• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

من و ڕۆژنامەی “کوردستان”

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/06/22
جۆری بابەت: سیاسی

د. کامران ئەمین‌ئاوە

به خۆشییەوە ژمارەی ڕۆژنامەی “کوردستان” زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتۆتە ٨٠٠. هەڵسەنگاندن و نووسینی میژوو و به‌سەرهاتی ڕۆژنامەی “کوردستان” لەسەرەتاوە تا ئێستا کارێکی ساکار نەبووە و پێویستی به کارێکی پسپۆڕانه لەلایەن کۆمەڵێک زانای ئەم بوارەوە بووە. وێرای ئەوەش لە نەبوونی ئارشیوێکی دەوڵەمەند توێژینەوەی زانستیی ئەم تەوەرە و شیکردنەوەی خاڵه بەهێز و لاوازەکانی پتر له ٧ دەیە کار و چالاکی “کوردستان”، کارێکی هاسان نییه.

وێرای چاپ و بڵاوبوونەوەی کۆی “کوردستان”ی سەردەمی کۆماری کوردستان (١٣٢٥-١٣٢٤ هەتاوی) لە لایەن بنکەی ژین لە ساڵی ٢٠٠٧ و، چاپخانەی دەزگای ئاراس لە ساڵی ٢٠١١، بە داخەوە ئارشیوێک لە “کوردستان” – ەکانی چاپی باکۆ، ئی ئورووپا و باشووری کوردستان پێش شۆڕشی ڕێبەندانی ٥٧ی هەتاوی لەبەردەستدا نییه و دابڕانەکانی نێو حیزب و بڵاوبوونەوەی “کوردستان” وەکو ئۆڕگانی چەندین باڵی دێموکراتیش کاری لێکۆڵینەوەکه هەتا ڕادەیەک ئاڵۆزتر دەکا.

لێرەدا ناچمه نێو قووڵایی بەسەرهات و چارەنووسی “کوردستان” و نووسەرەکانی که بەهۆی زەحمەت و چالاکیی ئەوان چرای ژیانی ڕۆژنامەی “کوردستان” پتر لە ٧ دەیە ڕۆشن ڕاگیراوە، تەنیا پێم خۆشه به کورتی ئاوڕێک له ئەزمونی هاوکاریی خۆم بە درێژایی نزیک به ١٢ ساڵ لەگەڵ ڕۆژنامەی “کوردستان” و هاندەری من بەرەو ئەو کارە بدەمەوە.

هەرچەند پێش دابڕانەکەی ساڵی ٢٠٠٦ یەک دوو وەرگێڕدراوێ خۆم سەبارەت به مێژووی کوردستان له “کوردستان مێدیا”دا بڵاوکردبۆوە، بەڵام هاوکاریی جیددی من لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٩. من بابەتێکی مامۆستای نەمر حەسەن قزڵجی -م به ناوی “هەست‌کردن قەدەغەیە” وەرگێڕایە سەر زمانی فارسی و لەگەڵ پێشەکییەکی کورت سەبارەت به ژیان و بەسەرهاتی مامۆستادا ناردم بۆ ڕۆژنامەی” کوردستان”. ئەو بابەتە له ژمارەی ٥٠٨ی “کوردستان” ڕێکەوتی ٢٠ ئاوریلی ٢٠٠٩ چاپ و بڵاو بۆوە. ئیتر لەو ساڵەوە تا ئێستا کەم و زۆر بەڵام بەردەوام هاوکاریی “کوردستان”م کردووە. هاندەری من بۆ ئەم هاوکارییە وەکو دۆستی حیزب، پێوەندی به دوو خاڵی سەرەکییەوە هەیە:

– یەکەم، زۆر جار نێوەڕۆکی بابەتەکانی من لە بواری سیاسەت، مێژوو، تەنانەت ستراتیژیی خەباتی نەتەوەیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەبایی لەگەڵ سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نەبووە، سەرەڕای ئەوەش، بێ شرۆڤه و کەم‌وزیادکردنێک له “کوردستان” دا بڵاو بوونەتەوە. من ئەو چەشنه هەڵسوکەوته بەرز دەنرخێنم و هیوادارم بەرپرسانی ئەو ڕۆژنامەیە درێژە به‌م سیاسەتە بدەن هەتا “کوردستان” بتوانێ شوێنی ڕەنگدانەوەی بیروهزری جیاواز و ڕەنگاوڕەنگ بێ. ڕێزگرتن و ڕێ‌پێدان به بڵاوبوونەوەی بیروڕای جیاواز یاریدەدەری گەشەسەندنی بیر دێموکراسیخوازی و تەمرینی دێموکراسی له حیزب و کۆمەڵگە دەبێت.

– دووهەم، لەو ماوەیەدا سەرنووسەرانی ڕۆژنامەی “کوردستان”یش به چەشنێک هاندەرم بوون بەرەو هاوکاری کردن لەگەڵ “کوردستان”. بەڕێزان کاک قادر وریا، خاتوو کوێستانی فتووحی و کاک عەلی بداغی به هەڵسوکەوتی خۆیان توانیویانه ڕۆڵی ئەرێنییان لە ڕاکێشانی کەسانی ناحیزبی بۆ هاوکاری لەگەڵ “کوردستان” هەبێ. کاک قادر وریا نەک هەر وەک چالاکێکی حیزبی، بەڵکوو وەک بیرمەند و نووسەرێکی به توانا و تەنانەت وەک دۆستێکی خۆشەویست ڕۆڵێکی باشی لەم پێوەندییەدا گێراوە. بەم حاڵەش سەرەتای کاری جیددی من لەگەڵ “کوردستان” دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێک کە خاتوو کوێستان فتووحی بەرپرسی “کوردستان” بوو. کوێستان له کاری ڕۆژنامەوانیدا کەسێکی جیددی، بەرپرس، گەلێک هەستیار و ووردبینە، تەنانەت بۆخۆیشی قەڵەمێکی تیژ و بەهێز، به هەستێکی قووڵی ژنانەوە هەیە. بۆ من گەلێک جێی خۆشحاڵی بوو که ژنێکی ئاوا “قائم به ذات” بەرپرسی ئۆرگانی ناوەندی حیزبی دێموکراته و هەموو کات و ساتی خۆی له خزمەتی حیزب و نەتەوەکەی دادەنێ. پێداگری لەسەر بیرو بۆچوونی سێکولار و دێموکراسی‌خوازانه، بەرگری لە ماڤی ژنان و سووربوون له به‌شداری ژنان له کار و چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی له کۆمەڵگایەکی “پیاوسالار”دا – که حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش به چەشنیک دەگرێتەوە، له خاڵه سەرنجڕاکێشەکانی کەسایەتیی کوێستان بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئەو وەکوو بەرپرسی ئەم ڕۆژنامەیە بوو.

لەو کاتەوەش کە کاک عەلی بداغی بۆتە بەرپرسی ڕۆژنامەی “کوردستان”، من شایەدی چالاکی و ماندوویی‌نەناسی و بەرپرسیاتییەکی زۆری ئەو بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ کەسایەتییە ناحیزبیەکان و درێژە‌پێدان به بڵاوکردنەوەی بیری جیاواز و ڕاکێشانی سەرنجی خه‌ڵکی دیکەم. بێ‌گومان ئامادە و چاپ‌کردنی ئۆرگانی ناوەندیی حیزب، ئەویش هەر دوو حەوتوو جارێک، کارێکی هاسان نییە و پێویستی به ئەرک و هەڵسوورانێکی بەرپرسانه و بەردەوام هەیە، کارێک کە تەنانەت زۆربەی حیزبه سەرتاسەرییەکانی ئێران بە گەلێک ئیدیعاوە بۆیان جێ به جێ نابێ.

به داخەوە چەندین دەیەیە ڕۆژنامەی”کوردستان” لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو دەبێتەوە. هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا ئێمه شایەدی کۆتایی هاتن به ژیان و دەسەڵاتی حکوومەتی ئیسلامی ئێران و چاپ و بڵاوبوونەوەی “کوردستان”ی حیزبی دێموکراتی یەکگرتوو له ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئازادکراو بین.

تاگی بابەت: د. کامران ئەمین‌ئاوەمن و ڕۆژنامەی "کوردستان"

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist