• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

وتەکانی کاک خالید عەزیزی لە ڕێوڕەسمی بەخاک‌سپاردنی شەهید مووسا باباخانی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/08/22
جۆری بابەت: سیاسی, وتار و بابەتی سکرتێر

میوانانی بەڕێز!

نوێنەرایەتیی حیزب و لایەنە سیاسییەکان!

خوشک و برایانی ئازیز!

کادر و ئەندامان و پێشمەرگەکانی دێموکرات و دێموکراتەکان!

پڕ بەدڵ بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕوخساری پارێزگای کرماشان و تێکۆشەرێکی هەمووی ئەو کوردانەی بە هەموو هۆز و هەموو بۆچوون و ئایینێکەوە لە پارێزگای کرماشان بە دڵ و بە خەمخۆرییەوە بەشێوێن ئەو ڕووداوەدا ڕۆیشتوون.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەتایبەت لە پارێزگای کرماشان پەیامێکی زۆرمان لە لایەن تێکۆشەران و، چالاکانی بواری مەدەنی و هۆزەکان و ئایینەکان بە یارسان و شیعە و سوونەوە پێ گەیشتووە. ئەوەش ئەوە دەردەخا کە کار و چالاکییەکانی مووسا باباخانی، لە پارێزگای کرماشان مانادار بووە. هەربۆیەش کۆماری ئیسلامی، مووسا باباخانیی کرد بە ئامانج و، لە ڕێگەی بەئامانج‌گرتنی مووسا باباخانییەوە، ویستی کرماشان بکا بە ئامانج. بەڵام کرماشان، شوێنی چالاکی و تێکۆشان، شوێنی پێکهاتن و هەماهەنگی و هاوڕەنگی هەموو ئایینەکان و هۆزەکان، وا بەئاسانی بەچۆک‌دا نایە. جێگای خۆیەتی لێرەوە پڕ بەدڵ و زۆر تایبەتی، سەرەخۆشی لە خەڵکی کرماشان و هەروەها لە بنەماڵەی شەهید مووسا باباخانی بکەم.

کاتێک لە سەردەمی کۆماری کوردستان‌دا پێشەوا قازی محەممەد لە سێدارە درا، ڕێژیمی پێشوو پێی‌وابوو جووڵانەوەی کورد لەوێ کۆتایی پێدێ. کاتێک شۆڕش لە ئێران دەست پێ دەکا، حیزب دێموکرات و لایەنەکانی دیکەی چالاکی دەست پێ دەکەنەوە و، دوکتور قاسملوو، دوکتور شەڕەفکەندی و دەیان کادری جووڵانەوی کورد لە ئێران شەهید دەکرێن، دیسان کۆماری ئیسلامی پێی‌وابوو ئەو جووڵانەوەیە بەچۆک‌دا دێ. کاتێک کە دەیان کادری دیکە تێرۆر دەکرێ دیسان هەر لەو بیر و خەیاڵەدا بوون. بە تێرۆرکردنی کاک مووسا باباخانی ئەوان پێیان‌وابوو ئەو جموجۆڵ و چالاکییە بەچۆکدا دێنن. دەمەوێ لێرە ئەو پەیامە بە دەسەڵاتداران بدەم، کە تێرۆرکردن و لەنێوبردنی ڕێبەران و تێکۆشەرانی جووڵانەوەی کوردی ئێران، هەرگیز ئەو جووڵانەوەیە بەچۆکدا نایەنێ. بە تێرۆرکردنی هەر ڕێبەرێک و، ئەوەی کە ئەو ڕێبەرە بە جەستە لەنێومان‌دا نامێنێ، بەڵام بە بیر و هزری کوردایەتی لە سەرتاسەری کوردستانی ئێران بە هەزاران ڕێبواری بۆ دروست دەبێ.

ئەگەر کاتی خۆی بیر و هەستی کوردایەتی لە کرماشان بە هاودەردی و هەماهەنگیی برایم‌خانی نادری لەگەڵ کۆماری کوردستان دەستی پێ کرد، لە دوای ئینقلابیش خەڵکێکی زۆر پێوست بوو بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و، بەشێکیش لەوانە بە ڕێبەریی حیزبی دێموکرات گەیشتن. بەشێک لەوانە کە تێکۆشەرانی پارێزگای کرماشان بوون لەم سەنگەرەدا شەهید بوون و، ناودارانی ئەو پارێزگایەن. ئێستاش بە شەهیدبوونی کاک مووسا باباخانی دڵنیام ڕێبواری ئەو زیاتر دەبن، دڵنیام لە داهاتوودا تێکۆشەرانی کوردایەتی لە کرماشان، خۆیان لە ڕیزەکانی ڕێبەریی حیزبەکاندا دەبینەوە.

 

هاوڕێیانی خۆشەویست!

کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا، جینایەتێکی ئاوا دیسان دووپاتە دەکاتەوە، کە بە دوای دەست‌بەکاربوونی سەرۆک‌کۆمارە تازەکەیان لەگەڵ کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، نێودەوڵەتی و ناوچەیی ڕووبەڕووە. ئەوان لە درێژەی سیاسەتی یەکێک لە پیلانەکانیان ئەوەیە ناوچە نائەمن بکەن، چالاکی و بەرنامەی تێرۆری خۆیان زیاتر بکەن و لە هەمووان گرینگتر لەنێو خەڵکی ئێراندا تێ بکۆشن نیفاق و دوو دەستەیی ساز بکەن. هەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا،  لە شاری نەغدە لەو شوێنانەی کوردەکان و ئازرییەکان پێکەوە دەژین و، کاتی خۆی لە سەردەمی ئینقلابدا دوو میللەتی کورد و ئازەری لەگەڵ یەک و بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر، دژی حکوومەتی پێشوو دروشمی هەماهەنگی و هاوکارییان هەبوو، پشتی یەکتریان دەگرت و شانبەشانی یەک لە تەزاهورات و خۆپیشانداندا بوون، کۆماری ئیسلامی هەر کە دەستی بە کار کرد، یەکەمین کار کە کردی ئەوە بوو: لەو ناوچە هەستیارە، تۆوی نیفاق و دووبەرەکی لەنێوان ئەو دوو میللەتەدا بڵاو بکاتەوە. بەمجۆرە شەڕی نەغدەی وەڕێ خست.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەو حکوومەتە کە دیسان لەگەڵ قەیرانێکی زۆر بەرەوڕوویە، هەوڵی داوە لەو ناوچەیە ئاژاوە بنێتەوە. بەڵام بەخۆشییەوە، بە هەست بە بەرپرسیارێتی تێکۆشەرانی کورد و ئازەری لە ناوچەکە و بەوەی کە ئەوان لەسەر خەت بوون و لە بواری جۆراوجۆردا هەماهەنگی و هاوکاریی یەکتریان کردووە، ئەو پیلانەی کۆماری ئیسلامییان مایەپووچ کردۆتەوە. بۆیە لێرەوە بە پەیامێک بۆ هەموو ئەوانە، دەستی هاوکاری و هەماهەنگیی ئەو دوو میللەتە لەو ناوچەیە دەگوشین و، هیوادارین لەمەوبەدواش پێکەوە لەسەر خەت بن و، نەیەڵن پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی لەدژی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی ئەوان سەر بگرێ. بۆ جارێکی دیکەش ئێمە بەوە خۆشحاڵین ئەو عەقڵییەتە، لەنێوان تێکۆشەران و ئەو کەسانەی کە لە بواری کاروباری مەدەنیدا، بە هەست بە بەپرسایەتی کار دەکەن، ڕۆژ بە ڕۆژ لە نێوخۆی ئێران، لە مەیدانی وەحدەت و یەکیەتیی گەلان لە حاڵی پەرەئەستاندن دایە. ئەوە یەكێک لەو شتانەیە کە کۆماری ئیسلامی لێی نیگەرانە، هەر بە کێشەی خوزستان کە دەستی پێ کرد و لە ئێران دەنگی دایەوە، خەڵک هاتنە سەر خەت و، ڕێک بە دوای ئەوەدا دەگەڕان کە وێڕای دروست‌کردنی نائەمنی لە ناوچەکە لە نێوخۆی ئێرانیشدا تێ بکۆشن بەوەی کە یەکڕیزیی گەلان تێک بدەن. ئێمە دڵنیاین و حیزبی دێموکرات و لایەنەکانی دیکە لە ناوەندی هاوکاری هەموو لایەکمان وەک هەمیشە لەسەر خەتین و لە هەماهەنگی و هاوکاریدا دەبین. لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان، لەگەڵ چالاکانی بواری مەدەنی لە نێوخۆی ئێران، لەگەڵ چالاکیی سیاسی لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆی وڵات، بۆ ئەوەی کە پێیان بڵێین و پێیان ڕابگەیەنین کۆماری ئیسلامی دوژمنی ئێمەیە، بەڵام ئێوە بەردەنگی ئێمەن.

پێیان ڕادەگەیەنین و پێیان دەڵێین، جووڵانەوەی کورد و کوردستان کە هەر ئەو ڕۆژانە مووسا باباخانیی پێشکەشی ڕێگای کوردایەتی و دێموکراسی لە ئێران کرد، بۆ داهاتووی ئێران دەرفەتە. پێیان دەڵێین مەسەلەی کورد و جووڵانەوەی کورد دەتوانێ دەرفەتێکی باش بێ و نادیدەگرتنی مەسەلەی کورد لە ئێران، پشتگوێ‌خستنی ئەو هەموو توانا و وەز و پوتانسییەلەی مەسەلەی کورد لە ئێران، نادیدەگرتنی مەسەلەی حیزبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، بەتایبەت حیزبی دێموکرات و دێموکراتەکان، هەڵەیەکی گەورەیە. کاریگەریی خراپی دەبێ لەسەر دروست‌کردنەوەی داهاتووی ئێران بەشێوەیەک کە وڵامدەر بێ. با هەموو لایەکمان، بە چاوی دەرفەت چاو لە جووڵانەوەی کورد و مەسەلەی کورد بکەین. ئێمە پێداگری دەکەین کە جووڵانەوەی کورد لە ئێران هەڕەشە نییە، نە بۆ دێموکراسی، نە بۆ وەحدەت نە بۆ دروست‌کردنەوەی ئێرانی داهاتوو. ئەوە نیزامی کۆماری ئیسلامییە هەڕەشەیە، هەڕەشەیە و مەترسییە بۆ سەر هەمووی ئەو فاکتۆرانە، بۆ هەمووی ئەو ویست و داخوازییانە کە کۆمەڵانی خەڵکی کورد بە دوایدا دەڕۆن.

لە کۆتاییدا جارێکی دیکە لەگەڵ خەڵکی کوردستان بەگشتی و لەگەڵ خەڵکی کرماشان، بێستوونەکەی کاک مووسا باباخانی، پەیمان نوێ دەکەینەوە کە ڕێبوارانی ڕێگای کاک مووسا، لە کرماشان و لەنێو حیزبی دێموکرات و لایەنەکانی دیکەدا زۆرن. ئەو جووڵانەوەیە هەرگیز بەچۆکدا نایە، خەبات و تێکۆشانی ئێمەی نەتەوەی کورد بەردەوام دەچێتە پێشێ و بۆ جارێکی دیکە ئەرک و، وەزیفەی خەباتکاران و تێکۆشەرانی بواری مەدەنی و جەماوەری لە هەمووی کوردستانی ئێران و لە کرماشان قورستر دەبێ، کە بە شانازییەوە، بە هەست بەو بەرپرسیارەتییەوە، بە بیرکردنەوە لە یەکڕیزییەوە ئەو خەبات و تێکۆشانە لە دژی کۆماری ئیسلامی و لەپێناو جێخستنی مافەکانی نەتەوایەتیی خۆمان بەردەوام بەرنە پێشێ.

بۆ هەموو لایەکتان داوای ساغ و سڵامەتی دەکەم، ڕوحی کاک مووسا باباخانی هەر شاد بێ، ڕێبواری ڕێگای هەر زیاد بێ و ئێوەش زۆر زۆر بەخێر بێن بۆ ئەو ڕێوڕەسمە.

سەرکەوێ کوردستان.

تاگی بابەت: وتەکانی کاک خالید عەزیزی لە ڕێوڕەسمی بەخاک‌سپاردنی شەهید مووسا باباخانی

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist