• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

عەرەبستان و ئێران دوو رەقیب یان دوژمنی یەکتر!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/02/18
جۆری بابەت: سیاسی

لەدوای شۆرشی ساڵی ١٣٥٧ی ئێران کە بە شۆرشی ئیسلامی ناودێر کرا، دوو داواکاری سەرۆکایەتی جیهانی ئیسلام، یەکیان شیعە و یەکیان سوننە؛ دوو هێزی گەورەی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەراست هەروەها دوو بەرهەمهێنەری گەورەی نەوتی جیهان، یەکیان دوژمنی ئەمریکا و ئەویتریان دۆستی ئەمریکا واتا ئێران و عەرەبستان، پەیوەندی‌یەکانی نێوانیان توشی کێشە و گرفت هات.
شەڕی عێراق و ئێران
شەری نێوان ئێران و عێراق کێشەکانی قوڵترکردەوە، کاتێک لە ساڵی ١٣٥٩ عێراق شەری دژی ئێران راگەیاند و بەدرێژایی ٨ ساڵ شەرێکی ماڵوێرانکەر ناوچەکەیی گرتەوە، بەدرێژایی ئەو ٨ ساڵە عەرەبستان وەک هاوپەیمان هەم لەبواری ماڵی و هەم وەک پشتیوانی سەرەکی لەگەڵ عێراق بوو دژ بە ئێران.
کاتێک کە لە کۆتاییەکانی شەر واتە لە رێکەوتی٩ی گەلاوێژی ١٣٦٦ پۆلیسی عەرەبستان هێرشێکی بەرینی کرد بۆسەر حەجاجی ئێرانی کە زۆربەیان شیعە مەزهەب بوون و خۆپێشاندانیان کردبوو دژی عێراق و هاوپەیمانەکانی و لەئاکامدا ٢٧٥ حاجی ئێرانی بوونە قوربانی، ئەو رووداوە کێشەی نێوان ئێران و عەرەبستانی گەیاندە لوتکە.
بەڵام چەند ساڵ داوی شەری ئێران و عێراق و لەساڵی ١٣٧٠ حکومەتی ئەوکاتی سەدام حوسێن هێرشی کردەسەر کوەیت و داگیری کرد و داوی ئەو کارە هەڕەشەی لە عەرەبستانیش کرد کە دەست بەسەر ئەوێش‌دا دادەگرێ، هەر لەم کاتەدا بوو کە ئەو هێرشانە جێگای دۆست و دوژمنی گۆریی، پەیوەندی‌یەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی کەمێک باشتر کرد، ئەگەر تا ئەوکات عەرەبستان لە دژی ئێران بوو لەدوای شەری کوەیت پەیوەندی‌یەکانی عەرەبستان و ئێران کەمێک بەرەو باشتر چوو .
دوای ساڵی ١٣٧٦ و سەردەمی خاتەمی
کاتێک کە محەمەدی خاتەمی لە ساڵی١٣٧٦ بوو بە سەرۆک کۆماری ئێران، پەیوەندی‌یەکانی ئێران و عەرەبستان بەرەو باشتر چوو، چونکە خاتەمی و حکومەتەکەی بەدوای ئەوەدا بوون کە لە ناوچەکەدا دۆستانی ئێران زیاد بکەن و دوژمنانی کەم کەنەوە، لەو سەردەمەی کە خاتەمی هاتە سەر کار، لە عەرەبستانیش شاه عەبدوڵڵا ئیبن عەزیزش دەسەڵاتی گرتە دەست، لەو سات و وەختەدا واتە ساڵی ١٣٧٧ نرخی نەوت لە خوارەوە بوو و رێکخراوی ئۆپێک لەقەیران دابوو، هەربۆیە عەرەبستان و ئێران دەستیان کرد بە هاوکاری و چەند کاری هاوبەشیان پێکەوە کرد کە لەوانە کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت و هەناردەکردنی، دیاری کردنی نرخی نەوتی خاو و بردنەسەری بەهای نەوت بوو. ئەو کارانە وایکرد کە هەردوولا زیاتر لە جاران بیری ئیدۆلۆژیکی خۆیان وەلاناو چاویان بڕیە ئابووری، تا کار گەیشتە ئەوەی کە ئێران و عەرەبستان پەیمانی ئەمنیەتیشیان پێکەوە بەست.
رووخانی رێژیمی سەدام حوسێن
دوای ڕووخانی حکومەتی سەدام حوسێن لە عێراق بە دەستی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هاوکێشەیی پەیوەندی‌یەکانی عەرەبستان و ئێران دووبارە گۆڕانی بەسەر داهات، بەتایبەتی لەکاتی ڕووخانی سەدام حوسێن دا لە ئێران کەسێکی توندرەوی وەک ئەحمەدی نژاد لەسەر کار بوو، هەربۆیە سوپا و دامەزراوەکانی دیکەی سەربازی دەستی باڵایان هەبوو لە دیاری کردنی سیاسەتی حکومەت، هەربۆیە لەسەرەتاوە دوای ڕووخانی رێژیمی سەدام، ئێران و عەرەبستان بەشێوەی جیاواز هەوڵیان دا کە لە نەبوونی حکومەتێکی ناوەندی بە هێز لە وڵاتە، هەوڵ بدەن حکومەتێکی نزیک لە خۆیان لە عێراق‌دا بێننە سەر کار. ئەوان شەری تایفی و دینیان کردە گرینگترین چەک بۆ ئەوەی هەر کامیکیان هژموونی خۆی بسەپێنێ، ئاوری ئەو کارە تێکدەرانە وایکرد کە عێراق تا ئێستاشی لەگەڵ بێت نەیتوانیوە ببێتەوە حکومەتێکی بەهێز. شەری نێوان عەرەبستانی سونی و ئێرانی شیعە گواستراوە بۆ گۆرەپانی عێراقێکی وێران، بێ هێزی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە پڕکردنەوەی بۆشایی دەسەڵات دوای سەدام حوسێن، عێراقی کردە گۆرەپانی دەسەڵاتخوازی هێزە ناوچەیەکان، عەرەبستان راستەوخۆ پشتیوانی لە سوننی‌یەکانی عێراق کرد و لە لایەکی تریشەوە ئێران لەهەوڵ‌دا بوو کە هێزە شیعەکان دەسەڵاتی عێراق بگرنە دەست، ئەو شەرە ساردەی نێوان ئێران و عەرەبستان پەیوەندی‌یەکانی نێوانیانی خراپترکرد.
ئێران وەک هەرەشەیەک بۆ عەرەبستان
زیادبوونی نیگەرانی جیهانی لە بەرنامەیی ئەتۆمی ئێران، کێشەیەکی تری نێوان عەرەبستان و ئێران بوو. نیگەرانیەکانی عەرەبستان بە ئەندازەیەک بوو کە چەند جار شای عەرەبستان داوی لە ئەمریکا کرد کە هێرش بۆ ئێران بکات ، ئەو داواکاری‌یە نهێنیانە لەلایەن ماڵپەری ویکیلیکس کە بەشێکی زۆری بەڵگە نهێنییەکانی ٣٠ ساڵی رابردووی ئەمریکای ئاشکرا کرد بڵاوبۆوە. بەڵگەکان باسیان لەوەکردبوو کە سەفیری ئەمریکا لە عەرەبستان بە واشنگتۆنی راگەیاندبوو کە پاشای عەرەبستان عەبدوڵلا عەبدولعەزیز چەندین جا داوای لێ کردوە کە ئەمریکا دەبێ هێرش بکات بۆ ئێران‌و، بە گوتەی ئەو، سەری ئەژدیها لێ‌بکاتەوە.
بەهاری عەرەبی
دەستپێکردنی شەپۆلی نارەزایەتی‌یەکانی وڵاتانی عەرەبی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کێشەکانی نێوان عەرەبستان و ئێرانی قوڵتر کردەوە، پشتیوانی سەربازی حکومەتی عەرەبستان لە دەسەلات دارانی بەحرەین لەکاتی بەربەرەکانی دەگەڵ نارەزایە‌تی‌یەکانی ئەو وڵاتەدا و هەروەها پشتیوانی پێچەوانەی ئێران لە خەڵکی نارازی بەحرەین، کێشەکانی چەند هێندە قوڵتر کردەوە.
قەیرانی سوریە‌ش بە نۆرەی خۆی کێشەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی بەرەو قووڵتر بوونەوە برد، لە سوریە بە پێچەوانەی بەحرێن ئێران بوو بە پارێزەری حکومەت، عەرەبستانیش بوو بە پارێزەی دژبەران. لە ڕاپەرینی خەڵکی نارازی بەحرەین کە زۆربەیان شیعە بوون ئێران پاڵپشتی دژبەرانی حکومەتی کرد و عەرەبستان پشتیوانی لە حکومەت کرد، بەڵام لە سوریە هاوکێشەکان پێچەوانەبوو.
لەگەڵ هاتنەسەرکاری حەسەن روحانی و بەرنامەی تازەی بۆ سیاسەتی دەرەوە چاوەروان دەکرا کە پەیوەندی‌یەکانی ئێران و عەرەبستان بەرەو باشتر بچن، بەڵام بە پێچەوانەی چاوەروانی‌یەکان هیچ شتێکی نوێ ڕوی‌نەدا. هەرچەندە بەشێک لە سەران و سیاسەتمەداران لەوباوەڕەدا بوون کە حەسەنی روحانی لەگەڵ ئەحمەدی نژاد فەرقی هەیە، بەڵام مەلیک عەبدوڵڵا باوەری وابوو کە هیچ لە هاوکێشەکان نەگۆڕاوە و تەنها دم و چاوەکان گۆڕاون و لە کۆتایی‌دا روحانی فارسە و شیعەیە، کەواتە چ فەرق دەکات.
دەستی هاوکاری ئێران و ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی کێشمەکێشەکان و چارەسەرکردنی قەیرانی ئەتۆمی بە بڕوای زۆربەی چاوەدێران، عەرەبستانیشی وەک ئیسرائیل نیگەران کردوە. لە راستیدا عەرەبستان نیگەرانە لە گۆرانی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران و پێی‌وایە کە چارەسەری کێشەی ئەتۆمی ئێران لەلایەن رۆژئاوا و ئەمریکاوە دەبێتە هەرەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ژێئۆپۆلەتیکی ئەو وڵاتە.
سەرهەڵدانی داعش
سەر‌هەڵدانی داعش لە عێراق و پێشرەوی خێرا و خوێناوی ئەو گروپە نیگەرانی لە زیادبوونی کێشەی تایەفەکانی لە جاران زیاتر کرد. نوری مالکی سەرۆک وەزیری پێشووی شیعەی مەزهەبی عێراق و هاوپەیمانی ئێران، تاوانبارە بە پەراوێزکردنی سونیەکان لە عێراق و گەرمکردنی شەری تایفی لەو وڵاتەدا. دوای لاچوونی مالکی لەسەر دەسەڵات و هاتنە سەر کاری حەیدەر عبادی وەک کەسێکی میانەرەوی شیعە، رێگا هەموارتر بوو بۆ ئەوەی کە ئێران و عەرەبستان پەیوەندی‌یەکانیان بەرەو باشتر بەرن.
دوای مالیکی، خەونەکانی ئێران لەعێراق بەرەو کزیی رۆیی، بەڵام سەرەرۆیی‌یەکانی گروپە توندرەوەکان جارێکی دیکە وایی کردەوە کە ئێران و عەرەبستان ببنەوە ئەکتەرێکی دیکەی عێراق، بەڵام ئەوجارە بە پێچەوانەوە هەردووکیان بۆ دژایەتی تیرۆر پێكەوە دەستیان کرد بەکار. ئەوە کە ئێران فکری دەکردەوە کە بەتەنیا دەتوانێ لە عێراق حوکم بکات پێچەوانە دەرچوو، بۆیە ناچار پەنای بردە بەر عەرەبستان وەک ئەکتەرێکی سەرەکی ناوچەکە، چونکە ئێران خۆی لە ژێر هەرەشەدا بینیەوە. هەرچەند ئیستا هاوکێشەکان ناروونن، بەڵام لەراستیدا شەڕەکە بۆتە شەڕی بەرەی شیعە و سوننە کە عەرەبستان وەک جەمسەری سوننە و ئێران وەک جەمسەری شیعە لە شەرێکی ساردی ناوچەیی ڕۆڵیان هەیە و لق و پۆپەکانیشیان لە شەرێکی گەرمی خوێناویی‌دا.
نەوت و عەرەبستان
مەیدانێکی تری کێشەی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئۆپێکە. لە کاتی ئێستادا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، ئێران لە ژێر فشار دایە، عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی رێژەی هەناردەی نەوتی خاویی خۆیان زیاد کردوە و ئەوەش وایکردوە کە نرخی نەوت دابەزێ. عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لەنێو ئۆپێک دەیانهەوێ بە زیادکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و ناردنی بۆ بازار کەسری بودجەی خۆیان قەرەبوو بکەنەوە . ئێران پێ وایە کە ئەوە پلانێکە دژی ئەو کە لەلایەن عەرەبستانەوە سەرپەرشتیاری دەکرێت.

ئاکام:
کاتێک کە حکومەت لە ئێران گۆراوە یان کێشە ناوچەیی‌یەکان بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هەر دوو وڵات، ئەوە پەیوەندی ئێران و عەرەبستان نزیک بوونەوەی بەخۆیەوە دەبینێت، دەنا عەرەبستان و ئێران دوو رەقیب و دوژمنی ژێر بەژێری یەکترن. زۆتر وەک دوو رەقیب دەبینرێن تا دوو رەفیق.
بەڵام بۆ عەرەبستان هێندە گرینگە لەناوچەکەدا؟
ــ عەرەبستان گەورەترین بەرهەم هێنەر و هەناردەکەری نەوتی دنیایە. ئەو ولاتە ئێستا رۆژانە ٨ میلیۆن بۆشکە نەوت بەرهەم دێنێ. لەگەڵ ئەوەشدا عەرەبستان زۆرترین عەنباری ژێر زەوی نەوتی خاوی هەیە لە جیهاندا .
ــ عەرەبستان بە ئەکسەریەتی سوننی، ئەکتەرێکی دیاری رۆژهەڵاتی نێوەراستە.
ــ عەرەبستان لانکەی لەدایک بوونی ئیسلامی وەهابی( ئیسلامی توندرەو) دادەنرێت، لە گرینگترین پەرەستگاکانی جیهانی موسولمانان لە عەرەبستانە( مەککە و مەدینە).
ــ بودجەی سەربازی عەرەبستان ئەوەندە زۆرە کە عەرەبستانی بردۆتە ریزی چوارەم لە جیهاندا. لە ریزبەندەکەدا ئەمریکا یەکەم و روسیە دووەم و چین سێ‌یەم جێگایان گرتووە. لەلایەکی دیکەوە عەرەبستان یەکێکە لە هاوپەیمانە گرینگەکانی جیهانی رۆژئاوا. بودجەی سەربازی عەرەبستان ٦٠ میلیارد دۆلارە کە بەبەراورد لەگەڵ ئێران‌دا، ١٠ بەرامبەر زیاترە.
لە ژماره‌ ٦٧٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist