بەپێی ئەم بەڵگانەی كە لە بەر دەستی ویكی لیكس دان، دەركەوتوە كە ئێران به گەورەترین قاچاغچیی مادەی هۆشبەر لە جیهاندا دادهنرێ.
بهپێی زانیارییهکان ئەم وڵاتە بە بەردەوامی هەوڵی ناردنی بەربڵاوی مادە هۆشبەرەكان بۆ وڵاتانی عەڕەبیو وڵاتانی دیکهی دەدا.
ویكی لیكس هەروەها دەڵێ كۆمەڵێك لە كاربەدەستانی سپای پاسداران دەستیان لە عەمەلیاتی قاچاغی مادەی هۆشبەر دایەو بەپێی تێلێگرامێكی نهێنی كە لە ڕێكەوتی ١٢ی ژوئەنی ٢٠٠٩ لە باڵوێزخانەی ئامریكا لە باكوڕا نێردراوە، دەركەوتوە كە ڕێژەی ئەم بارە هێرۆئینانەی كە لە ئێرانەوە بۆ ئازەربایجان نێردراون لە ساڵی ٢٠٠٦دا تهنیا ٢٠ كیلۆ بووە، بەڵام تەنیا لە 3 مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩ ئەم ڕێژەیە گەیشتۆتە ٥٩ تۆن.
لەم تێلێگرامەدا هەروەها هاتووە كە بەپێی ڕاپۆرتە نهێنییەكانی پشكێنەرانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بۆ لێكۆڵینەوەی ئەم پەروەندەیە ئامادە كراوە، ئازەربایجان یەكێك لە ڕێگە سەرەكییەكانی قاچاغی ئەم هێرۆئینەیە كە لە تریاكی ئەفغانستان بەرهەم هاتووەو بۆ ئورووپا دهنێردرێ.
ئێران وەك گەورەترین كڕیاری تریاكی ئەفغانستانو یەكێك لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی هێرۆئین لە جیهان دایە. بە قسەی دیپڵۆماتە ئامریكایییەكان سەدی 95ی هێرۆئینی ئازەربایجان لە ئێرانڕا دابین دەكرێ. هەر بە پێی ئەم تێلێگرامە دیپڵۆماتیكەی كە ڕێكەوتی ٢٦ی سیپتامبری ٢٠٠٩ بڵاو كراوەتەوە، ئهوه هەمان ئەم هێرۆئینەیە كە لە ئازەربایجانەوە بەڕێی وڵاتانی ئورووپایی دەكرێ.
ههر بهپێی ئهو ڕاپۆرته تێلێگرامێكی دیكە لە ڕێكەوتی ١٥ی ئۆكتۆبری ٣٠٠٩ بڵاو كراوهتهوە كە لە گرووپی بەڵگەنامە نهێنییەكاندا ڕیزبەندی كراوه. لەم تێلێگرامەدا ئاماژە بە قسەكانی خەلەف خەلفووف، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئازەربایجان كراوە. ناوبراو گوتوویەتی: “دام و دەزگا ئەمنیەتییەكان لە ئێران بەرپرسیی سهرهکیی عەمەلیاتی قاچاغی مادوەی هۆشبەرنو ئەم قاچاغچییانەی كە لە لایەن كاربەدەستانی ئازەربایجانەوە گیراونو ڕادەستی ئێران دەكرێنەوە، پاش ماوەیەكی كەم دەسبەجێ لە زیندان ئازاد دەكرێن.”
كاربەدەستانی ئەفغانستان بە هاوتاكانی خۆیان لە ئازەربایجان ڕاگەیاندوە كە كاربەدەستانی ئەمنیەتی لە ئێران هاوكاریی قاچاغچییهکان دەكەن. بەپێی تێلێگرامە بڵاو كراوەكانی ویكی لیكس بەرپرسانی ئازەربایجان دهڵێن که بۆیان دەركەوتوە كۆمەڵێك لە بەرپرسانی دەزگای ئەمنیەتیی ئێران بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەستیان لە كڕینی تریاكو گۆڕینی بە هێرۆئیندا هەیە.
ئاماژهی ویکی لیکس به دهستتێداههبوونی ناوهنده ئهمنیهتیو نیزامییهکانی ئێران له قاچاغی ماددهی هۆشبهر له حاڵێک دایه که له نێوخۆی ئێرانیش کێشهی مادده هۆشبهرکانو ئێعتیاد به خهسارێکی زۆری گرینگی کۆمهڵایهتی دادهنرێ.
کارناسانی کۆمهڵایهتی دهڵێن پەرەسەندنی ئیعتیاد بۆتە قەیرانێكی گەورە لە ئێرانو هەرچەند كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندوە كە ئاماری موعتادەكانی ئەم وڵاتە ١ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار كەسە، بەڵام بەپێی ئاماری سهرچاوه سهربهخۆکان دەركەوتوە زیاتر لە ٤ میلیۆن كەس لەم وڵاتە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەكان بوون.
هەروەها سەدی ١٠ی موعتادەكانی ئێران لە ژنان پێك هاتووەو بە قسەی كاربەدەستانی ڕێكخراوی بێهزیستی، تەمەنی تووشبوون بەم مادانە لە ئێران گەیشتۆتە ١١ ساڵ.
لە ژماره ٦٧٣ ی رۆژنامهی “کوردستان”دا بڵاو بۆتهوه