• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

براوەکانی ئەفغانستان: قەتەر، ڕووسیە، چین، پاکستان، تورکیە و ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/08/22
جۆری بابەت: سیاسی

ئورشەلیم پۆست- سێت جەی فرانتزمەن و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور

براوەکانی کابول ئەو لایەنانە دەبن کە لە بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە قازانج دەکەن. ئەوان هەر ئەو لایەنانەن کە بە سەرشۆڕیی وڵاتە یەکگرتووەکان کەیف‌خۆش دەبن.

لەنێو ئەو “براوانەدا” دەکرێ ئاماژە بە قەتەر، ڕووسیە، چین، پاکستان، تورکیە و ئێران بکرێ. ئەوە دەکرێ بە چەند شێوە ببینرێ. زۆربەی ئەو وڵاتانە خانەخوێی تاڵیبان بوون یان بە شێوەی تاکتیکی پشتیوانییان لێ کردوون. هی دیکە وەک تورکیە هەوڵی داوە لە ئەفغانستانی دوای ئەمریکادا دەورێکی هەبێ.

مێدیای ئێران پڕ لەو ڕاپۆرتانەن کە لەواندا دەلیل دێننەوە کە تاڵیبان بناژۆخوازی هەناردە ناکەن، یان هەڕەشە لە هیچ کەس ناکەن و ئێران هەمیشە یارمەتیی خەڵکی ئەفغانستانی کردووە. بۆ وێنە کاربەدەستی ئێرانی، عەلی شەمخانی، لێدوانێکی ئەرێنیی لەبارەی دەوری ئێران لە ئەفغانستان بڵاو کردۆتەوە.

لە هەمان کاتدا ئەلجەزیرەی قەتەر، لەکاتی دەسبەسەرداگرتنی کۆشکی سەرۆک کۆماری لە لایەن تاڵیبانەوە لەوێ بوو. وێدەچێ قەتەر زانیاریی وردی لەبارەی پلانەکانی تاڵیبان هەبووبێ چونکە چەند ساڵە خانەخوێی ئەوانە.

قەتەر بنکەی سەربازیی مەزنی وڵاتە یەکگرتووەکانی لێیە بەڵام هەمیشە پشتیوانی بناژۆخوازانی ئایینی بووە، لە ناویاندا حەماس و ئیخوانولموسلمین و فەڕشی سووری بۆ تاڵیبانان ڕاخستووە. ئەوە سەرکەوتنێکی مەزنە بۆ قەتەر و، لە سەرانسەری خۆرهەڵاتی نێوەڕاست کەڵک لەو شتە وەردەگرێ.

لە کاتێکدا کە قەتەر و تورکیە بۆیە لەو مەسەلەیە قازانج دەکەن چونکە پشتیوانی تاقمە ئیسلامییەکانن و بە شێوەی گشتی پشتگیریی لە جووڵانەوە فرە ڕاستڕەوەکانی ئیسلامی دەکەن، ئێران بۆیە قازانج دەکا چونکە دەبینێ کە وڵاتە یەکگرتووەکان لە جیرانەتی ئەو دەچێتە دەرەوە.  ئێران هەر وەها دەخوازێ کە وڵاتە یەکگرتووەکان عێراقیش جێ‌هێڵێ و کەڵک لە بشێوی ئەفغانستان وەردەگرێ تا زەخت بخاتە سەری کە لە عێراقیش بچێتە دەر.

تورکیە، لە سورییە لەگەڵ ئێران و ڕووسیە هاوکاری دەکا تا هەوڵ بدا ئەمریکا لەوێ بچێتە دەر. هەموو ئەو وڵاتانە هاوڕان کە دەیانەوێ وڵاتە یەکگرتووەکان لە ناوچەکە بچێتە دەرەوە.

ڕووسیە و چین، هەردووکیان لەو ساڵ و مانگانەی دواییدا پێشوازییان لە وەڤدی تاڵیبان کردووە. ئەوان دەیانەوێ کاناڵی کراوەیان لەگەڵ تاڵیبان هەبێ و بەتەمان ئەوان وەک دەوڵەتی نوێ بەفەرمی بناسن. ئەوە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا گرینگە. بە پشتیوانیی ڕووسیە و چین، تاڵیبان دەتوانن دەسەڵاتی جیهانیی وەدەست بێنن کە پێویستیان پێیە و وردە وردە بە شێوەیەکی بەربڵاوتر بە فەرمی بناسرێن.

کۆبوونەکانی نێوان تاڵیبان و نێردەی ڕوسیە لەم حەوتوویەدا، کە هەواڵەکانی بڵاو بۆتەوە، گرینگن. ئاژانسی هەواڵدەریی ڕووسیە، تاس، ڕایگەیاند، “باڵوێزی ڕوسیە لە ئەفغانستان، دیمیتری ژیرنۆڤ، ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ ڕێکخەری ڕێبەریی جووڵانەوەی تاڵیبان [لە ڕووسیە یاساغە] بۆ باس لەسەر ئاسایشی باڵوێزخانەی ڕوسیە وتووێژ دەکا، نێردەی تایبەتیی سەرکۆمار لە ئەفغانستان زامیر کابولۆڤ لە وتووێژێکدا باسی ئەوەی کرد.”

ئەو گوتی، “باڵوێزی ئێمە لەگەڵ نوێنەرانی ڕێبەریی تاڵیبان لە پێوەندی‌دایە. هەر وەک ١٠ خولەک پێش ئێستا پیی گوتم، سبەینێ چاوی بە ڕێکخەری ڕێبەریی تاڵیبان دەکەوێ تا لە ئاسایشی، لە نێویاندا باڵوێزخانەکەمان، دڵنیا بێ.”

کابالۆڤ گوتی، باڵوێزی ڕووسیە لەگەڵ نوێنەری تاڵیبان باسی وردەکارییەکانی پاراستنی دەرەکی بۆ نوێنەرایەتیی دیپلۆماتیکی ڕووسیەی فیدڕاڵ دەکا.  ئەوە بەو مانایەیە کە ڕووسیە بەتەمایە لە داهاتوودا تاڵیبان بەفەرمی بناسێ. ڕووسیە دەتوانێ یارمەتی بە بەهێزتربوونی بڕوا بەخۆبوونی تاڵیبان بکا.

بەڵام ڕووسیە بۆخۆی خاوەنی پاشخانی خۆیەتی لە ئەفغانستان. ئەو دەزانێ کە دەوڵەتی پشتگیریکراو لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە خێرا ڕووخاوە. ڕووسیە دەیهەوێ لە ناوەندی ئاسیا دڵنیا بێ، لەگەڵ بەرەی باشووری ئەوێ.

ئەوە بەو مانایەیە کە بشێوی دەبێ لە ئەفغانستاندا بڵاو بێتەوە. ئەو دەیهەوێ لەگەڵ چین، پاکستان، تورکیە و ئێران کار بکا تا دڵنیا بێ کە تاڵیبان کۆنتڕۆڵ بکرێن و بە شێوەیەکی سەقامگێر دەسەڵات بگرنە دەست.

هەموو ئەو وڵاتانە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەن. ئەوان دەیانهەوێ ئەمریکا لە ناوچەکە بچێتە دەرەوە. دەیانهەوێ ئەمریکا سەرشۆڕ بکرێ. ئەوان هەروەها دەیانەوێ ئەو وزە و کانزایانەی کە لە ئەفغانستانەوە تێپەڕ دەبێ لەگەڵ یەکتر بەش بکەن. ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە یارمەتی بە خێراتر بوونی لاوازیی وڵاتە یەکگرتووەکان و خۆرئاوا بکەن.

ئەو وڵاتانە بەرنامەی ئایدیۆلۆژیکی جیاوازیان هەن. تورکیە، پاکستان و قەتەر، جیهانبینی فرە ڕاستی ئیسلامییان هەیە. ئەوان دەیانەویست لەگەڵ مالێزی و ئێران لەسەر بیرۆکەی سیستەمی بازرگانیی ئیسلامیی نوێ و بەرنامەی تەلەفزیۆنیی بۆ بەربەرەکانی لە “فۆبیای ئیسلامی” [ترس لە ئیسلام] کار بکەن.

تورکیە و قەتەر تەوەرێک پێک‌دێنن کە پشتگیریی لە ئیخوان ئەلموسلمین دەکا و، لەو دەلاقەوە، لە سووریە و لێواری غەززە بەهۆی سەرکەوتنی تاڵیبانەوە جێژنە گیراون. چین و ڕوسیە بیرۆکەی جیاوازیان لە بارەی چۆنیەتی قازانج وەرگرتن لەو ڕووداوە لە گۆڕەپانی جیهانیدا هەیە.

ئێستا، هەرەسهێنانی ئەفغانستان نسکۆیەکی مەزنە بۆ ناوبانگی وڵاتە یەکگرتووەکان و سیستەمەکانی پشتگیریکراو لە لایەن ئەو وڵاتەوە وا دەنوێنن کە بە لاوازیی و کاتی‌بوونی ئەو شیناوردەیە کە لە بەهاردا دەڕوێ و لە پاییزدا سیس دەبێ.

تاگی بابەت: براوەکانی ئەفغانستان: قەتەر، ڕووسیە، چین، پاکستان، تورکیە و ئێران

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist