• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دەقی قسەکانی سکرتێری گشتیی حیزب لە کۆبوونەوەیگرووپی کاری کوردان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/05/06
جۆری بابەت: سیاسی, وتار و بابەتی سکرتێر

خالید عەزیزی لە کۆبوونەوەی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست‌دا:

چاوەڕوانیمان ئەوەیە لە بەرانبەر ڕێژیمێک‌دا کە هیچ بەرپرسیارییەک بەرانبەر بە خەڵکی خۆی و یاسا نێونەتەوەییەکان ناگرێتە ئەستۆ، پشتگیریمان بکەن

بەڕێز لویس ئەیالا، سکرتێری گشتیی سۆسیالیست ئینترناسیوناڵ!

هەڤاڵانی بەڕێزی لێژنەی کاریی دۆزی کورد لە ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست!

پێم‌خۆشە بە دەربڕینی هەستی خۆشحاڵی و پێزانینەوە بۆ دەرفەتی گفتوگۆ لەسەر پرسی کورد لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست دەست پێ بکەم. ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست پڕە لە ناکۆکی و قەیران. تێرۆریزم و توندئاژۆیی ئایینی هەڕەشەی مەزنن بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ئەو ناوچەیە. لە هەمان کات‌دا زنجیرەیەک دەرفەت بۆ نەخشەڕێگایەکی بەربەرین و گشتگیر بۆ داهاتوویەکی گەش لە ناوچەکەدا خەریکی دەرکەوتنن و لەو چوارچێوەیەدا، کورد وەک فاکتەرێکی حاشا هەڵنەگر بۆ سێناریۆیەکی لەو چەشنە، یەکێک لەو دەرفەتانەن.

ئەمڕۆ پرسی کورد لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست فاکتەرێکی گرینگە، بە تایبەتی لەو وڵاتانەدا کە نەتەوەی کورد بەسەریان‌دا دابەش کراوە. نێوەرۆکی ئاشتییانەی خەباتی کوردان کە ڕیشەی قووڵی لە پرەنسیپە گەردوونییەکانی ئازادی، مافەکانی مرۆڤ، دێموکراسی، مافە مەدەنی و نەتەوەییەکان‌دایە، دەبێ وەک دەرفەتێک بۆ ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە سەیر بکرێ.

گەلی کورد لە ئێران، کە دەیان ساڵە بۆ مافە ڕەواکانی و مافەکانی مرۆڤ خەبات دەکا، همیشە بڕوای بە ڕێگاچارەیەکی ئاشتییانە بۆ پرسی کورد هەبووە. بەڵام کۆماری ئیسلامی هەمیشە بە پێچەوانە جووڵاوەتەوە. دوای شۆڕشی گەلانی ئێران (لە ١٩٧٩)، جووڵانەوەی سیاسیی کورد داوا ڕەواکانی گەلی کوردی بە شێوەی ئاشتییانە پێشکەش کردن، بەڵام ڕێژیم ڕێزی بۆ هەڵوێستی ئاشتییانەی کوردان بۆ وتووێژ دانەنا. بە پێچەوانە، ئەو بە هێزی سەربازی هێرشی کردە سەر کوردستان و شەڕێکی دوورودرێژ و خوێناویی بەسەر گەلی کورددا سەپاند کە تەنانەت تا ئەمڕۆ بە شێوەی جۆراجۆر درێژەی هەیە.

لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە، کۆماری ئیسلامی سیاسەتی نەگۆڕی دژی گەلی کورد ڕەچاو کردووە کە پێک‌هاتووە لە: سەرکوت، تێرۆر، ئێعدام، دەستبەسەر کردن و سەپاندنی حوکمی قورس بەسەر چالاکانی سیاسی و کۆمەڵگەی مەدەنی، و لە هەمان کات‌دا بە ئامرازی ئەمنییەتی کوردستان هەڵاواردە دەکا.

جووڵانەوەی کورد و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان زەرەر و زیانێکی بەرچاوی لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بەرکەوتووە، بەتایبەتی لە ئاکارە تێرۆریستییەکانی. جووڵانەوەی کورد هەمیشە سیاسەتی ناتوندوتیژیی ڕەچاو کردووە و پێی وا بووە وتووێژ باشترین ئامرازە بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی دێموکڕاتیک بۆ پرسی کورد. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وەک ئەندامێکی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست، بڕوایەکی قووڵی بە دێموکراسی و ئازادی هەیە و هەمیشە ڕێزی بۆ گیانی مرۆڤ، پێکەوە ژیان و مافی یەکسان بۆ هەمووان هەبووە. بەڵام تا پرسی گرووپە ئەتنیکییەکان (لەنێویان‌دا کورد) ئازادی و مافەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی خەڵک دەستەبەر نەکرێن، ئێران ئاشتی و سەقامگیریی بە خۆیەوە نابینێ. لەبەر ئەو هۆیە، پێویستە پرسی کورد لە ئێران، نەوەک هەڕەشەیەک بەڵکوو وەک دەرفەتێک بۆ ئاشتی و سەقامگیریی سەیر بکرێ. چاوەڕوانیی کەمینە ئەتنیکییەکانی ئێران، لە پێش هەموویانەوە گەلی کورد و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، بە تایبەت ئینترناسیۆنال سۆسیالیست، ئەوەیە کە لە بەرانبەر ڕێژیمێک‌دا کە هیچ بەرپرسیارییەک بەرانبەر بە خەڵکی خۆی و یاسا نێونەتەوەییەکان ناگرێتە ئەستۆ، پشتگیریی لە گەلانی ئێران بکەن.

کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا بەتەمایە لە پرسی ئەتۆمی وەک کارتی فشار دژی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کەڵک وەرگرێ و لەو گەمەیەدا، خەڵکی ئێران، کۆمەڵگەکەی و وڵاتی بە بارمتە گرتووە. ڕێژیمی ئێران پێشتریش نیشانی داوە کە لە بەرجام تەنیا بۆ خۆ دەرباز کردن لەو قەیران و ناکۆکییانە کەڵکی وەرگرتووە کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا هەڕەشە لە مانەوەی دەکەن.

وەک حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێشتریش ڕایگەیاندووە، هەڵوێستی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە بەرجام و پرسی ئەتۆمی ئاجێندایەکی نێونەتەوەیین، بەڵام پرسی سەرەکیی ئێران قەیرانی نێوخۆیی و ناکۆکیی نێوان خەڵک و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە. ئێمە لەسەر ئەو بڕوایەین کە پرسی سەرەکی، ڕێژیمێکی سیاسییە کە دەسەڵاتی بەسەر خەڵکی وڵاتەوە هەیە کە مافەکانیان پێشێل دەکا و حاشا لە ماف و ئازادییە گەردوونییەکانیان دەکا.

جەخت‌کردنی لە ڕادەبەدەری کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و مێدیا لەسەر وتووێژە ئەتۆمییەکان بە تەنیایی، بە داخەوە سەرنجی نێونەتەوەیی لە پێشێلکارییەکان دژی مافەکانی مرۆڤ و دۆخی سیاسی و ئابووری ناوخۆی وڵات دوور کردۆتەوە. لە هەمان کاتدا پەتای کۆرۆنا و لێنەهاتوویی ڕێژیم لە هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ دۆخەکە، قورساییەکی زۆرتری خستۆتە سەر شانی خەڵک.

ئێمە داوا لە هەڤاڵانمان لە ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست دەکەین کە چاودێریی هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کوردان لە ئێران بکەن و پرسی کورد بۆ ئاستی نێونەتەوەیی بەرز بکەنەوە. ئێمە داوا لە ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست دەکەین کە دەورێکی کاراتر لە پرسە هەنووکییەکانی ناوچە بگێڕن و پشتیوانی پرسی کورد لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست بن. ئێمە بە لەبەرچاوگرتنی بایەخەکان و پێڕەوی نێوخۆی ئەو ڕێکخراوە، پێشنیار دەکەین کە ئینترناسیۆنال سوسیالیست کۆبوونەوەیەک لە نێوان  سەرجەم ئەندامان، لەناویان‌دا حیزبە کوردییەکانی ئەندام لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست، ڕێک بخا تا باس لە ناکۆکییەکانی ناوچە بکەن.

سپاس بۆ سەرنجتان!

خالید عەزیزی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist