فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 10ی ئه‌یلول ساڵی 2026 | کاتژمێر 03:54
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

ئاکارە شەڕانشۆیەکانی ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/05/06
in سیاسی

و: کەماڵ حەسەن‌پوور

هەڵسەنگاندنی ساڵانەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتە یەکگرتووەکان

(ئاکارە شەڕانشۆیەکانی ئێران)

* ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی نیشتمانی وڵاتە یەکگرتووەکان

پێشەکی

ئەو ڕاپۆرتە ساڵانەیەی هەڕەشەکانی سەرانسەری دنیا بەرانبەر بە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتە یەکگرتووەکان، بە گوێرەی بەشی ژمارە ٦١٧ لە یاسای مۆڵەتنامەی هەواڵگریی FY21 بەڕێوە چووە. ئەو ڕاپۆرتە ڕەنگدانەوەی زانیاریی گشتی کۆمەڵگەی هەواڵگرییە کە هەموو ڕۆژەکانی خۆیان بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی فرەلایەنە، سەربەخۆ و دەستکاری نەکراوە کە بڕیاردەرانی سیاسی، جەنگاوەران و کارمەندانی بەشی بەربەرەکانی لەگەڵ تاوانکاریی لە نێوخۆ بۆ پاراستنی گیانی ئەمریکاییان و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە هەر شوێنێکی دنیا پێویستییان پێیەتی.

ئەو هەڵسانگاندنە جەخت لەسەر هەڕەشە هەرە جیددی و  ڕاستەوخۆکان بۆ سەر وڵاتە یەکگرتووەکان لە ماوەی ساڵی داهاتوودا دەکاتەوە. شێوەی ڕیزکردنی بابەتەکانی پێشکەش‌کراو لەو هەڵسەنگاندنەدا بە مانای ئاستی گرینگی یان پلەی هەڕەشەکان لە ڕوانگەی کۆمەڵگەی هەواڵگرییەوە نییە. هەموویان پێویستیان بە بەرپەرچدانەوەی پتەوە، لە نێویان‌دا لەو شوێنانە کە جەخت کردنەوە لەسەریان لە داهاتوویەکی نزیک‌دا لەوانەیە پێش بە هەڕەشەی مەزنتر لە داهاتووی دوورتر بکا، وەک ئاڵوگۆڕی کەشوهەوا و خراپتربوونی بواری ژینگە.

هەر وەک یاسا دەخوازێ، ئەو ڕاپۆرتە پێشکەشی کۆمیسیۆنی هەواڵگریی کۆنگرە و هەروەها کۆمیسیۆنی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرە و ئەنجومەنی پیران بکرێ.

زانیاریی بەردەست تا ٩ی ئاپریلی ٢٠٢١ بۆ ئامادە کردنی ئەو هەڵسانگاندنە کەڵکی لێ وەرگیراوە.

ئاکارە شەڕانشۆیەکانی ئێران

ئێران هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ناوچە و هەوڵ دەدا دەسەڵاتی وڵاتە یەکگرتووەکان بنکۆڵ بکا و پشتگیری لە دانیشتووانی شیعە لە دەرەوە  بکا، لە دەوڵەتانی جیران‌دا نفوزی خۆی پتەو بکا و دەسەڵاتی خۆی بنوێنێ، زەختی نێونەتەوەیی لەسەر خۆی کەم بکاتەوە و هەڕەشەکانی بۆ سەر سەقامگیریی ڕێژیمەکەی بگەیەنێتە نزمترین ئاست.ئەگەرچی خراپتربوونی ئابووری ئێران و ناوبانگە خراپەکەی لە ناوچەدا تەگەرە دەخەنە سەر ئامانجەکانی، بەڵام تاران بۆ برەودان بە ئامانجەکانی هەوڵ دەدا  کەڵک لە زنجیرەیەک ئامراز وەرگرێ، وەک دیپلۆماسی، پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، کڕین و فرۆشی کەرەستەی سەربازی و هێرشی بەکرێگیراو و هاوبەشەکانی. ئێمە چاوەڕوان دەکەین کە ئێران لە ساڵانی داهاتوودا ڕیسکی ئەوتۆ بکا کە بتوانێ گرژییەکان پەرە پێ بدا و هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانی بکا.

– ئێران خۆی لە خەباتێک لە دژی وڵاتە یەکگرتووەکان و هاپەیمانە ناوچەییەکانی‌دا دەبینێ، کە لە ڕوانگەی ئەو وڵاتەوە جەخت لەسەر سنووردارکردنی دەستڕۆیشتوویی ژێئۆپۆلیتیکی ئێران دەکەنەوە و ئامانجیان گۆڕینی ڕێژیمە.

– ئاکارەکانی تاران ڕەنگدانەوەی ڕوانگەی ئەو وڵاتەیە لەمەڕ دوژمنایەتیی وڵاتە یەکگرتووەکان، ئیسڕائیل و وڵاتانی کەنداو، توانایی نواندنی دەسەڵات بە چەک‌وچۆڵەی ئاسایی و هێزە بەکرێگیراوەکانی و خولیاکەی بۆ ئەستاندنی دەسکەوتی سیاسی و ئابووری لە کۆمەڵگەی ناونەتەوەیی.

– بە تایبەتی لە پێوەندی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان، ویستی ئێران بۆ هێرش بەستراوەتەوە بۆ لێکدانەوەی ویستی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ بەرپەرچدانەوە، تواناییەکانی بۆ بەرێوەبردنی هێرش بێ هەڵایساندنی ناکۆکیی ڕاستەوخۆ و ئەگەری خستنە مەترسی سووک‌کرانی گەمارۆکانی وڵاتە یەکگرتووەکان.  

– وێدەچێ ڕێبەرانی ڕێژیم لە تێوەگلان لە وتووێژی سیاسی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان لە داهاتویەکی نزیکدا، بە بێ سووک کرانی گەمارۆکان یان یارمەتی مرۆیی یان گەڕانەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ بەرجام، دوودڵ بن. ئێران درێژە بە بەرپەرچدانەوەی زەختی وڵاتە یەکگرتووەکان دەدا، ئەگەرچی تاران وریایە کە خۆی لە تێوەگلان لە ناکۆکیی تەواو [لەگەڵ ئەمریکا] ببوێرێ.

ئێران سوورە لە سەر پاراستنی دەستڕۆیشتوویی لە سووریە

– لەگەڵ دامرکانی ناکۆکییەکان لە سووریە، ئێران بەتەمای حزووری سەربازیی هەمیشەیی و مامەڵەی ئابووری لەگەڵ ئەو وڵاتەیە. بێگومان تاران ئەو شتانەی بۆ پەرەپێدانی دەستڕۆیشتوویی ناوچەیی، پشتیوانی لە حیزبوڵڵا و هەڕەشە لە ئیسڕائیل دەوێن.

– ئێران وەک هێزێکی تێکدەری سەقامگیری لە یەمەن دەمێنێتەوە، چونکە پشتیوانیی تاران بۆ حوسییەکان، لە نیویان‌دا بە دابین‌کردنی مووشەکی بالیستیک و دەریایی و هەروەها سیستەمی بێ سەرنشین، هەڕەشەن بۆ سەر هاوبەشەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و بەرژەوەندییەکانیان، بە تایبەتی بە هێرەشەکان بۆ سەر عەڕەبستانی سعودی.

– تاران وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسڕائیل دەمینێتەوە، هەم ڕاستەوخۆ بە هێزە مووشەکییەکەی و هەروەها ناڕاستەوخۆ بە پشتگیریی لە حیزبوڵڵا و تاقمی تێرۆریستیی دیکە.

– ئێران وەبەرهێنانەکانی لە ئەفغانستان دەپارێزی و ئاکارەکانی لەوانەیە هەڕەشە لە سەقامگیریی بکەن. ئێران بە ئاشکرا پشتیوانی لە وتووێژی ئاشتی لە ئەفغانستان دەکا، بەڵام لە بارەی مانەوەی درێژخایەنی ئەمریکا لە ئەفغانستان نیگەرانە. لە ئاکام‌دا، ئێران خەریکی پتەوکردنی پێوەندییەکانی هەم لەگەڵ دەوڵەت لە کابول و هەروەها تالیبانە تا بتوانێ سوود لە هەر ئاکامێکی سیاسی وەرگرێ.

تواناییە سەربازییەکانی ئێران

تواناییە فرەلایەنە سەربازییەکانی ئێران و هەڵوێستە تێکەڵاوەکەی لەمەڕ شەڕ، بە کەڵک‌وەرگرتن لە توانایی ئاسایی و نائاسایی، تا داهاتوویەکی دوورودرێژ بە بەردەوامی هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانی لە ناوچە دەکەن.

– ئێران ستراتیژییە ئاساییە سەربازی‌ەکانی خۆی نیشان داوە، کە بە شێوەی سەرەکی لەسەر چاوترسێن کردن و توانایی تۆڵەکردنەوە لە هێرشبەران دامەزراوە، بۆ وێنە هاویشتنی چەند مووشەکی بالیستیک دژی بنکەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کاردانەوە بە کوژرانی فەرماندەی هێزی قودس، قاسم سولەیمانی لە ژانوییەی ٢٠٢٠. ئێران مەزنترین هێزی مووشەکیی بالیستیکی لە ناوچەدا هەیە و، سەرەڕای ئالنگارییە ئابوورییەکان، تاران هەوڵ دەدا چەک‌وچۆڵە ناباوەکانی گەشە پێ بدا و هی نوێش وەدەست بێنێ.

– ئۆپەراسیۆنە شەڕە نائاساییەکانی ئێران و ڕایەڵەی هاوبەشی میلیشیایی و بەکرێگیراوانی، توانایی بە تاران دەبەخشن کە برەو بە بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەدا بدا، قووڵایی ستراتیژیکی خۆی بپارێزێ و بژارە ناڕێکەکانی تۆڵەکردنەوە دابین بکا.

– هێزی قودسی سپای پاسداران و بەکرێگیراوەکانی دەوری سەرەکیی لە دەسەڵاتی سەربازیی ئێراندا دەگێڕن.

هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و نێوخۆی وڵات

لێکدانەوەی ئێمە ئەوەیە کە ئێران درێژە بە خولیای پەرەپێدانی ڕایەڵەکانی لە ناوخۆی وڵاتە یەکگرتووەکاندا بدا، ئامانجێک کە زیاتر لە دە ساڵە هەیەتی، بەڵام مەزنترین مەترسی دژی وڵاتە یەکگرتووەکان لە دەرەوەی وڵاتن، بە تایبەتی لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و باشووری ئاسیا.

– ئێران هەڕەشەی کردووە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە ژانوییەی ٢٠٢٠، لە کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکان بکاتەوە و پێشووتر هەوڵی داوە هێرشی کوشندە لە وڵاتە یەکگرتووەکان‌دا بەڕێوە ببا.

– لە چەند ساڵی ڕابردوودا، پۆلیسی وڵاتە یەکگرتووەکان ژمارەیەک کەسی پێوەندیدار بە ئێرانی گرتووە کە سیخوڕ بوون و هەوڵیان داوە کاریگەرییان لەسەر بەرهەڵستکارانی ئێرانی لە وڵاتە یەکگرتووەکان هەبێ، یان زانیارییان لەسەر کۆ بکەنەوە و هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران دەستیان لە کوشتن و ڕفاندن لە ئەورووپا، خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و باشووری ئاسیا هەبووە.

– ئێران وێدەچێ بۆ بە ئامانج گرتنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و باشووری ئاسیا گەلێک ئامادە بێ، چونکە کەلوپەل و بەکرێگیراوی لەو ناوچانە هەن کە دەستیان بە چەک و تەقەمەنی ڕادەگا.

بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی

ئێمە بەردەوامین لەو لێکدانەوەمان کە ئێران ئێستا خەریکی چالاکیی گەشەپێدانی ئەو بەشە سەرەکییانەی چەکی ئەتۆمی نییە کە پێمان‌وایە بۆ دروست‌کردنی ئامێرێکی ئەتۆمی پێویستن. بەڵام، دوای کشانەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتنی بەرجام لە مانگی مای ٢٠١٨، کاربەدەستانی ئێرانی وازیان لە بەڵێنییەکانیان هێناوە و دەستیان کردۆتەوە بە چالاکیی ئەتۆمی کە سنوورەکانی دیاریکراو لە بەرجامیان تێپەڕاندووە. ئەگەر گەمارۆکانی سەر ئێران سووک نەکرێن، لەوانەیە کاربەدەستانی ئێرانی بیر لە زنجیرەیەک بژارە بکەنەوە، لە پیتاندنی ئۆرانیۆم تا ٪٦٠ تا داڕشتن و دروست کردنی ڕێئاکتۆرێکی ٤٠ مێگا تۆنی ئاوی قورس.

– ئێران بەردەوام باسی دەست‌پێکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی وەک جوابی کشانەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە بەرجامی کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکان بەڵێنییەکانی لە چوارچێوەی بەرجامدا ڕەچاو بکا، ئەوەیش دەگەرێتەوە بۆ لەبەرچاو گرتنی بەڵێنییەکانی خۆی.

لە ژووەنی ٢٠١٩ بەولاوە، ئێران قەبارەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆی بۆ ئەوبەری سنووری دیاریکراو لە بەرجام‌دا زیاد کردووە. لە سێپتامبری ٢٠١٩ بەولاوە، ئێران سنوورەکانی دیاریکراو لەمەڕ توێژینەوە و گەشە پێدانی سانتریفیوژی پێشکەوتووی پاشگوێ خستووە و دەستی بە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە بنکەی فۆردۆ لە ژێر زەوی کردۆتەوە. لە ژانوییە، ئێران دەستی بە پیتاندنی ئۆرانیۆم تا ٪٢٠ کرد و توێژینەوە و گەشەپێدانی بۆ بەرهەمهێنانی کانزای ئۆرانیۆم بۆ سووتەمەنی رێئاکتۆرێکی توێژینەوە دەست پێکرد و لە مانگی فێورییە، لە ئەزموونێکی تاقیگەیید‌ا، گڕامێک کانزای ئۆرانیۆمی سروشتی بەرهەم هێنا.

دەستێوەردانی سایبەری، هەواڵگری، کارتێکەریی و هەڵبژاردن

لێهاتوویی و ویستی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانەی سایبەری ئەو وڵاتە دەکاتە هەڕەشەیەکی مەزن بۆ سەر ئاسایشی وڵاتە یەکگرتووەکان و ڕایەڵەکان و زایناریی هاوپەیمانان. ئێران توانایی هێرش‌کردنە سەر ژێرخانی هەستیار و هەروەها چالاکی کارتێکەریی و هەوڵگریی هەیە.

– ئێران لە نێوان ئاپریل تا جولای ٢٠٢٠ بەرپرسی چەند هێرشی سایبەریی بۆ سەر دامەزراوەکانی ئاوی ئیسڕائیل بووە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێدیاکان بوونە ئاسەواری کورتخایەن کە وردەکارییەکانی بڵاو نەکراونەوە.

– ئێران بە شێوەی پەرەئەستێن لە کەڵک وەرگرتن لە دنیای سایبەری بۆ ئۆپەراسیۆنی کارتێکەریی، لەنێویان‌دا ئۆپەراسیۆنی شەڕانشۆیانەی کارتێکەریی لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی لە وڵاتە یەکگرتووەکان لە ٢٠٢٠، بەردەوام بوو و ئێمە چاوەڕوانین کە تاران جەخت لە سەر ئۆپەراسیۆنی نهێنی کارتێکەریی بکا، وەک بڵاو کردنەوە زانیاریی هەڵە لە بارەی هەڕەشەی ساختە یان ژێرخانی دەستکاری‌کراوی هەڵبژاردن و بڵاو کردنەوەی ناورەۆکی دژە ئەمریکایی.

– ئێران هەوڵ دەدا کاریگەریی لەسەر لایەنەکانی هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆک کۆماریی وڵاتە یەکگرتووەکان بە  ناردنی پەیامی هەڕەشەدار بۆ دەنگدەرانی وڵاتە یەکگرتووەکان هەبێ و ئەکتەرە سایبەرییەکانی ئێران لە دێسامبری ٢٠٢٠ زانیارییان لەسەر کاربەدەستانی هەڵبژاردنی وڵاتە یەکگرتووەکان بڵاو کردەوە تا هەوڵ بدەن متمانە بە هەڵبژاردنی وڵاتە یەکگرتووەکان بنکۆڵ بکەن.

تێبینی:

ئەو ڕاپۆرتە ٢٧ لاپەڕەیە و باسی زۆر ناچە و وڵاتی دیکەی تێدا کراوە، بەڵام تەنیا بەشی پێوەندیدار بە ئێران وەرگێڕدراوەتەوە سەر کوردی.

Related Posts

سیاسی

دیپڵۆماسیی ڕەسمی لە هەیکەلی ڕێژیم‌دا

5 ساڵ ago
سیاسی

عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە: پێوەندیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ دەوڵەتی عێڕاق پێوەندییەکی سەربەرزانە بوو

5 ساڵ ago
سیاسی

بایه‌خ و ڕێکاره‌کانی به‌دواداچوون و به‌ڕه‌سمی ناسینی کۆمه‌ڵکوژیی کورد (به‌شی یه‌که‌م)

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist