• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆتایی هاتنی گەمارۆئابووری‌یەکان و چەند قسەیەک!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/01/24
جۆری بابەت: سیاسی

هەر وەک ئاگادارین درەنگانی شەوی شەممە ٢٦ی بەفرانبار(١٦ی ژانویە) فدریکا موگرینی، سەرۆکی پێوەندی‌یەکانی دەرەوەی یەکیه‌تیی ئورووپا و محەممەد جەوادی زەریف، وەزیری کارو باری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، دەست‌پێکردنی ڕێکەوتنی نێوان وڵاتانی ١+٥ و ئەو وڵاتە، ناسراو بە”بەرجام” یان ڕاگەیاند. دوا بەدوای ئەو ڕاگەیاندنە، باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئه‌مریکا دەستووری هەڵوەشانەوەی گەمارۆ ئابووری‌یەکانی تایبەت بە دۆسیه‌ی ناوکیی ئێرانی دەرکرد. هەروەها یەکیه‌تیی ئورووپاش گەمارۆ ئابووری‌یەکانی سەر ئێرانی هەڵ‌وەشاندەوە. لە تارانیش حەسەنی ڕووحانی سەرکۆماری رێژیم، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی‌دا، وێڕای پیرۆزبایی دەست‌پێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی بەرجام و ناوبردنی ئەو ڕێککەوتنە وەک سەرکەوتنێک بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران!!، ڕایگەیاند یەکێک لە گەورەترین بەڵێنی‌یەکان، هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بوو کە ئەمڕۆ بە کردەوە دەستی پێ‌کردوە.

هاوینی ڕابردوو لە ٢٣ی پووشپەڕ(١٤ ژووئیە) ڕێککەوتنی ناوکیی نێوان کۆماری ئیسلامی و وڵاتانی١+٥ لەپاش نیزیکەی ١٣ ساڵ وتووێژ و دانوستان و سەپاندنی گەمارۆ ئابووری‌یەکان، واژۆ کرا. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە کۆماری ئیسلامی دەبا هەموو چالاکی‌یەکانی خۆی لەبواری وزەی ناوکی‌دا بەرتەسک کردبایه‌وە و خستبایە بەر چاوی پسپۆڕ وکارناسانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی و ئەو ئاژانسە لەوە دڵنیا بووبایەوە  کە چالاکی‌یە ناوکی‌یەکانی کۆماری ئیسلامی ئاشتیخوازانە و بەدوور لە تێکۆشان بۆ دەست‌ڕاگەیشتن بە چەکی ناوکین. لەبەرانبەریش‌دا ئه‌مریکا و یەکیه‌تیی ئورووپا هەموو گەمارۆ ئابووری‌یەکانی پێوەندی‌دار بەو کێشەیە هەڵوەشێننەوە و پارە و سامانەکانی رێژیم لە دەرەوە کە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو، ڕادەستی کۆماری ئیسلامی بکەنەوە.

سەرەڕای واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی بەرگری لە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی چەکی ناوکی ناسراو بە ئێن پی تی لە لایەن ئێرانەوە لە ساڵی ١٣٤٧دا ،کۆماری ئیسلامی چ لەسەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێڕاق و چ پاش ئەو شەڕە ماڵوێرانکەرە، هەمیشە تێ‌کۆشاوە دەستی بە تێکنۆلۆژیی پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕابگا و چەکی ناوکی بەرهەم‌ بێنێ. لە ساڵی ١٣٨١ بەملاوە بۆ ئه‌مریکا و وڵاتانی ئورووپایی دەرکەوت کە کۆماری ئیسلامی بە نهێنی خەریکی پەرەپێدانی چالاکی‌یە نایاسایی‌یە ناوکی‌یەکانیەتی. هەرچەند کاربەدەستانی ڕێژیم ئەو گومانەیان بەدوور لە ڕاستی دەزانی و جەختیان لە پاکی چالاکی‌یە ناوکی‌یەکانیان دەکردەوە، بەڵام پسپۆڕان و کارناسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، پاش سەردان و پشکنینەکانیان زۆر نیشانە و بەڵگەیان لە ناوه‌ندە ئەتۆمی‌یەکانی ئێران‌دا دیتەوە کە دەیان‌سەلماند چالاکی‌یە ناوکی‌یه‌کانی کۆماری ئیسلامی ناقانوونین و ئەو ڕێژیمە بەتەمای بەرهەم‌هێنانی چەکی ناوکی‌یە. هەربۆیەش ئه‌مریکا و هاوپەیمانەکانی بە لەبەرچاوگرتنی نێورۆک و سیاسەتی ئاژاوەگێڕانه‌ و شەڕخوازانەی کۆماری ئیسلامی و مەترسیی بەرهەم‌هێنانی چەکی ناوکی لەلایەن ئەو ڕێژیمەوە بۆ ئاسایشی کۆمەڵگای جیهانی، گوشاری سیاسیی و گەمارۆ ئابووری‌یەکانیان بەسەردا سەپاند.

بەم‌چەشنە سەرەڕای بەردەوام‌بووونی دانوستانە بێ‌ئاکامەکان کە لەڕاستی‌دا بەفیرۆدانی کات بە قازانجی کۆماری ئیسلامی بوون، لەگەڵ نیزیک‌بوونەوەی خێرای ڕێژیم لە بەرهەم‌هێنانی چەکی ناوکی، بەتایبەت لە دەورەی دووهەمی سەرکۆماریی ئەحمەدی‌نەژاد‌دا، تەحریم و گەمارۆ ئابووری‌یەکان بەربڵاوتر و هەمەلایەنەتر کرانەوە و ئەو ڕێژیمە زیاتر لە پێشوو کەوتە ژێر فشاری ئه‌مریکا و هاوپەیمانەکانی و ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئه‌مریکا و وڵاتانی ئورووپایی بە پشت‌بەستن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و بە داسەپاندنی گەمارۆ ئابووری‌یە “هۆشمەندەکان” جومگە و شاڕەگە ئابووری‌یەکانی کۆماری ئیسلامی‌یان لە هەموو بوارەکان‌دا تووشی ئیفلیج‌بوون کرد و ڕێگا سەرەکی‌یەکانی دابین‌کردنی داهاتەکان، بەتایبەت داهاتی هەناردە و فرۆشتنی نەوتیان لێ‌گاڵەدا.

هەروەک دیتمان سەرەڕای بەژان‌بوونی ئەو گەمارۆیانە بۆ چین و توێژە هەژار و دەست‌کورتەکان و بەرزبوونەوەی بێ‌وێنەی قەیران و گیروگرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتی‌یەکان و داتەپینی ئابووریی ئێران، ئەو گەمارۆیانە ڕێژیمیان بەچۆک‌دا هێنا و ناچاریان کرد بەشێوەی کاتییش بێ دەست لە خولیای بەرهەم‌هێنانی چەکی ناوکی هەڵ‌بگرێ و ملکه‌چی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگه‌ی جیهانی بێ. سەیر ئەوەیە ڕووحانی لەکاتێک‌دا ئەو ڕێککەوتنە بە سەرکەوتن بۆ ڕێژیمەکەی لەقەڵەم دەدا!! کە لە ڕاستی‌دا کۆماری ئیسلامی هەرلە سەرەتاوە دەی‌توانی بە چاوپۆشیی لە بیرۆکەی بەرهەم‌هێنانی چەکی ناوکی، خۆی و کۆمەڵانی خەڵکی ئێران تووشی قەیرانێکی وەها نەکا کە لەو ماوەیەدا جگە لە داتەپینی ئابووری و هەژاری و بێ‌کاری و ماڵوێرانیی بێ‌وێنە و بەفیرۆ دانی سەدان میلیارد دۆڵار لە سامانە گشتی‌یەکان و لەکۆتاییش‌دا پاشەکشە و سەرشۆڕی بۆ ڕێژیمەکە هیچی دیکەی بەدواوە نەبوو. بەوحاڵەش سروشتی‌یە که‌ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لەباری ئابووری و سیاسی‌یەوە، دیارە بەپێی کردەوە و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی چ لەنێوخۆی وڵات و چ لەدەرەوە کاریگەریی خۆی دەبێ و لانی‌کەم لە درێژخایەن‌دا دەتوانێ کەم و زۆر بەشێک لە ئازارو مەینەتی‌یەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران سارێژ بکاتەوە.

هەر چەند بە هەڵگرتنی گەمارۆ ئابووری‌یەکان کۆماری ئیسلامی دەتوانێ نەوت هەناردەی دەرەوە بکا و بفرۆشێ، بەڵام لەلایەک بەهۆی بەرهەم‌هێنانی لەڕادەبەدەری نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەم‌هێن و ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپێک و لەلایەکی دیکە له‌به‌ر کەم‌بوونەوەی کڕیار و پێداویستیی بازارەکان، نرخی نەوت لە ماوەی ١٣ ساڵ لەمەوبەره‌وه‌ گەیشتۆتە نزم‌ترین ئاستی خۆی (هەر بەرمیلێک کەمتر لە ٣٠ دۆڵار) و شیمانە دەکرێ زۆرتریش دابەزێ. هەربۆیەش کاریگه‌ریی لابردنی گەمارۆکان ڕەنگە نەتوانێ لە ئاست چاوەڕوانی‌یەکانی ڕووحانی و کۆماری ئیسلامی‌دا بێ کە لەسەر ئەو ڕایەن گەشەی ئابووریی ئێران لەپاش هەڵگیرانی گەمارۆکان خۆی لە سەدا شەش دەدا. لەبەرانبەردا کۆماری ئیسلامی دەتوانێ پێداویستی‌یەکانی خۆی لەدەرەوە دابین بکا، ئەرز و دراوی پێویست بخاتە بازارەکانه‌وه‌، هەروەها ناردنی بەرهەمە نێوخۆیی‌یەکان بۆ بازاڕەکانی دەرەوە دست ‌پێ‌بکاتەوە و بەوجۆره‌ تاڕادەیەک دۆخەکە بگەرێنێتەوە پێش ١٣ ساڵ لەمەوبەر و بەر لە گەمارۆ ئابووری‌یەکان کە دیارە لە ڕوانگەی سەرکۆماری ڕێژیمەوە سەرکەوتنە!!

هەروەها کۆماری ئیسلامی بۆی هەیە بەشێک لە پارە و دارایی‌یە بلۆکه‌‌کراوەکانی ئێران لە ئه‌مریکا و بانکەکانی دەرەوە وەربگرێتەوە. ئەو بڕە پارەیە ڕێژەکەی بەڕوونی دیار نیە و هەرلایەن و سەرچاوەیەک باس لە ڕەقەمێک دەکا (لەنێوان ٣٠ هەتا ١٢٠میلیارد دۆڵار). شک لەوەدا نیە که‌ ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئەو دەیان میلیارد دۆڵارە بەشێوەیەکی دروست و زانستی لە بەشە جیاوازەکانی ئابووریی ئێران‌دا وەگەڕ بخا، ئابووریی ئێران گەشەیەکی (هه‌رچه‌ند که‌م) بەخۆوە دەبینێ؛ بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی پێکهاتەی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری لە کۆماری ئیسلامی‌دا و ئەو بنکە و بنیاتە بەهێزانەی سەر بە رێبەر وسپای پاسداران کە ده‌ستیان بەسه‌ر ئابووریی وڵات و دەسەڵاتی ڕاستەقینەی حکوومەت‌‌دگرتوە و گەندەڵی و دزی و بەرتیل‌خۆریی میلیاردی کە جارناجارێک هەڵڵا و هەنگامەیەکی ئابڕووبەرانەی بۆ ڕێژیم لێ دەکەوێتەوە، پێ‌ناچێ هەمووی ئەو بڕە پارەیە لە پێناو گەشەسەندنی ئابووریی وڵات و کەم‌کردنەوەی قەیران و بێکاری و نەهێشتنی نەهامەتیی زەحمەتکێشان مەسرەف بکرێ. جگەلەوەش کۆماری ئیسلامی ناچارە تێچووی بەشداریی چالاکانە  لە شەڕووئاژاوە ناوچەیی‌یەکان وەک یەمەن و عێڕاق و سووریە و لوبنان و یارمەتی بە دەوڵەتی بەشار ئەسەد و دەستە و تاقمە گوێ‌لەمستەکانی خۆشی دابین بکا. کەوابوو بێگومان کۆمەڵانی خەڵکی ئێران کورد گوتەنی “شەریک و برابەش” یان هەیە و نابێ چاوەڕوان بن لانی زۆری پارە بلۆکه‌کراوەکانیان لە خزمەت گەشەکردنی ئابووریی وڵات و نەهێشتنی هەژاری و بێکاری‌دا خه‌رج بکرێن.

دیارە بازارەکانی ئێران و وەگه‌ڕخستنی سەرمایە و بەشداری لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئابووریی ئێران بۆ کۆمپانیا و کارتێل و شیرکەتە بەناوبانگە جیهانی‌یەکان گرینگیی تایبەتیی خۆی هەیە و دەتوانێ سوود بە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتیی ئابووریی ئێران بگەیه‌نێ، بەڵام هەرچەشنە سەرمایە وەگه‌ڕخستن و گەڵاڵەیەکی ئابووری، بەتایبەت لە قەبارەی گەورە و لە ماوەی درێژخایەن‌دا، بەرلە هەموو مەرجێک پێویستی بە زەمانەت و ئەمنیەتی ئابووری هەیە کە ئەویش خۆی لە سەقامگیری سیاسی و سیاسەت و کردەوەی بەرپرسانەی ئەو وڵاتە لەئاست دەرودراوسێ و لە ئاستی جیهانی‌دا دەبینێتەوە. هەر بۆیەش دیسان بە لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی ئاژاوەگێرانەو قەیران‌خوڵقێنەرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی سیاسەتی ناوچەیی و جیهانی‌دا و ئەوگرژی و ململانه‌‌یەی لەگەڵ دراوسێکانی، بەتایبەت وڵاتی عەڕەبستان هەیەتی، پێ‌ناچێ زۆربەی کۆمپانی و کارتێلە ناودارەکان بە ڕیسکێکی وەها بەرز، لەئاستی سەرمایە و گەڵاڵەی گەورەدا، خۆ لە بازاڕەکانی ئێران بدەن.

لەپێوەندی لەگەڵ کاردانەوەی هەڵوەشانەوەی تەحریمەکان، لە ئاستی سیاسی لەنێوخۆی دەسەڵات‌دا، زۆر دیار و ڕوونە که‌ خامه‌نەیی و سپای پاسداران و باڵی -لەڕاستی‌دا- دەسەڵاتداری ڕێژیم، لەگەڵ ڕاگرتنی چالاکی‌یە ناوکی‌یەکان‌‌دا نەبوون و ئەوە کە ناچار بوون مل بۆ ئەو ڕێککەوتنە ڕاکێشن، ڕێک وەبیرهێنەرەوەی پەرداخە ژەهرەکەی خۆمەینی لە کاتی قەبووڵ‌کردنی کۆتایی شەڕی ٨ ساڵە لەگەڵ عێڕاقە. خامه‌نەیی وەک ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و سپای پاسداران و باڵی دەست‌رۆیشتووی نێو حکوومەت بەردەوام دژایەتیی خۆیان لەگەڵ گەڵاڵەی بەرجام ڕاگەیاندوە لەسەرئەو ڕاستی‌یە پێداگر بوون کە ئەو گەڵاڵەیە و قەبووڵ‌کردنی لەلایەن کۆماری ئیسلامی‌یەوە نەک هەر هیچ‌چەشنە سەرکەوتنێکی بۆ رێژیم لە تەواویەتی خۆی‌دا تێ‌دا نیە، بەڵکوو ئەو ڕێککەوتنە، شکستێکە بۆ کۆماری ئیسلامی‌ــ‌ نەک بەرژەوەندی‌یەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران‌ــ لەڕووی ناچاری‌یەوە ملکەچی بوون.

ڕەنگە ئەگەر ڕووحانی لەپاش هەڵگرتنی گەمارۆکان گوتبایەی ئەوە سەرکەوتنێکە بۆ دەوڵەتەکەی و باڵی بەناو ریفۆرم‌خواز، زۆر لەڕاستی لای نەدابایه‌، چونکە لەلایەک یەکێک لە دروشم و بەڵێنی‌یەکانی ڕووحانی لە کاتی هەڵبژاردنی سەرکۆماری‌دا تێکۆشان بۆ لابردنی گەمارۆ ئابووری‌یەکان بوو، لەلایەکی دیکەش، بەکردەوەبوونی ئەو بەڵێنی‌یە،سەرەڕای ڕەددی شیاوبوونی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری بەربژێرەکانی چاکسازی‌خواز بۆ مەجلیسی ڕێژیم، دەتوانێ جێگە و پێگەی بەناو ئیعتدالیوون و رێفۆرم‌خوازەکان لە مەجلیس و پەیکەرەی دەسەڵات و هەروەها هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ڕێژیم‌دا بەهێز بکا. ڕووحانی کە خۆی یەکەم سەرۆکی دەستەی دانوستانەکانی ڕێژیم لە کێشەی ناوکی لەگەڵ ئه‌مریکا و یەکیه‌تیی ئورووپا بووە، وێڕای باڵی رێفۆرم‌خواز بەباشی بەو ئاکامە گەیشتوون و کە پێداگریی لەوە زیاتر لە کێشەی ناوکی لەلایەن ڕێژیمەوە، نەک هەر سوود و ئاکامێکی دڵخوازی کۆماری ئیسلامیی لێ شین نابێتەوە، بگرە بە لەبەرچاوگرتنی سووربوونی کۆمەڵگه‌ی جیهانی بۆ پێشگرتن بە دەست‌ڕاگەیشتنی ئەو ڕێژیمە بە هەرتێچوویەک تەنانەت وەشاندنی گورزی سەربازی، ڕه‌نگە دەسەڵات و حکوومەتەکەیان بەرەو تەریک‌بوونەوەی زیاتر لە دەرەوە و تووشبوون بەشەرێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ ئه‌مریکا و هاوپەیمانەکانی ڕاکێش بکا و لەنێوخۆش بەرزبوونەوەی نارەزایەتیی کۆمەڵانی برسی و هەژاری خەڵکی ئێرانی لێ‌بکەوێتەوە. هەربۆیەش خامه‌نەیی و باڵی دەست‌ڕۆیشتووی نێو دەسەڵاتیان ناچار بە قەبووڵکردنی ئەو پاشەکشەیە کرد.

ڕاستە کۆماری ئیسلامی لە تەواویەتی خۆێ‌دا لەژێر گوشاری گەمارۆ ئابووری‌یەکان‌دا ناچار کرا لەو بارودۆخە‌دا واز لە پیتاندنی ئۆرانیێۆم و خولیای بەرهەم‌هێنانی چەکی ناوکی بێنێ، بەڵام ئەو ڕێژیمە بێ‌گومان لە سیاسەتەکانی بۆ پڕچەک‌کردنی خۆی و هه‌وڵی دەست‌راگەیشتن بە چەکە پێشکەوتووەکان بەردەوام دەبێ و ئه‌مریکا و یەکیه‌تیی ئورووپا و ئاژانسی وزەی ناوکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ زۆر بە هەستیاری و وریایی‌یەوە بڕواننە چالاکی‌یەکانی کۆماری ئیسلامی. هەر ڕۆژێک دوای هەڵگیرانی گەمارۆ ئابووری‌یەکان لەسەر ئێران، ئه‌مریکا تەحریمی دیکەی لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامەی مووشەکە دوورهاوێژەکان‌دا بەسەر کۆماری ئیسلامی‌دا سەپاند. ئەوە نیشاندەری ئەو ڕاستی‌یەیە کە ئەو ڕێژیمە بۆ متمانە پێکردن نابێ و هەتا شتێک بەناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر تۆپی زەوی هەبێ، مەترسی‌یەکانی سەر ئەمنیەتی جیهان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەلایەک و لەلایەکی دیکەش شەڕو کێشە و ئاژاوە و کێبەرکێی بەرهەم‌هێنانی چەک و چۆڵ، بەتایبەت چەکە کۆمەڵکوژەکان هەر دەمێنێ.

 

لە ژماره‌ ٦٧٢ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist