• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

منداڵان و مافەکانیان لە نیشتمانی ئێمەدا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/06/06
جۆری بابەت: کۆمەڵایەتی

خەج مەعزووری

لە ساڵی ١٩٤٩ی زایینی‌دا بە هەوڵ و کۆششی “فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ژن” و “یەکیەتیی نێونەتەویی لاوان” ڕۆژی ١ی ژوئەن وەک “ڕۆژی جیهانیی منداڵان” دیاری کرا. زۆری نەکێشا زۆر لە وڵاتانی دنیا پشتیوانییان لەو ڕۆژە کرد و بەمجۆرە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژێکی نێونەتەوەیی جێی گرت. ڕۆژی ١ی ژوئەن بە سێ مەبەست دامەزرا:

١- بۆ ی پتری وڵاتان بە مافی منداڵان.

٢- یارمەتیدان لە بوارەکانی پەروەردە، بارهێنان، لەشساغی، ئابووری، بردنەسەری ئاستی فکری و تیگەیشتنی منداڵان لە سەرانسەری دنیادا.

٣- بۆوەی ئەو ڕۆژە هەلێک بێ بۆ دەرخستن و نیشاندانی توانا و داهێنان و مرخ و ئیستعداد و ویست و نیازەکانی منداڵان.

 

“یونیسێف” کە سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، هەموو ساڵێ  ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی منداڵان لە سەرانسەری دنیادا بڵاو دەکاتەوە و بەو پێیە بە تێپەربوونی پتر لە ٧٠ ساڵ بە سەر دیاری‌کردنی ئەم ڕۆژە و بە بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو ڕێکخراوەیە دەزانین کە لە وڵاتانی گەشەنەسەندوو و نادێموکراتیک‌دا ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی لە شێوەی ڕەفتار و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ منداڵان‌دا پێک نەهاتووە و تەنانەت ئەو بڕیارانەی کە لە لایەن یونیسفەوە لە سەر کردەوەی نادروست بەرانبەر منداڵەوە دەدرێن، زەمانەتی ئیجراییان نییە. هەڵبەت ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ساڵانە وڵاتانی پێشێلکەری مافی منداڵان مەحکووم دەکا و ئەمەش لەجێ‌دا کارێکی باشە، چونکە دزیویی ئەو جۆرە ڕەفتارانە و نابەرپرسایەتیی ئەم ڕێژیمانە بەرانبەر منداڵان نیشان دەدا، بەڵام هەڵوێستەکان لەو ئاستە سنووردارەدا ماهییەتی ڕێژیمە سەرەڕۆکان لە پێوەندی لەگەڵ مافی منداڵانی نەگۆڕیوە.

منداڵ ئەو مرۆڤە بە جەستە پێنەگەیشتوویەیە کە توانای پارێزگاریی سەربەخۆ لە خۆی نییە و لەسەر خێزان، کۆمەڵگە و نیزامی سیاسیی وڵاتە بەرنامەی بۆ وەخۆگرتن، بارهێنان و پەرورەدە و ڕەچاوکردنی مافەکانی دیکەی ئەوان هەبێ. بەڵام ئەوە لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیایە وەک یەک نییە. لەو وڵاتانەی کە دێمۆکراسی و بایەخەکانی مافی مرۆڤی تێدا جێگیر کراوە، ڕێز لە مافەکانی منداڵ دەگیرێ و منداڵان تا ڕادەیەکی زۆر خاوەنی ئەو مافانەن کە دەبێ هەیانبێ. بەو حاڵەش کۆمەڵگەی مرۆیی هەتا وەدیهاتنی نێوەرۆکی کۆنڤانسیۆنی جیهانیی مافی منداڵان تەنانەت لە وڵاتە دێموکراتیکەکانیش مەودایەکی زۆری هەیە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە نیزیک ٣٠ ساڵە کۆنڤانسیۆنی جیهانیی مافی منداڵانی پەسند کردووە، بەڵام ئەو پێش مەرجەی كە “نێوەرۆكی كۆنڤانسیۆنەكە لە هەركاتێكدا و لە هەر بوارێكدا دژایەتیی لەگەڵ یاسا و رێسا ئیسلامییەكان و یاسای نێوخۆیی وڵات بێ، ئێران لە جێبەجێ كردنی خۆ دەبوێرێ” وای كردووە كە رێژیم خۆی لە بەرامبەر هیچ كام لە بەندەكانی كۆنڤانسیۆنەكەدا بە دەروەست و بەرپرسیار نەزانێ. هەر بۆیەش لە وڵاتێکی دەوڵەمەندی وەک ئێران‌دا لەباتی ئەوەی هەلومەرجی باش بۆ پەروەردە و دابین‌کردنی پێویستییەکانی خوێندن، لەشساغی، خۆراک، بارهێنان و ڕاهێنان و ئەمنییەتی دەروونی و ژینگەیی بۆ منداڵ پێک هاتبێ، لە سایەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا ئەوەی لە ئاستێکی بەرفراواندا خۆی دەرەخا منداڵی کار، منداڵانی سەرشەقام و پەرەسەندنی دیاردەکانی وەک سواڵکەری، دزی‌کردن و گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەر لەنێو منداڵان‌دایە. بەجێمان و دابڕان لە خوێندن، وەبەرکارنان لە کارگە و کارخانە و مووچە و مەزراکان بە حەقدەستی کەم و… بەشێکی دیکە لە کێشەکانی منداڵ لە کۆمەڵگەی ئێرانن.

بەردەوامی ئێعدام‌کردنی بەندکراوان کە لە تەمەنی منداڵیدا تاوانیان کردووە، یەکێکی دیکە لەو بابەتانەیە کە کاردانەوەی نێودەوڵەتیی بەدووی خۆیدا هێناوە. هەر لەو پێوەندییەدا کۆمیتەی سێهەمی شوڕای گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵە بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ بە تایبەت ئێعدامی مێرمنداڵان لە دژی ئێران دەرکردووە و ڕەفتاری ڕێژیمی ئیسلامیی بە توندی مەحکووم کردووە.

ئەم بارودۆخە گشتییە لە ئێران لە کوردستان چەند تایبەتمەندیی دیکەشی هەیە. منداڵانی کورد سەرباری هەموو ئەو بێ‌مافییە، لە کۆمەڵە مافێکی بنەڕەتیی دیکەی خۆیان بێبەشن کە خوێندن بە زمانی زگماک یەک لەوانە.

منداڵانی کورد بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکان بەهۆی سیاسەتی ئەمنیەتی و میلیتاریستیی زاڵ‌کراو لە کەشێکی پڕ سترێس و دڵەڕاوکێدا دەژین. ئامارەکانی تەقینەوەی مین لە کوردستان پێمان دەڵێن ئێستاش بەشێکی بەرچاو لە قوربانییەکانی تەقینەوەی مینڕێژکردنی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە منداڵانن. منداڵانی کورد بەهۆی بارودۆخی نالەباری ئابوورییەوە لەشی شلک و ناسکیان دەدەنە بەر کاری قورس و تاقەت‌پڕووکێن و، کاروانچیەتی و کۆڵبەری دەبێتە پیشەیان و بۆ وەدەست هێنانی پارووەنانێک گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و کەم نەبوون و نین ئەو منداڵانەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و گیانیان لێ ئەستێندراوە.

ئەزموونی چوار دەیەی ڕابردوو پێمان دەڵێ منداڵان وەک بەشێک لە کۆمەڵگەی ئێران یەک لە سەرەکیترین قوربانییانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامین و هەتا ئەم ڕێژیمەش لەسەرکار بێت، هیچ گۆڕانکارییەک بە قازانجی کۆمەڵگە و یەک لەوان منداڵان و مافەکانیان ڕوو نادات.

تاگی بابەت: خەج مەعزووریمنداڵان و مافەکانیان لە نیشتمانی ئێمەدا

بابەتی هاوشێوە

کۆمەڵایەتی

بەزایەچوونی ڕەنجی ١٢ ساڵە (خەسارەکانی سیستمی خوێندن لە ئێران)

ڕێکەوتی 2022-08-10
کۆمەڵایەتی

فێمینیزم و خەباتی نەتەوەیی هاوشان و هاوتەریب

ڕێکەوتی 2022-08-07
کۆمەڵایەتی

قەیرانی سەرەکیترین خواستەکان لە کۆمەڵگەی ئێران و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-08-07

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist