• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دادگای هەولێر و شەرەفی دادپەروەری

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/08/07
جۆری بابەت: سیاسی

مەنسوور مروەتی

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان و تێکۆشەرانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژێکی مێژوویی بوو. لەم ڕۆژەدا لقی دووی دادگای تاوانەکانی شاری هەولێر دوای دوو ساڵ و بەڕێوەچوونی پێنج کۆبوونەوەی دادگا، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ سێ تاوانباری سەرەکی و پێنج ساڵ بەندکرانی بۆ دوو تاوانباری دیکەی کەیسی تیرۆری شەهید قادر قادری، فەرماندەی دیاری حیزبی دێموکراتی کوردستان دەرکرد.

ئەگەرچی پارێزەرانی ئەم کەیسە هەموو هەوڵیان ئەوە بوو کە تاوانبارانی ئەم کردەوە تێرۆریستییە بەپێی ماددەی دوو لە بەندی حەوتی یاسای تێرۆر لە عێراق سزا بدرێن، چونکە خۆیان دانیان بەوەدا نابوو کە بە فەرمانی کۆماری ئیسلامی و لە بەرانبەر دوو میلیارد تمەن پارەدا ئەم تیرۆرەیان کردووە، بەڵام دادگا بەو ماددەیە دادگایی نەکردن. بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەکرێ بڵێین کە بڕیارەکەی دادگا بڕیارێکی مێژوویی بوو چونکە ئەم دادگایە بە درێژایی ئەم ساڵانەی کە سەدان کەس لە تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی باشووری کوردستان لە لایەن دەزگای تێرۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستوپێوەندیەکانیان بە شێوازی جۆربەجۆر تیرۆر کراون، تەنیا دادگایەکە کە بە پێکهێنانی چەندین کۆبوونەوەی دادگا و لێکۆڵینەوەی بەردەوام سزای بە سەر تاوانباران و تێرۆریستانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپاندووە. لەو ڕووەوە حوکمەکەی دادگای هەولێر جێگای ڕێز و ئافەرین پێ‌گوتنە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ کۆماری ئیسلامی لە ماوەی دەسەڵاتیدا زیاتر لە ٥٤٠ کردەوەی تیرۆریستیی لێ ئاشکرا بووە کە لەوەندە تێرۆرە زیاتر لە ٣٨٠ی لە هەرێمی باشووری کوردستان و بە دژی تێکۆشەرانی و ڕێبەرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و بە تایبەتی حیزبی دێموکرات کراون. بەداخەوە هەم ژمارەکە زۆرە و لەوەش بەداختر ئەوەیە کە لە زۆربەیان‌دا تێرۆریستەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران یا نەگیراون یان ئەگەریش کەسانێک گیرابێتن هیچکات تاوانباران نەدراونەتە دادگا و هیچ سزایەکیان بە سەردا نەسەپاوە. هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە دەزگای تیرۆری کۆماری ئیسلامی لەم هەرێمە بە کەیفی خۆی لە پیلانە نگریسیەکانی بۆ تێرۆری دژبەرانی خۆی بەردەوام بێ. بەڵام دەبوا لە جێگایەک ڕێگا لەم تیرۆریستانە گیرابا و یاسا یەخەی گرتبان. ئەگەرچی پاش ئەو ڕێژە زۆرەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان زۆر درەنگ بەڵام ئەم بڕیارەی دادگای هەولێر کۆتایی بەو چاوەڕوانییە هێنا و ملی تاوانبارانی گرت و سزاشی بەسەردا سەپاندن. ئەمەش خۆی کۆمەڵێک پەیامی باشیشی تێدایە:

یەکەم ئەوەی وا چاوەڕوان دەکرێ کە چیدیکە دامودەزگا تیرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی نەتوانن وەکوو پێشوو دەست بۆ ئەم جۆرە جینایەتانە ببەن و، ئەگەریش خەیاڵێکی وایان لە سەردا بوو، ترسی ئەوەیان لە دڵدا بێ کە کەشف دەبن و یاسا لییان خۆش نابێ. دووهەم ئەوەی ئەو کەسانەی کە لەو هەموو ئەو ماوەیەدا بۆ بڕە پارەیەک خەریکی خیانەت بە گەلەکەی خۆیان و هاوزمانەکانی خۆیان بوون دەبێ ترسی ئەوەیان لێ بنیشی کە ئەگەر ئاشکرا بوون و کەوتنە دەستی یاسا، ئەو بڕە پارەیە بایەخی ئەو سەرشۆڕییەی نییە کە، دەستی یاسا بیانکاتە قەفەسی دادگا و شەرمەزای دنیا و قیامەتیان بکا.

لە لایەکی دیکە یەکێک لە ئامانجەکانی ڕژیمی ئێران لەو تیرۆرانە جگە لە نێوبردنی تێکۆشەرانی سیاسیی ڕۆژهەڵات، دروست‌کردنی دۆخێکی ناخۆش و پڕ لە دڕدۆنگی لە نێوان خەڵکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تەنانەت ئەگەریش بۆی کرا دروست کردنی ئاڵۆزی لە نێوان خەڵکی ئەم دوو پارچەیەیە. ڕاستیەکەی ڕێژیمی ئێران تا ڕاددەیەکیش بەو مەرامەی خۆی گەیشتووە، چونکە خەڵکی ڕۆژهەڵات هەمیشە لەوە دڵپڕ و ناڕەحەت بوون کە بۆچی ڕۆڵەکانیان لە باشووری کوردستان بەو ڕێژە زۆرەوە تیرۆر دەکرێن و خەڵک و دەسەڵاتی باشوور دژکردەوەیەکی وایان لە بەرانبەر ئێراندا نییە. وە ئەوەش خۆی بێ متمانەییەکی بەرچاوی لە نێوان خەڵک و تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵات بە نیسبەت خەڵک و دەسەڵاتی باشووری کوردستان دروست کردووە، بۆیە دەکرێ بڵێین ئەم جارە گیران و سزادانی ئەم تیرۆریستانە هەستێکی هاوسۆزی باش لە نێوان خەڵکی هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و باشوور دروست دەکا و متمانەی خەوشدار کراوی جاران تا ئەندازەیەکی زۆر دەگەڕێنێتەوە.

خاڵێکی دیکەی ئەم باسە ئەوەیە کە هەموو لایەک هیوادار بین بەوەی کە بڕیار و هەڵوێستی لقی دووی دادگای تاوانەکانی شاری هەولێر ببێتە سەرەتایەکی باش بۆ وەگەڕخستنەوەی ئەو کەیسانەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە دەستی کۆماری ئیسلامی لەم هەرێمە ڕوویان داوە.

زیاتر لە ٣٨٠ کردەوەی تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە دژی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی، بارێکی قورسە بە سەر ئەم هەرێمەوە، بە دڵنییاییەوە ئەگەر ئەم کەیسانە ئەوەندەی بکرێ وەگەڕ بخرێنەوە، هەر دادگایەک کە بەدواداچوون و بڕیارەکەی وەکوو بڕیارەکەی دەزگای قەزایی ئەم جارەی هەرێم و حوکمەکەی وەکوو بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی هەولێر بێ، شەرەفێکی گەورە بۆ خۆی مسۆگەر دەکا، هەروا کە دادگای هەولێر و بە تایبەت لقی دووی ئەو میدالیای شەرەفەی لە بەرۆکی خۆی دا.

تاگی بابەت: مەنسوور مروەتی

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist