ماوه‌یه‌ک بوو که‌متر باسی یارمه‌تییه‌کانی ئێران به سووریه و حیزبوڵڵای لوبنان و رێکخراوه تێرۆریستییه‌کانی سه‌ر به‌و رێژیمه له ناوچه ده‌کرا، که دیاره به‌شێکی له‌به‌ر قورسایی گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانی سه‌ر ئێران و دۆخی تێکته‌پیوی ئابووریی ئه‌و وڵاته بوو؛ به‌ڵام ئێستا که گه‌مارۆکان شل کراون و قه‌راره زیاتر له ١٠٠ میلیارد دۆلار پووڵی ئێران ئازاد بکرێ، هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئێران ده‌یه‌وێ ده‌ست پێبکاته‌وه.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که کۆماری ئیسلامیی ئێران دابینکردنی پێداویستییه ده‌رمانی و پزیشکییه‌کانی سووریه و لوبنانی گرتۆته ئه‌ستۆ.
وه‌زیری بێهداشتی کۆماری ئیسلامی که له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵگیرانی گه‌مارۆ جیهانییه‌کان و زۆربوونی داهاتی کۆماری ئیسلامی‌دا سه‌ردانی سووریه و لوبنانی کردبوو، له دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی سووریه و لوبناندا به‌ڵێنی پێدان که پێداویستییه ده‌رمانی و پزیشکییه‌کانی ئه‌وان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابین ده‌کرێن.
حه‌سه‌ن هاشمی هه‌روه‌ها گوتی که کۆماری ئیسلامی به دانی بوورسیه به خوێندکارانی سووری و حیزبوڵڵاهیی لوبنان، خوێندکاره پزیشکییه‌کانیان له زانکۆ وه‌رده‌گرێ و دوو زانکۆی پزیشکییش له لوبنان ده‌کاته‌وه.
دابینکردنی پێداویستییه ده‌رمانی و پزیشکییه‌کانی سووریه‌و لوبنان له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه له حاڵێکدایه که له ئێران کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه به نه‌بوونی بوودجه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه ده‌که‌ن، ده‌ڵێن که بۆ ته‌واوکردنی نه‌خۆشخانه نیوه‌چڵه‌کانی ئێستا چاویان له ده‌ستی خێرخوازانه.
دوکتور سه‌ید محه‌ممه‌د ئه‌یازی، قایمقامی وه‌زیری بێهداشتی ئێران ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاند که ٢٦٧ نه‌خۆشخانه‌ی نیوه‌چڵیان به‌سه‌ر ده‌ستدا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام پووڵیان نیه و بۆ ته‌واوکردنیان ته‌نیاو ته‌نیا چاویان له هیممه‌تی خێرخوازانه.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتبووی بێت و بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژانه ته‌نیا پشت به بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت ببه‌سترێ، ئه‌وا ته‌واوکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه نه‌خۆشخانه‌یه هه‌ر نه‌بێ ٢٠ ساڵی کات ده‌وێ.
دوکتور محه‌ممه‌دره‌زا نه‌ورۆزی، ڕاوێژکاری وه‌زیری بێهداشتیش ده‌ڵێ دروستکردنی نه‌خۆشخانه له وڵات‌دا تێچووی یه‌کجار زۆری هه‌یه و به‌پێی به‌راوردی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه هه‌ر ته‌ختێکی نه‌خۆشخانه 500 میلیۆن تمه‌نی تێده‌چێ و ئه‌و تێچووه له شاره گه‌وره‌کان به‌هۆی گرانبوونی نرخی زه‌وی له یه‌ک میلیارد تمه‌نیش نیزیک ده‌بێته‌وه. به قسه‌ی ئه‌و نهخۆشخانهیهکی٢٠٠ ته‌ختی له شاره گه‌وره‌کان هه‌ر نه‌بێ ٢٠٠ میلیارد تمه‌ن هه‌ڵده‌گرێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه تهخشانپهخشانی سامان و دارایی خه‌ڵکی ئێران بۆ دهستو پێوه‌نده‌کان ڕێژیم له ناوچه له حاڵێکدایه که هه‌ژاری و بێ‌کاری بینه‌قاقای خه‌ڵکی ئێرانی گرتوه.
هه‌ر لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا که حه‌سه‌ن ڕووحانی هاتۆته سه‌رکار، ١٥ هەزار کارگە و یەكەی ئابووری داخراون و یەكە بەرهەمهێنەكانیش بەهۆی بانكەكانەوە تووشی ڕاوەستان هاتوون.
ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش بوو که گۆڤاری بیزینێس ئینسایدێر، لیستی ١٨ وڵاتی به‌ڵالێدراوی بڵاو كرده‌وه‌و، ئێران له ڕیزی ده‌یه‌می ئه‌م ڕیزبه‌ندییه‌دا جێی گرتبوو.
بیزینێس ئینسایدێر ئه‌م ئاماره‌ی له سه‌ر بنه‌مای ئاماری ساڵی ٢٠١٥ی “ده‌فته‌ری ڕاستییه‌كان”ی سه‌ر به ڕێكخراوی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا بڵاو كردۆته‌وه. ئێران له ڕیزبه‌ندیی جیهانیی پێوانه‌ی نه‌هامه‌تی له ساڵی ٢٠١٣دا له نێو ٩٠ وڵات‌دا، له ڕیزی دووهه‌مدا جێی خۆش کردبوو.
به‌پێی ئه‌م لیسته‌یه، پێوانه‌ی نههامهتیو داماوی له ئێران سه‌دی ٢٦، نرخی ئاوسان سه‌دی ١٦و ڕێژه‌ی بێكاری سه‌دی ١١ دیاری كراوه. پێوانه‌ی نه‌هامه‌تی له نێو سه‌رجه‌م ڕێژه‌ی بێكاری‌و نرخی ئاوسان ده‌ست ده‌كه‌وێ.
ئه‌م ڕاپۆرته پێشبینیی ئه‌وه‌ی كردوه كه هه‌ڵگیرانی گه‌مارۆكان له سه‌ر ئێران ده‌توانێ ببێته هۆی پێكهاتنی گه‌لێك ده‌رفه‌تی ئابووری له‌م وڵاته، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به‌م زووانه ٤ وه‌زیری كابینه‌ی حه‌سه‌ن ڕووحانی، له بابه‌ت گۆڕانی شكست بۆ قه‌یرانی ئابووری ده‌وڵه‌تی ناوبراویان وریا كردۆته‌وه.
مه‌سعوود خانساری، سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی تاران ده‌ڵێ له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران زۆر له كزی داوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه نوشوستییهكی زۆر قورس باڵ به‌سه‌ر ئابووریی ئێران‌دا بكێشێ به شێوه‌یه‌ك كه له ٣٠ ساڵی ڕابردوودا شكستی وا وێنه‌ی نه‌بووه و هه‌ر ڕۆژه‌و چاوه‌ڕوانیی داخرانی كارخانه‌یه‌ك ده‌كرێ.
لە ژماره ٦٧٢ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه