• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

حیزبی دێموکرات و ڕوانگەی بۆ هەڵبژاردنەکان لە ئێراندا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/06/24
جۆری بابەت: سیاسی

مەنسوور مروەتی

هەرچەندە کە هەڵبژاردنەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی زۆر جاران لە مانای ڕاستەقینەی خۆی بەتاڵ بوون و هیچکات پێوەرە دێموکراتیکەکانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و نیشتمانیی تێدا نەبووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حیزبی دێموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی دوگم و داخراو نەیڕوانیوەتە هەڵبژاردنەکان. حیزبی دێموکراتی کوردستان هەوڵی داوە چەندی بۆ بکرێ کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەکان هەبێ و لەو هاوکێشەیەدا بیروبۆچوونی خەڵکی کوردستانی تێدا بەرجەستە بێتەوە. تەنانەت لە یەکەم دەورەی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی لە ٢٤ی ڕەشەمەی ٥٨ کە مەجلیسی شورای میللیی پێ دەکوترا، حیزبی دێموکرات تێیدا بەشداریی کرد و لە نزیک بە تەواوی شارەکانی کوردستان کاندیداکانی حیزبی دێموکرات سەرکەوتن. هەرچەندە ئەو هەڵبژاردنە لە کوردستان هەڵوەشایەوە و نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک نەیانتوانی بچنە مەجلیس. لە یەکەم هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرەگان کە ئەوکات مەجلیسی موئەسەسانی پێ دەگوترا دوکتور قاسملوو و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەنگی زۆرینەی خەڵک لە پارێزگای ورمێ بۆ ئەو مەجلیسە هەڵبژێردرا کە ئەوەش هەر هەڵوەشایەوە و رێگە نەدرا دوکتور قاسملوو بچێتە تاران. لە پاش ئەوە حیزبی دێموکرات لە ڕوانگەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیەوە بە ناقانوونی ناسرا و ڕووداوەکانی ئەوکاتی کوردستان و هێرشی حکوومەتی ناوەندی بۆ کوردستان بە تەواوی ئەو بوارەی داخست. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە حیزبی دێموکراتی کوردستان هەوڵی داوە لە کوێ پێی باش بووبێ ڕۆڵ و ئەرک بۆخۆی دیاری بکا و کاریگەری لە سەر ئاکامی هەڵبژاردنەکان دابنێ.

لە هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ساڵی ٧٢دا کە ڕەقابەتی نێوان هاشمی ڕەفسەنجانی و ئەحمەدی تەوەکولی کەوتە دەوری دووەم، حیزبی دێموکرات داوای لە خەڵکی کوردستان کرد کە لە بەرانبەر هاشمی ڕەفسەنجانیدا ڕەئی بە تەوەکولی بدەن. هۆکارەکەشی بۆ هەموو ئەو جینایەتانەی ڕەفسەنجانی لە کوردستان و بە تایبەت تیرۆری ڕێبەرانی کورد دەگەڕایەوە کە بە پلان و پیلانی ناوبراو بەڕێوە چوون. ئەوە بوو کە ڕەفسەنجانی لە کوردستان شکستی خوارد و خەڵک دەنگیان بە ئەحمەد تەوەکولی دا کە لەڕاستیدا دەنگی نا بە ناوکی دەسەڵات بوو.

دواتر لە هەڵبژاردنەکانی دەوری شەشەمی مەجلیس و دەوری یەکەمی شورای شار و گوندەکان کە لە ماوەی ساڵێکدا بەڕێوە چوون، حیزبی دێموکرات داوای لە خەڵک کرد کە لەنێو کاندیداکاندا کە ئەو کات هەندێ کەسی باش و خەڵک خۆشەویست تێیدا بەشدار بوون، چ لە شوڕاکان و چ لە کاندیداکانی مەجلیسدا ئەگەر کەسانی باش و خەڵکی هەبوون دەنگیان بدەنێ و هەوڵ بدەن بۆ خزمەتی شار و گوندی خۆیان کەڵکی لێ وەربگرن. تەنانەت لە پاش هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شەشەم نوێنەرە کوردەکان لە سەر هاوفکری و ڕاسپاردەی حیزبی دێموکرات فراکسیۆنێکیان بە ناوی فراکسیۆنی نوێنەرانی کورد پێک‌هێنا کە لە کوردستان ئەزموونێکی تازە بوو کە دەکرێ بگوترێ پێوەندییەکی باش لە نێوان بەشێکی زۆر لە نوێنەران و خەڵکی حەوزەی هەڵبژاردنەکەیان پێک بێنێ. بەڵام دواتر پاش کۆتایی ئەو دەورەیەی مەجلیس زۆربەی هەرەزۆری ئەو نوێنەرانە بۆ دەورەی داهاتوو لە لایەن شوڕای نیگابانەوە شیاو بوونیان ڕەد کرایەوە. لەم پازدە ساڵەی ڕابردوویشدا و بە تایبەت دوای زەق‌بوونەوەی زیاتری کێشەی نێوان باڵەکانی کۆماری ئیسلامی، حیزبی دێموکراتی کوردستان پێی وابووە کە ناکرێ لەو بوارە غافڵ بێ و دەبێ هەوڵ بدرێ لە کوێ بۆی ڕەخسا لەو کەلێنانە بۆ بە چالش کێشانی سیستمی ویلایەتی فەقیهـ کەڵک وەربگرێ. نموونەی بەرچاوی ئەمە هەڵوێستی حیزبی دێموکرات بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ساڵی هەشتاوهەشت بوو کە پێشهاتەکانی ئەو هەڵبژاردنە دەنگدانەویەکی جیهانیی هەبوو و دەرەنجامێکی لێ کەوتەوە هەتا ئێستاش حکوومەت لێی دەرباز نەبووە.

لەو هەڵبژرادنەدا کە بە تەقەلوب و دزینی دەنگی دوو کاندیدای سەر بە باڵی ڕێفورمخواز واتە مەهدی کەڕووبی و میرحوسەین مووسەوی، مەحموودی ئەحمەدی نژاد لە سندوقەکانی رەئێ هێنرایە دەرێ، حیزبی دێموکراتی کوردستان هەڵبژاردنەکانی بایکۆت نەکرد و داوای لە خەڵکی کوردستان کرد کە دەنگ بە یەکێک لە کاندیدا ڕێفورمخوازەکان بدەن.

لەگەڵ ئەوانەشدا زۆر جارانیش حیزبی دێموکرات پێی وابووە کە دەنگدان ناتوانێ هیچ کاریگەرییەک لە سەر وەزعی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵک دابنێ و دوای کردوە کە خەڵک وەکوو نافەرمانیەکی مەدەنی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن.

هەموو ئەوانەی کە باس کرا چەند نموونەیەکن لە کارتێکەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندی لە گەڵ هەڵبژاردنەکانی ژێر سیستەمی کۆماری ئیسلامی، کە لە هەموویاندا حیزب هەوڵی داوە بە خوێندنەوەیەکی واقعبینانە هەڵوێست بگرێ. خاڵی سەرنجڕاکێش لە سیاسەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم بوارەدا جیا لە نەفسی هەڵبژاردنەکان ئەوە بووە کە پێویستە کار بۆ ئەوە بکرێ کە تەنانەت لەم مەیدانەشدا کەڵک لەم دەرفەتانە وەربگیرێ و ڕیزەکانی خەڵک و حیزبی دێموکرات هەرچی زیاتر یەکگرتووتر و یەکڕیزتر بکا.

دوایین نموونە بۆ ئەمە، یەکدەنگ بوونی خەڵک و حیزبەکانی کوردستان و چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ بایکۆتی دوازدەهەمین دەورەی سەرکۆماری لە ٢٨ی جۆزەردانی ئەوساڵ‌دایە. هەڵبژاردنێک کە زیاتر لە هەمیشە لە مانای ڕاستەقینەی خۆی بەتاڵە.

تاگی بابەت: حیزبی دێموکرات و ڕوانگەی بۆ هەڵبژاردنەکان لە ئێراندامەنسوور مروەتی

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist