ناڕهزایهتیدهربرینهكانی خووزستان له ماوه‌ی ڕابردوودا و هاوكات پشتیوانیی پچڕپچڕ له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه له شاره‌كانی ته‌ورێز و تاران و كرماشان و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی ئێران جارێكی دیكه ئه‌و پرسیاره جهوههرییهمان ده‌خاته‌وه به‌رده‌م كه بۆچی سه‌ره‌ڕای دابڕانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران له ده‌سه‌ڵات، خۆپێشاندانه‌كان ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان لێ ناكه‌وێته‌وه؟ یان ڕوونتر بڵێین بۆچی نابنه هۆی سه‌رهه‌ڵدان یان به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی سیاسی؟
ئه‌و كه‌شه سارد و سڕ و بێهیواییه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری و كاتی ده‌نگدان و له ده‌ره‌نجامی ده‌نگدانه‌كاندا له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا دروست بوو، ئاماژه‌یه‌كی ڕوون بوو بۆ كۆتاییهاتنی هه‌ژمۆنی سیاسیی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا. خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كانی ساڵانی ٩٦ و ٩٨ و ١٤٠٠ و ئه‌و دروشمانه‌ی تێیاندا ده‌گوترانه‌وه، ویستی تێپه‌ڕین له كۆماری ئیسلامیی به‌ته‌واوی ده‌رخست، به‌جۆرێك كه بێزاری ده‌ربڕین نه‌بوون له باڵ یان لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵات به‌ڵكوو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حاكمییه‌ت هه‌مووی بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه قه‌یرانی به‌ڕێوه‌به‌ری له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رۆكی به كۆماری ئیسلامی گرتووه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا له‌ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌تی ئه‌تۆمی و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له وڵاتانی ناوچه به ڕاده‌یه‌ك ئاڵۆز بووه كه دووره‌دیمه‌نێكی ڕوون له سه‌قامگرتوویی لێ به‌دی ناكرێ. سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی كڕۆنا و نابه‌رپرسیاربوونی ده‌سه‌ڵات له ئاست ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی ڤاكسینی بیانی به‌جارێك بڕستی له خه‌ڵك بڕیوه و سه‌ره‌ڕای بێكاری و هه‌ژاری و هه‌ڵاوسان و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بوونه‌ته مایه‌ی بێزاری و نیگه‌رانیی جه‌ماوه‌ری.
بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی ڕوو بدا، پێویسته به‌ستێنه زه‌ینی و عهینییهكانی به ته‌واوی ئاماده بن و چیتر گوتاری حوكمڕانی بارته‌قای به‌رده‌وام بوونی سیستمی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئارایی نه‌بێ و له هه‌مان كاتدا دیسكۆرسێكی نوێی ئالترناتیڤ به‌ره به‌ره شوێنپێی خۆی له ناو چین و توێژه جۆراوجۆره‌كاندا بكاته‌وه. به چه‌شنێك كه وڵامێكی مژده‌به‌خش و لۆژیكی پێ بێ بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگانه‌ی كه سیستمی ئارایی ناتوانێ چاره‌سه‌ریان بكا. له هه‌مان كاتدا پێویسته دیسكۆرسی نوێ خاوه‌ن ڕێكخستنێكی گشتگیر و كراوه بێ كه زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر بتوانن خۆیانی تێدا ببیننه‌وه. بێگومان له‌و به‌ینه‌دا جه‌ماوه‌ری ناڕازی به‌راوردی تێچووی هه‌ر چه‌شنه ئه‌كتێكی شۆڕشگێڕانه ده‌كا و لێره‌دایه هێزی سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵات ده‌وری كارا ده‌گێڕێ و ده‌توانێ پڕۆسه‌ی گۆڕانكاریی شۆڕشگێڕانه دوا بخا یان له هه‌ندێ حاڵه‌تدا پهكیشی بخا.
كاتێك ده‌ڵێین ئێران له دۆخی شۆڕش دایه ده‌بێ هه‌موو ئه‌و ئێلێمانانه بدۆزینه‌وه كه بۆ ڕوودانی شۆڕش پێویستن. داڕمانی به‌ها فكری و ئیدئۆلۆژیكه‌كان، قووڵبوونه‌وه‌ی كه‌لێنی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات، سه‌رهه‌ڵدانی سیستمێكی نوێی نۆڕم و بایهخهكان، ناكارامه‌یی ده‌سه‌ڵات له چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگە و سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وتنی نوخبه‌یه‌كی سیاسیی بوێر و خاوه‌ن پلان كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی ڕوونی بۆ داهاتووی وڵات هه‌بێ و بتوانێ هێزی جه‌ماوه‌ر به ئاراسته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هان بدا، ڕه‌خسێنه‌ری كۆی به‌ستێنه زه‌ینی و عهینییهكانی شۆڕشێكی جه‌ماوه‌رین. دیاره نابێ ئه‌و ڕاستییه له‌بیر بكه‌ین كه ڕوودانی دیارده‌كان سه‌ره‌ڕای له‌ئارادا بوونی هۆكاره‌كان له زانستی مرۆیی‌دا پێچه‌وانه‌ی زانستی سروشتی حه‌تمی نین و له‌وانه‌یه له دوو دۆخی هاوشێوه‌دا، دوو دیارده‌ی هاوشێوه یان دوو ده‌ره‌نجامی هاوشێوه ڕوو نه‌ده‌ن.
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی باس كرا و خۆبواردن له ده‌ره‌نجامه پێشبینی نه‌كراوه‌كان، ده‌توانین هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئێستای ئێران بكه‌ین. ده‌یه‌ی هه‌شتا له ئێران‌دا ده‌یه‌ی كۆتایی ڕیفۆرمخوازی بوو. تا ئه‌و كاته‌ش به‌شێك له كۆمه‌ڵگە به هیوای پێكهێنانی ڕیفۆرم ئاماده‌ی یاری كردن له عه‌رسه‌ی سیاسی له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا بوو، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ڵبژاردن وه‌ك بژارده‌یه‌ك بۆ وه‌دیهێنانی گۆڕانكاریی نه‌رم و پله به پله سه‌یر ده‌كرا و ده‌بینین ڕیژه‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵك په‌نایان بۆ سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌برد. ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ساڵی ٨٨ و ده‌ستبردنی فراوان و سیستماتیك بۆ ده‌نگی ده‌نگده‌ران له لایه‌ك و قۆرغ كردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك به‌یتی ڕێبه‌ری و سپای پاسداران و هتد كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل و بێ هه‌ڵبژاردن به كرده‌وه هه‌موو جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕانییان به‌ده‌سته‌وه گرتووه له لایه‌كی تره‌وه، خه‌ڵكی ئێرانی له سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ڕیفۆرمخوازی بێهیوا كرد. دیاره بێهه‌ڵوێستی و ناكارامه‌یی باڵی ناسراو به ڕیفۆرمخواز له قۆناغه جۆراوجۆره‌كاندا له سه‌رده‌می خاتهمییهوه تا ڕووحانی و پاشه‌كشه‌یان له‌و دروشمانه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كردن به‌ته‌واوی ڕای گشتی به‌ره‌و دۆخی شۆڕش پاڵ پێوه‌نا.
كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می قۆرغكاریی زانیاری و میدیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تاندا كه به‌رهه‌می فراوانبوونی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی گرتن وه‌ك ماهواره و ئینتێرنێته، بۆ به مڵۆزمێك بۆ كۆماری ئیسلامی تا چیتر نه‌توانێ ڕاستیه‌كان بشارێته‌وه و ڕایه‌ڵه‌كانی ڕای گشتی له یه‌كدی بپچڕێنێ. له ئیستادا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌مكی تازه و به‌ها و نۆڕمی تازه‌ی هاوبه‌شیان له كۆمه‌ڵگادا به‌رهه‌م هێناوه كه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ سیستمی به‌ها و نۆڕمه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا ناته‌بان. ئه‌وه‌ش بۆته ئالترناتیڤێك به‌رامبه‌ر ڕوانینی ده‌سه‌ڵات بۆ پرسه جۆراوجۆره‌كان و به كرده‌وه ڕه‌واییه‌تی ڕێژیمی به ئامانج گرتووه و كه‌لێنی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك یه‌كێك له ئێلێمانه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری شۆڕش فراوان كردۆته‌وه. ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لای جه‌ماوه‌ر هاتوونه‌ته ئاراوه به‌راورد ناكرێ به ڕابردوو، واته چیتر جیهانبینیی تاكه‌كان له‌ژێر شه‌پۆلی میدیایی تاكلایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات شكڵ ناگرێ و سه‌رچاوه‌ی ههمهجۆر و فراوان بۆ ده‌سڕاگه‌یشتن به زانیاری و هه‌واڵ له‌به‌ر ده‌ست دان.
ناكارامه‌یی ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌وڵه‌ت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پرسه گرینگه‌كانی خه‌ڵك وه‌ك هه‌ژاری، بێكاری، دیارده دزێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌و دواییانه‌ش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كڕۆنا یه‌كی دیكه له‌و هۆكارانه‌یه كه زه‌مینه‌كانی وه‌دیهاتنی دۆخی شۆڕش به‌ڵگه‌مه‌ند ده‌كا. ده‌بینین زۆربه‌ی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كان له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی خراپیی باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك سه‌ریان هه‌ڵداوه و پاشان خواسته ئابوورییه‌كان به‌ره‌و خواسته سیاسییه‌كان ڕۆیشتوون. له خۆپێشاندانه‌كاندا ده‌بینین جه‌ماوه‌ری ناڕازی هۆكاری هه‌موو قه‌یرانه‌كان له گه‌نده‌ڵی و نابه‌رپرسیار بوونی سیستمی سیاسی‌دا كورت ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش به‌كرده‌وه واتای وه‌دیهاتنی به‌ستێنی عه‌ینیی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش ده‌گه‌یه‌نێ.
له‌وانه‌یه غایب بوونی نوخبه‌ی سیاسیی خاوه‌ن ستراتیژیی ڕۆژ و كاریگه‌ر، پاژنه ئاشیلی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری له ئێران‌دا بێ. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ریی ئێران به‌هۆی دووربوون له سنووره‌كانی ئێران بێ ئاگایه له ڕۆژه‌ڤی كۆمه‌ڵگە. كه‌ڵه‌كه بوونی بێزاریی جه‌ماوه‌ری و به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، زه‌مینه‌ی له‌دایك بوون و گه‌شه‌كردنی نوخبه‌ی ڕێبه‌ری ده‌ڕه‌خسێنێ. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ری له ده‌ره‌وه نه‌توانێ ڕێبه‌رایه‌تیی حه‌ڕه‌كه‌ته ئیعتیڕازییهكان بكا و ڕێكار و دروشمه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌ی داخوازییه جه‌ماوه‌رییه‌كان ڕێك بخا، له‌نێو خۆپێشانده‌ران و ناڕازییاندا ڕێبه‌ر و ڕێكخستن سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.