• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان و سیاسەتی داگیرکاریی کۆماری ئیسلامی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/08/07
جۆری بابەت: کۆمەڵایەتی

ئەم نووسینە پەڕژاوەتە سەر پرسی لەنێوبردنی سەرچاوە سروشتییەکان، ئاو و زەوی‌وزاری شار و گوندەکانی کوردستان بەتایبەتی لە ناوچەی لاجان و پیرانشار بە دەستی کۆمپانیاکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئیران]

 

کوردستان بە درێژایی مێژوو ناوچەیەکی پڕ پیت و خاوەن سروشتێکی جوان و دڵڕفێن بووە. ئەم هەرێمە مێژووییەوە بە ناوچەیەکی پڕ ئاو ناسراوە و شوێنێکی کشتوکاڵی و پڕبەرهەم بووە. بەڵام دەوڵەمەندیی کوردستان هەر لەسۆنگەی سەرچاوە زۆروزەوەندەکانی ئاوەوە نییە، بەڵکوو ئەم هەرێمە پڕە لە کانزا و کانگای بەردی جۆراوجۆڕی وەک زێڕ، گڕانیت و مەرمەریت و گونجاو بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری. هەرئەوەش وای‌کردووە هەمیشە چاوی تەماحی داگیرکەرانی دوور و نیزیکی بەسەرەوە بێ.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نەبوونی دەسەڵاتی کوردی و بەڕێوەبەریی خۆجێیدا و بەهۆی ڕوانگەی ئەمنیەتی و کۆلۆنیالیی کۆماری ئیسلامییەوە لە دۆخێکی خراپدا بەسەر دەبا. ئەگەر خەڵکەکەی کەمترین ماف و ئازادییەکانیان لێ زەوت کراوە، سروشت و ژینگەکەشی بەهۆی ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستی بەسەردا گیراوە. ئەوەندەی هەڵدەگیرێ و دەبردرێ –وەک کانگاکانی زێڕ و بەردەکانی بیناسازی- بەتاڵان دەبرێ، ئەوەندەی لە دەستیان دێ دارستانەکانی بەئانقەست ئاور تێبەردەدرێن و دەکرێنە زەویی سووتاو بۆ نیشتەجێ بوون و بەسەرهاتی ئاوەکانی کوردستانیش لە هەمووی تاڵتر کە لە خەڵک و ناوچەکەیان درێخ کردووە و بۆ شوێنەکانی دەرەوەی کوردستانیان ڕادەگوێزن.

لە چەند دەیەی ڕابردوودا دەیان بەنداو لە زێ و ڕووبارەکانی کوردستان هەڵبەستراون. خۆ ڕاستە لێدانی بەنداو ئەگەر کارناسانە و لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵک و ئێکۆسیستمی ناوچەکە بێ، زۆریش پێویست و بەکەلکە. بەڵام ئەو بەنداوانەی لە کوردستان لێ دەدرێن ڕوانگەی ئەمنیەتییان لەپشتە و ئاوە گلدراوەکانی پشتی بەنداوەکانیش نەک بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵیی ناوچە، بەڵکوو بۆ گەیاندنی ئەو ئاوە بە ناوچە ئیشکارۆیەکانی ناوەندی ئێران و پارێزگا تورک‌نشینەکانی ئەم وڵاتەیە. بەوەش زیان و خەسارێکی گەلێک زۆر و قەرەبوونەکراوەشیان بە ژینگەی کوردستان گەیاندووە.

یەکێک لە خەسارە گەورەکانی ئەم بەنداوانە لەڕووی زانستییەوە ئەمەیە کە کانزا ئاوییەکانی بن زەوی بەرەو خوارەوەی زەوی چوون و لە ئاستی نۆڕماڵ لایان داوە. زیانێکی دی ئەوەیە کە ئاوماڵشتی بن زەوی تێک‌دەڕووخێن و ئاوی ناوچەکانی دەوروپشتی دادەڕمێ و دواتر ویشکەساڵی ناوچەکە دادەگرێ و هەرێمەکە بەرەوڕووی مەترسیی بوومەلەرزە دەکاتەوە. کەمیی داهات و کۆچی بەناچاری خەڵکی گوندەکان بەرەو شارەکان و دابەزینی ئاستی بەروبوومی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لەو ناوچانەش چەند خەسارێکی دیکەی لێدانی بەنداوگەلەن کە بۆ مەبەستی ئەمنیەتی لە کوردستاندا لێ دراون.

وەک لە سەرەتادا باس کرا جیا لەو باسە گشتییە ئەم نووسینە باس لە کێشەی ئاو لە ناوچەکانی لاجان و پیرانشار دەکا. لەگەڵ ئەوەی ئەم ناوچەیە پڕئاو، بارانی و خاوەن کەشوهەوایەکی سازگار بووە، بەڵام ئێکۆسیستمی ناوچەکە بە لێدانی تونێل و بەنداوەکان گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووە، بۆ نموونە تونێلی بەنداوی کانی سێو بۆ دەریاچەی ورمێ.

تونێلی کانی سێو بۆ ورمێ کە لەسەر ڕێگای خۆی لێدراوە سەدان هێکتار زەویی ئەم دەوروبەرەی ویشک کردووە و بە هەموو تواناوە خەریکی ئاوهەڵکێشان و گواستنەوەیین. ئەو پیلانەی سپای پاسداران و ناوەندی ئەمنیەتییەکان چەندین شاخی ناوچەی پیرانشار بەرەو نەغەدەی وەکوو کێوی زاواکێو و زەوی و زاری ناوچەی لاجان و پیران و بەتایبەتی شوێنی مێژوویی هەزاران ساڵەی خورینج کە بە سەیرانگایەکی میللی سەیری دەکرێ کردووەتە ئامانج. هەر لەو سۆنگەیەشەوە خەڵکی ئاواییەکانی خورینج، زنوینجیان، کانی سێو و سۆغانلو مەترسیی بێ‌ئاوی و ئیشک‌بوونی زەوی و زار تەنگی پێ هەڵچنیون.

لە ئێستادا لێدانی ئەم تونێلە لەگەڵ ناڕەزایەتیی بەرینی ژینگەپارێزانی ناوچە بەرەوڕوو بۆتەوە، بەڵام ئەو ناڕەزایەتییانە لەلایەن کۆمپانیاکانی پڕۆژەکەوە کە سەر بە سپای پاسدارانن بێ وەڵام ماونەتەوە. بۆیەشە کە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی ناوچە لایان وایە سەرکەوتنی داوا و ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە لە گرەوی وەڕێ‌خستنی هەڵمەتێکی گشتییە بە بەشداریی هەموو چین وتوێژەکان و تێکڕای خەڵکی ناوچەی پیرانشار و دەوروبەر.

تاگی بابەت: سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان و سیاسەتی داگیرکاریی کۆماری ئیسلامی

بابەتی هاوشێوە

کۆمەڵایەتی

بەزایەچوونی ڕەنجی ١٢ ساڵە (خەسارەکانی سیستمی خوێندن لە ئێران)

ڕێکەوتی 2022-08-10
کۆمەڵایەتی

فێمینیزم و خەباتی نەتەوەیی هاوشان و هاوتەریب

ڕێکەوتی 2022-08-07
کۆمەڵایەتی

قەیرانی سەرەکیترین خواستەکان لە کۆمەڵگەی ئێران و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-08-07

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist