زیاتر له‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی ڕوانینێكی واقعی بن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، یان پاڵپشت به ویستی كۆمه‌ڵگە بۆ پاراستنی شكۆمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ئه‌نجام بدرێن، درێژه‌دانن به‌و سیاسه‌ته یه‌كلایه‌نه‌ی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له ماوه‌ی 43 ساڵی ڕابردوودا له تاران به مه‌زاجی خۆی دایده‌ڕێژێ. سیاسه‌تی ڕیبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له هه‌ر وڵات و ناوچه‌یه‌ك ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێ، قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و ڕێگه‌گرتن له ته‌بایی و یه‌كڕیزییه. سیاسه‌تێك كه نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت لایه‌نگره ئیدئۆلۆژیكه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕابگرێ. به‌پێی چه‌ند ڕاپرسییه‌كی ناڕه‌سمی پێگه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌نێو شیعه‌كانی عێڕاقدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه. ئه‌وه له كاتێكدایه سیاسه‌تی ڕاكێشانی شیعه‌كانی عێڕاق و گۆشكردنیان به ئیدئۆلۆژیی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابردوودا تێچوویه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی هه‌بووه. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردانی ئاشكرای سه‌ربازی و خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی زۆر له وڵاتی سووریه بۆ پشتگیری له ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌سكه‌وتێكی ئه‌وتۆی بۆ ئێران و ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامی نه‌بووه و ئه‌وه ڕووسیەیه له به‌ری قوربانیدانی سه‌ربازانی ویلایه‌ت ده‌خوا.
هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردكردنێك له نێوان ئه‌و سوود و زیانانه‌ی له ئه‌نجامی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه ده‌كه‌ونه‌وه، به ئاشكرا ده‌ری ده‌خه‌ن پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی و هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌نیا به قیمه‌تی برسیكردنی خه‌ڵك و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان بۆ گه‌لانی ئێران شكاوه‌ته‌وه، سیاسه‌تی پڕچه‌ككردنی و پشتیوانیی سه‌خاوه‌تمه‌ندانه‌ی ماددی به حیزبوڵڵا و گرووپه توندڕه‌وه ئایینییه‌كان ته‌نیا به قیمه‌تی شكاندنی شكۆی تاكی ئێرانی له كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ته‌واو بووه، به‌جۆرێك كه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ناسنامه‌ی ئێرانی وه‌ك پێنوێنێكی تێرۆریستی ده‌ناسرێته‌وه. تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵاتانی ناوچه له ڕێگای ته‌قینه‌وه و پشتگیریی توندڕه‌ویی ئایینی و هه‌روه‌ها ئاژاوه‌گێڕی له پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك كێشه‌ی عه‌ڕه‌ب و ئیسڕائیل نه ته‌نیا نه‌بۆته هۆی به‌هێزبوونی پێگه‌ی هێژمۆنیكی ئێران له ده‌ره‌وه و نێوخۆی ئێران، بگره بنیاته سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له ئێران‌دا به‌ره‌و داڕمان بردووه. تێروری جیابیران و دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران بە درێژایی تەمەنی ڕیسوایی بۆ ئەو ڕێژیمە بەدواوە بووە.
خه‌ڵكی ئێران زیاتر له 40 ساڵه باجی هێرشی كۆمه‌ڵێك لاوی تێنه‌گه‌یشتوو بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران ده‌دا كه به پاڵپشتی خومه‌ینی و داروده‌سته‌كه‌ی ئه‌نجام درا و پشتیوانی لێ كرا. هه‌مووی ئه‌وانه به‌رهه‌می ڕوانینی ئیدئۆلۆژیكه بۆ سیاسه‌ت كه نه‌ك له پڕۆسه‌یه‌كی دێمۆكراتیك و له لایه‌ن گه‌له‌وه ئاراسته ده‌كرێ، به‌ڵكوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حه‌ز و خولیای تاقمێكی پاوانخواز و دیكتاتۆڕه كه هه‌موو سه‌رچاوه مرۆیی و ماددییه‌كانی وڵاتی به‌بارمته گرتووه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ویسته ناڕه‌واكانیان. به هه‌ده‌ردانی سامانی خه‌ڵكی ئێران له‌ڕێگه‌ی كرده‌وه ئاژاوهگێڕانهكانی ڕێژیم له وڵاتانی ناوچه و ته‌نانه‌ت دوورتردا بۆته هۆكاری سه‌ره‌كیی داڕمانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و، ئه‌نجامێكی ئه‌رزشی و واتاییشی بۆ تاقمی ده‌سه‌ڵاتدار لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵێك بووه بۆ خۆدزینه‌وه له ویست و داواكارییه‌كانی گه‌لانی ئێران.
له پێكهاته‌ی ڕیفۆرم هه‌ڵنه‌گری كۆماری ئیسلامی‌دا هیچ ڕێگایه‌ك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و سیاسه‌تانه به‌دی ناكرێ و ئه‌و ڕێژیمه به‌رده‌وامیی خۆی له درێژه‌دان به‌و سیاسه‌تانه ده‌بینێته‌وه و به‌رده‌وامبوونی كۆماری ئیسلامی‌یش به مانای سه‌ركوتی زیاتری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌لانی ئێرانه.