• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگانی رێبەری: ئەوپەڕی گاڵتە بە هەڵبژاردن و بە دەنگی خەڵک!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/01/29
جۆری بابەت: سیاسی

هەڵبژاردنەکانی خولی دەهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی و خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەگانی رێبەری، رۆژی ٧ی رەشەممەی ١٣٩٤، بۆ یەکەمجار لە مێژووی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا بە شێوەی هاوکات بەڕێوە دەچن. ئەوەش وای کردوە کە بەربژێرەکانی پاڵێوراو لە پاڵوێنەی شورای نیگەهبان و کاردانەوەکان بە رەدی سەڵاحیەتەکانی هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگان، کەمتر بکەونە بەر سەرنج و چاوەدێرانی سیاسی زیاتر روانینی خۆیان لە سەر رەوتی هەڵبژاردنی مەجلیس چڕ کردۆتەوە. هەم بەو هۆیە و هەمیش لە بەر ئەوە کە مەجلیسی خوبڕەگان هەتا ئێستا زیاتر مەجلیسێکی تەشریفاتی و بە جێی چاوەدێری بە سەر کردەوەکانی رێبەر، زیاتر گوێڕایەڵی وەلی فەقیهـ بووە، کەمتر بە گرینگ زاندراوە. بەڵام بەو شیمانەیە کە رەنگە مەرگی عەلی خامنەیی بکەوێتە مەودای کاری ئەم دەورەی مەجلیسی خوبرەگان کە بڕیارە رۆژی ٧ی رەشەممە هاوکات لە گەڵ هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی، هەڵبژێردرێ، گرینگایەتی زیاتری بەم هەڵبژاردنە داوە. بەڵام بەو حاڵەش نەبوونی رێژەی کاندیدای پێویست بۆ کێبەرکێی هەڵبژاردن لە چەند پارێزگا، دەنگی خەڵکی بێ واتا کردوەو روخساری گاڵتەجاڕانەی بەم هەڵبژاردنانە داوە. لەم بارەوە ئەم چەند خاڵە جێی سەرنجن:
١- ٨٦ لە سەدی ئەو کەسانەی بۆ کاندیداتۆریی مەجلیسی خوبرەگان خۆیان ناونووس کردبوو، لە لایەن شورای نیگەهبانەوە رەد کردەوە. لە ناویشیاندا رەدکراوەکانیشدا سەرجەم ئەو ژنانە دەبیندرێن کە بۆ شکاندنی رچە، بە ئامانجی بەشداریی یەکەمجاری ژنان لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگاندا، خۆیان ناونووس کردبوو.
٢- لە ٩ پارێزگای ئێراندا رادەی ئەو کاندیدایانەی کە لە فیلتەری شورای نیگەهبان تێپەڕیون، تەنیا دوو بەرامبەری کورسیەکانی ئەو پارێزگایە لە مەجلیسی خوبرەگانن. واتە بۆ هەر کورسیەک تەنیا رێگا بە کێبەرکێی ٢ کەس دراوە. هەر سێ پارێزگای ئیلام، کرماشان و سنە لە ریزی ئەم ٩ پارێزگایە دان. بۆ پڕ کردنەوەی ٢ کورسیی تایبەت بە هەر کام لە کرماشان و سنە لە مەجلیسی خوبرەگان، ئەوە تەنیا کێبەرکێ لە نێوان ٤ کاندیدا دا دەبێ ئەنجام دەدرێ. لە پارێزگای ئیلامیش دوو کاندیدا بۆ دانیشتن لە سەر کورسیەک کێبەرکێیانە.
٣- بەڵام ئەگەر لە حاڵەتی سەرەوەدا شانسی سەرکەوتنی هەر کاندیدێک ٥٠ لە ١٠٠ بێ، ئەوە لە ٩ پارێزگای دیکەدا، شانسی سەرکەوتنی هەر کاندیدێک تا ٨٦ لە سەدیش بەرز بۆتەوە. واتە بۆ هەر دوو کورسی، ٣ کاندیدا و تا ئاستێک کە بۆ ٦ کورسی تەنیا حەوت کاندیدا هەن. هەردوو پارێزگای هەمەدان و لوڕستان کە کوردەکان رێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانیان پێک دێنن، لەو ریزە دان.
٤- بەڵام لەوانەش سەیرتر لە ٦ پارێزگادا رادەی کاندیداکان و رادەی کورسیەکان رێک بەرامبەرن. بەو واتایە کە بۆ هەر کورسیەک تاکە یەک کاندیدا هەیە. بەوەش تەنانەت ئەگەر لە ئاستی پارێزگادا تاکە یەک دەنگ بدرێ و نەدرێ، یان هەڵبژاردن بکرێ و نەکرێ، ئەوە سەرجەم کاندیداکان لە سەر کورسیی مەجلیسی خوبرەگانی رێبەری دادەنیشن! پارێزگای خۆراسانی باکوور و پارێزگای ورمێ بە زۆرینەی حەشیمەتی کوردەوە، لە ریزی ئەم ٦ پارێزگایەی دوایی دان. لە پارێزگای خۆراسانی باکوور ١ کەس بۆ ١ کورسی و لە پارێزگای ورمێ ٣ کەس بۆ ٣ کورسی کاندیدا کراون.
٥- ئەو ئامارانە یەک لە هۆکارە سەرەکی بەڵام دان پێدا نەنراوەکانی تێکهەڵکێش کردنی هەردوو هەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگانی رێبەری بۆ ئەم دەورەمان بۆ روون دەکەنەوە. واتە جگە لە دەوری یەکەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگان، رادەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی دەوری دوو، سێ و چوار دا بە ڕادەیەک کەم و هەڵبژاردن ئەوەندە سارد و سڕ بوو کە دەسەڵات ناچار بوو ئەم بە ناو هەڵبژاردنە لە پەنا هەڵبژاردنی مەجلیسدا بەڕێوە ببا.
٦- لە هەمووی ئەوانە گاڵتەجاڕتر ئەگەرچی کوردان زۆرینەی دانیشتوانی پارێزگای ورمێ پێک دێنن، بەڵام شورای نیگەهبان ئەمجارەش مەودای بە هیچ کاندیدێکی کورد نەدا تا لەو بە ناو هەڵبژاردنەدا بەشدار بن. بەوەش دوای ئەوەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرەگاندا کە دوکتور عەبدوڕەحمانی قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەنگی زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانی ئەو پارێزگایەی دەستەبەر کرد، تا ئێستا کە ئەوە پێنجەمین دەوری هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرەگان بەڕێوە دەچێ، لە هیچکام لە خولەکانی دیکەی ئەو هەڵبژاردنەدا، دەرفەت بە کوردەکان و تەنانەت بە پیاوانی ئایینیی کورد و سوننە مەزهەب لەو پارێزگایە نەدراوە خۆیان کاندیدا بکەن.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist