• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

«کوردستان» بەردەوام توانیویەتی ڕەسالەتی ڕۆژنامەگەری خۆی بپارێزێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/06/22
جۆری بابەت: سیاسی

(دەقی قسەکانی کەماڵ کەریمی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات لە سمیناری یادی دەرچوونی ژمارە ٨٠٠ی “کوردستان”دا)

 

لەسەر ئیزنتان، قسەکانم بە ئیجازە و سپاس لە بوونی کەسێک لە نێوماندا دەست پێ دەکەم، کە زۆرترین ماندووبوونی بە ڕۆژنامەی “کوردستان” بە تایبەت لە دەورەی سێهەمی دەرچوونیدا لەسەر شان بووە و زۆرترین کاریگەری بە تایبەت لە باری زمانی کوردییەوە لەسەری هەبووە، ئەویش مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن‌زادەیە.

هەوڵ دەدەم قسەکانم کورت بکەمەوە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر بۆ هاوڕێمان قادر وریا بمێنێتەوە کە ساڵانێک چ بە نووسینە پڕبایەخەکانی و چ وەک بەڕێوەبەری سەرەکی ڕۆڵی چالاکی لە ڕۆژنامەی کوردستاندا هەبووە و بێگومان سوودی زیاتر لە قسەکانی وەردەگرین. بەخێرهاتنی هەموو لایەکتان دەکەم کە لەو سمینارەدا ئامادە بوون بۆ ڕێزلێنان لە هەموو ئەو تێکۆشەرانەی کە بۆ دەرچوونی بەردەوامی ڕۆژنامەی کوردستان وەک بەشێک لە ڕاگەیاندن و زمانحاڵی حیزبی دێموکرات، لە کاری جیاجیادا لە نووسین، وەرگێڕان، ئامادەکردنی بابەتە جۆراوجۆرەکان هەتا دەگاتە دیزاین و چاپ و بڵاوکردنەوە ئەرک وەخۆگرانە خۆیان ماندوو کردووە.

ڕاگەیاندن بە مانای گەیاندنی بیر و زانیاریی نوێ بە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی زۆر لە کۆنەوە بووەتە ئامرازێک بۆ تێگەیاندنی خەڵک و بۆ مەبەستە تایبەتەکان هۆکارێک بووە بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵە جیاوازەکان. ئەگەر سەردەمانێک تەنیا دەسنووس و دواتر چاپ و بڵاوکردنەوەی نووسراوەکان هەبوو، لە سەردەمی نوێدا پێشکەوتنی تێکنۆلوژی بووەتە هۆی پەرەگرتنی دەزگا جۆراوجۆرەکانی ڕاگەیاندن و دەبینین ئێستا لە هەر شوێنێک بین بە حاسانی دەستمان دەگاتە نوێترین زانیارییەکان. بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو پێشکەوتنە لە کاتێکدا لەوانەیە بە دەیان هەزار کاناڵی تلویزیۆنی و ئێنترنێتی هەبێ، لە کاری ڕاگەیاندندا دیسان ڕۆژنامە چ بە شێوەی چاپ و چ ئێنترنێتی لە هەموو جیهاندا پێگەی خۆی پاراستووە. بۆیە دەبێ لەو جۆرە ڕوانینەوە سەیری ڕۆژنامەی “کوردستان”یش بکەین، پێگەی ڕۆژنامەکەمان هەڵسەنگێنین و یارمەتی بدەین بە پەرەپێدان بە تواناکانی وەک یەکێک لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندن.

هەموو دەزانین بڵاوبوونەوەی “کوردستان”ێکی قاچاخ کە لە تەمەنی ٧٥ ساڵەی خۆیدا تەنیا کەمتر لە دوو ساڵ لە زێدی لە دایکبوونی چاپ بووە و باقی تەمەنی لە قۆناغی جیاجیادا لە ئاوارەییدا و زۆرجار بە دزی و بە خۆشاردنەوە سەری لە چاپخانە وەدەرناوە، کارێکی گەلێک بەزەحمەت بووە. بەڵام دیسان لە ژیاندا مایەوە و ئەرکی ڕۆژنامەگەریی خۆی بەجێ گەیاندووە.

_ کوردستان ڕۆژنامەیەکە کە لە هەموو دەورەکانی دەرچوونیدا هەوڵی داوە بە خۆبەدوورگرتن لە باس لەسەر کێشە لاوەکییەکان و سەرنجدان بە پێویستیی گەیاندنی زانیاری بەکەڵک لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی و زانستییەوە، ڕەسالەتی ڕۆژنامەگەری خۆی بپارێزێ و لەپێناو گەیاندنی زانیاری بە خوێنەرانی و یارمەتیدان بە چوونەسەری ئاستی تێگەیشتوویی خەڵک و وشیاری نەتەوەیی لەلایەک و لەلایەکی دیکەش لەپێناو خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردیدا، خزمەت بکا.

_  وەک باسکرا ئەم ڕۆژنامەی کوردستانە بە هۆی وەزعی سیاسی ئێران و بەردەوامی خەباتی خۆڕاگرانەی خەڵک بە ڕێبەریی حیزبی دێموکرات لە چەند قۆناغی جیاوازدا و دواکەوتنی بڵاوبوونەوەی بەردەوامی بۆ ماوەی چەندین ساڵ، لەوانەیە ڕۆژنامەیەک نەبێ کە ژمارەی دەرچوونی بەپێی تەمەنی ٧٥ ساڵەی بێ. بەڵام ئەگەر ئەو هەلومەرجەی کە لەو دەیان ساڵەدا بۆ کوردستان و حیزبی دێموکرات هاتووەتەپێش وەبیر بێنینەوە بە جۆرێک ڕازیمان دەکا لەوەی کە لە یادی دەرچوونی ژمارە ٨٠٠یدا شانازی بە ماندووبوونی دەیان تێکۆشەری خەمخۆری ئەم ڕۆژنامەوە بکەین کە لە هەموو ئەو ساڵانەدا خۆیان ماندوو کردوە هەتا ئەم کوردستانە لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردی وەپاش نەکەوێ و پێگەی خۆی بەم ڕادە ژمارە کەمەشەوە بە قایمی بهێڵێتەوە.

ئەم ڕۆژنامەیە کە ئیستا باس لە دەرچوونی ژمارە ٨٠٠ی دەکەین و ئەمە تەنیا ئەو ژمارانەن کە بە ناوی دەورەی سێهەمی کوردستانەوە بڵاوکراونەوە، لە چەند قۆناغدا و هەر بەن ناوە چەند سەت ژمارەیەکی دیکەی لێ بڵاو بوەتەوە کە دەکرێ ئاماژە بە هێندێکیان بکەین.

 

١_ ڕۆژنامەی “کوردستان” دەورەی یەکەم کە دوای مانگێک لە دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان یەکەم ژمارەی دەرچوو کە سەرجەم ١١٣ ژمارەی بڵاوکرایەوە.

٢- “کوردستان” کە بە هیممەتی شەخسیی دوکتور قاسملوو و کاک کەریم حێسامی لە دەرەوەی وڵات دەردەچوو، کە چەند ژمارەیەکی لێ بڵاو بووەتەوە.

٣_ دەورەی سێهەمی “کوردستان” کە یەکەم ژمارەی لە ساڵی ١٣٤٩ بڵاو بووەوە و هەتا ئێستاش بەردەوامە و ئەمڕۆ بە بۆنەی دەرچوونی ژمارە ٨٠٠ی لێرە کۆ بووینەوە.

٤_ هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕۆژنامەکانی ئەم دەورەیەی “کوردستان” لە ساڵەکانی ١٣٦٧ هەتا ١٣٧٥ بە هەمان ناو ڕۆژنامەی “کوردستان” لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران_ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ چاپ دەکرا کە ئەویش نزیک بە ٨٠ ژمارەی بڵاو بووەوە و دوای تێکەڵبوونەوە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەفرانباری ١٣٧٥ کۆتایی بە چاپ و بڵاوبوونەوەی هات.

بە هیوای بەردەوامی خەباتی ڕۆژنامەوانیی “کوردستان” و دیسان سپاس بۆ هەموو ئەو دڵسۆزە تێکۆشەرانەی بە فکر و بە قەڵەمەکانیان هەوڵیان داوە “کوردستان” وەک ڕۆژنامەیەکی موعتەبەری سیاسی بچێتە دەستی خوێنەرانی و سپاس بۆ هەموو ئێوەش کە بوونتان لێرە دڵگەرمییەکە بۆ بەڕێوەبەرانی ئەم ڕۆژنامەیە.

تاگی بابەت: «کوردستان» بەردەوام توانیویەتی ڕەسالەتی ڕۆژنامەگەری خۆی بپارێزێ

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist