• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥ میلیۆن قوتابی لە ئێران لە خوێندن دابڕان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/10/08
جۆری بابەت: کۆمەڵایەتی

ڕاپۆرت: هیوا بابائی

وەرزی نوێی خوێندن لە ئێران خەریکە دەست پێ دەکا، بەڵام بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی ئێران زیاتر لە دوو میلیۆن قوتابی تاکوو ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ کڕینی کتێبە دەرسییەکانیان نەداوە. ساڵی ڕابردووش زیاتر لە سێ میلیۆن کەس لە خوێندن دابڕان.

پاش بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کرۆنا و داخستنی خوێندنگەکان، وەزارەتی پەروەردە بە ئامانجی بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن لە ڕێگەی دوورەوە سیستمێکی ئەلەکترۆنیی بە ناو “شاد” دامەزراند، بەڵام بە هۆی نەبوونی مۆبایل، تابلێت و ئینتێرنێتەوە زیاتر لە سێ میلیۆن منداڵ لە خوێندن دابڕان.

ساڵی نوێی خوێندن لە حاڵێکدا دەست پێ ‌دەکا کە وەزارەتی پەروەردە نەک هەر کێشەی دابڕان لە خوێندنی منداڵان لە ساڵی ۱۳۹۹ی چارەسەر نەکردووە و بەدووی هۆکارەکانی وازهێنانی ئەو سێ میلیۆن منداڵەدا نەچوو، بەڵکوو بەپێی ڕاگەیاندنی محەممەد عەلەوی تەبار، جێگری ڕێکخراوی توێژینەوە و بەرنامەدانانی وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی نوێی خوێندنیشدا زیاتر لە دوو میلیۆن قوتابی هێشتا کتێبە دەرسییەکانیان نەکڕیوە. بەوەش باس لە ئەگەری هەڵکشانی ئاماری ئەو منداڵانە دەکرێ کە ناچارن واز لە خوێندن بێنن. ئەم نیگەرانییە کاتێک زیاتر دەبێ کە بزانین زۆرێک لەو منداڵانە نەک هەر هەوڵی کڕینی کتێبیان نەداوە، بەڵکوو هەتا ئێستاش بۆ خوێندن ناونووسی نەکراون.

کێشەی دابڕان لە خوێندن پێش گشتگیربونی پەتای کرۆناش هەمووکات وەک مەترسی و واقعێکی تاڵ بەرۆکی کۆمەڵگەی ئێرانی گرتووە، کۆنڤانسیۆنی نێونەتەوەیی مافی منداڵ کە ڕێژیمی ئێرانیش واژۆی کردووە دەوڵەتەکان ئەرکدار دەکات کە پەروەردەی بۆ هەموو منداڵانی تەمەن ژێر ۱۸ لە وڵاتەکاندا گشتی و بەخۆڕایی بێ. بە پێی ئەسڵی ۳۰ی یاسای بنەڕەتیی ئێرانیش دەوڵەت ئەرکی خوێندن و پەروەردەی بەخۆڕایی و گشتی بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگەی تا کۆتایی قۆناغی دواناوەندی لە ئەستۆیە، بەڵام نیزامی سەقەتی پەروەردە لە ئێران و هەژاری و بێ‌ئەنوایی و نەبوونی دەرفەتی یەکسان بۆ پەروەردە، بە میلیۆن منداڵی لە ئێران لە خوێندن دابڕاندووە.

ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی شوڕای ی ڕێژیم پێش گشتگیریی کرۆنا بە پشتبەستن بە سەرژمێری ساڵی ١٣٨٥ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە دوو میلیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵی تەمەن ژێر ١٧ ساڵ لە خوێندن دابڕاون کە ئەوەندە کەسە یان قەت نەچوونەتە قوتابخانە یان خوێندنیان بە نیوەچڵی بەجێ ‌هێشتووە. ئەم ئامارە پاش گشتگیربوونی کرۆنا چەند بەرانبەر بووە.

کاتێک وەزارەتی پەروەردە لە مانگەکانی سەرەتای گشتگیری کرۆنا بەرنامەی “شاد”ی ڕێک خست، هیچکام لە بنەماکانی پێویست بۆ پەروەردە لە ڕێگەی دوورەوەی ئامادە نەکردبوو، لە زۆربەی ناوچە سنوورییەکان ئینتێرنێت بەردەست نەبوو، هەروەها هەزاران منداڵیش توانای کڕینی موبایل و تەبلێتیان نەبوو. ئەوەش وایکرد کە موحسێن حاجی میرزایی، وەزیری پەروەردەی دەوڵەتی دوازدەهەم دواجار بڵی کە زیاتر لە سێ میلیۆن قوتابی لە سامانەی “شاد” ناونووسیان نەکردووە، ئەمەش بەو مانایە دێ کە ئەو منداڵانە لە خوێندن دابراون. دیارە ئەگەرچی وەزارەتی پەروەردە نەچۆتە ژێر باری داننان بەو ڕاستییە و دەڵێ بەشێکی زۆر لەو منداڵانە لە ڕێگەی فێرکاریی تەلەڤیزیۆنەوە درێژەیان بە خوێندن داوە، بەڵام “ڕێکخراوی بەرگری لە مافی منداڵان و لاوان”یش لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە کە دوو ساڵی ڕابردوودا نیزیک بە پێنج میلیۆن قوتابی لە خوێندن و قوتابخانە دابڕاون. بەمجۆرە ساڵی نوێی خوێندن لە بارودۆخێکدا دەست پێ ‌دەکا کە بەرپرسانی پەروەردە هیچ ڕاپۆرتێکیان لەسەر ئەو قوتابیانەی کە ساڵی ڕابردوو لە خوێندن بەجێ ماون بڵاو نەکردۆتەوە و وا دیارە کە هیچ بەرنامەیەکی تایبەتیشیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە بۆ نێو پڕۆسەی خوێندن نییە. تاڵتر ئەوە ئەمساڵیش بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسان ڕێژەیەکی زیاتر لە منداڵان لە خوێندن دادەبڕێن، چونکی کێشەکانی نەبوونی ژێرخانە پەروەردەییەکانی ئانلاین لەوانە ئینتێرنێت و مۆبایلی زیرەک و تەبلێت و هەروەها هەژاریی بنەماڵەکان بەتایبەت لە ناوچە سنووری و کەم‌داهاتەکان هەر لەجێی خۆیانن.

کاولاشی نیزامی پەرورەدە لە ئێران لە حاڵێک‌دایە کە لانیکەم ٤٣ دامودەزگای مەزهەبی لە ئێران لە بودجەی ساڵی ١٤٠٠دا زیاتر لە ٧ هەزار میلیارد تمەنیان دراوەتێ كە بەو بڕە پارە دەتوانرێ بۆ ٣ میلیۆن منداڵ تەبلێت و تەلەفوونی زیرەك بكڕدرێ. هەندێك لەو ڕێكخراوانە تەنانەت لە وەزارەتخانە و ڕێكخراوە دەوڵەتییەكان بووجەی زۆرتریان پێ دەدرێ بۆ نموونە ستادی بوحران كە ئۆرگانێكی گرینگە و دەبێ بەرەوڕووی قەیرانە سروشتییەکان بێتەوە، تەنیا  ١٣ میلیارد تمەنی بۆ تەرخان کراوە کە ئەوەندەشی نادرێتێ.

یونیسێف لە مانگە سەرەتاییەکانی گشتگیریی کرۆنادا لە ڕاگەیەندراوێکدا منداڵانی وەکوو “قوربانییە شاراوەکان”ی ئەم پەتا گشتییە ناو برد و سەبارەت بە ئەگەری دابڕانیان لە خوێند وڵاتانی وریا کردەوە. لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتبوو کە چەندین میلیۆن منداڵ لە وڵاتانی هەژار پاش گشتگیریی کرۆنا و داخرانی قوتابخانەکان لە خوێندن دابڕاون و ئەگەری ئەوە هەیە کە بە ڕۆیشتنە نێو بازاڕی کاری زۆرەملێ و هاوسەرگیریی پێشوەختە قەت نەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە. ئەوی یونیسێف بە جددی لەو بارەیەوە وڵاتانی وریا کردبۆوە، لانی‌کەم  لە ئێران و بۆ زۆربەی قوتابیان لەو وڵاتە هاتۆتە دی.

تاگی بابەت: لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥ میلیۆن قوتابی لە ئێران لە خوێندن دابڕان

بابەتی هاوشێوە

کۆمەڵایەتی

بەزایەچوونی ڕەنجی ١٢ ساڵە (خەسارەکانی سیستمی خوێندن لە ئێران)

ڕێکەوتی 2022-08-10
کۆمەڵایەتی

فێمینیزم و خەباتی نەتەوەیی هاوشان و هاوتەریب

ڕێکەوتی 2022-08-07
کۆمەڵایەتی

قەیرانی سەرەکیترین خواستەکان لە کۆمەڵگەی ئێران و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-08-07

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist