• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کابینەی دەوڵەتی نوێی ئێران: تیمێک لە تێرۆریستە داواکراوەکان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/09/06
جۆری بابەت: سیاسی

و: کەماڵ حەسەن‌پوور

کاتێک لەو مانگەدا سەرکۆماری نوێی ئێران بەربژێری وەزارەتی نێوخۆی ڕایگەیاند، کەسێک کە ئارژانتین بە هۆی گومانی دەست‌هەبوون لە کوشندەترین هێرشی تێرۆریستیی مێژووی ئەو وڵاتە داوای دەکا، بووە هۆی تووڕە بوونی بۆینێس ئایرێس.

ئیبراهیم ڕەئیسی گوێی نەدایە ناڕەزایەتییەکە و ڕۆژی چوارشەممە کەسێکی دیکەی وەک جێگری سەرکۆمار ئاشکرا کرد، کە ئەویش لە پێوەندیی لەگەڵ هەمان هێرشە تێرۆریستییەدا داوا کراوە.

هەڵبژاردنی ئەحمەد وەحیدی، لەلایەن ڕەئیسی وەک وەزیری نێوخۆ و موحسین ڕەزایی، وەک جێگری سەرکۆمار بۆ پرسی ئابووری، تەنیا بەربژێرانی کێشەداری کابینە نین. لانیکەم هەشت دانەی دیکەش، لەناویاندا جێگری یەکەمی سەرکۆمار و بەرپرسی نوسینگەکەی، لە لیستەی ئابلۆقەی وڵاتە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپادان، کە زۆربەی لەبەر پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤە.

ڕەئیسی بۆخۆی لە ٢٠١٩ لە لایەن دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە، لەبەر پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ، لە ناویاندا بە گومانی هەبوونی دەوری سەرەکی لە ئیعدامی بەکۆمەڵی بەرهەڵستکاران و هەروەها پێشێلکاریی نوێ لە کاتی دەسەڵاتداریی لە سیستەمی دادوەریی ڕێژیمدا، کەوتە نێو لیستەی ئابلۆقەوە.

وەحیدی و ڕەزایی و شەش ئێرانیی دیکە لەلایەن لێکۆڵەرەوانی ئارژانتینیەوە لە ٢٠٠٦ بەوە تاوانبار کران کە دەستیان لە هێرشی خۆکوژیی بارهەڵگرێک بۆ سەر کۆمەڵگەی جوولەکە لە بۆینێس ئایرێس لە  ١٩٩٤ هەبووە، کە لەو ڕووداوەدا ٨۵ کەس کوژران و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.

لێکۆڵینەوەکە بەو ئاکامە گەیشت کە سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بەکرێگیراوی لوبنانیی خۆی، حیزبوڵڵای، ڕاسپاردبوو تا ئەو هێرشە کە بووە هۆی لەنێوچوونی بینای هاوکاریی دوولایەنەی ئارژەنتین-ئیسڕائیل (ئامیا)، جێبەجێ بکا. ئارژەنتین داوای لە پۆلیسی نێونەتەوەیی (ئینتەرپۆل) کرد تا “ڕاگەیەندراوێکی سوور” بۆ ڕەخساندنی هەلی دەسبەسەر کردنی هەشت ئێرانی، لەگەڵ گومانلێکراوێکی نۆیەم کە شارۆمەندی لوبنان بوو، بڵاو بکاتەوە.

دوای ڕاوێژی یاسایی، ئینتەرپۆل خۆی لە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاگەیەنراوە بۆ بەناوبانگترین ئەندامانی ئەو تاقمە نۆ کەسییە بوارد، واتە سەرکۆماری پێشوو هاشمی ڕەفسەنجانی، وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشوو عەلی ئەکبەر ویلایەتی و باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئارژانتین، هادی سولەیمانپور. بەڵام، ڕاگەیەندراو بۆ ئەوانی دیکە بڵاو کرایەوە، لە ناویاندا بۆ ڕەزایی، سەرۆکی پێشووی سوپای پاسداران و وەحیدی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس.

کاتێک سەرەتای ئەو مانگە، ڕەئیسی ناوی وەحیدی وەک ئەندامێکی کابینەکەی بڵاو کردەوە، دەوڵەتی ئارژانتین ناڕەزایەتیی دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە ناوبراو تاوانبارە کە “دەوری سەرەکی لە بڕیار و پلاندانانی” تەقاندنەوەی ئامیادا هەبووە. بە ئاماژە بە ڕاگەیەنراوی سووری ئینتەرپۆل، گوترا کە بەرزکردنەوەی پلەی وەحیدی لە تاران “سووکایەتییە بە دادوەریی ئارژانتین و قوربانیانی ئەو هێرشە تێرۆریستییە بێ بەزەییانە.” ئارژانتین داوایەکەی لە ئێران دووپات کردەوە کە ڕێگا بدا گومانلێکراوانی ئەو هێرشە لە “دادگای لێهاتوو”دا دادگایی بکرێن.

پارلمانی ئێران، کە مەجلیسێکی ٢٩٠ کورسییە، ڕۆژی چوارشەممە دەنگی بە بەربژێرکرانی وەحیدی دا. ئەو ٢٦٦ دەنگی ئەرێنی وەرگرتن. هەر لەو ڕۆژەدا، ڕەئیسی ڕایگەیاند کە ناوبراو، ڕەزایی وەک جێگری سەرکۆمار بۆ پرسی ئابووری دەسنیشان کردووە. ئارژانتین جارێکی دیکە ناڕەزایەتیی نیشان دا. ئەو وەبیری هێنانەوە کە کاتێک وڵاتێکی ناو نەدرکاو، لە بارەی ئەگەری بانگهێشت‌کردنی ڕەزایی لە ٢٠١٤ی باس کرد، دەوڵەتی ئارژەنتین پێی ڕاگەیاند کە ئەگەر ناوبراو سەردانی ئەوێندەرێ بکا، ئەوان دەسبەجێ داوای تەحویل دانەوەی دەکەن. (وڵاتەکە کۆرەی باشوور بوو و وێدەچێ سەردانەکە قەت سەری نەگرتبێ.)

نەتەنیا وەحیدی و ڕەزایی ئازادن، بەڵکوو دوای هێرشە تێرۆریستییەکە هەردووکیان پلەی بەرزیان لەنێو ڕێژیمدا هەبووە. وەحیدی لە کابینەی مەحمود ئەحمەدی‌نژاد دا لە ٢٠١٣-٢٠٠٩ وەزیری بەرگریی بووە و پاشان بۆتە ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام، پێکهاتەیەکی ڕێژیم کە ڕاوێژکاری ڕێبەری گەورەیە. ڕەزایی سکرتێری ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام بووە، چەند جار لە هەڵبژاردنی سەرکۆماریدا بەربژێر بووە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە. ئەو لە ٢٠١٨ چاوی بە ڕێبەری نەیشن ئاف ئیسلام، لوئیس فەرەخان کەوت.

 

پێشێلکارانی ماڤەکانی مرۆڤ

ژمارەیەک لە بەربژێرانی کابینەی ڕەئیسی لە لیستەی ئابلۆقەی وڵاتە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا دان. ئەوان ئەو کەسانەن:

جێگری یەکەمی سەرکۆمار موحەممەد موخبیر، بەرپرسی یەکەی ئابووری زەبەلاحی ڕێژیم کە بە ستادی ئیجرایی فەرمانی ئیمام ناسراوە. وەزارەتی دارایی وڵاتە یەکگرتووەکان کە لە ژانوییەی ڕابردوودا ناوبراوی خستە نێو لیستەی ئابلۆقەوە، دەڵێ ئەو یەکە ئابوورییە کە ناوبراو سەرۆکی بووە “بەشێکی بەرچاو لە ئابووری ئێران، لە ناویدا ئەو سامانەی کە هی دژبەرە سیاسییەکان و کەمینە ئایینییەکانە و دەستی بەسەردا گیراوە تا بە قازانجی ڕێبەری گەورە عەلی خامنەیی و کاربەدەستە پلەبەرزەکانی دەوڵەتی ئێران کەڵکی لێ وەرگیرێ”  کۆنتڕۆڵ دەکا.

بەرپرسی نوسینگە غولام حوسێن ئیسماعیلی، وتەبێژێکی پێشووی سیستەمی دادوەرییە کە پێشتر لە لایەن یەکیەتیی ئورووپاوە لە ٢٠١١ لەبەر تێوەگلان لە “دەسبەسەرکردنی بە کۆمەڵی بەشدارانی خۆپیشاندانی سیاسی و شاردنەوەی پێشێلکارییەکانی سیستەمی زیندان” ئابلۆقەی بەسەردا سەپێنرا.

مەحەممەد حوسینی، جێگری سەرکۆمار بۆ پرسی پارلمان، وەزیری کولتووری پێشوو و ئەفسەری سوپای پاسداران لە ٢٠١١ بەولاوە لە لایەن یەکیەتیی ئورووپاوە بە هۆی تێوەگلان لە “سەرکوتی ڕۆژنامەوانان” ئابلۆقەی بەسەر دا سەپێنراوە.

مەحەممەد ڕەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری، جێگری پێشووی سەرۆکی هێزە چەکدارەکان، لە ٢٠٢٠ بەولاوە لەلایەن دەوڵەتی وڵاتە یەکگرتووەکانەوە لەبەر تێوەگلان لە “چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی ڕێژیم” ئابلۆقەی بەسەردا سەپێنراوە.

ڕۆستەم قاسمی، وەزیری ڕێگا و دروست‌کردنی شار،  ئەفسەری پێشووی سوپای قودس و وەزیری نەوت، لە ٢٠١٩ لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە لەبەر بەرپرسایەتی ڕایەڵەی هەناردە کردنی نەوت و پشتگیریی دارایی سوپای قودس، ئابلۆقەی بەسەردا سەپێنرا.

عیزەتوڵڵا زەرغامی، وەزیری میراتی کولتووری و پێشە دەستییەکان، بەرپرسی پێشووی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، لە ٢٠١٢ لە لایەن یەکیەتیی ئورووپا و لە ٢٠١٣ لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە لەبەر پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ ئابلۆقەی بەسەردا سەپێنرا.

ڕەزا ئەوجی، وەزیری نەوت، لە ٢٠٢٠ لەبەر ئەوە کە بەشێک لەو یەکەیە بووە کە بە گوێرەی وەزارەتی دارایی وڵاتە یەکگرتووەکان، “لە لایەن سەرۆکی گەورە عەلی خامنەیی بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن، خەڵات کردنی هاوپەیمانانی سیاسی و زەخت خستنە سەر دوژمنانی ڕێژیم، کەڵکی ڵێ وەردەگیرێ” ئابلۆقەی بەسەردا سەپێنرا.

غولام‌حوسێن ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادوەری، وەزیری پێشووی هەواڵگریی و دادئەستێنی گشتی، لە ٢٠١٠ لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە و لە ٢٠١١ لە لایەن یەکیەتیی ئورووپاوە لەبەر پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ کەوتە ناو لیستەی ئابلۆقەوە.

جگە لە وەحیدی و ڕەزایی، چوار گومانلێکراوی تەقاندنەوەی ئامیا کە لە سەر داوای ئارژەنتین لە ڕاگەیەندراوی سووری ئینتەرپۆل دا ناویان هاتووە ئەوانەن: وەزیری پێشووتری هەواڵگریی عەلی فەللاحیان، دوو کاربەدەستی باڵویزخانەی ئێران لە بۆینێس ئایرێس، موحسین ڕەببانی و ئەحمەد ڕەزا ئەسغەری و سەرۆکی تێرۆریستی حیزبوڵڵای لوبنان عیماد موغنیە.

موغنیە، کە هەروەها لە لایەن ئێف بی ئای لە “داواکراوترین” تێرۆریستانە کە بە بەشداریی لە هێرشی دیکە لە ناویاندا هێرشی خۆکوژییانەی ١٩٨٣ بۆ سەر بنکەی هێزەکانی دەریایی وڵاتە یەکگرتووەکان لە بەیروت تاوانبار کراوە، کە تیایدا ٢٤١ ئەمریکایی کوژران، لە ٢٠٠٨ لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە دیمەشق کوژرا.

تاگی بابەت: کابینەی دەوڵەتی نوێی ئێران: تیمێک لە تێرۆریستە داواکراوەکان

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist