بزووتنه‌وه‌ی نوێی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نزیكه‌ی هه‌شت ده‌یه دوای كۆماری كوردستان سه‌ره‌ڕای بڕینی هه‌وراز و نشێوی زۆر و دانی ده‌یان هه‌زار شه‌هید و كه‌مئه‌ندام، به‌خشینی توانا و وزه‌ی لانیكه‌م سێ به‌ره له لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ندكران و له سێداره‌درانی هه‌زاران تێكۆشه‌ری كورد، كۆچی نه‌خوازراو و تاراوگهنشینبوونی ده‌یان و بگره سه‌دان هه‌زار كه‌س، زیانێكی مهزندهنهكراوی ئابووری و … له كرده‌وه‌دا له گه‌یشتن به ئامانجی ڕزگاریی خاكی كوردستاندا ناكام ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م دیمه‌نه كورتكراوه و تراژیكه بێگومان ده‌بێ خێرا ئه‌م پرسیاره له مێشكی هه‌ر مرۆڤێكی كورددا بخوڵقێنێ كه هۆكاره‌كانی ئه‌م ناكامییه چن؟ ئایا داگیركه‌ر زۆر به‌هێز و خاوه‌ن پلان بووه؟ له‌م پێوه‌ندییه‌دا لاوازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كورد كامانه‌ن؟ ئایا دوای ئه‌م هه‌موو ناكامییه، كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كۆی لایه‌نه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌ی كورد له به‌ر ئاوێنه‌ی ئه‌م دیمه‌نه تراژیكهدا ڕاوه‌ستن و بیرێكی قووڵ له داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌نه‌وه؟
بێگومان وڵامی ئه‌م پرسیارانه پێویستیی به هه‌ڵدانه‌وه و وه‌رددانه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و ماوه دوورودرێژه و حەوجێی به خهسارناسییهكی قووڵی بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه، كه ڕه‌نگه له توانای ئه‌م نووسینه‌دا نه‌بێ؛ به‌ڵام لێره‌دا هه‌وڵ ده‌درێ هه‌رچه‌ند به كورتیش بووه تیشكه ئاوڕێك له گرنگترین هۆكاره‌كان بدرێته‌وه. دیاره ئامانج ئه‌مه‌یه كه لەژێر تیشكی خهسارناسییهكی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن.
گوتاری ئێرانگه‌رایی و ململانه‌ی ئیدیۆلۆژیك
بزووتنه‌وه‌ی كورد و پارته سیاسییه پێكهێنه‌ره‌كانی له دوای هه‌ڵوه‌شانی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد ( ك.ژ.ك)ه‌وه له ژێر ناوی ڕیالیسمی سیاسی‌دا، واته ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه كه پرسی كورد گرێدراوی دۆخی سیاسیی ئه‌م وڵاتانه‌یه كه كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، به‌كرده‌وه له لێكدانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هاوكێشه‌ی زاڵ به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا (هاوكێشه‌ی داگیركه‌ر و داگیركراو) دوور كه‌وته‌وه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه داگیركه‌ر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌لماندوویه‌تی كه به هیچ شتێك جگه له تواندنه‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌یه‌كدا به ناوی ئێران كه شوناسه‌كه‌ی بریتییه له شوناسی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ڕازی نه‌بووه و نابێ. ته‌نانه‌ت ڕه‌وته جۆراوجۆره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندییه‌كانی تارانیش له‌م خاڵه‌دا كه دژایه‌تیی هه‌رچه‌شنه هه‌وڵێكی كورد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی بكه‌ن و به هێڵی سووری بزانن، هاوڕای ده‌سه‌ڵاتن. هه‌رچه‌ند له‌و قۆناخانه‌دا ڕێكخراوه‌كانی گۆڕه‌پانی كوردستان له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه حیزبی دیمۆكرات ته‌نیا داوای خودموختارییان ده‌كرد. به واتایه‌كی ساده‌تر له‌لای داگیركه‌ر هیچ جیاوازییه‌كی نییه كه ئامانجی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی ژێرچه‌پۆك چییه. چونكه له‌لای ئه‌و كه خۆی كردووەته خاوه‌نی خاك و دانیشتووانی وڵاتی داگیركراو هه‌رچه‌شنه هه‌وڵێكی نه‌ته‌وه‌ی ژێرچه‌پۆك له پێناوی ماف و ئازادی و سه‌روه‌رییدا به هێڵی سوور داده‌نرێ. كه‌واته زۆر به ڕوونی ده‌كرێ بگوترێ كه بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌م خاڵه هه‌ستیاره‌دا كه پێناسه‌یه‌كی ڕوون له هاوكێشه‌ی كورد و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی تاران به‌ده‌سته‌وه بدا، كه‌مته‌رخه‌م بووه یان ئه‌وه كه خۆپارێزیی كردووه.
خه‌سارێكی دیكه بزووتنه‌وه‌ی كورد كه ئه‌ویش تا ڕاده‌یه‌كی زۆر گرێدراوی لێكدانه‌وه‌ی گرێدراویی پرسی كورد و دۆخی سیاسیی ئێرانه، بریتییه له‌و دابه‌شبوون و ئه‌و ململانێ جۆراوجۆره ئیدیۆلۆژیكیانهی بوونه مایه ناكۆكی و ناته‌بایی و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی نێوخۆیی له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی كورد. ئه‌مه جگه له‌وه كه له درێژایی ئه‌و چه‌ند ده‌یه‌یه‌دا سه‌دان و بگره هه‌زاران تێكۆشه‌ری كورد له ژێر كارتێكه‌ریی به تایبه‌ت ئیدیۆلۆژیی چه‌پ له ئێران‌دا ته‌نانه‌ت دژایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی كوردیشیان كردووه.
ده‌ردی مێژوویی ناكۆكی و نایه‌كگرتوویی
ناكۆكی، ناته‌بایی، دابڕان و پارچه‌پارچه‌بوون و له هێندێك قۆناخ‌دا شه‌ڕ و ململانه‌ی ماڵوێرانكه‌ر و هیواكوژ چ له نێوان ڕێكخراوه سیاسییه‌كاندا و چ له نێوخۆی زۆربه‌ی ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، خه‌ساری یه‌كجار گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووەته‌وه كه به كورتی ده‌توانین به‌م شێوه‌یه ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین: چاندنی تۆوی بێهیوایی له‌نێو كۆمه‌ڵگه كوردستاندا، دروستكردنی هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانی له لای تاكی كورد و كه‌لكی جۆراوجۆری ئامرازییانه‌ی داگیركه‌ر له پێناوی ڕووخاندنی كه‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی تاكی كورد و لاوازكردنی بزووتنه‌وه‌دا.
به‌م چه‌شنه ده‌كرێ بگوترێ كه ناكۆكی و ناته‌بایی و پارچهپارچهبوونهكان كه به‌داخه‌وه ئێستاش -هه‌رچه‌ند لاوازتر له پێشوو- دووره‌دیمه‌نی یه‌كگرتووییه‌كی دڵخواز و جێگای هیوایان له ته‌مومژدا هێشتووەته‌وه و وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره نێوخۆییه‌كانی به ئامانج نه‌گه‌یشتنی بزووتنه‌وه دێته ئه‌ژمار.
پلانی داگیركه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان و قۆناخه‌كاندا به به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی سه‌ركوتی سه‌خت و خوێناوی، سیاسه‌تی ده‌سته‌مۆكردنی شوناس‌خوازیی كورد، تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ڵاواردنی ئابووری و… ویستوویه‌تی نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی كورد بنبڕ بكا، به‌ڵكوو شوێنه‌وارێك له شوناسێك به ناوی كورد له كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا نه‌هێڵێ. ڕاسته داگیركه‌ریش نه‌یتوانیوه ئامانجی سه‌ره‌كیی خۆی بپێكێ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م ڕاستییه قبووڵ بكه‌ین كه لانیكه‌م توانیویه‌تی یه‌كه‌م: بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی له مه‌یدانی چه‌كداریدا تووشی پاشه‌كشه و زهوینگیربوون كردووه. دووه‌م: ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی بەرەوڕووی تێچوویه‌كی قورسی مرۆیی و ئابووری كردووە و خه‌سارێكی قورسی له زمان، فه‌رهه‌نگ و ته‌نانه‌ت سایكۆلۆژیی دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوه و دەیان ساڵ پێویسته تا قه‌ره‌بووی ئه‌م خه‌سارانه بكرێته‌وه.
بێجگه له‌م خه‌سارانه له ئاكامی پیلانی ده‌یان ساڵه‌ی جێگۆڕكێی دانیشتووان له ناوچه هاوسنووره‌كانی نێوان كوردستان له‌گه‌ڵ ناوچه توركنشینهكاندا تۆوی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سنووریی له نێوان كورد و توركدا چێنراوه. به‌داخه‌وه دووره‌دیمه‌نێكی ئاشتییانه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه چاوه‌ڕان نه‌كراوه.
دۆخی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
بێگومان بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به ئامانجی دیاریكراوی خۆی نه‌گه‌یشتووه، بێ ده‌سكه‌وتیش نه‌بووه. خۆڕاگریی مێژوویی له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ردا، شوێندانه‌ریی ڕێژه‌یی له سه‌ر بیروڕای گشتیی خه‌ڵك له بۆنه جۆڕاوجۆرهكاندا، هه‌وڵدان بۆ بووژاندنه‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و دروستكردنی پێگه‌یه‌كی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تی -هه‌رچه‌ند تا ڕاده‌یه‌كی زۆر حیزبی- ژماره‌یه‌ك له‌و دهسكهوتانەن كه ده‌كرێ قامكیان له‌سه‌ر دابنرێ. له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وانه‌شدا ئه‌م بزووتنه‌وه كه‌مایه‌سیی گه‌ورەشی هه‌یه كه پێویسته ببینێرن و بۆ نه‌هێشتنیان هه‌وڵی به‌كرده‌وه بدرێ.
له ڕوانگه‌ی منه‌وه سه‌ره‌كیترین كهمایهسییهكانی بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بریتین له: پارچه‌پارچه‌یی له بواره‌كانی ڕاگه‌یاندن، ڕێكخراوه‌یی، سیاسی، دیپلۆماسی، نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی، لاوازیی دیمۆكراسیی نێوخۆیی، نه‌بوونی گوتارێكی هاوبەش، خوڵانه‌وه له‌نێو بازنه‌ی گوتاری دیمۆكراتیزه‌كردنی ده‌سه‌ڵات له تاران، لاوازیی كولتووری پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن، جێگربوونی درێژماوه له قووڵایی خاكی باشووری كوردستاندا و نه‌بوونی به‌دیلی هاوچه‌رخ بۆ درێژه‌ی چالاكیی چه‌كداری.
شه‌پۆلی ڕوو له گه‌شه‌ی شوناسخوازی و چالاكییه فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نییه‌كان
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناكامی و تێچوو و خه‌ساره جۆراوجۆره‌كانی ژێرده‌سته‌یی كورد و داگیركراویی خاكی كوردستان، ترووسكایی ڕزگاریی كوردستان ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌ر كات له ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی شوناس‌خوازیی تاكی كورد، سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتێكی به‌رینی چالاكیی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به‌دی ده‌كرێ.
به‌تایبه‌تی له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌م ڕه‌وته به‌هێزه شوناسخوازانهیهدا كه له هه‌ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به خێرایی له گه‌شه‌كردندایه، خستنه‌ڕووی پێناسه‌یه‌كی شیاو له هاوكێشه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و تاران له لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌وه خۆڕێكخستنهوهیهكی شیاو و وڵامدرهره له ئاستی بزووتنه‌وه‌ی كورد له پێویستییه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی حیزب و ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
چونكه زۆر به ڕاشكاوی ئه‌م دۆخه كه ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی تێدان به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاستی پێویستییه‌كانی ئێستا و داهاتووی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستاندا نییه. لانیكه‌م له پازده ساڵی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕۆژانه ئه‌م چاوه‌ڕوانییه به‌جێیه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردۆته‌وه كه هه‌رچی زووتر نێو ماڵی كوردان ڕێك بخه‌ن و له‌ژێر ساباتێكی گشتگیری نه‌ته‌وه‌ییدا كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌مترین هه‌نگاوی شیاو له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند ڕه‌وتی یه‌كگرتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیمۆكرات دوای پرۆسه‌یه‌كی دوورودرێژ هێندێك ترووسكایی لێ به‌دی ده‌كرێ و ناوه‌ندی هاوكاریی لەنێو چەند حیزبی ڕۆژهه‌ڵات دامه‌زراوه، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینرێ تا هاتنه دیی چاوه‌ڕوانی و ویستی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگه مه‌ودایه‌كی زۆر ماوه.
دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی (ده‌وڵه‌تی تاراوگه)
له‌ژێر تیشكی ئه‌م كورته خهسارناسییهی خرایه به‌ر چاو، پێویستیی مێژوویی بونیاتنانی دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كه ببێته ناوه‌ندی بڕیار و ڕێبه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له هه‌ر كات هه‌ست پێ ده‌كرێ. له ڕوانگه‌ی منه‌وه بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ یه‌كه‌م: له قۆناخی ئێستادا چاوه‌ڕوانیی لێ ده‌كرێ ستراتیژی و گوتارێكی یه‌كگرتوو و بابه‌تییانه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ دۆخی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌ڵاڵه بكا. دووه‌م: ببێته ساباتێك بۆ ئه‌وه‌ی هێز و توانای ماددی و مرۆیی كورد له‌م به‌شه له كوردستاندا له‌م پەڕشوبڵاوییه ده‌رباز بكا و له جێیه‌ك كۆیان بكاته‌وه و ئۆرگانیزهیان بكا. سێیه‌م: به هێنانه ئارای میكانیزمگه‌لێكی دیمۆكراتیك و سه‌رده‌میانه ببێته ناوه‌ندی بڕیار بۆ بزووتنه‌وه. چواره‌م: له ئێستاوه كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكاته خاوه‌ن به‌دیلێكی ناسراو و خاوه‌ن ئه‌زموون بۆ قۆناخی دوای ڕزگاری.
بونیاتنانی دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی (یان ده‌وڵه‌تی تاراوگه) جیاواز له‌مه كه خه‌باتی ئێمه تووشی وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی ده‌كا، ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی هه‌رچی زیاتری ڕه‌وتی شوناس‌خوازیی وه‌ك هێزێكی له‌بڕانه‌وه نه‌هاتوو بۆ ڕزگاری و پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ڕزگاركراو.