• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕێککەوتنی جێگای مشتومڕی وڵاتە یەکگرتووەکان، بریتانیا و ئوسترالیا، دەرئەنجامی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/09/20
جۆری بابەت: سیاسی

و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور

ڕێککەوتنی جێگای مشتومڕی وڵاتە یەکگرتووەکان، بریتانیا و ئوسترالیا، دەرئەنجامی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ

 

ئورشەلیم پۆست – سێت جەی فرانتزمەن

تووڕەیی فەڕانسە و ئەورووپا لە ڕێککەوتنی ئەو دواییانەی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان، ئوسترالیا و بریتانیا دەتوانێ دەرئەنجامی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەبێ. دوای ئاشکرا بوونی رێککەوتنەکە فەڕانسە ڕایگەیاند کە باڵوێزەکانی لە ئەمریکا و بریتانیا [ دروستەکەی ئوسترالیایە. و.] کشاندۆتەوە. بە گوێرەی بی بی سی، وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕانسە گوتی “ئەو بڕیارە بێ وێنەیە” لەبەر “گرینگیی بێ وینەی” ئەم دۆخە، ڕەوایە.

ئەو ڕیککەوتنە نوێیە ناوی ئاوکوس (AUKUS) ــە و بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە ئوسترالیا ژێر دەریایی [لە وڵاتە یەکگرتووەکان} دەکڕێ کە بە وزەی ئەتۆم کار دەکەن. وا لێک دەدرێتەوە کە ئەو هەنگاوە بۆ بەهێز کردنی ئوسترالیا، وەک هاوپەیمانی سەرەکیی وڵاتە یەکگرتووەکان و بریتانیا، لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ چین بێ. بەڵام وێدەچێ کاردانەوەی لەسەر ڕێککەوتنی فەڕانسە-ئوسترالیا هەبێ و ئەو کارە بێ زانیاریی فەڕانسە و یەکیەتی ئەورووپا کراوە.

ئەوە هەروەها لەسەر هاوپەیمانی “پێنج چاو” دامەزراوە کە وڵاتانی پێوەندیدار بە بریتانیا دەگرێتەوە. کانادا و نیوزیلەند، کە ئەندامی ڕێککەوتنی پێنج چاون، لە ڕێککەوتنی ئاوکوس دا نین.

 

بۆچی ئەوە بۆ ئیسڕائیل و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گرینگە؟

زۆر جار وڵاتە یەکگرتووەکان، بریتانیا و ئوسترالیا لە پێوەندی لەگەڵ سیاسەت لەو ناوچەیەدا هاوکاریی نزیکیان بە یەکەوە هەبووە. بریتانیا هاوپەیمانێکی سەرەکیی وڵاتە یەکگرتووەکان لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان بوو. ئوسترالیا و وڵاتە یەکگرتووەکان، بە درێژایی مێژوو پشتیوانیی گەلێک بەرچاویان لە ئیسڕائیل کردووە و ڕێبەری هەنووکەیی بریتانیا پێوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئیسڕائیل هەیە.

فەڕانسە بەهەمان شێوە یاریزانێکی گرینگ لەو ناوچەیە، بەڵام هێندێک جار سیاسەتەکانی لەگەڵ دەوری وڵاتە یەکگرتووەکان جیاوازە. بۆ وێنە، فەڕانسە بەرژەوەندیی لە لوبنان هەیە کە هەموو جارێک لەگەڵ هی وڵاتە یەکگرتووەکان یەک ناگرێتەوە. فەڕانسە لە پێوەندیی لەگەڵ حیزبوڵڵا خۆگونجاندنی هەڵبژاردووە. بێجگە لەوە فەڕانسە لەو دواییانەدا بەشداری کۆبوونەوەی بەغدا بوو کە تورکیە و ئێران، دوو وڵاتی سەرەکیی ناوچە، لەوێ حازر بوون. وڵاتە یەکگرتووەکان و بریتانیا نەهاتن بۆ ئەو کۆبوونەوەیە.

ئەوە بەو مانایەیە کە فەڕانسە دەیهەوێ دەورێکی قایمتری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێ، لە هەمان کاتدا ڕەنگبێ وڵاتە یەکگرتووەکان وبریتانیا ئاڵوگۆر بە سەر سیاسەتەکانیان دا بێنن.

وڵاتە یەکگرتووەکان دیهەوێ جەخت لەسەر دژبەرەکانی چین لە نزیک ئەو وڵاتە بکاتەوە. ئەوە بە مانای وەبەر‌هێنانی مەزن  لەسەر توانایی دەریایە. ئەوە هەر وەها بەو مانایەیە کە دوای بەجێهێشتنی ئەفغانستان، وڵاتە یەکگرتووەکان لە بەرژەوەندییەکانی دژی تێرۆریزم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پاشەکشە دەکا. نا دڵنیاییەکەی مەزن باڵی بەسەر بەڵێنداریی وڵاتە یەکگرتووەکان لە بەرانبەر خۆرهەڵاتی سووریە و عێراق داکێشاوە.

بۆ ئیسڕائیل، ئەوە گرینگە چونکە ئیسڕائیڵ بەرەوڕووی هەڕەشەکانی ئێران لە شوێنی وەک سووریە و هەڕەشەی بەکرێگیراوانی ئێران وەک حیزبوڵڵا و هەروەها تاقمە پشتگیریکراوەکان لە لایەن ئێرانەوە لە یەمەن و عێراق دەبێتەوە.

ئەو گرووپانە ئێستا بە تەکنەلۆژی فڕۆکەی بێ فڕؤکەوانی ئێرانی تەیار کراون. ئاڵوگۆڕ لە پێوەندییەکانی ئەورووپا و فەڕانسە دەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان  و بریتانیا لەو ناوچەیە، دەتوانێ دەرئەنجامی بۆ ئیسڕائیل هەبێ، ئەگەر ئاشکرا بێ ئەو وڵاتانە حەزی زۆرتریان بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئێران و میلیشیاکان هەیە. ئەوە بە هەمان شێوە دەرئەنجامی بۆ وتووێژەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ. بۆ ئیسڕائیل گرینگە کە وریای ئەو ئاڵوگۆڕانە، لە کاتی هەڵسەنگاندنی هەنگاوی داهاتووی، بێ.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist