• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆماری کوردستان، مانیفێستێکی نەتەوەیی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/01/21
جۆری بابەت: سیاسی

(بە بۆنەی ٧٠ سالەی دامەزرانی کۆماری کوردستان)

٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، ٧٠ ساڵ بە سەر راگەیەندرانی جمهووریی کوردستان لە مەهاباد رادەبرێ.
ئەم دەوڵەتە کوردییە لە ڕووی ماوەی دەسەلاتدارەتیی، یەکێک لە کەمخایەنترین دەسەلات‌و دەوڵەتەکان لەم ناوچەیە دا بووە، بەڵام لە ڕووی ئەو خزمەتانەش کە لە ماوەی کورتی تەمەنی خۆی دا پێشکەشی نەتەوەی کوردی کردن، هەر وەها لە ڕووی دانانی کاریگەریی سیاسی و نەتەوەیی لە سەر ئەو خەڵکەش کە لە هەناوی ئەوانەوە هەڵقوولابوو، دەتوانین بڵێین هەر بێ وینە بوو.
کارنامەی ١١ مانگەی دەسەلاتدارەتیی دەوڵەتی جمهووریی کوردستان لە بوارەکانی سیاسی، رۆشنبیری‌و وەدیهێنانی خەون‌و ئاواتە لەمێژینەکانی نەتەوەی کورد دا، لە زۆر بۆنەدا بە تیر‌و تەسەلی کەوتوونە بەر باس و پیویست بە دووبارەکردنەوە ناکەن. هەر ئەوە کە هەتا ئێستاش، بەشی زۆری نەتەوەی کورد‌و هیزە سیاسییەکانی زۆربەی پارچەکانی کوردستان، هێما‌و ڕەمزەکانی داهێنراو لەو کۆمارەیان دا قبوولە‌و لە ژیان‌و تیکۆشانی سیاسیی خۆیان دا بە کاریان دینن، بەڵگەیەکی بە هێزە بۆ شوێندانەر بوونی ئەو دەوڵەتە کوردییە لە سەرڕەنگڕێژکردنی هزرو هیوا‌و باوەڕی نەتەوەیی ڕۆلەکانی نەتەوەی کورد لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان. سروودی نەتەوەیی، ئاڵای کوردستان‌و ناوی هێزی پێشمەرگە، کە کۆماری کوردستان دایهێناون‌و ڕەسمییەتی پیداون، هەتا ئیستاش دەقاودەق یا بە کەمێک دەسکارییەوە، لە ژیانی سیاسی‌و خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستاندا، برەویان هەیە.
بۆ نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان‌و بە تایبەتی بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان، کۆماری کوردستان، هەر تەنیا ڕووداوێکی مێژوویی نیە کە چووبێتە نیو مێژوو و تەنیا وەک بیرەوەرییەک مابێتەوە. کۆماری کوردستان، ڕووداویکی مێژوویی بوو بەڵام نەک بەو مانایە کە هات‌و رابرد. بەڵکوو بەو خوێندنەوەیە کە شەقڵی خۆی لە سەر ڕێگا‌و ڕێبازی سیاسیی داهاتووی نەتەوەی کورد لەم پارچەیەی کوردستان بە جێ هێشتوە. ئەو دەسەڵاتە نەتەوەییە کورتخایەنە، لە ڕووی ئەو بەرنامە‌و خزمەتانەی پێشکەشی کردن‌، هەر وەها لە روانگەی سیاسەتەکانی لە بواری جۆراوجۆردا‌و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ماف‌و ئازادییانەی بۆ خەڵک دابینی کردبوون، بووە بە مۆدیلێک لە دەوڵەت‌و دەسەڵاتدارەتی نەتەوەیی کە حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و خەڵکی دیکەش، هەتا ئێستاش بە هیوای دووبارە بنیاتنانەوە‌و زیندووکردنەوەین. کۆماری کوردستان، بە ڕووخانی، نەچووە نێو بۆتەی لەبیرچوونەوە، بەڵکوو بوو بە مانیفێستێکی سیاسی و نەتەوەیی بۆ بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. مانیفێستێک کە لە ماوەی ٧٠ ساڵی ڕابردوو دا ساڵ بە ساڵ زیاتر کەوتووەتە بەر سەرنجی خەڵکی ئەم بەشەی کوردستان‌و ئێستا ئیدی هەموان دەتوانن خۆیانی تێدا ببیننەوە.
لە بیرەوەریی ٧٠ ساڵەی راگەیەندرانی کۆماری کوردستاندا، هەر ئەوەندە بەس نییە کە وەفاداریی خۆمان بەو مانیفێستە دووپات بکەینەوە. ئەو سیاسەت‌و پەیامەش کە سەرۆکی ئەو کۆمارە، پێشەوای نەمر قازی محەممەد لە یەکخستنی جۆراوجۆرییەکانی کۆمەڵ‌دا لە سەری دەڕۆیشت ، دەبێ وەبیر خۆمان بێنینەوە. دەبێ هەموو جۆراوجۆرییەکانی نێو کۆمەڵگە‌و گۆڕەپانی سیاسی ببینین، ڕێزیان لێ بگرین‌‌و هەوڵ بدەین لە پێناوی ئامانجی گشتی و گەورەدا، کە ڕزگاریی کوردی ڕۆژهەڵات لە ژێر ستەم‌و بندەستییە، یەک بخەین. هەمووی ئەوانەی بەو چاوە سەیری کۆماری کوردستان دەکەن، دەکرێ بەردەنگی ئەم پەیام و چاوەڕوانییە بن. بەڵام کێ هەیە نەزانێ کە حیزبی دیموکرات (دێموکراتەکان) لە هەموان زیاتر‌و لە پێشەوەی هەموان، بەردەنگی ئەم پەیام و چاوەڕوانییەن؟ بەردەنگێک کەلە پێشدا بۆ خۆی و لەنێوخۆیدا پێویستی بە یەکگرتن‌و یەکبوون هەیە.

تێبینی: ئەم بابەتە سەروتاری ژمارە ٦٧٢ی رۆژنامەی کوردستانە

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist