• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پێویستی بەردەوام بوونی ڕێپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤ بۆ ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/03/20
جۆری بابەت: سیاسی

شاڕوخ حەسەن‌زادە

لە مانگی ڕەزبەری ١٣٦٣ی هەتاوی بۆ یەکەم جار ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران بەپێی بڕیارنامەی ١٩٨٤-٥٤ لەلایەن بەرپرسی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیار کرا و بە فەرمی ناسرا، وەک یەکەم کەسیش “ئاندرێس ئاگۆئیلار”ــی وێنزۆئێلایی ئەو ئەرکەی پێ سپێردرا. کار و چالاکیی ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ ئێران ئەوەیە کە چاوەدێری و لێکۆڵینەوە لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بکا و ڕاپۆرتەکەی بداتەوە بە کۆمیسیۆن -شوڕا-ی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەموو ساڵێ لە شاری ژێنێڤی سویس بەڕێوەدەچێ.

ئێستا دوای ٤٦ـەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی ئەوە هەیە کە ماوەی مەئموورییەتی ڕیپۆرتێری تایبەتی بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران درێژ نەکرێتەوە و ببێتە ئاوردووی ساتوسەودای وڵاتانی ڕۆژئاوایی (وەک ئەوەی کە لە ساڵانی (١٣٨١-١٣٨٩) سەردەمی دەستەڵاتی خاتەمی و سەرەتای دەوڵەتی ئەحمەدی نیژاد ڕووی دا و کۆمیسیۆن خۆی لە درێژکردنەوەی چالاکییەکانی ڕیپۆرتێر دزییەوە و بۆ ماوەی نزیک بە دە ساڵ ئەم پۆستە بە چۆلی مایەوە). لەو ماوەیەدا بوو کە یەکێک لە پڕکارەساتبارترین ساڵەکانی مافی مرۆڤ لە هەموو بەشەکانی و بەتایبەتی ناوەندی ئێران ڕووی دا کە ڕێژیم توانی بەبێ هیچ کێشەیەک بزووتنەوەی سەوز و ناڕەزایەتییەکانی هەڵبژاردنەکانی خولی دەهەمی سەرکۆماری ئێران بە توندترین شێوە سەرکوت بکا، ناڕەزایەتییەک کە ئەگەر کۆمەڵگەی جیهانی پشتیوانیی لێ کردبا و پێشی بەو هەمووە پێشێلکارییانەی ڕێژیم گرتبا ڕەنگبێ ئازادی و دێموکراسی لەم وڵاتە دیکتاتۆر لێدراوە وەدی هاتبا.

هەوڵی کۆتایی‌هێنان بە کێشە و ئاڵۆزیی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا لەسەر کێشەی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە و “بەرجام” ئەو نیگەرانییەی لای دامەزراوە و چالاکانی مافی مرۆڤی زیاتر کردووە کە، وڵاتانی خۆرئاوا بۆ هاندانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ هاتنە سەر مێزی گوتوبێژ و دانوستان، پرسی مافەکانی مرۆڤ پەراوێز بخەن و بێدەنگی و چاوپۆشی لە هەموو ئەو باڕستاییە زۆرەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی بکەن.

یەکێک لە تایبەتمەندی و ئەرکەکانی ڕێپۆرتەر ئەوەیەکە کە هەموو ساڵێک لە دانیشتنە تایبەتییەکانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای هەڵسەنگاندن و تاوتوێ ڕەوشی مافی مرۆڤ لە نێوان دوو دانیشتنەکاندا، بە وردی باسی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بکا، کە ئەمە ڕای وڵاتانی جیهانی بۆسەر ئەم کێشەیە زیاتر ڕادەکێشێ بەجۆرێک کە هەتا ئێستا (لە ماوەی تەمەنی ٤٢ ساڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران) تەنیا دووجار نەبێ ئەگینا هەموو ساڵێک بە بڕیارنامەیەک ڕەوشی خراپی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران مەحکووم کراوە. لە دوایەمین دانیشتنی ئەم ئەنجوومەنەدا (چل‌وشەشەمین دانیشتن) جارێکی دیکە “جاوید ڕەحمان”، ڕێپۆرتێری تایبەتی بۆ مافی مرۆڤی ئێران بە شێوازێکی ورد باسی لە پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کرد، دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتی جاوید ڕەحمان، ٣٩ ڕێکخراو و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش لەبەر پێویستی و گرنگی ئەرکەکە داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ماوەی ڕێپۆرتێریی تایبەت بۆ ئێران درێژ بکرێتەوە. لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران بە لەسێدارەدانی ٢٤٠ کەس لە ساڵی ڕابردوودا دوای وڵاتی چین لە پلەی دووهەم دایە. لەو سزا ناڕەوایەدا گیراوانی  پێوەندیدار بە ماددەهۆشبەرەکان و باقی ئەو کردەوانەی کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەک “جینایەتی جددی” پێناسە نەکراوە، لەسێدارە دراون. زۆرێک لەو کەسانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پیشتری بنەماڵەکانیان و پارێزەرەکانیان بەشێوەیەکی نهێنی لەسێدارە دروان، لەم نێوەدا ئاماژە بە ئێعدامی ڕوحوڵڵازەم ئەو هەواڵنێرەی کە بە تاوانی! وەڕێخستنی کاناڵی تێلگرامی “ئامەدنیوز” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا و حوکمەکەش جێبەجێ کرا، کراوە، هەروەها باس لەوە دەکەن کە لەو ماوەیەدا سێ مناڵ-تاوانبار لەسێدارە دروان کە ئەمە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی یاسا نێونەتیەوەییەکانە و بەپێچەوانەی داواکاری بەردەوامی دامەزراوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەندام لە ئێرانە. هەروەها ئەم ڕاپۆرتە هەرچەند زۆر بە پارێز و کورتی، باسی شەپۆلی زۆری دەسبەسەرکراوانی کورد لە مانگەکانی بەفرانبار و ڕێبەندان لە کوردستاندا دەکا.

بەردەوامی و سیستماتیک‌بوونی پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ لە ئێران وای کردووە کە ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکان لە وڵاتانی ئەندام لە شوڕای مافی مرۆڤ بخوازن هەتا گوشار بخەنە سەر ئێران بۆ ئەوەیکە ڕێپۆرتێری تایبەت بتوانێ سەردانی ئەم وڵاتە بکا و لە نزیکەوە هەموو ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانە ببینێ. ئەوان داوایان کردووە کە وڵاتانی ئەندام لەهەمبەر ڕەوشی نالەبار و دژواری مافی مرۆڤ هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن و پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ ئێران بنێرن. ئەوان پێیان وایە بە نەمانی ڕێپۆرتێری تایبەت ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی زۆر هاسانتر دەتوانی خەڵک سەرکوت بکا و هەموو ڕەهەندەکانی مافی مرۆڤی خێراتر پێشێل بکا.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist